٢٩\٩\٢٠١٥
ئاگره‌کە زوو
داده‌مركێته‌وه.

شوان سدیق
شوان سدیق: هه‌ولێر... كوژران و دیارنه‌مانی چه‌ند به‌رپرسیكی پارتی
دیموكراتی كوردستان، گومان دروست ده‌كات، كه ئه‌مه ته‌سفیه‌كردنێكی
به‌ر به‌رنامه‌بێت. له‌ناو خوودی حزبه‌كه، بۆچوونێكی دژ بە ئه‌م
بۆچوونەش پێیوایه پرسه‌كه په‌یوه‌سته به‌كاروباری نێوخۆی حزب و
نابێ کەسی دی قسەی لەبارەوە بکات. دواجار له نێوان هه‌موو ئه‌م
رووداوانه‌و بۆچوونەکان.. لایه‌نی دووه‌م ئاماده‌یی نییەو نه‌بووه. هه‌ر
بۆیه زوو ئاگره‌كه دامركاوه‌ته‌وه!
له ناوه‌راستی ئه‌مساڵ به‌رپرسیكی سه‌ربازی به‌ناوی عه‌مید پڵنگ له
به‌ندیخانه‌یه‌كی هه‌ولێر به مردووی دۆزرایه‌وه، دواتر پۆلیس رایگه‌یاند
ئه‌و به‌رپرسه خۆی خۆی خنكاندوه!
دوای ئه‌و رووداوه ته‌نیا سێ رۆژ باسی پڵنگ و مردنی كرا، كه‌سوكار و
ده‌وروپشتی به‌هیچ جۆریك قسه‌یه‌كیان له‌وباره‌وه نه‌كرد. هه‌ر ئه‌وكات
ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه، كه‌یسی پڵنگ زیاد له‌وه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی
و به‌هه‌ده‌ردان بێت. بابه‌ته‌كه زیاتر سیاسیه‌و له‌لایه‌ن پارتی خۆیه‌وه
ده‌نگه ناره‌زاییه‌كان بێده‌نگ كراون، به‌جۆریك هه‌ر جۆره ناره‌زاییه‌ك
له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه هه‌بێ ئه‌وا له‌لایه‌ن حزبه‌وه قبووڵ نه‌كراوه!
هه‌روه‌ها دوای ئه‌و رووداوه وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه "تاریق
نووری، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر بە خەندانی راگه‌یاند: "ئێواره‌ی
دوێنێ 8ی ئه‌یلولی ٢٠١٥، غازی ئه‌تروشی، به‌رپرسی دادگای سه‌ربازی
كوردستان له كاتی ده‌وام له فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی له شاری هه‌ولێر
خۆیی كوشتووه”.
كه‌یسی ئه‌م دادوه‌ره به‌راورد به رووداوه‌كانی تر كه‌متر قسه‌ی لیوه
كرا تا هه‌نووكه‌ش نازانرێ هۆكاری رووداوه‌كه به ئاشكرا چۆنه‌و چۆنیش
روویداوه. ته‌نیا ده‌گوتری خۆی خۆی كوشتوه!
درەنگانێكی شەوی ٢٥ی مانگی رابردوو، هه‌موولایه‌ك هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی
فەرەیدون جوانرۆیی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
و به‌رپرسی میحوه‌ری خازری هیزه‌كانی پیشمه‌رگه.
عەبدولخالق تەلعەت لەشوێنی رووداوەكە لەلێدوانێكدا بۆ تەلەڤزیۆنی
رووداو گوتی: بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە كاك فەرەیدوون گیانی لەدەستداوە‌و
خەڵك دڵنیا دەكەمەوە هیچ كردەوەیەكی تیرۆرستیی لەپشتی رووداوەكەوە نییە".
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه‌ی جوانرۆیی دوای نزیكه‌ی ١٥ رۆژ به‌سه‌ر
رووداوه‌كه پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه "فه‌ره‌یدون جوانرۆیی
بە دەستی چەند كەسێك كوژراوه، كە پێشتر دوژمنداربوون و بە هەڵە ئەو
كارەیان كردووە".
كوژرانی جوانرۆیی گومانی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا ئیستاش قسه له‌سه‌ر
ئه‌و ئه‌ورووداوه كۆتایی نه‌هاتووه. چونكه به‌ئاسانی به‌به‌یانامه‌ی
پۆلیس خه‌ڵك قایل نابێ به‌رپرسێكی سه‌ربازی و كه‌سێكی باڵا ده‌ست وه‌ها
له رووداوێكی ته‌مومژاوی بكوژرێت.
له‌م رۆژانه‌ش ده‌نگۆی چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌رپرسی لقی هه‌له‌بجه‌ی
پارتی فازڵ به‌شاره‌تی و به‌رپرسیكی تر بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه
كوردستانیان به‌جێهیشتووه دواتر روزى يةك شةممه به شارەتى دەگەریتەوە.
ئه‌م دۆخه‌ی كه ده‌گوزه‌رێ وه‌ها خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كری كه زیاتر
پرسه‌كه ته‌سفیه‌كردنی باڵێكی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له‌دژی
چه‌ند به‌رپرسێكی حزبه‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌و ره‌وته باڵا ده‌سته‌ش
كه له‌ناو پارتیدا ئیستا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، زیاتر به باڵی مه‌سرور
بارزانی ناو ده‌برێن، نه‌ك نێچیرڤان بارزانی یان سه‌ركرده‌یه‌كی تری
ناو حزبه‌كه چونكه مه‌سرور بارزانی كه‌هاوكات كوری سه‌رۆكی حزب مه‌سعوود
بارزانیه‌و به جێنشنی باوكی داده‌نرێت، له ئاینده‌ی حزب نه‌ك
نێچیرڤانی برازای سه‌رۆك!
لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه بگوترێ هه‌موو ئه‌م رووداوانه‌ی خرانه‌روو خاڵی
ناكۆكیان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی تری په‌یوه‌ست به پرسی ئازادی راده‌ربڕین،
ئه‌وه‌یه كه ئه‌م رووداوانه له‌لایه‌ن ئۆرگانه‌كانی مافی مرۆڤ كه‌متر
گرنگیان پێده‌درێ، چ له‌ئاستی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها له‌ئاستی په‌رله‌مانیش
نه‌چوونه‌ته ناو كرۆكی رووداوه‌كانه‌وه‌و بێده‌نگیان به‌رامبه‌ری هه‌ڵبژاردوه.
پێده‌چێ تا ئێستا بۆ ئه‌م كه‌یسانه وه‌ها بیر بكرێته‌وه زیاتر په‌یوه‌سته
به‌كاروباری حزبه‌وه، هه‌روه‌ها پارتیش رێگه به لیژنه‌ی بێلایه‌ن
نەدات لێكۆڵینه‌وه بكرێت. به‌ڵام دواجار ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
خه‌م له‌م رووداوانه‌ش بخۆن. به‌دواداچوونی جدی بكرێ و هۆكارو ده‌رئه‌نجامی
رووداوه‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكرێت، چونكه راسته په‌یوه‌سته به‌كاروباری
ناوخۆی حزب. به‌ڵام دواجار كه‌یسه‌كان سیاسین و نابێ مرۆڤ به هه‌ر
هۆیه‌ك بێ تیرۆر بكرێ و دوور بخرێته‌وه. یان هه‌وڵ له دژی هه‌بێت بۆ
جێهێشتنی وڵات!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|