ئاکامه‌کان و وانه‌کانی ''هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان''.
ئه‌وه‌ی ناوی لێ‌نرا هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی کوردستان ته‌واو بوو. هه‌رچه‌نده تا ئێستاش که چوار رۆژی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه ئاکامه‌کانی رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام ئاکامه به‌راییه‌کان ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نن که لیستی کوردستانی؛ لیستی هاوبه‌شی یه‌کێتی وپارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانیان بۆخۆیان مسۆگه‌ر کردوه‌و سه‌رۆکی پارتیش؛ کاندیدی یه‌کێتی وپارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ده‌ست هێناوه!
لیستی گۆڕان به سه‌رۆکایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا له سلێمانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان و له‌سه‌ر ئاستی کوردستانیش پله‌ی دوه‌می به‌ده‌ست هێناوه. لسیتی چوار حیزبه‌که، که هه‌ردوو گروپی ئیسلامی؛ یه‌کگرتووی کوردستان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و هه‌ردووحیزبی سۆشیالیست و زه‌حمه‌تکێشان-باڵی قادر عه‌زیز ده‌گرێته‌خۆی، به‌پله‌ی سێهه‌م دێن. به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2005دا ئیسلامیه‌کان ده‌نگه‌کانیان بۆ نیوه دابه‌زیوه.
ئه‌گه‌ر گوێ له هه‌موو لیسته به‌شداربوه‌کان و به‌تایبه‌تی ئه‌و 3 لیسته سه‌ره‌کیه‌ی ئاماژه‌م پێکردن، بگرین، هه‌موویان باسی ته‌زویرو ساخته ده‌که‌ن. باسی ئه‌وه ده‌کرێ که ته‌نانه‌ت ناوی مردوه‌کان و هه‌ندێك له‌و که‌سانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتن و که‌سانێکی دیکه‌ش که مافی ده‌نگدانیان نه‌بوه، به‌کارهاتوون و له‌جیاتی ئه‌وان ده‌نگدراوه. بێگومان هه‌ریه‌که ئه‌وی دیکه‌و رکه‌به‌ره‌که‌ی تاوانبار ده‌کات به ئه‌نجامدانی ساخته‌کاریه‌که. لیستی گۆڕان و چوارحیزبه‌که‌ش باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که قبوڵ ناکه‌ن و کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به لا‌یه‌نگری لیستی کوردستانی تاوانبار ده‌که‌ن. هه‌ردوای هه‌ڵبژاردنیش له هه‌ندێ جێگا بارگرژی رووی داوه‌و مه‌ترسی توندبوونه‌وه‌ی ئه‌و بارگرژیه بۆ ئاستێکی باڵاتر و خه‌ته‌رناکتر له‌ئارادایه! ئه‌گه‌ر گوێش له راگه‌یاندنی ئه‌و 3 لیسته رکابه‌ره‌ش بگریت بۆنی مه‌ترسیی تێکچونی بارودۆخه ده‌که‌یت!
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه له کۆی دوو ملیۆن‌و نیو که‌س که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، زیاتر له نیو ملیۆن ده‌نگیان نه‌داوه، یاخود راستتر بڵێین به‌شدارییان نه‌کردوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژانه‌ی ئاشکرا ده‌کرێن بۆ ژماره‌ی ده‌نگی لیسته‌کان که‌مێك ووردتر ته‌ماشا بکه‌ین، ده‌رده‌که‌وێت که رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی که به‌شدارییان نه‌کردوه‌و یاخود ره‌نگه به‌شدارییان کردبێت به‌ڵام ده‌نگیان به‌هیچکام لایه‌نێك نه‌داوه، زۆر له‌و ژماره‌یه به‌رزتره.
بۆنمونه به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه ناره‌سمیه‌کان ده‌ڵێن لیستی کوردستانی * 63% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه و ژماره‌ی ده‌نگه‌کانیشی بریتییه له 943503 ده‌نگ. که‌واته لێره‌وه ده‌توانین سه‌رجه‌م ژماره‌ی ده‌نگده‌ران بزانین که ده‌کاته 94350300 دابه‌شی 63؛ واته 1497624ده‌نگ. ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ده‌نگه تایبه‌ته‌کان، واته هێزه‌کانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و پۆلیسیشی بۆزیاد بکه‌ین که ده‌ڵێن 112000 ه، ئه‌وکاته سه‌رجه‌م ژماره‌ی ده‌نگده‌ران ده‌گاته 1609624 که‌س؛ واته یه‌ك ملیۆن و شه‌شسه‌دو نۆهه‌زارو شه‌شسه‌دو بیستوچوار که‌س! ئه‌مه‌ش ده‌کاته نزیکه‌ی 65% ی ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه نه‌ك 78.5% وه‌کو ئه‌وه‌ی که کۆمیسیۆنی باڵا رای گه‌یاندوه. ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌شی بۆزیاد بکه‌ین که هه‌موو لیسته‌کان ده‌ڵێن به ساخته دراون، به‌جۆرێك وه‌کو ئه‌وان بانگه‌شه‌ی ده‌که‌ن کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاکامه‌کانی ده‌نگدانه‌که کردوه، ئه‌وا رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان نه‌کردوه یان ده‌نگیان نه‌داوه له‌وه‌زیاتر ده‌بێت.
ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی خێرا له سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که بده‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که:
یه‌که‌م: نزیکه‌ی 35-40% ی خه‌ڵکی کوردستان که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه به‌شداری ئه‌و سیناریۆیه‌یان نه‌کردوه و ده‌نگیان به‌هیچکام له‌و لایه‌نانه نه‌داوه. ئه‌م رێژه‌یه ئه‌و که‌سانه‌ن که یان بڕوایان به سه‌رجه‌م ئه‌و سیناریۆ گاڵته‌جاڕانه‌یه نه‌بوه‌و یان ئاماده نه‌بوون متمانه‌ی خۆیان به هیچکام له‌و لیستانه ببه‌خشن که به‌شداری ئه‌و سیناریۆیه‌یان کردوه.
دووه‌م: ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی که گوایه زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگی خه‌ڵکی به‌ده‌ست هێناوه؛ واته‌لیستی کوردستانی، له راستیدا ته‌نها 37.8% ی سه‌رجه‌م ده‌نگی خه‌ڵکی به‌ده‌ست هێناوه نه‌ك**63%! کاتێك که ئه‌م رێژه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ژماره‌ی ئه‌وانه‌دا به‌راورد ده‌که‌ین که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
سێهه‌م: به‌پێی راگه‌یاندنی خودی ئه‌و لیستانه، کوردستانی و گۆڕان و چوارحیزبه‌که، هه‌موویان ته‌ئکید له‌سه‌ر روودانی پێشێلکاری و ته‌زویر ده‌که‌ن. که‌واته خۆیان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که هه‌ڵبژاردن پاك و بێخه‌وش نه‌بوه! واته سه‌رباری هاتوهاواری بوونی چاودێری بیانی و کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن که‌چی ساخته‌کاری و پێشێلکاری و ده‌نگ دزین ئه‌نجام دراوه. ئه‌مه‌ش رێك ئه‌و بۆچوونه‌ی حیزبی ئێمه، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ده‌سه‌لمێنێ که پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌خه‌ڵکمان راگه‌یاندو ووتمان که "هه‌ڵبژاردن" بێجگه له سیناریۆیه‌ك هیچی دیکه نیه‌و له‌ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیادا ئیمکانی دابینکردنی پاکی و بێخه‌وشی ده‌نگدان نیه!
چواره‌م: ئیسلامیه‌کان که به‌هۆی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رووخه‌ڵکی و تاڵانچی کوردستانه‌وه توانیبوویان تائێستا ده‌نگێکی زیاتر بۆخۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن و ئه‌مه‌ش له‌ساتوسه‌ودا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا به قازانجی خۆیان به‌کاریبێنن و واش نیشانبده‌ن که کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌رچی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌جنداو سیاسه‌تی دژی ئینسانی و کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌و ره‌وتانه‌دا ئاوێزان ده‌بێ، ئه‌مانه هه‌موویان به‌هه‌وادا چوون و ئه‌و نازونیعمه‌ته‌یان له‌ده‌ستدا!
پێنجه‌م: رکابه‌ری سه‌ره‌کی هه‌ڵبژاردنه‌کان چه‌ند هێزی میلیشیایین که توانیویانه به سوود وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی و له نه‌بوونی هه‌لومه‌رجی ئازادانه بۆ ده‌نگدانی خه‌ڵك، کورسیه‌کانی "په‌رله‌مان" له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش بکه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌و لایه‌نه‌شی که گوایه میلیشیای چه‌کداری نیه؛واته لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان، به‌حوکمی پاشخانی چه‌کداری و گردبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له فه‌رمانده‌ی چه‌کداری یه‌کێتی و هێزی یه‌کێتی له ده‌وری، ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی لێده‌کرێ که له‌کاتی پێویستدا هێزی میلیشیای خۆی بخاته ناو ها‌وکێشه چه‌کداری و سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه. به‌مجۆره ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردن کردی ته‌نها درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی بوو له کوردستان له‌گه‌ڵ زیادبوونی میلیشیایه‌کی دیکه بۆناو لیستی میلیشیاکان.
شه‌شه‌م: ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی که تائێستا له زمانی قسه‌که‌رو سه‌کرده‌ی ئه‌و 3 لیسته‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه ده‌رباره‌ی قبوڵ نه‌کردنی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌و دڕدۆنگیه‌ی که له‌نێوان یه‌کێتی وپارتیدا پێکهاتووه، دوای ئه‌وه‌ی لیستی گۆڕان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی سلێمانی بۆخۆی برد، هه‌مووی ئه‌گه‌ری ئه‌وه توند ده‌که‌نه‌وه که بارودۆخی سیاسی کوردستان پێ بنێته قۆناغێکی مه‌ترسیداره‌وه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردن به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه ده‌کرا گوایه که‌رنه‌ڤاڵی پیاده‌کردنی دیموکراسی و ئیراده‌ی خه‌ڵکه بۆ دیاریکردنی "په‌رله‌مان"، شتێك نه‌بوو بێجگه له وه‌رگرتنی ده‌نگی خه‌ڵك وه‌کو پشتیوانی بۆ ململانێی ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکردنی سامان و داهاتی زۆروزه‌وه‌ندی دزراوی خه‌ڵك، که هه‌ندێکیان پێیان وایه یه‌کێتیو پارتی زۆربه‌یان بۆخۆیان زه‌وت کردوه‌و به‌پێی پێویست به‌شی ئه‌مان ناده‌ن!
حه‌وته‌م: لیستی گۆڕان که گوایه نوێنه‌ری ده‌نگی خه‌ڵکی نارازی و ره‌شوروت و به‌شخوراوی کوردستانه، به چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵك توانی هه‌ندێك کورسی په‌رله‌مان بۆ خۆی دابین بکات. ئه‌مه‌ش ئیمکانی ئه‌وه‌ی ده‌داتێ که له ململانێ له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی یه‌كیتیدا بۆ ساتوسه‌ودا سوودی لێوه‌ربگرێت و ئه‌وه‌ی که له‌ناو ریزه‌کانی یه‌کێتیدا بۆی ئه‌نجام نه‌درا ئێستا فرسه‌تی جێبه‌جیکردنه‌که‌ی زیاتربێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ری هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایلی کێشمه‌کێشی ته‌قلیدی نێوان پارتی ویه‌كیتی به‌شیوازی نوێ به‌هێزده‌بێته‌وه!
هه‌شته‌م: هێنانی ده‌نگێکی زۆر له‌لایه‌ن لیسته‌که‌ی نه‌وشیروانه‌وه که به‌ناوی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌رگری له مافه‌کانی لاوان و هه‌ژاران به‌شێکی خه‌ڵکی چه‌واشه‌کرد، مانای ئه‌وه‌یه که ناره‌زایه‌تیه‌کی گشتی فراوان له ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی وپارتی له ئارادایه که جاران به‌هۆی مه‌ترسی ده‌نگهێنانی ئیسلامیه‌کانه‌وه ناچاربوون ده‌نگ به یه‌کێتی وپارتی بده‌ن! ئه‌م ناره‌زایه‌تیه زۆر له‌وه فراوانتره که یه‌کێتی وپارتی پێشبینیان ده‌کرد و مه‌ترسیه‌کی جدیش بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان پێکده‌هێنێ!
نۆیه‌م: سه‌ره‌نجام و له‌کۆتاییدا که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگی یه‌کێتی وپارتی و ئیسلامیه‌کانیش نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه زیاتر له‌وه‌ی ئێستا ده‌ڕۆن و ئه‌و ئه‌گه‌ره دوورنیه که له‌ژێرده‌سه‌ڵات و کاریگه‌ری نه‌وشیروان و گروپه‌که‌یدا بچنه ده‌ره‌وه! چونکه نه‌وشیروان و لیست وبه‌رنامه‌که‌ی ناتوانێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ویست وخواست و ئومێده ره‌واکانی به‌شێکی زۆری ئه‌و خه‌ڵکه بێت که ئێستا به‌ناچاری ده‌نگیان به لیستی گۆڕان داوه، هه‌روه‌کو چۆن پێشتر به‌شێکی ئه‌وان ده‌نگیان بۆ ئیسلامیه‌کان دابوو! ئه‌م ئه‌گه‌ره ئه‌وکاته زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه که هێزێکی رادیکاڵی ئازادیخواز ویه‌کسانیخواز به قورساییه‌کی زیاتره‌وه بێته‌وه ناو ململانێ سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه. ته‌نها هێزێك که ئه‌م پاشخان و باکگروانده سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تیه‌ی هه‌یه، کۆمۆنیزمی کرێکاری و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکارییه. ________________________________________ * تێبینی : ئه‌م ئامارانه له راگه‌یاندنه‌کانی رۆژانی دوای هه‌ڵبژاردن تا دوانیوه‌ڕۆی 29/07/2009 وه‌رگیراوه. به‌ڵام ئێواره‌ی رۆژی 29/7/2009 کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌ولێر ئه‌نجامه به‌راییه ناره‌سمیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی بلاو کرده‌وه که رێژه‌ی ده‌نگی لیستی کوردستانی له‌و رێژه‌یه‌ش که‌متره و57.34% ی ده‌نگه‌کانه. به‌ڵام ئه‌مه له‌و حساباته‌ی ئێمه ناگۆرێ چونکه له‌گه‌ڵ که‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌که‌دا ژماره‌ی ده‌نگده‌رانیش که‌مده‌کاته‌وه. ** ئه‌گه‌ر به‌پێی رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌نگه‌کانی لیستی کوردستانی رێژه‌ی ده‌نگه‌کانیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه به‌راورد بکه‌ین ئه‌وکاته رێژه‌که ده‌کاته ته‌نها 34.4% ی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵك. له کاتێکدا به‌پێی بانگه‌شه‌ی چه‌واشه‌کارانه‌ی بۆرژوازی ئه‌وان وه‌کو نوێنه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵک ناوزه‌د ده‌کرێن!
29/07/2009
|