ئاهه‌نگی گورگه‌بۆره‌كان له شاری شتوتگارت/ئه‌ڵمانیا.
هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان
له‌م شه‌وانه‌ی ڕابووردودا كه‌ناڵی یه‌كه‌می ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌ڵه‌مانی له ڕێگه‌ی كامێرای شاراوه‌وه وێنه‌ی ئاهه‌نگی گورگه‌بۆزه‌كانی سه‌ر به‌پارتی mhp به‌نهێنی گرتبوو له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕیپۆرتاژێكی تردا بڵاوكرایه‌وه، كه‌هه‌وادارانی ئه‌و حیزبه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی كورد له‌ئه‌وروپا ڕێكیان خستبوو.سه‌رتاپای هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه به‌وێنه‌ی گورگ ڕازێنرابوه‌وه،به‌شێكی زۆری به‌شداربووان وێنه‌ی گورگیان به‌شێوه‌ی خاڵ كوتین(tätovieren) تێتۆڤیرن له‌سه‌ر جه‌سته‌یان نوسیبوو،جگه له‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رنامه‌ی ئاهه‌نگه‌كه به‌تانوپۆی كوردا ده‌گوترا سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌جنێودان به‌كورد ده‌ستی پێكردوو گۆرانی بێژی تایبه‌تیان هێنابوو كه‌به شێوه‌و ڕه‌وتی (hip hop rap)( هیپ هۆپ ره‌یپ) گۆرانی ده‌گووت وتێكستی هه‌موو گۆرانیه‌كانی بریتی بوو له‌جنێودان به‌كورد ودوو لاویش به‌ناوه‌كانی usun baba,ufuk له‌هه‌موو به‌شدارانی ئاهه‌نگه‌كه خرۆشاوو حایجتربوون ونیگاری لمۆزی گورگیان له‌سه‌ر سینگ وقۆڵیان كێشابوو،له‌یه‌كێ له لاوه‌كانیان پرسی وێنه‌ی ئه‌م گورگه چی ده‌گه‌یه‌نێ بۆ ئێوه‌ی تورك له وه‌ڵامدا گوتی گورگ بۆ ئێمه نیشانه‌ی یه‌كێتی هاوخوێنیمان ویه‌ك میلله‌تی ویه‌ك ئاڵاییمان ده‌گه‌یه‌نێ،جگه له‌مانه‌ش ئاڵای حیزبه‌كه‌یان( میلیه‌تچی هه‌ره‌كه‌ت پارتسی) به‌وێنه‌ی توركه‌ش وسێ مانگی داسوولكه‌ییه‌وه جێگایه‌كی سرنج راكێشه‌ری وه‌رگرتبوو،لێره‌دا زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا عه‌قڵیه‌تی ناشارستانیانه‌ی لاوه‌توركه‌كان ده‌بینرا كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی جه‌لادانه‌ی سیاسه‌تمه‌دارو ڕۆشنبیره گه‌وره‌كانیانه، به‌یاد هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه ته‌نها بۆ تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و ڕاستیانه‌یه كه میلله‌تی تورك تا ئێستاش پیاده‌ی سیاسه‌تێكی ڕاسیستانه ده‌كه‌ن كه‌له‌مێژووی كۆن و نوێ‌دا له‌وێنه‌ی نیه ته‌نها لای تورك خۆیان نه‌بێ،ئه‌م ئاهه‌نگه كه‌وه‌ك ڕیپۆرتاژێك بڵاوكرایه‌وه ڕه‌نگه چه‌ندین ملیۆن مرۆڤ ئه‌و دیمه‌نانه‌یان بینی بێ كه چۆن ئه‌م گه‌نجه‌توركانه چێژ له‌وه‌ده‌بینن كه سوكایه‌تی به‌كورد ده‌كه‌ن كه له‌ڕاستیدا خۆیان ڕسواكرد و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان به‌و ره‌فتاره‌نامرۆڤانانه ڕه‌شتركرد به‌دڵنیاییه‌وه كه‌س لاساییان ناكاته‌وه چونكه ره‌وشت نزمیه هه‌ر له‌تورك ده‌وه‌شێته‌وه كه سوكایه‌تی به‌هه‌موو ناتوركێك ده‌كه‌ن.له‌كۆتاییدا ئه‌م پرسیاره‌خۆی ده‌سه‌پێنێ ئایا میله‌تێك له‌سه‌رده‌می مێدێڕنه‌دا ئه‌مه ره‌فتاری بێ چاوه‌ڕێی چی لێده‌كرێ؟ __________________________________________ ٭ئه‌وه‌ی تێبینی كرا پارتی گورگه‌بۆره‌كان و لایه‌نگره‌كانیان له‌هه‌موان زیاتر به‌ڕوداوی به‌دیل گرتنی ٨سه‌ربازه توركه‌كه له لایه‌ن پارتی كرێكارانه‌وه تێكچوون و كۆنترۆڵیان له‌ده‌ست دا‌و و په‌لامارو تاڵانكردنی دوكان وبازاره‌كورده‌كانیش له شاره‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ وئه‌نقه‌ره هه‌ر له لایه‌ن ئه‌مه‌نه‌وه ئه‌نجام دران،جگه‌له‌وه‌ش هه‌میشه لایه‌نگرانی ئه‌م حیزبه ره‌گه‌زپه‌رسته‌خۆیان به‌میراتگری كۆماره‌كه‌ی كه‌مالیزم وسێبه‌ری سوپا ده‌زانن،
|