ئاگاداری بۆ کورده‌کانی شاری کوێلن له ئه‌ڵمانیا
دوێنێ له‌هه‌ولێری پایته‌خت وئه‌مڕۆله ناحییه‌ی قه‌حتانیه‌وکۆمه‌ڵگه‌ی جه‌زیره‌ی سه‌ربه شه‌نگاڵ و سبه‌ینێ له‌جێگایه‌کی تری ئه‌م نیشتیمانه تاسه‌رئێسک برینداره،دوێنێ مامۆستایانی ئه‌نفال وئه‌مڕۆ قوتابی یه به‌ئه‌مه‌ک و گوێڕایه‌ڵه‌کانی قوتابخانه‌ی ئه‌نفال و‌غه‌در؛ ده‌ســـــــــــتی ڕه‌ش وتائانیشک خوێناوییان ، به‌خوێنی ناهه‌ق ڕژاوی ئه‌م گه‌له خێرله‌خۆنه‌دیوه سوور‌و سوورتر ده‌که‌ن. به‌بۆنه‌ی کاره‌ساتی کۆمه‌ڵکوژیو پڕتراژیدی نا‌حیه‌ی قه‌حتانی یه‌و کۆمه‌ڵگه‌ی جـــــه‌زیره، له‌لایه‌ن تیرۆریستانی سه‌ربه قاعیده‌وپاشماوه‌ی کۆنه‌به‌عسیه‌کان وفاشیزمی عه‌ره‌بی و دوژمنانی تری نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ڕێگه‌ی دوو ئوتۆمبێلی بارهه‌ڵگره‌وه...ڕێکخستنه‌کانی(ی.ن.ک)و (پ.د.ک)له ئه‌ڵمانیا له‌شاری کۆڵن،هه‌ڵده‌ستن به‌سازدانی کۆڕیکی ماته‌م بۆبه‌رزو به‌ڕێزڕاگرتنی گیانی‌پاکی ئه‌وشه‌هیده بێتاوانانه له‌لایه‌ک وده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ومه‌حکومکردنی ئه‌وکاره قێـــــــزه‌ونـــــــــــه له هه‌مان کاتدا....به‌شداری کردنتان نیشانه‌ی وه‌فادارییه‌بۆشه‌هیدان وبریندارانی کاره‌سته‌کــه‌و گشت شه‌هیدانی تری ڕێگای ڕزگاری نه‌ته‌وه‌که‌مان.
ڕۆژ : 2007/8/19
کات : کاتژمێ 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ شوێن: Alte feuerwache (Projektraum ) Melchior Str.3 (Ebert Platz)
|