ئاڵۆزیی هزره‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ره‌و چ ئاقارێکی بردووین و ده‌بێ چ بکه‌ین؟
ئه‌یوب ره‌حمانی
چاکسازی یا خۆ ڕێفۆرم یه‌ک له‌و چه‌مکانه‌یه که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی توشی ئاڵۆزیێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره کردووه و ئه‌مه خۆی به مانای گوزه‌ره، واته ئێمه له قۆناخی گوزهرداین. چاکسازی له خۆیدا نه ته‌نیا هیچ ئاڵۆزیێکی تێدا نیه به‌ڵکو زۆر لازم و زه‌روریشه. بۆیه هه‌ر کات که‌سانێک یا ڕێکخراوێک بیانهه‌وێت له گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕوداوه‌کان و له‌گه‌ڵ زه‌مانه بڕۆنه پێش، پێویستیشه که هاوکات ئه‌مانیش دایمه له خۆ نوێ کردنه‌وه‌ی بیر و تاکتیک و ستڕاتیژیدا بن و له ئاڵ و گۆڕه‌کان وه‌دوا نه‌که‌ون. ئه‌وه‌ی ئاڵۆزی دروست ده‌کات مرۆڤه‌کان خۆیانن و نه‌ک ئه‌وه‌ی که چاکسازی ئاڵۆزی دروست بکات. نمونه‌ێک بۆ شیکاری مه‌به‌سته‌که‌م دێنمه‌وه، زۆر که‌س یاری شه‌تڕه‌نج ده‌زانن و له‌و یاریه حه‌ساس و دژواره‌دا، سه‌نگه‌ربه‌ندی و جه‌بهه، پشتی سه‌نگه‌ر و پشتی جه‌بهه، تاکتیکی دروست و ستڕاتێژی له گرنگترین ئه‌رکه‌کانن. دایمه فه‌داکاری پیاده و ئه‌وانی تریش بۆ خستنه ته‌ڵه‌ی وه‌زیر و فیل و ئه‌سپ و قه‌ڵعه‌ی حه‌ریف و بۆ شاخ و ماتی شا له‌م یاریه‌دا ناگوزیره، واته پێویسته بکرێت. هه‌ر کام له لایه‌نه‌کان ئه‌گه‌ر یه‌ک دوو سه‌نگه‌ری قایم که پێشتر وه‌ک قوفڵ و به‌ست و به پشت به‌ستنی مۆره‌کان به یه‌کتر له کاتی ئاسایی‌دا دروستی کردون له کت‌وپڕ به هه‌ڵه‌ێک له ده‌ست بدات، ئه‌وا به ئاسانی جێی خۆی ناگرێته‌وه و ئه‌گه‌ر یاریزانێکی باش نه‌بێت، هه‌ر به له ده‌ست دانی ئه‌و یه‌ک دوو سه‌نگه‌ره ده‌بێته هۆی دۆڕاندنی یاریه‌که. چاکسازی ڕێک ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که یه‌ک دوو سه‌نگه‌ر که پێشتر به شێوه‌ی سونه‌تی قایم کرابو له ده‌ست ده‌چێت، واته هه‌ندێک که‌س وه‌ک پێشتر بیر ناکه‌نه‌وه و سوستیێک دروست ده‌بێت و سه‌نگه‌ره‌کان له کیس ده‌چن. ئالێره‌دا ڕێبه‌رێکی کاریزمای خاوه‌ن ئوتوریته که ده‌بێته یاریزانی چاک ده‌توانێت به‌و حاڵه‌ش یاریه‌که نه‌دۆڕێنێت، ئه‌گه‌ر یاری زانی چاک نه‌بێت، یاریه‌که ده‌دۆڕێت!
چه‌مکی ڕێفۆرم یا چاکسازی و ئاڵ و گۆڕ که هۆی سه‌ره‌کی لێکترازانی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دوو – سێ ساڵی ئهخیردایه و ئه‌مڕۆکه بۆته هۆی دووبه‌ره‌کی و چه‌ند به‌ره‌کی له ناو ئه‌م حیزبانه‌دا و به‌ره‌و دیارده‌ێکی پڕژ و بڵاوی بردون، له ڕۆژئاوای کۆنه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ورانی هاتنه‌ده‌ر و گوزه‌ر له تۆتالیتاریزم و تاک ده‌سه‌ڵاتیه‌وه و ڕۆیشتن به‌ره‌و دێمۆکراسی و ئازادیه گشتیی و تاکه که‌سیه‌کان و به‌ره‌و لیبێرته و لیبڕالیزم. ڕۆژئاوا ئه‌م قۆناخه‌ی له مێژه تێپه‌ڕاندوه و ئه‌م تێپه‌ڕانه که له ڕۆژئاوادا له چه‌ند سه‌ده‌ی ڕابردو ده‌ستی پێ کردبو و ئه‌مڕۆکه ئیتر کۆتایی پێ هاتووه، هه‌رگیز به بێ کێشه و بوحڕان و موشکیله نه‌بووه و ڕۆژئاوا له‌و ده‌ورانی گوزه‌ره‌دا توشی جۆره‌ها شه‌ڕ و کوشتار و شۆڕشی ناوخۆیی و ئه‌مانه بووه، به‌ڵام وه‌ک وتم ئه‌مڕۆ له ڕۆژئاوا ئه‌م قۆناخه تێپه‌ڕێندراوه. سه‌رکه‌وتن له‌و قۆناخه‌دا له وڵاتانی ڕۆژئاوایی له یه‌که‌م هه‌نگاودا به ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی توند و تیژی نواندن له دژی یه‌کتر و ته‌حه‌مولی بیری جیاواز و دوهه‌م به هاتنه ئارا و پیاده کردنی هزری لیبڕالیزم جێ به جێ بوو. واته په‌یڕه‌وی کردنی دێمۆکڕاسی، مافی مرۆڤ، ئازادی تاک، به هێز بونی یاسا و ڕێز گرتنی تاک و کۆمه‌ڵ له یاسا ئینسانیه‌کان، به‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌سڵی ئینساف و جیایی ئایین له ده‌وڵه‌ت یا سێکولاریته و به هه‌مو ئه‌مانه توانرا ئه‌و قۆناخه به سه‌رکه‌وتویی پشت گوێ بخرێت و ئه‌وجار ژیانێکی نوێ که له‌وێدا ڕێز له مرۆڤ بگیردرێت هاته ئاراوه و هه‌ر ئه‌مه بووه هۆی پێشکه‌وتنی مرۆڤ له‌و وڵاتانه ته‌قریبه‌ن له هه‌مو بواره‌کاندا.
ئێمه گه‌لانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی هێشتا له سه‌ره‌تای ئه‌و قۆناخه‌داین و ئه‌گه‌ر چی ته‌جروبه‌ی ڕۆژئاواشمان هه‌یه و خوێندنه‌وه‌مان بۆی هه‌بووه، به‌ڵام که دێین چاکسازی بکه‌ین، خراپ و ئاڵۆزی ده‌که‌ین! بۆچی؟
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ئێمه هێشتا توند و تیژیمان ڕه‌ت نه‌کردۆته‌وه و بگره کاتێک له ناو حیزبه‌کاندا باسی چاکسازی هاته ئاراوه له ناوه‌وه که‌وتنه گیانی یه‌کتر و وڵامی چاکسازی له لایه‌ن هه‌ر دوک لاوه به کوته‌ک دراوه و دووهه‌میش ئه‌وه‌یه که ئێمه هێشتا کێشه‌ی دوگم باوه‌ڕیمان هه‌یه! باوه‌ڕ په‌یدا کردنی مرۆڤێک یا خۆ ئه‌گه‌ر واوه‌تر بڕۆین باوه‌ڕ په‌یدا کردنی کۆمه‌ڵگاێک به هه‌ر شتێک، ئێستا ئایین بێت یا هزرێکی عیلمانی و سوسیالیستی و هتد. له یه‌ک شه‌و و ڕۆژدا و له ئه‌مڕۆوه بۆ سبه‌ینێ شکڵ ناگرێت، به‌ڵکو باوه‌ڕ په‌یدا کردن به هه‌ر هزرێک یه‌که‌م له زهڕورهتێک و پێداویستیێکی ئه‌و مرۆڤه یا خۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه و دووهه‌م له پڕۆسه‌ێکی درێژتر و تولانیتردا شکڵ و قالب ده‌گرێت، جا ئیتر گرنگ نیه که ئه‌و باوه‌ڕه چاک یا خراپ، ڕاست یا چه‌پ، عیلمانی یا ئایینی و هتد. بێت. ڕه‌نگه‌ی ئه‌وه‌ی من پێم چاکه تۆ پێت خراپ بێت و به پێچه‌وانه‌که‌شی، به‌ڵام خاڵی ناوه‌ڕاستیش هه‌یه که پێویسته هه‌ر دولامان بیدۆزینه‌وه، یا خۆ له‌گه‌ڵ پاراستنی بیری خۆمان ڕێز له بیری ئه‌وی تریش بگرین. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش هه‌ر دروسته و بگره قورستریشه که یه‌کێک یا کۆمه‌ڵگاێک له باوه‌ڕێک که هه‌یه‌تی جودا ببێته‌وه و ئه‌میشیان خۆی هه‌م پێویستیێکی لازمه و هه‌میش کات و زه‌مان! باوه‌ڕیش خۆی له خۆیدا هیچ کێشه‌ێکی تێدا نیه و هه‌ر کاس ئازاده چۆن بیر ده‌کاته‌وه و باوه‌ڕ به چی په‌یدا ده‌کات، کێشه‌که به‌ڵام لێره‌دایه که دوگم باوه‌ڕی په‌یدا ده‌بێت و هه‌ر که‌س باوه‌ڕی به شتێک په‌یدا کرد، ئه‌وجار به‌س ئه‌م باوه‌ڕه‌ی خۆی به ڕاست بزانێت و هه‌مو ئه‌وانیتر به خراپ و لاواز و له دژی خۆی ببینێت. جا ئا له‌م دوگم باوه‌ڕیه‌وه و له‌م موتڵه‌ق گهراییهوهیه که کێشه‌کان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و ئه‌ویش خه‌تای مرۆڤه و نه‌ک هیچی تر! نمونه‌ی ئه‌م وتانه که‌م نین و ده‌توانین ده‌یان و سه‌دان نمونه ناوبه‌رین وه‌ک په‌یدا بونی تازه‌ترین هزر له ئێستای ئێران‌دا که به ناوی جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز په‌یدا بووه و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتوی بنده‌ستی ئێران له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه ئه‌مڕۆکه هه‌ر ڕۆژ زیاتر له ڕۆژانی پێشوتر به‌م جوڵانه‌وه‌یه په‌یوه‌ست یا مولحه‌ق ده‌بن. ئه‌م جوڵانه‌وه ئه‌گه‌ر چی له‌م ئاخرانه‌دا خۆی نواند، به‌ڵام بناخه‌ی زۆر له مێژه دروست بووه و هه‌ر ده‌بو ئیتر گوڵ بکات و مادامیش گوڵی کرد، ئه‌وجار بێ‌شک به‌هره و سه‌مه‌ریش ده‌دات. که‌واته باوه‌ڕێکی نوێ له ناو گه‌لانی بنده‌ستی ئێران‌دا گوڵی کردووه و پێک هاتووه. هیوادارم ئه‌م جاره دوگمایهتی تێیدا به هێز نه‌بێت، به‌ڵکو هه‌مو موئتهلهفهکانی لیبڕالیزم و دێمۆکڕاسی تێیدا گه‌شه بکه‌ن و ئه‌منیه‌ت و ئاسایش، ئێستا له سه‌ره‌تاوه نیسبیش بێت ئه‌و ناوه بگرێته‌وه! ئه‌مه ئاواته هێشتا!
یا نمونه‌ی کۆماری ئیسلامی له ئێران که سی ساڵ له‌مه پێش پایه‌کانی خۆی له‌سه‌ر پڕوکاوترین و کۆنترین باوه‌ڕه‌کان دامه‌زراند، به‌ڵام زۆرینهێکی بێ وێنه له ئێران حازر بوون گیانی خۆیان بۆ ئه‌م باوه‌ڕه کۆن و پڕوکاوه شیعهگهریانه بده‌ن که پێشتر زه‌مینه‌ی له ناو خه‌ڵکدا هه‌بو و له هه‌شت ساڵ شه‌ڕی دواکه‌وتوانه‌ی ئێران و ئێڕاقدا و هه‌روه‌ها له سه‌رکوتی بێ وێنه‌ی گه‌لی ئازادیخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شاهیدی ئه‌م ئیدیعایه‌ی من بوین و هه‌مومان ده‌زانین که چلۆن پاسدار و به‌سیج به دروشمی "خومه‌ینی حوکمی جیهادم پێ به" ده‌چونه جه‌بهه‌کانی شه‌ڕ و مه‌یدانه‌کانی مین و له کوردستان بۆ دڵخۆش کردنی خومه‌ینی و به جێ هێنانی حوکمی جیهادی ئه‌و، ده‌سته ده‌سته لاوانی کوردیان تیرباران ده‌کرد. ئه‌و سه‌رکوته‌ی گه‌لی کوردستان به ناوی باوه‌ڕ که تا به ئه‌مڕۆکه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه، ئێستا نه‌ک به‌و شێوه‌ی ساڵانی پێشوتر، به‌ڵام به شێوه و فوڕمی نوێوه هه‌ر به‌رده‌وامه و کۆمه‌ڵێک به ناو "مرۆڤی" عه‌قیده‌تی سه‌ر به کۆماری ئیسلامی زۆر نامرۆڤانه له کوشتن و بڕینی گه‌لی کوردستان و هه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌ی که وه‌ک ئه‌وان بیر ناکه‌نه‌وه له هیچ کردهوهێک سڵ ناکه‌ن و به ناوی باوه‌ڕ مڕۆڤ ده‌کوژن!
وه‌ک ئاگادارین له زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوایی هه‌وڵ دراوه و هه‌وڵیش ده‌درێت که بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ که له چاکسازی دوای ڕێنێسانسی ئوروپاوه ده‌ستی پێ کردبو به باشترین شێوه بپارێزرێت. دیاره هیچ کات و له هیچ شوێنێک نه‌توانراوه ئه‌و شته‌ی که له تێئۆریدا فۆڕموله کراوه به کرده‌وه‌ش له سه‌دا سه‌د په‌یڕه‌وی بکرێت، بڵام هه‌ر هیچ نه‌بێت تا حه‌دێکی زۆر توانراوه له به‌شێک له وڵاته‌کان مافی مرۆڤ و دێمۆکڕاسی و ئازادیه تاکه که‌سیه‌کان و حکومه‌تی قانونمه‌ند په‌یڕه‌وی بکرێت. له هه‌مو گرنگتر ئه‌وه‌یه که توند و تیژییان به‌رانبه‌ر به ڕای دژی خۆیان به ته‌واوی بن بڕ و قه‌ده‌غه کردووه و له‌م ڕه‌وشته که‌ڵک وه‌رناگیردرێت یا زۆر به ده‌گمه‌ن. دیاره ناکرێت چاو له هه‌ڵه‌کانیش که هێشتا مه‌وجودن نه‌که‌ین، بۆ نمونه هه‌ندێک جار به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌ته ده‌سمایه‌داره‌کان وای کردووه که به چه‌شنێک هێرش بکه‌نه سه‌ر ئه‌م ده‌ستکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که له ڕۆژئاوادا به هۆی تێئۆریزه و فۆڕموله کردنی فیله‌سوفه لیبڕاڵه‌کانه‌وه و هاوکات و گرنگتر له هه‌مو خه‌بات و موباریزاتی خه‌ڵکه‌وه و به تایبه‌ت ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و دێمۆکڕاسیخوازان و پێشکێسوهتان و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤه‌وه به ده‌ست هاتوون. واته هێرش کردنه سه‌ر ده‌ستکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک یا خۆ کێشه‌ی چه‌وسانه‌وه و چه‌وساندنه‌وه‌ی کرێکار و چینی حه‌قده‌ست خۆری کۆمه‌ڵگا، ئه‌ویش به ناوی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌کانیان هێشتا هه‌ر هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڵام سه‌ندیکا کرێکاریه قانونیه سه‌ربه‌خۆکان چالاکن و جار و بار بۆ ده‌ستکه‌وتی زیاتر و یا کاتێک هێرش بکرێته سه‌ر مافه‌کانی کرێکاران، ئه‌وجار مانگرتنی گشتی وه‌ڕێ ده‌خه‌ن و زۆر جار سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست دێنن.
ئێمه چی بکه‌ین؟
دیاره ئه‌م چی بکه‌ینه وه‌ک ئه‌وی لێنین نیه! له‌و قۆناخه‌ی که لێنین تێیدا ده‌ژیا نیزیک سه‌د ساڵ تێ په‌ڕیوه. ئه‌وکات کێشه‌کان به شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ده‌کران، ئێستا له‌م قۆناخه نوێیه‌دا شه‌ڕ ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه و گوێ گرتن له یه‌کتر و ڕێز گرتن له یه‌کتر و مافی مرۆڤ قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کات. له وڵامی ئه‌م چی بکهینهدا پێویسته بڵێم که ده‌بێت له چاکسازیدا به‌رده‌وام بین و وه‌ک له سه‌روه وتم، کێشه له چاکسازیدا نیه به‌ڵکو کێشه له چۆنیه‌تی بردنه پێشی ئه‌و ئیسڵاحاتانهیه. کاتێک ده‌مان هه‌وێت چاکسازی بکه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ی که ئاڵۆزی و پێکدادان دروست نه‌بێت، ئه‌م خاڵانه گرنگن که له به‌ر چاو بگیردرێن:
مادام ئێمه له کات و سات و قۆناخی گوزهرداین، پێویسته که ئه‌م خاڵانه و زۆر خاڵی دیکه‌ش بناسین و ئه‌گه‌ر به هۆی حکومه‌ته ئیستیبدادیهکانی تا ئێستاوه خراپ به خه‌ڵک ناسێندراون یا خۆ سو ئیستیفاده‌یان لێ کراوه، پێویسته له ڕێگای کارناسه‌وه و میدیاکان زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه ڕۆشنگه‌ری بۆ خه‌ڵک بکرێت و پێویسته ئه‌ندامانی حیزبه‌کان به باشی ئه‌م خاڵانه بناسن!
7ی گه‌لاوێژی 2709
|