په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئاهێک، پڕ په‌شیمانیی بۆ منداڵیی (کاوە حوسێن) یا (ئەحمەد محەمەد)‌!‌؟

دەرباز یونس  

 نووسینی شیعر لوتکەی بەرپرسیارەتیە و پێویستە کاتێک خامەی نووسین دەگرینە دەست بە ویژدانێکی پاک و بێگەرد بێینە ئاخاوتن .

من هەموو کات دەیڵێمەوە پێویستە هەموومان لەگەڵ خوێنەر و لەگەڵ خودی خۆمان ڕاستگۆ بین .

 

حەزم دەکەم لە سەرەتای بابەتەکەشم ڕونکردنەوەیەک بدەم کە من کاتێک بابەتێکی ئەدەبی یان ڕەخنەیەک دەنووسم بۆ چەند کەسێکی ڕۆشنبیر و ڕەخنەگر و خودی ڕەخنە لێگیراو دەینووسم !

 

لەگەڵ ئەوەش کاتێک ڕەخنەیەک دەیگرم ( کە مافێکی ڕەوای خۆمە ) پێم خۆشە ئەگەر وەڵامێکم بینی لەسەر ناوەڕۆکی ئەو بابەتەی من بێت نەوەک بمباتەوە لایەکی تر !!!

 

لێرەدا ڕوی بابەتەکەم دەبەمە سەر شاعیری گەنج ( کاوە حوسێن ) و کۆمەڵە لێکچونێکی زەق و دیار لە نێوان شیعری ( ئاهێک پڕ پەشیمانی بۆ مناڵی ) ئەو و ( گوڵاڵەی سور )‌ ـی شاعیر ( ئەحمەد محەمەد‌‌ ) .

 

من ناتوانم هەرگیز نکۆڵی لەوە بکەم کە کاوە حوسێن شاعیرێکی پڕ هەستە و خاوەنی هەستێکی ناسکە و خزمەتێکی بەرچاو و باشی کردووە .

من مافی ئەوە بە خۆم نادەم کە لە شاعیریەتی بەڕێز (‌ کاوە حوسێن ) کەم کەمەوە !

 

لەگەل ئەوەش دەزانم کە ( راستی تۆزێک ڕەزام قورس دەکات ) چونکە ئێمە تا ئێستا ڕاستیمان پێ قبول ناکرێت!

 

من ماوەیەکی درێژ بەر لە ئێستا شیعرێکی ( کاوە حوسێن )‌ـم خوێندەوە لە یەکێک لە ماڵپەڕەکان کە بەڕاستی شیعرێک بوو بە ڕای من تا سەر ئێسقان ناسک و جوان ، بە ناوی ( ئاهێک پڕ پەشیمانی بۆ مناڵی ) .

بەڵام بە داخەوە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گوێم لە چەند شیعرێکی شاعیر ( ئەحمەد محەمەد‌ )‌ گرت بە دەنگی ( عەبدول باست ) .

کاتێک خوێندنەوەی میدیا پلایەر کەوتە سەر شیعری ( گوڵالەی سوور ) ـی شاعیر ( ئەحمەد محەمەد ) هەستم کرد کە ئەم شیعرەم گوێ لێبووە و پێشتر هەمان وێنەم بینیوە !

 

هەمان وێنەی شیعرەکەی کاوە حوسێنم هاتە بەر چاو و هەستم کرد لێکچونکێکی تەواو هەیە لە نێوان ئەم دوو شیعرەو تەنیا وشەکان گۆڕاون ( وەک بەڵگە لە کۆتایی شیعرەکان بخوێنەوە ) .

 

شیعرەکەی (کاوە حوسێن) :

 

تازەچاوم پڕفرمێسکى پەشیمانى مناڵیمە

چەن دڵ پرحەسرەتم بەوەى چ ئەدگارێک باش بێنیمە

تۆبڵێى شۆستەبمبورێ ئاخ چاڵم لەدل َهەڵکەندن

لەهەوڵى جوانیدانەبووم تەنیاپیس وپۆخڵ کردن

تۆبڵێى دارى نێوگەرەک لێم ببـورێ بۆلاساریم

من چەن نەفا مبوم ئەموەران ئەویش سێبەربووبۆیاریم

گڵۆپەکا نى سە رشەقام لێم ببوورن تۆجوانیتان

چەن نەفام بووم بەمناڵى ئاى چاوجوانم لێتان شکان

باڵندەکان لێم ببوورن زۆرم بەردتێتان گرتووە

پەنجەکانم بەوەرین چێ ئاخ زوڵمم لێتان کردووە

بەڵام ئێستا کە گەورەبووم دڵم تەنیاجوانى دەوێ

ڕق ئەستورنیم لەهیچ شتێ هەمووشتێکم خۆشەوێ

 

شیعرەکەی ( ئەحمەد محەمەد‌ ) :

 

ئەڕۆم بەسەر شەقامێکا پڕ لە یادی مناڵیمە

کوچە و کۆڵان پێ نازانن کە جێگای شاری یاریمە

دار تەلەکان نامناسنەوە کە ڕوناکیم لێ ئەشکاندن

بۆنی بوگوردێ نەماوە شەوی جەژنان ئەمسوتاندن

ئەڕۆم بەرەو ئەم ڕێگایەی کە ڕۆژانێ‌ شاری من بوو

چەند زەنگیانەو مۆروی وردم لە ناو دڵیا زۆر لێ ون بوو

پەشیمانم لەو ڕۆژانەی بەردم ئەگرتە دارەکان

کەچی ئەوان توی‌ شیرینیان بۆ بچوکی من ئەوەراند

ئەو سەردەمە بەهار گوڵی بە چەپکەوە لەسەر ئەدام

ئەو ڕەنگانەی ئێستا ماتن نیشانە بوون لەسەر ڕێگام

 

خۆێنەری ئازیز ، ئەم دوو شیعرەی سەرەوە کتو مت ( لە ناوەڕۆک و وێنەی شیعری و ژمارەی برگەکان و کێش و سەروا و ڕێبازی ئەدەبی ) وەک یەکن ، تەنیا لە ڕووی وشیوە جیاوازیان هەیە !‌

 

لە کۆتاییدا :

هیوادارم توانیبێتم ئەو پەیام و لێکچونەی لەم دوو شیعرە بینیم بە ئامانەت و پاکی دور لە هەموو مەبەستێکی ناحەزانە بگەیەنم !

لەگەڵ ئەوەش وەک سەرەتا باسم کرد ئەم بابەتەم لە شاعیریەتی کاوە حوسێن کەم ناکاتەوە تەنیا وەکو هاوڕێیەک و هاوخزمەتێک ویستم ئەم ڕاستیە ڕونکەمەوە !

چونکە هەموو دەزانین نووسینی شیعر بەرپرسیاریەتی و ویژدانە !

 

زۆر گەڕام بە دوای ئەو کتێبەی ئەحمەد محەمەد بۆی سەرچاوەو و ژمارەی لاپەڕەکە بنووسم بەڵام بەداخەوە دەستم نەکەوت !

 

 

31\7\2009