په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\١٠\٢٠١٤

    ئالوودەبوون.

فەتاح حەسەن

لەوەتەی من ئاشنات بوم
چاوەڕوانم خەمەکانم بلاوێنی
رۆحی ماندووم ئاسوودەکەی.
چاوەڕوانییت.. تەزوویەکە
بە دەمارەکانی لەشما دێت و دەجێت
ئالوودەی بووم
تۆ بڕوانە..
لەو دەمەیدا چەندین نەورەس
بۆشایی ئاسمان تەی دەکەن
چون ئالوودەی چاوەڕوانییم
سەرنجی من، دەنێشێتە سەر دوو نەورەس
کە لەسەر دارێک هەڵنیشتون
چاوەڕوانم..
کە، کەی لە شەقەی باڵ دەدەن؟؟

تا هەست بە تێپەڕبوونی کات نەکەم
دوای سەفەرت،..
پەڕەیەکی لێنەدڕاوە
رۆژمێری سەر مێزەکەم.
هەروەکو چۆن
دەفێك لە خانەقای ئیشقا
چاوەڕوانی دەست و پەنجەی ئاشقێکە
چاوەڕوانتم..
شەپۆلەکان لە بۆ دەریا گەڕانەوە.
تریفە لە بۆ مانگەشەو
نۆبەی تۆیە.. دە بگەڕێوە
ئەی خۆت، نەتووت:
من و سێبەر، قەدەری تۆین.

 

دانیمارك / ڤالبی
ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک