١\٦\٢٠١٦
ئاڵوودەم بە هیچ!

فه‌رهاد مازێ
ئاڵووده‌بووم به با؛ سه‌رکێشییم دۆڕاند
ئاڵووده‌بووم به ئاو؛ تێنوێتییم دۆڕاند
ئاڵووده‌بووم به خۆم
ونبووم و ئاڵووده‌بووم به شاخ.. ده‌شتایی.. بیابان.. ئاو.. گه‌ڕان...
له‌وه‌ته‌ی هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی خۆمدام و به دوای گه‌وهه‌ر ده‌گه‌ڕێم
پێم تێڕاچوو.. ده‌ستم پڕ گوو
فێره‌قوونه.. هاوڕەگەزبازە ژیان`
ماڵی گایینه.. تا لەگەڵی جووت نەبی ناسێتەوە ژیان
به‌خته‌وه‌ربه.. بڕۆ ئاوده‌ست.. له‌بیرکه ژیان
به‌خته‌وه‌ربه به‌خته‌وه‌ربه.. پڕبه له ژیان
به‌خته‌وه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه
نه هاوسەری هه‌یه و نه منداڵ
نه سنووری هەیە و نه نیشتیمان
ته‌نیایه و پڕاوپڕه له ژیان
نه قه‌یتانی قۆنده‌رەیه و نه جامی مەی
نه سێبه‌ره و نه پرده و نه په‌نایه و نه نان
ته‌نیایه و پڕاوپڕه له ژیان
من هه‌میشه ئاڵووده‌م.. هه‌ر جارەو به شتێکه‌وه
خۆشه ته‌ماته و شه‌قبوونی هه‌نار
مه‌راقم ماچه و تێر نابم له لێوی سه‌رێ و له لێوی خوارێ
هه‌ر جارەو به شتێکه‌وه ده‌مگرێ.. (خوات بگێم ژیان!)
ئاڵووده‌م به هیچبوون و بە پووچبوون و له بێ واتابوون
له شاردنه‌وه‌ی رۆژ و مه‌له‌کردن له با
ده‌ست پڕکردن له سێبه‌ر.. دۆشینی ئاو.. خوراندنی ویژدان
دواندنی هه‌ناسه.. ونبوونی خه‌نده و گایینی ئاو
خۆشه گایینی ژیان
ماڵی گایینه.. تا لەگەڵی جووت نەبی ناسێتەوە ژیان
له شوێنێک ده‌گه‌ڕێم شووره‌ی لێنه‌بێ و شه‌رم نه‌یگابێ
شارێکم گەرەکە شه‌وی لێنه‌بێ و شۆڕشی لێبێ و شۆڕ‌ش نه‌یگابێ
خوا شۆڕ‌شه.. دین شۆڕ‌شه.. ئایدیۆلۆژیاش هه‌روا
بڕۆ ئاوده‌ست.. پڕبه له ژیان.. گوو له شۆڕشی باوبژ و هاژوهوژکه و
خوا هیچه.. دین هیچه.. ئایدیۆلۆژیاش هەروا
بڕۆ ناو خۆت.. ئاڵووده‌به به خۆت
له ده‌رێی خۆت ئاڵووده‌بوون هیچه
ئاڵووده‌به به خۆت.. هیچ به و خۆت به...
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|