١٣\١١\٢٠٢٠
ئاگادارییەك
بۆ کوردانی لە بەریتانیا
سەبارەت بە
دیارنەمانی ''مەمۆ سەرۆک'' دانیشتووی ''ئێپسویچ''.
پەنابەرێكی
کورد بەناوی ''مەمۆ سەرۆك''وە
یا ئەژین دانیشتووی شاری ئێپسویچەوە ماوەی ٢٥ ڕۆژە کەسوکاری هیچ
پەیوەندیەکیان پێوەی نەماوە و ژمارەی
تەلەفونەکەی داخراوە، ئەمەش بۆتە نارەحەتی و
نیگەرانی کەسوکاری لە کوردستانەوە .بە تایبەتی ئەمە سیهەمین جارە
دیارنامێنیت و پێشتر باری دەروونی ناجێگیر
بووە بۆ ماوەی چەند مانگێك لەژێر چاودێری نەخۆشخانەدا بووە.
هەربۆیە فیدراسیۆنی داوا لە کوردانی دانیشتووی ئێپسویچ دەکات لە
هەرجێگایەك ئەم پەنابەرە کە وێنەکەی بڵاوکراوەتەوە، بینرا تکاتان لێ
دەکەین ئاگادارمان بکەنەوە لە ڕێگای ئەو ژمارە تەلەفونانەی خوارەوە:
٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦ یان ٠٧٨٥٦٠٣٢٩٩١
لە یارمەتی و هاوکارییتان ئەوپەری سوپاسگوزار
دەبین.
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا
٩\١١\٢٠٢٠

|