٢١\٤\٢٠١٥
ئاڵقه‌تیز!

کەبیر شەمسەدینی
یادی به‌خێر ئه‌وه‌ڵی سه‌ره‌تاییم ده‌خوێند
. کابرایه‌ک ده‌هاته دێی ئێمه ؛ خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری خۆمان بوو .
ئه‌خر دێهاتی نیزیک هه‌مووی خه‌ڵکه‌که‌ی یه‌کتر ده‌ناسن . به‌ڵام
ئه‌من که منداڵ بووم ، ئاسایی بوو له‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌مدا نێوی ئه‌و
کابرایه نه‌زانم . مه‌لا مه‌زبووره چه‌نده مه‌شهوور بوو ، ئه‌و
کابرایه‌ش له دێی ئێمه چه‌ند ئه‌وه‌نده . ته‌نیا جیاوازیان له‌وه
دابوو ؛ مه‌لا بۆ پێکه‌نینی خه‌ڵک به‌سه‌رهاتی نووسراوه‌ته‌وه و ئه‌و
کابرایه ، به ڕاستی بێ فڕووفێڵ بوو . ئه‌وه‌ی لێی ده‌گێڕنه‌وه
به‌سه‌ری هاتووه.
پێیان ده‌گوت کاک فه‌ڕڕوخ. پیاوێکی ته‌مه‌ن گه‌ڕاوه‌ی باڵابه‌رزه‌ی
کزه‌ڵۆکه‌ی دم و چاوباریکی برۆ پان بوو . ژنی نه‌هێنابوو و هه‌ر به
ڕه‌به‌نی ده‌ژیا . ده‌گه‌ڵ براکانی بوو . هه‌موویان بنه‌ماڵه
وخاوه‌نی ماڵ و ناوبانگ بوون . تفه‌نگێکی ساچمه‌ی چوار و نیوی پێ‌بوو ؛
گولله‌ی به منداڵان ده‌فرۆشت . له‌بیرمه بۆ گاڵته لێمان ده‌پرسی : "
کاک فه‌ڕڕوخ چه‌ندت خوێندووه ؟ " به ده‌نگێکی نووساو ده‌یگوت : "
ئه‌ڤڤه‌ل " . ئه‌گه‌ر به ده‌یان جار ئه‌و پرسیاره‌ت دووپات
بکردایه‌ته‌وه ته‌نیا وه‌ڵامی هه‌ر ئه‌وه بوو.
مامم ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی براکانی کاک فه‌ڕڕوخ زۆر تێکه‌ڵاوی هه‌بوو .
هامووشۆی هه‌موویانی ده‌کرد . هه‌ر بۆیه‌ش ، زۆری قسه‌ی خۆش لێده‌دیتن
و بۆی ده‌گیڕاینه‌وه . ئه‌و ده‌م ناوچه‌ی ئێمه ته‌نانه‌ت ڕێگا و بانی
نه‌بوو چ بگاته کاره‌با و ته‌له‌فۆن و ئه‌و جۆره شتانه . هه‌ر بۆیه
شه‌ونشینی و قسه‌ی خۆش و پێکه‌نین له نێو خه‌ڵکدا ، جێگه‌ی تایبه‌تی
هه‌بوو. ئه‌گه‌ر که‌سێک شۆخییه‌کی مه‌ترسیداریشی کردبوایه ، لێی به
لۆمه نه‌ده‌گیرا . هه‌ر خۆزگه‌م به‌وده‌م..
مامم فه‌رمووی : " ڕۆژێک له ماڵه براکانی کاک فه‌ڕڕوخ میوان بووم .
له‌مێژ بوو لێی ده‌خه‌فتان بۆ گاڵته و پێکه‌نینی خۆیان که‌مێک سه‌ر
بخه‌نه سه‌ر ئه‌و فه‌قیره و چۆن بۆیان ده‌لوێ ، عه‌زیه‌تی که‌ن .
له‌سه‌ر سفره‌ی نان خورانان ئه‌وه‌نده‌یان باسی دێ‌و و درنج و بیر و
باوه‌ڕی کۆن وشتی مه‌ترسیدار گیڕاوه ؛ له خۆم دڕدۆنگ بووم بتوانم به
ته‌نێ بچمه‌وه ماڵی خۆمان . له‌خۆڕا ترسم ڕه‌دڵی نیشتبوو ؛ نه‌کا ئه‌و
قسانه ڕاست بن . جا ئه‌من نیوه‌شه‌وێ چۆن بچمه‌وه ؟ ئه‌وه هاتوو
تووشی جندۆکه‌یه‌ک بووم و ده‌ستی لێ وه‌شاندم ! خۆ ڕوح به‌رمه ئه‌و
حاسمانه‌ی شیتم ده‌کا .!! له‌و خه‌یاڵانه‌دا نوقم بووم . دیتم
برایه‌کیان بزه‌یه‌کی هاتێ و بێ ئه‌وه‌ی که‌س تێبگه‌یێنێ هه‌ستا و
چووه ده‌رێ . زۆری پێچوو هه‌ر نه‌هاته‌وه . ئێمه‌ش وه‌همی حیچمان
نه‌کرد.
سفره‌یان به‌زیاد کرد . له سه‌ر ڕه‌وتی جاران ، کاک فه‌ڕڕوخ هه‌ستا و
به مشه‌مش به‌ره‌و ئاوده‌سته‌که وه‌ده‌رکه‌وت . براکانی دیکه‌ی هه‌ست
و خوستیان له خۆیان بڕی . دیاربوو چاوه‌ڕوانی ڕووداوێکیان ده‌کرد .
بۆیه به جارێک وڵات وا بێده‌نگ بوو ؛ له کۆڵانێ گوێت له هه‌ستی پێی
ڕێبوار ده‌بوو . دوای چه‌ند ساتێک ئه‌و بێده‌نگیه به هاواری : "
بیسمیللا ..وه‌ی له بابت .. بیسمیللا.. وه‌ی له... " ی کاک فه‌ڕڕوخی
کۆتایی هات . له پڕتاو له ئاوده‌سته‌که ده‌رپه‌ڕی و به‌ره‌و وه‌تاغێ
ده‌ستی کرد به هه‌ڵاتن . ده‌ستێکی به لاسمتێوه بوو و به ده‌ستی
دیکه‌ی ، دوێخینه‌که‌ی توند گرتبوو که پاتۆڵی ده‌لاقان نه‌که‌وێ .
ئه‌و ده‌م بۆمان ده‌رکه‌وت ، ئه‌و برایه‌ی زوو چووبوه ده‌رێ ، له
کاتی دانیشتنی کاک فه‌ڕڕوخ له‌سه‌ر ئاوده‌ست ، به هه‌موو که‌یفی خۆی
زلله‌یه‌کی له سمتی ڕووتی ئه‌و به‌سته‌زمانه‌ی داوه . ئه‌ویش وه‌ی
زانیبوو جندۆکه‌یه ده‌ستی لێ وه‌شاندووه . دوای پێکه‌نینی زۆر و
جنێو و قسه‌ی کاک فه‌ڕڕوخی ، براکانی دیکه‌ی لاواندیانه‌وه و ئاوری
تووڕه‌ییان کووژانده‌وه . زۆریان دڵخۆشی داوه .به هه‌ر له‌ونێک بوو
؛ هێنایانه‌وه مه‌جلیسێ و دایاناوه جێی پێشووی . برای گه‌وره ئه‌مری
کرد : " دابێنن شه‌وچه‌له‌ی دانێن ".
به داب و ده‌ستوورێکی شاهانه ، شه‌وچه‌له‌یان هێنا . سێوی زه‌رد و
سوور له سه‌ر مه‌جۆعمه‌ی چندرابوو . پیاو به دیتنی ئاوی زاری ده‌تکا
. هه‌ر چه‌ند پیاوی گه‌وره‌تر له‌و مه‌جلیسه‌ی بوون ؛ به‌ر له هه‌موو
که‌س مه‌جۆعمه‌یان هێنایه به‌ر دمی کاک فه‌ڕڕوخ . هه‌تا ئه‌و هه‌ڵی
نه‌گرت بۆ که‌سیان نه‌گێڕا . ئه‌ویش ئه‌و سێوه سووره‌ی که له
هه‌موان گه‌وره‌تر بوو و له‌سه‌ره‌وه دانرابووی هه‌ڵگرت . دانیشووان
ده‌ستیان کرد به خواردن کاک فه‌ڕڕوخیش هه‌ر وه‌ها . به‌ڵام گنجی
تووڕه‌یی پێشووی له نێوچاوانیدا هه‌ر مابوو . بۆیه‌ش به‌بێ قسه‌کردن
ده‌گه‌ڵ که‌س ، سه‌ری داخستبوو و هه‌ر ده‌یخوارد و مشه‌ی ده‌هات .
جاروبار مڵچه‌یه‌کی له دمی ده‌هێنا و سه‌رێکی هه‌ڵدێنا.
هێنده‌ی قه‌ننه‌کێشێک دوای شه‌وچه‌له‌که ، دیتم کاک فه‌ڕڕوخ وه
جووڵه‌جووڵ که‌وتووه . جارناجارێک ته‌کانێک له خۆی ده‌دا و قیت
پاڵده‌داته‌وه و چاوێک به ئێمه‌دا ده‌گێڕێ . وای لێهات به ئاشکرا
گوێمان له قیڕوهۆڕی زگی ده‌بوو . به ته‌نگه‌تاوی وزاقی خۆی دا
بچێته‌وه ئاوده‌ست ؛ له سه‌ر پلیکانان پاتۆڵی زه‌رد کرد . زگ
چوونه‌یه‌کی پێوه‌نووسا خۆی ڕانه‌ده‌گرت . تۆمه‌ز ئه‌و سێوه‌ی به‌ر
له‌هه‌موویان وه‌پێش ده‌ستی ئه‌و چاره‌ڕه‌شه‌یان نابوو شیله‌ی
ئاڵقه‌تیزیان تێکردبوو . هه‌تا ماستیان بۆ هێنا و ده‌رخواردیان دا ؛
هه‌ر له هاتووچۆی ئاوده‌ست دابوو . هه‌تا هاته‌وه سه‌ره‌خۆ ؛ به
نیوه نووزه و ده‌نگه نووساوه‌که‌یه‌وه هه‌ر جنێوی به سه‌به‌بکاری
لێقه‌ومانی خۆی ده‌دا.''.
uloush@gmail.com
|