په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٣\٢٠١٠

ئاگادارکردنەوەیەک بۆ بزووتنەوەی گۆران
دەست بردن بۆ بانگەشەی دواکەوتوانە رابگرن.


سامان سەعید 


ماوەی چەند ڕۆژێکە سایتی سبەی و بزوتنەوەی گۆران ، بۆ راکێشانی دەنگی زیاتر، دەستیان داوەتە یاریەکی سوک و پر مەترسی داری بانگه‌شه‌کردن کە سەرئەنجام بە زەرەر و زیانێکی گەورە بۆ خەلکی کوردستان تەواو دەبێت. دەستبردنی گۆران بۆ گەورە کردنی ئەوەی کۆماری کۆنەپەرستی ئێران نیگەرانە لە بلاو کردنەوەی ئایاتی شەیتانی سەلمان روشدی بەکوردی لە لایەن گۆڤارێکی (خەڵک) هەولدان بۆ هەلخراندنی سوزو هه‌ستی دواکەوتوانەی خەلکی کوردستان دژی ئەو کارەی گۆڤاری خەلک و یەکێتی بەوەی رێکخراوە دیموکراتەکانی یەکێتی ئەو گۆڤارە دەردەکات، تا بڵێی دواکەوتوانەیە و زۆر ترسناکیشە، رەخنە گرتن لە دین و بە تایبەت لە دینی ئیسلام و لە ناو خەلکی کوردستان ، سیمایەکی دیاری رۆژانەی رۆشنبیری کوردی بووە، ئازادی خوازان ورۆشنبرانی پێشکەوتوخوازی کۆمەلگە بۆ جێگیر کردنی بەهاکانی ئازادی مرۆڤ و تێکشکاندنی بە پیرۆز ڕاگرتنی ئەوانەی بە پیرۆزی ناو دەبرێن لە خەباتی بەردەوامدا بوون و قوربانی زۆریان داوە، لەراستیدا ئەوەی سایتی سبەی و گۆران دەیکەن ، یارمەتی دانی ملهوری تیرۆریزم و تۆقاندنی کۆماری ئیسلامی و کومەک کردنە بە ئەجندای کۆماری ئیسلامی لە عێراق .


بزوتنەوەی گۆران پیویستی بەم یاریە دواکەوتوە نەبوو، من ئەوەندی سەرنجی کۆمەلگای کوردستان دەدەم ، رێژەی روو لە پێشی نفوزی بزووتنەوەی گۆران رۆژ بەرۆژ زیادی دەکرد، بەڵام بەم کارەیان وئەگەر زوو ئەم سیاسەتە سواوە کۆتای پێ نەهێنن ئەو بە دڵنیایەوە دەکەونە بەردەم نارەزایەتی و نەفرەتی ئازادیخوازانی کۆمەلگەی کوردستان .


لێرەوە بانگەوازی سەرجەم لایەنگرانی گۆران و ئازادخوازان دەکەم کە ڕێگا بەم جۆرە لەسیاسەت کردن نەدەن و لە مەترسیەکانی بە ئاگابن و نارەزایەتی دەببرن دژی ئەوەی بە خاتری کۆکردنەوەی دەنگ ، بزووتنەوەیەک کە بەنیازین ئازادی زیاتر بۆ کۆمەلگە فەراهەم بکات ، خۆی ببێت بە بلندگۆی بلاو کردنەوەی ئەجندای تیرۆرزمی کۆماری ئیسلامی ئێران .
 


1ی ئازاری 2010

saman1970@yahoo.com