٩\٨\٢٠١٧
ئامادەبوونی
خۆشەویستیی لە شیعرەکانی
دیوانی ''لە حزوری
زیکری ئەمشەو''ی کەژاڵ ئیبراھیم خدر.
وەرگێڕانی: دلشاد
تێبینی
سەرەتایی "عەبدوڵا قەرەداغی "نووسەر و رۆژنامەنووس "لە بواری
رۆشنبیرییدا نابێت بێ سەروشوێن بیت".
شاعیر کەژاڵ ئیبراھیم خدر پێشەکی شیعرەکانی بەیەکەم دیوانی بەناوی "لەحزوری
زیکری ئەمشەو "بڵاوکردۆتەوە لەم کۆمەڵە شیعرەدا شاعیر وای پیشان دەدات
"دەڵێت قەیرانێک ھەیە سنورێکی زۆری تێپەڕاندووەو پڕاو پڕە لە بەرەنگار
بوونەوەو دژایەتی کردنی رەگەزەکەی تر کە"مێینەیە"چونکە رەگەزی یەکەم
ھەمیشە کاریگەری خۆی ھەیە و لەنێو کۆمەڵگادا و ،زۆر کات ھەرەشەی
بیستراو بینراو دەبینین لەسەر ژیان و رووبەرووبوونەوەی "مێینە"کە شاعیر
پێناسەی کردووە" ھەروەھا بەشێکی کەم لەئافرەتانیش بەدەر نین لەو
ھەڵوێستە توندەیان بەرامبەر "مێینەتیم " کەبەھەردوکیان خواستی
ھەرەشەکانیان پەنجەی تۆمەت راکێشانە بۆ بەدەجالیکردنی ژنایەتیم کە
دەمەوێت لە رێگەی شیعرەکانمەوە پەرەی پێبدەم "بۆیە لێرەوە ئەم شاعیرە
پەنا دەباتە بەر ووشە و پیتی جوان تاکوو بگەڕێتەوە بۆ سەرەتای
دەستپێکردنی نوسینەکانی ناو ناخی خۆی ،یاخوود دەروونی قووڵی " کەئەوەی
ھەوڵی بۆداوەو قەڵەمەکەی خستۆتە گەڕ بۆ شیعر نوسین ،کە تەنھا بە چەند
رستەیەکی سەرنج راکێش و کورت ئازارو خەمەکانی دەخاتە روو".
"کەژاڵ "خۆی دەڵێت ئامانجی نوسین لای من ،خۆی لەخۆیدا نوسینێکە بەمانای
ئەوەیە ووشە ببَیتە ئامانج "ئەم داکۆکی کردنە لەسەر "ووشە"لای کەژاڵ لە
دوو روانگەوە دەخوێنرێتەوە "جۆری گشتی کە لەقاموس دەبینرێ ودیاری کراون،
لە شێوەی شیعرەکانی، جۆری دووەمیان تایبەتە بەخۆی "بۆیە ئەگەر تەماشای
ئەم کۆپلە شیعرە بکەین دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە شاعیر چ پەیامێکی
تایبەتی ھەڵگرتووە:
چەند حەز ئەکەم کە ئەتبینم
ھەموو جەستەم بێ بەدەم و
تێر ماچت کەم
بەڵام ئازیز زۆر دەترسم
رۆژێک دابێ
لەنێو ھەموو ماچەکانتا خۆم وون بکەم.
بۆیە ئەگەر بە ووردی سەرنج بدەین لەم کۆپلەیە جوانیەکانی ووشەو پیتی
رازاندۆتەوە و، خستویەتە بەردەم خوێنەران بۆئەوەی بتوانێت کاریگەری
ھەبێت وەبە کردار ئامادەی خۆی نیشان داوە ببێتە ھێزێکی دیاریکراو بۆ
نیشانی دانی ئەو ئاسمانە کراوەیە تاکوو ھەموو روێکەوە وێنەکانی بەزووی
کۆبکاتەوە وەکاریگەری دابنێت ،وە خوێنەر بتوانیێ بڕوا ی بە کورت"
مەوداکان" ھەبێت ،وەتاکوو بزانێت نەمانی مەوداکانیش شتێکی سروشتی
رۆژگارە".
ووشە و پیت لە سروشتی رەنگینی شاعیردا کاریگەریەکی دیارو نادیارە لەناو
دەرونی قووڵی "مەوداکان "ئەم شاعیرە دەیەوێت بفرێت وەک باڵندەیەکی پڕ
لە خەیاڵ بۆ دوور بڕوانێ بەرەو قووڵایی ئاسمان تاکوو تاقی بکاتەوە ،
ئەو قووڵایە دیاردەکانی سروشتمان پێ ئاشنا بکات ئایا دەتوانین وەک ئەو
بین بۆ جوانی سروشت".
ئەوەتا ئەگەر لەم کۆپلەیە سەرنج بدەین دەزانی ناخی شاعیر لە چ
تەنھاییەکدایە:
ئەمشەو بێ تۆم
لەتەنیایی تەنیاترم
دەنگێک نیە گوێ لە رازەکانم بگرێت
سەردەمانێک بە دەم شنەی ئازارەوە
تۆ گۆرانیت بۆ دەووتم
ئەمشەو تەنھا و بێ ھاوڕێم
دەست لەملانی شەپۆلە زیوینەکانم
مانگیش بەتەوقی سەرمەوە
چاوشارێکێ لەگەڵ ئەستێرەکان دەکات
ئەمشەو بێ تۆم.
ئەم دووری و دابڕانە "محرومیەتە" دیاردەیەکە زیاتر دەردەکەوێت لە
رستەیەکی تر، بۆیە شاعیر دەیەوێت نھێنی ئەو ئاسمانە کراوەییە بزانێت
بەڵام ناتوانێت نھێنیەکان لە رەگ و ریشەوە دەربێنێت چونکە ریشاڵەکان
ووشەو پیتی شعرەکان دیاری دەکات کەژاڵ خۆی لەسەرەتاکەی کە پەنای
بۆبردووە، بۆ ئامانجێکی دیاریکراو تاکوو بینوسێتەوە دواتر کەژاڵ دەڵێت:
تۆ رۆیشتی
کتێبەکەت پێنوسەکەت و
گوڵدانی بەردەم ژوورەکەت
ھەرھەموویان
بۆنی غەریبی تۆ دەکەن ،بەس من نەبێ
چونکە بەر لە رۆیشتنت
قومێ لەئاونگی خۆشەویستی
شنەیەک لەھەناسەت جێ نەھێشت بۆم.
ئەمە ووشەی ماڵئاوییە بەڵام کام ماڵئاویی" تۆ کاتێ ماڵ ئاوای دەکەیت
ھەست دەکەم منێکی ژن مردووم ئەگەر بەچاوی دووری لێت بڕوانم".
ئەوەتا کەژاڵ دەگەڕێتەوە تاکوو مەوداکانی ژیان کەم بکاتەوە سەر لەنوێ
دایبڕێژێتەوەبۆ ژیانێکی جوانترو گەشتر لەئاسمانێکی پڕ لە ئەستێرەی گەش
ئەو ئاسمانەی کەزۆر درێژو پان و بەرینە".
شیعرەکانی کەژاڵ تەنکاییەکی زۆری پێوە دیارە وەک ئەوەی کە باران کەم
بێت و کانی و روبارو کارێزەکان بەرەو کەم بوونەوەی ئاو بچێت مرۆڤ
بەئاسانی بپەڕێتەوە تێدا".
شاعیر ئەگەر بیەوێت بەدوای بۆشاییەکی ھەڵکەوتووی تردا بگەڕێت کە لە دڵ
و دەرونیەوە پەنگی خواردۆتەوە "وە ئەگەر بەراوردێک بکەین لەگەڵ
شاعیرمان "عبداللە گۆران" کە ھەمیشە داکۆکی کردووە لە شیعری سەربەستی
جوان و، سروشتی دڵڕفێن " دوور لە ھەموو شتێکی تر"بۆیە ئەم شاعیرە
دابڕاوە لە روناکی خەندەو خۆشەویستی"ئەگەر ئەم راستیەش بخەینە روو
رەنگە ئەم شیعرە بە جۆرێک نوسراوبێت لە ژێر کاریگەری توندی بیرۆکەی ناو
مێشک و گیانیدا بن " بە تایبەتی کە شاعیر دەڵێت:
ئای لەو ساتانەی
تیشکی گیانم عشق بارانی تۆ دەکات
گوڵاڵەکان لێوی حەزیان
لەگەڵ بزەی تۆدا دەکەنەوە
بۆیە ئێستا لە دوا دیدار بریار دەدەم
خۆم بکەمە پەڵە ھەورێک و ،تۆ بکەم بەمانگ
بۆئوەی لە باوەشما بتشارمەوە
تاھەرچی رووناکیت ھەیە
بەس بۆمن بێ و کەسی تر نا؟؟؟
کەژاڵ واخۆی نیشان دەدات بە جۆرێکی نەرم و ناسک شیعری ھۆنیبێتەوە ئەویش
لە رێگای شیعری سادەو بێ گرێ و گۆڵ " لای ئەو وێنەکان زۆر نامۆ دیار
دەکەون ،چونکە وێنەکانی دەوروبەری خۆی بەکارھێناوە بۆئەو ئامانجانەی کە
لەسەرتاوە ئاماژەمان پێداون".
بەڵام کەژاڵ جیاوازی بەرچاوی پێوەدیارە لە راستگۆیی و ھۆنینەوەی
شیعرەکانی کە کاری لەسەر کردووە" توانیویەتی ووشەو پیت و شیعرەکانی
بلکێنێتە ئەو ئاست و ئامانجەی کەخۆی لەسەر ھەڵچنیووە،تاکوو
بیگوازێتەوەو بەشێوەیەکی زۆر زیندوو بیگەێنتە خوێنەر" لە رێگەی
گوڵەکانی خۆشەویستی کە ھەمیشە ئامادەیە لە ھەموو کات و زەمانێکدا "ئەم
شێوەیە شیعریەی ئەم شاعیرە کە ھەڵیبژاردووە ، لەوانەیە گوڵەشیعریەکان "سۆفی
"بن بەتەواوەتی" یاخود "سۆفی زەق" بن بەڵام "دەروێشی" نین لە قوڵایی
سروشتەوە رەگی داکوتابێت لەو کاتەی خۆشەویستەکەی لێی دوورە".
دانیمارک
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|