په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٩\٢٠١٥

ئاڵان بووە هێمای مافەکانی پەنابەران و هەستی مرۆڤایەتیی!


موزەفەر عەبدوڵا    


زۆر جار لە میژودا بوە روداویکی بجوک کە دیمەنەکەی هەر هۆکاریکەوە بیت بلاو دەبیتەوەو دەبیتە بومەلەرزەیەکی کۆمەلایەتی و سیاسی گەورەو جیهان دەهەژینی و لە ئاستی جیهان پۆلبەندی سیاسی وا دروست دەکات کە دەبیتە هۆکاری گۆرانکاری و تەنانەت وەرخانی گەورەش ،بو نمونە هەردو جەنگە جیهانی یەکە روداوی کوشنتی کەسانیک بوە جەخماخەی تەقینەوەی شەرەکان کە تیایدا لەهەر یەکەیان چەند ملیون کەس کوژران .زۆر دور نەرۆین هەر راپەرینەکانی ٤-٥ سالی رابردوو لەو وولاتان کە ناویان نا بەهاری عەرەبی ،گەرچی ئاکامەکەی بوە سەهۆلبەندانی سیاسی و کۆمەلایەتی،ئەوە خۆ کوشتنی محمد العزیزی لاوە دەسفرۆشەکە بو تەقاندی یەو راپەرینی تونسو پاشان میسرو یەمەنو لیباو سوریا زۆر وولاتی تری بەداودا هات کە چەند رژیمی سەرکوتگەری قەومی تیا روخا.راستە ئەم راپەرینانە لە ئاکامدا بەهۆی کۆمەلی لاوازی و کەموکوری یەوە ،لەسەر هەمویانە نەبونی یەک رابەری سیاسی و کۆمەلایەتی ئازادیخوازو یەکسانیخواز کە توانیبیتی هیزی سەرەکی بەرهەمهینەرو تویژە دەستەنگو هەژارو ستەمدیدەو خەلکی ئازادیخواز ریکبخاو یەکبخا بەلاریدا برا خەلکی نەک نەگیشتنە ئاواتو ئامانجەکانیان لە ئازادی و یەکسانی بەلکو هەزاران نمونەی وەک ئاڵانی تیا رودا.


ئیستاش رودانی مەرگەساتی ئاڵانو براو دایکی ،بە تایبەتی دیمەنی جەستەی ساردو تەرو لەسەر سک راکشاو ی،کە هەردو دەستو قاجەکانی کردۆتەوە لە کەنار دەریادا ،ئەوەندە سەرنج راکیش و تراژیدی هاتە بەرجاو ویژانی مرۆیی هەموو جیهانی هەژاند. خۆ هەر کەس یەک زەررە بیرو هەست و هۆشی مرۆیی تیا بیت ناتوانی بە بینی ئەو وینەو دیمەنەی ئاڵان قورگی پر گریان و جاوی پر فرمیسک نەبی .تەنانەت ئەم دیمەنە بوە هۆی فرمیسک رشتنی میرکل و لیدوانی زۆربەی سەرۆکو کەسایەتی یە جیهانی یەکان و ناجار بون هەستی مرۆیی خۆیان دەربرن و بلین ئیتر نابی لەوە زیاتر جاو بنوقینن بەرامبەر بە کارەساتە مەرگبارەکانی ملیونان پەنابەرکە لە وولاتانیک رادەکەن لە تاو شەرو کوستار کە میرکل و ئەو سەرۆکانە دەستی تاوانیان هەیە لە هەلگیرسانی لە ریگای کۆمەکو هاوکاری جولانەوە دینی و قەومی یەکان یان رژیمە دینی و قەومی یە دژە مرۆییەکان.


ئیستا ئەم دیمەی ئاڵان کە بو بە هێمای روداوی مەرگەساتی دەیان هەزار پەنابەر لە چەند سالی رابردودا کە لە دەریاکان خنکاون یاخود لە نیو شاحنەو سنورە تەلبەندەکانو نیو کەمپەکان و زیندانەکان گیانیان درجوە بەهەر شیوازیک بیت ناچاری کردن دەرگای سنورەکان بە رووی هەزارانی پەنابەردا بکەنەوەو مافی پەنابەریتتیان پی بدەن .ئەمە جگە لەوەی ئاڵان بووە هیمای خولیای مرۆیی بەرەی ئازادیخوازی بەشی هەرە زۆری رەهای خەلکی ئازادیخوازو مرۆڤدۆستی ئەوروپا کە بە دەسکە گولو خواردنو پیویستی ترەوە لە چاوەروانی پەنابەراندا بون لە ویستگەی قیتارەکانو شەقامەکان.هەلبەت ئەمە بو خوی مستیکی گەورەی بەرەی ئازادیخوازی و ئیسانی دۆستی خەلکی ئەوروپا بو هەم لە رەگەز پەرستەکانو جولانەوەو حزبەکانیان لە کۆمەلگاکانی ئەوروپا هەم لە رژیمو جولانەوە ئیسلامی و قەومی و خیلەکی یەکانی رۆژهەلاتو باکوری ئەفریقا کە هەمو کات هەمو خەلکی ئەوروپاو ئەمریکا بە رەگەزپەرست و دیوو درنجو درەندە دەچوینن بەهۆی جیاوازی بیروراو کەلتورو فکری ئازادیخوازانەو یەکسانیخوازیانەوە.


دیارە گونا لەودا نی یە کە لەم چەند سالەدا دەیان و بگرە سەدان رودانی خنکانی منالانی پەنابەر لە کەنار دەریاکانی ئیتالیاو یونانو تورکیاوە تا دەگاتە مالیزیاو ئەندەنسویاو ئوسترالیا رویداوە بەلام هیجیان وە ک روداوی خنکانی ئاڵان وینەو دیمەنەکەی نەبونە هێمای بەدی هینانی مافەکانی پەنابەرانو کالبونەوەی سنورە دەسکردە سیاسی یەکانی جیهان کە بە دریژایی میژوو ی چینایەتی لە لایەن جینە دەسەلاتدارە مولکدارە گەورەکانو دەسەلاتە سیاسی یە جینایەتی یەکانەوە نەخشینراون.


لە کۆتایی دا ئەوە بلیم کە بە لای منەوە هەمو سنورەکانی جیهان نرخی پیلاوەکانی ئاڵانی نی یە چونکە لەوەتەی جیهان ئاوا سنوری تیا کیشراوە سەدان ملیون منالی وەک ئاڵانی تیا سوتاوەو خنکاوەو مردوە لە پیناوای قازانجی پاریزەرانی ئەو سنورانە. هەر لەم چەند دەیەیەدا سەدان هەزار منالی کورد زمان لە لایەن رژیمە قەومی و ئیسلامی یەکانی عێراقو ئیران و تورکیاو سوریاوە لە پیناوی پاراستنی یەک پارجەیی سنورەکەیان کوژراون .خۆ ئەگەر لەم وولاتانە لەم چەند دەدەیە دەسەلاتو حکومەتو دەولەتیکی لانی سکولارو و هاوچەرخ هەبوایە و مرۆڤەکانی لەسەر ناسنامەی قەومی و دینی و تایەفی دابەش نەکرادایە ئەوە بیگومان ئەم روداوانە بەم شیوازە کارەساتەباری یە نەدەبوو.


دەبی رۆژ دابی کە کۆمەلگا بگاتە دوا قۆناغی مرۆیی خۆی و هەمو سنورە دەسکردەکانی سەر روی زەوی بسریتەوە تا هەرگیز دیمەنی مەرگەساتی ئاڵانەکانی تیا نەبینینەوە هەروەک خەلکی کۆمۆنارە ئازادیخوازەکانی پاریس لە سالی ١٨٧٠ی کۆمۆنی پاریسدا دورشمی بمری فەرەنسا بژی مرۆڤایەتییان بەرزکردەوە کە لەسەروبەندی شەری نیوان فەرنساو پروسیا وەک ئەمرۆ دەیان هەزار کەس بونە قوربانی.


٥\٩\٢٠١٥

ماڵپه‌ڕی موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک