١٣\٧\٢٠٢١
ئاڵان.
کڕیارێکی سوێدی.

نەجم
خەتاوی* |

و:
ئەحمەد رهجەب |
ئاڵان.
کورە جوانەکەم
ھەشت ساڵانە
یارییەکی پێشکەش کردم
ئۆتۆمبێلێکی شین
قەوارەکەی پاکێتە شقارتەیەک بوو
(بیبە باوکە
لە کاتی بێزاریی
سوودی ھەیە)
دوێنی شەو
کاتێک بێزاریی میوانم بوو
ئۆتۆمبێلەکەی ئاڵانی بچکۆلەم دەرھێنا و
دەستم بە یاریکردن کرد
توت توت توت .....
کڕیارێکی سوێدی.
پێنج ساڵ تێپەڕی
دێتە دوکانەکەم
جگەرە و
رۆژنامە و
شیرینی دەکرێ و
ھەموو جارێک
لە بارەی
عێراق و
سیاسەت و
ھاوکاری قسەم لە گەڵدا دەکات و
رۆژێکیان کاتێک تووڕەبوو
بە ھۆ ی شتێکی قیزەوەن
جنێوی پێدام
ھاواریکرد
بگەڕێرەوە بۆ وڵاتەکەت
ئەی بێگانە!
__________________________________________
*
نەجم خەتاوی:
شاعر، لە ساڵی ١٩٥٧ لە پارێزگاری کوت لە دایک بووە، چەندین ساڵ
پێشمەرگەی حیزبی شیوعی عێراق بووە و ئێستا لە سوێد نشتەجێیە. ئالان و
کریارێکی سوێدی لە پەرتووکی ''تحلیق فوق الثلج'' (فرین بە سەر بەفردا -
Hovering over the snow) وەرگیراون.
٩\٧\٢٠٢١
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|