ئامانجی ئۆپه‌راتسیۆنه‌كه‌مان هاته‌دی!
نووسینی : حه‌سه‌ن جه‌لال گوزه‌ل وه‌رگێرانی:هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان
بۆپێنج ساڵ ده‌چێ هه‌رگیز ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و شه‌وه به‌خته‌وه‌رو خۆشحاڵ نه‌بوومه، وه‌ك هاونیشتیمانیه‌كی تورك خه‌ریك بوو شانازیه‌كانم بگه‌نه ڕاده‌ی ئازاردانم، به‌ڵام به‌بیستنی ئه‌و هه‌واڵه بۆ چركه‌یه‌كیش بوبێت ده‌رده‌كانی سوكتر كردم. حه‌سه‌ن جه‌لال گوزه‌ل ڕۆژی هه‌ینی ڕابووردو له كۆبونه‌وه‌كه‌ی مورادیه‌ی /بورسا.سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ئۆپه‌راتسیۆنه‌كانی سوپا له‌باكوری عێراق رایگه‌یاند كه‌حكومه‌تی ئێمه ٢٨/١١/٢٠٠٧ سوپای هێزه چه‌كداره‌كانی توركی سه‌ر پشك كردووه بۆ ئه‌نجام دانی چالاكیه‌كانی له‌و دیو سنوور،به‌نده ئه‌و شه‌وه له سیاحه‌تێكی ٧٠٠كیلۆمه‌تری ده‌گه‌رامه‌وه‌به‌ڵام به‌بیستنی هه‌واڵه‌كه ئه‌وپه‌ڕی گه‌شامه‌وه،چونكه ماوه‌ی پێنج ساڵه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و شه‌وه به‌خته‌وه‌رنه‌بوومه،وه‌ك هاونیشتیمانیه‌كی تورك شانازیه‌كانم ئازاریان ده‌دام ،هه‌لی ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ده‌بوو یه‌كی ده ١/١٠ بكرێ له‌ده‌ست نه‌دراو چونكه چه‌قۆ گه‌یشتبووه سه‌رئێسقان. هێزه‌چه‌كداره‌كانی تورك ده‌سته‌ووستان چاوه‌ڕی هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كانی ده‌سه‌ڵاته سڤیله‌كه‌یان ده‌كرد،كه ئه‌مه شتێكی نوێ بوو بۆ جه‌ماوه‌ری توركیا‌و ،كه‌شێكی بێزاركه‌رو بێئومێدی سه‌رتاپای بیروبۆچونی خه‌ڵكه‌كه‌ی گرتبوه‌وه‌و خه‌ڵكی پێیان وابوو ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئیتر ئه‌نجام نادرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌مان پر‌سی ئه‌ملاولای بۆده‌كات وسوپاكه‌شمانی به‌ستۆته‌وه.ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه هه‌روا درێژه‌ی هه‌بوایه بێ گه‌یشتنه هیچ ئامانجێك توركیا هه‌ر له‌به‌ر دۆست ودوژمنه‌كانی ده‌بوایه ته‌كانێكی هه‌ر بدایه‌٭ئه‌گه‌رچی لێره‌و له‌وێ ئه‌م ڕسته‌یه‌مان به‌رگوێ ده‌كه‌وت توركیا تا ئێستا ٢٢ئۆپه‌راسیۆنی تری بێ ئاكامی بۆ ئه‌م ناوچانه ئه‌نجام داوه؟به‌ڵام ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئه‌مجاره‌یان زۆرجیاوازه له‌وانی تر بۆتوركیا له‌به‌رئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م:له‌توركیادا حكومه‌ته‌كه‌مان گۆڕاوه دووه‌م:داگیركه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی كه ئێمه ده‌مانه‌وێ ئۆپه‌راتسۆنی تیا ئه‌نجام بده‌ین له ژێر ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ترین وبه‌هێزترین هێزی جیهاندایه. سێهه‌م:ئه‌م هێزه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌دژی ئه‌م ئامانجه‌ی ئێمه‌بووه. ته‌گه‌ره‌ی دیبلۆماسی بۆخوڵقاندووین چه‌نداین هه‌لی ڕه‌خساوی لێ هه‌ڵپه‌ساردووین. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئه‌نجام دانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ توركیا تابڵێی بایه‌خداره،چونكه له‌م رۆژگاره‌دا تاكه هێزێك كه بتوانێ له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆی چالاكی ئه‌نجام بدا ته‌نها یه‌ك ده‌وڵه‌ته ئه‌ویش ئه‌مریكایه واتا دوای ئه‌مریكا ئێمه دووه‌م هێزین كه ئه‌و ئازایه‌تیه‌مان نواند‌و له‌و شوێنه‌شدا چالاكیه‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه ئه‌مریكا حوكمڕانێتی!به‌ڕاستی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه كارێكی ئاسان نه‌بوو،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بوو سه‌ره‌تا به‌فلته‌ری دیبلۆماسیدا ره‌تكرێ وئه‌ردۆغان وستافه‌كه‌ی هه‌وڵێكی بێوێنه‌یان دا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی سه‌لماندیان كه ئه‌نجامدانی ئۆپه‌رازسیۆنه‌كه پێویستیه‌كی ژیاری ده‌وڵه‌تی توركیه.ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاشیان ڕازی كرد كه ده‌ست نه‌خاته رێگه‌یان و یارمه‌تیشیان بدات،هه‌ر بۆیه ئه‌ردۆغان ویارمه‌تی ده‌ره‌كانی له‌هه‌وڵه‌دیبلۆماسیه‌كانیاندا ئه‌وپه‌ڕی سه‌ركه‌وتووبوون،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانی tbmm به‌ده‌ست هێناو گه‌یشته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه.لێره‌دا خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگ به‌دیكرا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌كه‌هێزه‌چه‌كداره‌كانی تورك بۆیه‌كه‌م جار بوونه پاشكۆی جموجوڵه دیبلۆماسیه‌كانی حكومه‌ته سیاسیه‌كه‌مان !هه‌ر له‌به‌ر ڕاستی ودروستی بریاره‌كانمان وورده وورده هه‌موو ده‌رگاكان بۆ ئه‌نجام دانی هێرشه‌كانمان كرانه‌وه، ئه‌و ئه‌گه‌رو مه‌ترسیانه‌ی كه‌پێمان وابوو ته‌گه‌ره‌مان بۆ دروست ده‌كه‌ن هیچیان واده‌رنه‌چوون:وه‌ك ڕووبه‌ڕووبووونه‌وه‌ی ده‌ته‌په وجه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ته‌نها هه‌ندێ خۆپیشاندانی كه‌م وكورت وپچڕ پچڕ لێره‌و له‌وێ ڕوویاندا كه بێبایه‌خبوون.ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌گوترا تووشی كێشه ململانێ وشه‌ڕی پێشمه‌رگه ده‌بین ئه‌میش واده‌رنه‌چوو به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا هاوكێشه‌كان گۆڕان و له‌جیاتی شه‌ڕكردمان ڕووی دۆستانه‌یان نیشانداین و(سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه له‌ماوه‌ی ئۆپه‌ڕاتسیۆنه‌كه‌دا ته‌نانه‌ت دوره‌په‌رێزی هه‌ڵبژارد خۆی وون كرد)،ده‌ترساین ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ببێته هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كاندا ئه‌میش پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاست ده‌رچوو.هۆی سه‌ره‌كی هه‌موو ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ووه‌زیره‌به‌ڕێزه‌كانی كابینه‌كه‌ی كه ده‌بێ له‌ناخی دڵمانه‌وه پیرۆزباییان پێبڵێین.هه‌روه‌ها هه‌موومان ده‌بێ پیرۆزبایی له سوپاسالاری سوپای تورك یه‌شار پاشا‌و سه‌رجه‌م ستافه‌كه‌ی بكه‌ین كه زۆرحه‌كیمانه پێویستی كردنی ئه‌م ئۆپه‌راتسیۆنه‌یان كرده ئه‌مری واقیع وزۆر لێزانانه هه‌ڵسوكه‌وتی كرد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی باكوری عێراقیشدا،هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕایانگه‌یاند كه سوپای تورك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی توركمان ئۆپه‌راتسیۆن ناكات،ئه‌گه‌ر له‌كاتی شه‌ڕی كه‌نداوی یه‌كه‌مدا خوالێخۆشبوو تۆرگۆت ئۆزال تووشی سه‌ركرده‌یه‌كی لێهاتووی وه‌ك ویه‌شار به‌یوك كانیت ببوایه ئێستا توركیا له دۆخێكی زۆر جیاواز له‌ئێستایدا ده‌بوو. له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌م ئۆپه‌راتسیۆنه‌ئامانجه‌كانی هاتنه‌دی به‌وه‌ی كه:یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان و نزیك بوونه‌وه‌ی ده‌زگا سه‌ربازیه‌كه‌مان وسه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌ته سڤیله‌كه‌مان وئۆپۆزۆتسیۆنیشی ناچاری ئه‌وه‌كرد كه یارمه‌تی وپشتگیری حكومه‌تی akp بكه‌ن ١حه‌سه‌ن جه‌لال له‌وه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتووه له‌سه‌رجه‌م نوسینه‌كانیدا دژایه‌تی كردووه،له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌مانی به‌مه‌ترسی زانیوه بۆ سه‌ر به‌هاكانی كۆماری كه‌مالیزم،به‌ڵام له‌م نوسینه‌یدا به‌١٨٠پله بایداوه‌ته‌وه.وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌بوبێ ئه‌م ڕژێمه‌ی به‌خائین ناوزه‌د ده‌كرد.،به‌ڵام سیاسه‌تمه‌دارانی تورك درۆ هۆدانه‌وه‌یان لائاساییه گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركدا ته‌واوبێت.
|