٦\١٠\٢٠١١
ئاڵۆزیی به‌ر له
ته‌قینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین.
جه‌مال عه‌لیالی
له لایه‌که‌وه دۆخی ئابووری جیهان به گشتی و هێندێک له وڵاتانی
ڕۆژئاوا به تایبه‌تی له ئاستته‌نگێکی ئاڵۆزدایه، له لایه‌کی تره‌وه
ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئاڵۆزیی زیاتری دۆخی ئه‌و وڵاتانه‌ی که پڕ خێر و
بێرن. له‌و ناوه‌دا دۆزینه‌وه‌ی فاکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کان ده‌بێته
هۆکارێک بۆ جیاوازی بیروڕا و بۆچوون و خۆێندنه‌وه‌کان له سه‌ر دۆخه‌که
له ناو هێزه‌کانی سیاسی جێگیر له ناوچه‌که‌دا. له لایه‌که‌وه چڵێسی
و ته‌ماحکاری وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئه‌و وڵاتانه وه سه‌ر ته‌ڵه ده‌په‌ڕێنێ
و تووشی سیاسه‌تی به لای ئێمه‌وه "چاوه‌ڕوان نه‌کراو" ده‌کات. له
لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ده‌م فاکته‌ری نۆێ ده‌که‌وێته گۆڕه‌پانی سیاسی
ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه پێشکه‌ش کردنی ڕوانگه‌یه‌کی
تۆزێک جیاواز به مه‌به‌ستی به‌رچاوخستنی ناسکی دۆخه‌که ڕه‌نگه له
دۆزینه‌وه‌ی فاکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کان بۆ دامه‌زراندنی سیاسه‌تێکی
کاریگه‌ر له‌بارودۆخی هه‌نووکه‌ییدا یارمه‌تیده‌ر بێ.
با سناریۆیه‌ک بخه‌ینه به‌ر چاو: ته‌به‌قێکی زه‌به‌لاحی گه‌وره، ساف
وه‌ک شووشه وه‌به‌ر چاوبێنه! له سه‌ر ته‌به‌قه‌که کۆمه‌ڵێک تۆپی
خڕی یه‌ک ڕه‌نگ و یه‌ک ئه‌ندازه له جووڵه‌دان. ئه‌و تۆپانه
هیچکامیان له یه‌کتر گه‌وره‌تر یان بچووکتر نین به‌ڵام density (ره‌نگه
بکرێ به مانای تۆکمه‌یی لێکبدرێته‌وه) جیاوازیان هه‌یه. ته‌به‌قه‌که
له سه‌ر زه‌وی له دوو dimension دا، واته درێژایی و پانایی، ده‌جووڵێته‌وه
و هه‌ر چی له سه‌ری بێ ده‌خاته ژێر کارتێکه‌ری جووڵانه‌وه‌که‌ی خۆی.
تۆپه خڕه‌کان هه‌رکام به پێی جیاوازی له تۆکمه‌ییدا، بزووتنه‌وه‌ی
جیاوازیان هه‌یه به‌ڵام ده‌کرێ پاش ماوه‌یه‌ک سه‌یر کردن، ڕێچکه‌ی
داهاتووی تۆپه‌کان دیاری بکه‌ین. ئه‌گه‌ر بێتوو ته‌به‌قه‌که له
dimension ی بڵیندایی دا بکه‌وێته جووڵانه‌وه ئه‌و کات هێزێک له سێ
لاوه تۆپه‌کان ده‌خاته ژێر کارێکه‌ری خۆی و دۆزینه‌وه‌ی ڕێچکه‌ی
داهاتووی تۆپه‌کان زه‌حمه‌ت تر ده‌بێت. بۆ وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری
زیاتر له دۆخه‌که له ڕێگه‌ی یاری به‌و سنارێۆیه‌وه، ڕه‌نگه تۆزێک
کارهاسانی پێک بێ. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه dimension ێکی تری لێ زیاد ده‌که‌ین
ئه‌ویش خێراییه واته velocity (نه‌ک speed ) به هۆی کارهاسانی زیاتر.
ئه‌و فاکته‌ره ده‌بێته هۆی جیاوازی زیاتر له جووڵانه‌وه‌ی تۆپه‌کاندا.
ئه‌و کات جووڵانه‌وه‌ی تۆپه‌کان سه‌ر بۆ زۆرینه‌ی یاساکانی سرووشتی
دانانوێنێ.
با سنارێۆ‌که تۆزێکیتر له ڕێگه‌ی خستنه گه‌ڕی dimension ێکی تر، وه‌ک
فاکته‌رێک ئاڵۆزتر بکه‌ین. تۆپه‌کان له ڕێگه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی تۆکمه‌یی
له گه‌ڵ یه‌کتر، جیگه گۆڕکێ ده‌که‌ن. واته، تۆپی ژماره 3 یان هه‌ر
ژماره‌یه‌کی تر، له گه‌ڵ تۆپی ژماره 7 یان هه‌ر ژماره‌یه‌کی تر،
تۆکمه گۆڕینه‌وه ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی که ئه‌و دوو تۆپانه شۆێنه‌واری
خۆیان له سه‌ر ته‌به‌قه‌که ئاڵووگۆڕگێ پێ کردبێ. ئه‌وسا دۆزینه‌وه‌ی
ڕێچکه‌ی جووڵانه‌وه‌ی تۆپه‌کان زۆر سه‌خڵه‌تتر ده‌بێ. ئێستا ئه‌گه‌ر
dimension ی پێنجه‌م وه‌ک هێزێکی نادیار بکه‌وێته ناو ساحه‌که‌و (ئه‌وه‌ی
نادیاره و چ زانستێکی له سه‌ر نیه به سیحر و جادوو ناو ده‌برێ) ده‌ست
له جووڵانه‌وه‌ی تۆپه‌کان وه‌ردات ئه‌و کات دۆزینه‌وه‌ی رێچکه‌ی تۆپه‌کان
به قه‌ولی کورده‌واری ڕێگه‌یه‌که "کاڵه‌ی ئاسنی تێرا ناکات". چ
پێویستییه‌ک له‌وه‌دا نابینم که سناریۆکه به هێنانی چه‌ند dimension
ی تر ئاڵۆزتر بکه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که هه‌یه زۆره.
بۆ خۆێندنه‌وه‌ی ده‌قاوده‌ق له جووڵانه‌وه‌ی تۆپه‌کانی سه‌ر ئه‌و ته‌به‌قه
پێویسته بینه‌ر بچێته ناو تۆپه‌کان، ناو گشتی تۆپه‌کان له هه‌مان
کاتدا! ئه‌و کاته بینه‌ر ده‌توانێ جووڵانه‌وه‌ی یه‌که یه‌که‌ی تۆپه‌کان
"له‌مس" بکات، هه‌ستی پێ بکات و له‌و ڕێگه‌وه، ڕێچکه‌ی داهاتووی تۆپه‌کان
دیاری بکات.
ئه‌و سنارێۆیه له دونیای زیندووی ئه‌وڕۆدا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه و نه‌ته‌وه‌ی
کوردیش یه‌ک له بینه‌رانی ئه‌و سنارێۆیه. به مه‌به‌ستی چوونه ناو
تۆپه‌کانه‌وه بۆ دیاری کردنی ڕێچکه‌ی تۆپه‌کان، ده‌بێ به‌رنامه‌یه‌کی
سیاسی گونجاو ده‌گه‌ڵ دۆخه‌که بێته کایه‌وه. نه‌ته‌وی کورد ئامرازی
پێویستی بۆ داڕژتنی به‌رنامه‌ی سیاسی هه‌یه، یه‌که‌م بسپۆر و کارزان
له زۆربه‌ی بواره‌کاندا، دووهه‌م مێدیایه‌کی گه‌وره‌تر له ته‌به‌قه‌که‌ی
سه‌ره‌وه. تۆزقاڵێک له‌خۆ بووردوویی و وه‌لانانی خۆ به زل زانین بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که ته‌نیا پێداویستێکی به‌په‌له‌ی هه‌نووکه‌ییه
بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌کی کاریگه‌ر و گونجاو له گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌مڕۆ.
هه‌ر سازه‌یه‌ک ده‌توانێ کارتێکه‌ری بارته‌قای په‌ره‌سه‌ندوویه‌تی خۆی
له‌ناو گه‌ل دا هه‌بێ. بیگۆمان ئه‌و کارتێکه‌رییه ته‌نیا له ڕێگه‌ی
به‌رنامه‌ی پێداویست دێته ئاراوه. دوو هێزی سه‌ره‌کی له پانتایی
کوردستان ده‌توانن ببنه به بنچینه‌ی ئه‌و تێکهه‌ڵکێشانه، یه‌که‌م
بزووتنه‌وه‌ی کورد له باکوور به هۆی جه‌ماوری بوونیه‌وه، دووهه‌م
حکومه‌تی هه‌رێم له باشوور به هۆی پێگه‌ی ناوده‌وڵه‌تییه‌وه. مه‌رجێکی
سه‌ره‌کی بۆ پێکهاتنی ئه‌و تێکهه‌ڵکێشانه ئه‌وه‌یه که گشت لایه‌نه‌کانی
سیاسی له کوردستان توانای خۆێندنه‌وه‌ی ده‌قاوده‌قی ڕووداوه‌کان که
زۆر به خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بن هه‌بێ. هه‌ر به‌و زووانه سه‌یری کارتێکه‌ری
سازه‌کان له نووسینی مێژوودا ده‌بین، ئاخۆ ڕۆڵی ئێمه چی ده‌بێت؟
ماڵپه‌ڕی جه‌مال عه‌لیالی
|