ئاگاداریی به‌ڕێزان / هونه‌رمه‌ندان .. هونه‌ردۆستان...
Imax Cinema, London
من ئێستا خه‌ریکی پڕۆژه‌یه‌کم بۆ خستنه‌ڕووی کار و جموجۆڵه سینه‌ماییه‌کانی کوردی له ناو راگه‌یاندنه‌کانی ده‌ره‌وه .. جا بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌که تێروپڕ بێ و هه‌موو به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌کان له‌خۆ بگرێ هیوادارم هه‌ر که‌سێک هه‌ر زانیارییه‌کی له‌سه‌ر فیلم و هه‌ر به‌رهه‌مێکی په‌یوه‌ست به سینه‌مای کوردی هه‌یه به‌پێی توانا هاوکاریمان بکا بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو لایه‌کمان نه‌خشه‌یه‌کی ئه‌و سینه‌ما هه‌ژاره‌ی خۆمان بخه‌ینه به‌رده‌ستی گه‌لانی‌تر که بێگومان ئه‌مه خزمه‌تێک به به‌هێزترکردنی که‌ناڵه‌کانی په‌یوه‌ندیکرن به فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری گه‌لان و سوودلێوه‌رگرتنیان ده‌کا .
چیمه‌ن شه‌ریف ٥\٩\٢٠٠٧ – به‌ریتانیا
|