ئاههنگێکی گهوره به بۆنهی 41 ساڵهی یادی دامهزراندنی تیپی مۆسیقای سلێمانی.
زانا گهڵاڵی
له لێدوانێکی تایبهت به بۆنهی یادی دامهزراندنی تیپی مۆسیقای سلێمانی هونهرمهند مامۆستا ئهنوهر قهرهداغی پێی ڕایگهیاندین " بە بۆنەى 41 ساڵیادى دامەزراندنى تیپى مۆسیقاى سلێمانى 23-5-2008 کاژمیر 5 ئێواره به کاتی کوردستان لە هۆڵى رۆشنبیرى سلێمانى بە چاودێرى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئاهەنگێکى گەورە ساز دەکەین لەو ئاهەنگەدا چەندین چالاکى هونەرى پێشکەش دەکەین و رێز لە 31 هونەرمەندى ئەم تیپە دەگیرێ کە لەسەرەتاوە ماندووبون لە گەڵ ئەم تیپەدا هەندێکیان تائێستەش بەردەوامن،دواتر هەندێک ووتار لەلایەن بەرپرسانى حکومى و حیزبیەوە پێشکەش دەکرێت و فلمێکى دیکۆمێنتى لەسەر ئەم تیپە پێشکەش دەکرێت، لە هەمان رۆژدا بەرنامەیەکى هونەرى لە کوردساتەوە پێشکەش دەکرێت کە باسکردنە لەو تیپە و چەند چالاکیک پێشکەش دەکرێت.
رۆژى دووەم پێشانگایەکى فۆتۆ بۆ مێژووى ئەم تیپە لە هۆڵى مۆزەخانەى سلێمانى کاژمێر 10ی سهرلهبهیانی پێشکەش دەکرێت بۆ ماوەى دوو رۆژ لە ئێستەوە پیرۆز بایی زۆر لایەنى هونەرى و رۆشنبیرى لە دەزگا حکومى و حیزبیەکانەوە پێگەشتووە زۆر سوپاسیان دەکەین لەسەرووى هەموویانەوە هەڤاڵى بەڕێز مام جەلال سەرۆکى کۆمارى عێراقى فێدراڵ و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کاک نێچیرەڤان بەرزانى سوپاسى هەموو لایەک دەکەین.
ئهوهی شایانی باسه له ژمارهی ئهمڕۆی کوردستانی نوێ و ئاسۆ چهند لاپهڕهیهک بهم بۆنهیهوه تهرخان کراوه.
|