١٩\٤\٢٠١٦
ئامادەکردنى
ئەکتەر لە پرۆگرامى (ستانلافسکى)دا.

بورهان جۆڵا
- بەشی دووەم -
سەرچاوە: ماڵپەڕەکان.
سەرنجی ئەکتەر لەسەر شانۆ:
ئەکتەر لەژیانى ئاسایى خۆى دەڕوات و دادەنیشێت و دەدوێت و سەیردەکات،
بەڵام لەسەر تەختەى شانۆ هەموو ئەمانە ون دەکات کە هەست دەکات بەرامبەر
بینەرەو دەپرسێت بۆچى ئەو هەموو بینەرە سەیرم دەکات....؟! ئەگەر دواى
تێفکرین گەیشتە قوڵایى وەڵامە هەستیارەکە سەرلەنوێ دەتوانێت بەرجەستەى
هەموو ئەو جوڵەو کردارانە بکات لەبەرامبەر بینەرداو بەرزبێتەوە بەرەو
لووتکەى ئیبداعى هونەرى.
ئەکتەر لەژیانى ئاسایى خۆى هەموو ئەو جوڵەو کردارانەى دەیکات لەسەر
هەستەکانى ئاساییەو دیاریکراون و مەبەستى دیاریکراویشى هەیە، بۆ نموونە
بەرەو کافێتریا دەڕوات رێک جووڵەو کردارەکەى بەرەو کافێتریایە بێ کەم و
زیاد ئەگەر تووشى بەربەست و ئاڕاستە گۆڕین نەهات، مەبەستیشى دیاریکراوە
کە بۆ خواردنەوەى قاوەو بینینى هاوڕێ و کات بەسەربردنە، بەڵام هەمان
کردار لەسەر هەستەکانى زۆر قورستر دەبێت کاتێ خۆى لەپشتى رووناکى و
بەرامبەر بینەرێکى زۆر دەبینێت کە ئەمەش هۆکارە سەرەکیەکەیە پێویستە
لەپێناویدا ئەکتەر خۆى بناسێت و سەرلەنوێ چۆن بڕاوت و دابنیشێت و بدوێت
و سەیربکات، چونکە زمانى ناتەواو و جووڵەى ئامێرئاساى دەست و قاچەکان
لەسەر تەختەى شانۆ ناتوانێت ببێتە جێگەى سەرنجى چاوە هەستیارەکەى بینەر،
هەروەها کاتێ چاوەکانیشى پڕبەپڕى قوڕسایى رووداو لەشتێک یان جووڵەیەک
دەڕوانێت بەشێوەیەک سەرنجى بینەر رادەکێشێت و دەتوانێت ببێتە
نیشانەدەرو ئاماژەکار بۆ ئەو شتەو جووڵەیەى کەبینەر ناچاربکات
لێیبڕوانێت و تێفکرینى بۆ بکات، بەڵام بەپێچەوانەى ئەمەوە واتا چاوى
بەتاڵى ئەکتەر وێڕاى سەرلێشاواوى جووڵەى خۆى لەسەر تەختەى شانۆ زەینى
بینەریش تووشى دڵەڕاوکێى تێفکرین دەکات.
ئەکتەر لەکاتى ئاکتینگدا لەسەر تەختەى شانۆ یان لەناو خودى خۆى دەژى
یان لەدەرەوەى خود واتا یان لەژیانى ئاساییدا دەژى یان لەژیانى خەیاڵ
ئامێزدا، ئەکتەر وەک ئەوەى نێو ژیانى ئاسایى لەگەلڕ ماددەکانى موفرەدەو
ئێکسسوار ئاکتینگ دەکات کە بۆى دانراوەو بەهۆى پڕۆڤەکاریەوە سەرنجیشیان
راکێشاوە، بەڵام ئەوکاتەى بەخەیال ئەو ماددانە دەخولقێنێت و لەگەلڕ
ئاکتینگدا بۆ زەینى بینەر بەرجەستەیان دەکات....! ئەمە هێزێکى زۆرترى
پێویستە بۆ وردبوونەوەو چڕکردنەوەى سەرنجەکانى لەکاتى نواندنا،
وردبوونەوەى ناوەوەى ئەکتەر گرنگیەکى تایبەتى هەیە بۆ کارى نواندنى
لەوجۆرەو بەشێکى گەورەشە لەژیانى سەر شانۆ کاتێ دەکەوێتە ناو دۆخى
خەیاڵەوە، بۆ زاڵبوونى بەسەر کارى نواندنى لەوجۆرە پێویستى بە پڕۆڤەى
تایبەت هەیە ئەمەش لەکاتى شەو بەوردى بیر لەو جووڵەو هاتوچۆو
بەسەرهاتانەى رۆژى پێشوو بکاتەوە کە چۆن بەسەرى بردووە و هاتووەو
رۆیشتووە و چۆنیەتى وتووێژ لەگەلڕ دەورو بەرەکەى کە ئەمانە وەک
راهێنانێک فێرى دەکات لەسەر تەختەى شانۆ چۆن مامەڵە لەگە خەیاڵى خوددا
بکات.
ئەکتەرى بێ تواناش چۆن فێردەبێت دایلۆگەکانى خەیاڵى بۆ بینەر دەرببڕێت؟
لەپێشدا فێرى سەیرکردنى ئەوشتانە بێت کە جوانەکانن لەدەوروبەریدا و
گوێى رادێرێت بۆ موزیک و دەنگە هێمن و لەسەرخۆکان لەبەرئەوەى ئەو جۆرە
نەرێتە چۆنیەتى بیرکردنەوەکانى ئەقلڕ هێمن دەکاتەوەو هەروەها کار
لەقوڵایى هەستەکان دەکات و شوێنەوارێک لە بیرەوەریە هەڵچووەکانیدا
جێدەهێڵێت چونکە جگە لە سروشتە جوانەکان و دەنگە هێمنەکان هیچ شتێکیترى
ئەوتۆ لەژیاندا جوان و هێمن نیە بۆیە پێویستە هەموو ئەو جۆرە تێبینیانە
بۆ ئامادەکردنەى ئەکتەر لە راهێناندا لەبەشە جیاجیاکانى سروشتدا
کۆیبکەینەوە، بۆ نموونە ئەگەر گوڵێک بۆن بکەین و سەیرى بکەین یان
بەفربارین شێوەیەکى وێنەئاسا لەسەر شووشەى پەنجەرەیەک جێبهێڵێت چۆن
دەتوانین وشەى بۆ دەرببڕین کاتێک بەهۆیەوە خۆشیەکانى دەروون بۆى
دەهۆنێتەوە، کە ئەو شتانە لەنزیکەوە دەبینین دەستنیشانى سیفاتەکانیشیان
دەکەین کە بۆنى ئەو گوڵە خۆشە یان نا....؟! وێنەى سەرپەنجەرەکە لەچى
دەچێت....؟! دواتریش ئەو تێبینیە وردانەى بۆ دەردەبڕین کە چێژى
لێدەبینین، لێرەدا هەست بەهەڵچوونى تێفکرین دەکەین کە گرنگترین و
پێویسترین هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەى رێژەى ئیبداعى هونەرى دیارە ئەمەش
مەبەستى سەرەکیە بۆ ئامادەکردنى ئەکتەر.
بەر لەراهێنان بۆ ئامادەکردن لەسەر رووى ئەکتەر جۆرە تێکەڵیەک هەیە
بێئەوەى دیاریکرابێت و ناشتوانین هەستى پێبکەین لەبەرئەوەى زۆربەى
ئەزموونە رۆحیەکانى مرۆڤ نەبینراوە، بەڵام لەکاتى بینینى وێنەیەکى
لەوجۆرەى گوڵەکە یان وێنە بەفرینەکەى سەر پەنجەرەکە رەنگدانەوەى لەسەر
دەموچاو و بینین (روئیا) و دەنگ و وتووێژ دەبینرێت هەرچەندە ئاسان نیە
لەقوڵایى ناوەوەى تێبگەین چونکە مرۆڤ لەزۆربەى کاتەکان دەرگاى ناوەوەى
خۆدى خۆى واڵاناکات و رێگە نادات بەکەسێک راستى ناوەوەى ببینێت،
کاتێکیش بەهۆى گولڕ و وێنەى سەر پەنجەرەکەوە کردارو بیرو بۆچوونى
ناوەوەى ئەکتەرمان بۆ ئاشکرا دەبێت پێویستە لەنزیکەوە بەدواداچوونى بۆ
بکەین و خوێندنەوە بۆ ئەو دۆخە بکەین کە خۆى تیا دەبینێتەوە و پرسیار
بکەین ئەو بۆ وادەکات و چ جۆرە دڵەڕاوکێیەکى خودى هەیە....؟!
بەئامادەکردنى دۆخى لەوجۆرەش ئەکتەر دەگاتە نزیک لووتکەى ئیبداعى
هونەرى نواندن.
__________________________________
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/amadekirdinie.htm
ماڵپەڕی
بوڕهان
جۆڵا
|