۴\٨\٢٠١٠
ئاڵا سووره‌کانی
یۆنان هاتنه‌وه.*
وه‌رگێڕان له عه‌ربیه‌وه:
سیروان عه‌لی
مانگرتنێکی
نوێ له یۆنان و پێاهه‌ڵپژان دژ به سیاسه‌تی که‌م خه‌رجی (تقشف) له‌و
ناڕازایه‌تێانه‌ی که له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته(تقشفی)یه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداران
گرتونیاته‌به‌ر و له کاتی مانگرتنێکی گشتی له ئه‌سینا و به‌نده‌ری
بیریوس که 24کات ژمێره به‌رده‌وامه تێک هه‌ڵپژان ڕوویدا له نێوان
پۆلیس و هه‌ندێک له خۆپیشانده‌ران له شاری ئه‌سینا پیاوانی پۆلیسیان
درانه به‌ر به‌رد و شوشه‌ی شکاو له لایه‌ن خۆپێشانده‌ران و پۆلیسش له
نۆبه‌ی خۆیان گازی گریانهێن کرد به سه‌ر خۆپیشانده‌ران له نزیکی باڵه
خانه‌ی په‌رله‌مان.
ڕۆژی سێشه‌مه 29/7/2010له ئه‌نجامی مانگرتنی گشتی که سه‌ندیکا
بانگهێشت بۆ کرد بوو به هۆی ڕاگرتنی هه‌موو خزمه‌ت گوزراێکان له گشت
یۆنان وه‌کو ناڕه‌زایه‌تیه‌ک له به‌رامبه‌ر بِریاری که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی
ده‌سه‌ڵاتدارانی شۆسیالیستی یۆنانی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی .زیاتر
له 12هه‌زار له خۆپیشانده‌ران و له خۆپیشاندنی جیاواز و له یه‌ک
جودا له ناو ڕاستی پایته‌خه‌ت یۆنانی (ئه‌سینا) به ڕێ که‌وتن له
دژی ره‌ِشنوسێک که ڕێژه‌ی خانه‌نیشینی دابه‌زاندوه و ته‌مه‌نی خانه‌نیشینی
یش براوه‌ته سه‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ده‌ست ڕۆشتوی و ئاسانکاری بۆ
کۆمپانیکانی دیاری کردوه بۆ ده‌رکردنی کرێکاران له سه‌ر کار.
ئه‌م ڕێ‌و شوێنانه ئامانجی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی
قه‌رزه‌کانی وڵاتی یۆنانه که ماویه‌که بۆته هۆی هه‌ژاندن له هه‌موو
ناوچه‌کانی یۆرۆ . بانگهێشتی ئه‌م مانگرتنه
له کاتێکدا کراوه که په‌رله‌مان کۆبونه‌ته‌وه بۆ تاوتوێ کردنی ئه‌و
ڕێ وشوێنه ئابوریه‌ی که دراوی نێو ده‌وڵه‌تی و یه‌کێتی ئه‌ورپا داوای
کردوه له به‌رامبه‌ر دانی گوژمه‌یه‌ک پاره‌ی ڕزگار به‌خش بۆ یۆنان که
به 110ملیار دۆلار مه‌زنده ده‌کرێت .ده‌قی چاک کراوی پێشنیارکراو له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵات به دانی موچه‌ی خانه‌نیشینی به ته‌واوه‌تی له دوای
چل ساڵ خزمه‌ت کردن که پێش تر 37ساڵ بوو وه هه‌روه‌ها بڕینی 7%ی موچه
و هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی بڕیاری خانه‌نشینی پێش ساڵی یاسای وه به هه‌ند وه‌رگرتنی
ساڵی 65 وه‌کوو ساڵی یاسای.
به‌نده‌ری بیریوس.
بایه‌خێکی زۆر ده‌درێته به نده‌ری (بیریوس )نزیک ئه‌سینا ، ئه‌و
شوێنه‌ی که سه‌ندیکاکانی نزیک پارتی کۆمۆنیست پیلانی رێگرتن له یخته
بارهه‌ڵگره‌کانیان داڕشتوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شت
نه‌که‌ن بۆ دورگاکانی یۆنانی .
په‌یامنێران ده‌ڵێن که هات و چۆی یه‌خته‌کان به ئاسای ماوه‌ته‌وه له
به‌نده‌رکه له کاتێکدا حه‌س حه‌سه‌کانی ده‌ریا ڕێگه‌یان گرت له هه‌ندێک
هه‌وڵی سه‌ندیکالیسته کۆمۆنیسته‌کان که کۆببونه‌وه له نزیک به‌نده‌ره‌کان.
خۆپیشانده‌ران له مانگرتنه‌کانی پێشودا ده‌ستیان بۆ توند و تیژی
بردبوو که به هۆی ئاگر به‌ردانی خۆپیشانده‌ران له بانکێک سێ کارمه‌ندی
بانککه گیانیان له ده‌ست دا له 5ئایاری ئه‌مساڵ. وه‌هه‌روه‌ها
مانگرتنه‌که سه‌ر لێشێواوی بۆ که‌رتی تایبه‌ت درووست کردوه له
کاتێکدا که شۆفێری پاێ و میترۆ و شه‌منده‌فه‌رکان چه‌ند کات ژمێر
کاریان وه‌ستان ، له کاتێکدا فرۆکه‌خانه‌کانی وڵاته‌که کاریگه‌ریان
له سه‌ر نه‌بوو و به‌رده‌وام بوو له کاره‌کانی گه‌شته ئاسمانی نیو
ده‌وڵێتێکان به‌رده‌وام بوون به شێوه‌ی ئاسای کاره‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
هه‌ر چه‌نده نزیکه‌ی سه‌ت گه‌شتی ناخۆ ڕاگیرا . هه‌روه‌ها مانگرتنه‌کان
کاریگه‌ری دانا له سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و خه‌ستخانه‌کان و ده‌زگا
گشتی و تایبه‌ته‌کان له وڵاته‌که وه هه‌روه‌ها یۆنانی بێ به‌ش کرد
له هه‌ر زانیاریک بۆ ماوه‌ی 24کات ژمێر دوای ئه‌وه‌ی سه‌ندیکای
ڕۆژنامه‌نوسان هاتنه پاڵ ئه‌و بزووتنه‌ویه . وه پارێزه‌رانیش درێژه
به مانگرتن ده‌دن تا حه‌وتی تموز ،که مانگرتنێگ دادگای ئفلیج کردوه
. وه هه‌روه‌ها یه‌کێتی بازرگانان و پیشه‌وران پشتگیری خۆیان بۆ
مانگرتن ڕاگه‌یان به‌ڵا م بازاڕه بازرگانێکان له ئه‌سینا کراوه بوون
.
_________________________
*
تا وه‌رگێران ئه‌م بابه‌ته مانگرتن
به‌رده‌وامه.
*
ناونیشان له لایه‌ن
وه‌رگێڕه‌وه دانراوه.
*
سه‌رنجی وه‌رگێڕ.
سه‌رچاوه:
bbc.. arab :
www.bbc.co.uk/arabic/worldnews/2010/06/100629_greece_strike_tc2.shtml
31\7\2010
|