په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\١\٢٠٢٤

ئاماری ٢٠٢٣ی پەنابەران و بارودۆخەکانیان.

 


تورکیا:


بەپێی ئاماری سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە سنوری ووشکانی و ئاوی و ناوشارەکان لەساڵی ٢٠٢٣دا دەستگیرکراون بریتیە لە ٢٥٤هەزارو هەشت پەنابەر، کە ژمارەکە لەئاست ساڵی ٢٠٢٢دا کەمی کردووە کە بریتی بوو لە ٢٨٥هەزارو ٢٧ پەنابەر هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ووڵاتی تورکیا پؽدانی ڤیزای سەخت کردووە بۆ چەندین ووڵات لەنؽوانیاندا عێراق و هەرێمی کوردستان.
لەو ژمارەیەش هاووڵاتیانی هەرێمێ کوردستان و عێراق کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دەستگیرکراون بریتیە لە ٨ هەزار و ٨٠٣ پەنابەر کە لە ئاست ساڵی ٢٠٢٢دا زیادی کردووە کە بریتی بوو لە ٦ هەزار و ٦٢٨ پەنابەر.
هەروەها پەنابەرانی ئەفغانی کە لەساڵی ٢٠٢٣دا دەستگیرکراون بریتیە لە ٦٨هەزارو ٦٨٧ پەنابەر کە لەپلەی یەکەمدان وە پەنابەرانی سوری لەپلەی دووەمدان کە بریتیە لە ٥٨هەزارو ٦٢١ پەنابەر، سەبارەت بەداواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی لە تورکیا لەساڵی ٢٠٢٣دا بریتی بووە لە ١٩هەزارو ١٧ داواکاری پەنابەرێتی کە ئەم ژمارەیەش کەمی کردووە لەئاست ساڵی ٢٠٢٢دا کە بریتی بوو لە ٣٣ هەزار و ٢٤٦ داواکاری پەنابەرێتی هۆکارەکەش بۆ سەخت وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە لایەن تورکیاوە.
پەنابەرانی ئەفغانی لەپلەی یەکەم دابوون بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی بە ١٣ هەزار و ٦٨ داواکاری مافی پەنابەرێتی لەساڵی ٢٠٢٣دا.
پەنابەرانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش لە پلەی دووەم دابوون بە ٢ هەزار و ٧٧٦ داواکاری پەنابەرێتی لەساڵی٢٠٢٣دا، پەنابەرانی ئێرانیش لەپلەی سێیەم دابوون بە یەک هەزارو ٤١٦ داواکاری پەنابەرێتی لەساڵی٢٠٢٣دا.


دەستگیرکردنی قاچاخچی:


سەبارەت بەدەستگیرکردنی قاچاخچی و ئەو کەسانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن لەساڵی٢٠٢٣دا بریتیە لە ١٠ هەزارو ٤٨٢ کەس کە ژمارەکە زیادی کردووە لەئاست ساڵی ٢٠٢٢دا کە بریتی بوو لە ٩هەزارو ١٤٧ قاچاخچی هۆکارەکەش بۆ ئەو ئۆپراسیۆنانە دەگەڕێتەوە کە وەزیری نوێ ی ناوخۆی تورکیا بڕیاری دەرکرد بە دەستگیرکردنی پەنابەرانی نایاسایی و قاچاخچیەکان لەناوەندی ساڵی ٢٠٢٣ دا کە تائێستاش پرۆسەکە بەردەوامە.


سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەسنورەکانی تورکیا:


لەساڵی ٢٠٢٣دا بریتیە لە ٢٢٦ پەنابەر کە ژمارەکە زۆر کەمی کردووە لەئاست ساڵی ٢٠٢٢دا کە بریتی بوو لە ٣٤٥ پەنابەر کە ژیانیان لەدەست دابوو، سەبارەت بە ڕەگەزنامەی ئەو پەنابەرانەی ژیانیان لەدەست داوە سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ئاماژە بەڕەگەزنامەکانیان ناکات لەگەڵ ئەم ئامارەشدا بەسەدان پەنابەر لەساڵی ٢٠٢٣دا لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان و ئیتاڵیاو بوڵغاریا بێ سەرو شوێن بوون لە نؽوانیاندا پەنابەرانی هەرێمی کوردستانیش هەن کە فیدراسیۆن بەدواداچوون دەکات بۆ ئەو پەنابەرە کوردانەی کە لەلایەن کەس و کاریانەوە داوا لە فیدراسۆن کراوە بۆ دیاریکردنی چارەنووسیان.


سەبارەت بەداواکردنی جۆرەکانی ئیقامە لەتورکیا:

هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە پلەی سێیەم دان بە ٩١هەزارو ١٠٩ داواکاری ئیقامە کە ژمارەکە زۆر کەمی کردووە لەئاست ساڵی ٢٠٢٢دا کە بریتی بوو لە ١٣٢هەزارو ٤١ کەس کە ئیقامەیان وەرگرتبوو هۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕاگرتنی پێدانی ئیقامە بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەو ژمارەیەش زیاتر ئەوانەن کە ئیقامەکانیان بۆ نوێ کراوەتەوە هەر لەو ژمارەیەش ٥هەزارو ٩٩٠ ئیقامەیان ئیقامەی خوێندنن.
سەبارەت بە دووبارە نیشتەجێکردنی ئەو پەنابەرانەی لەتورکیان -إعادة التوطین:

بەپێی ئاماری فەرمی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران لەتورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣دا کەیسی ١٦ هەزارو ٩٣ پەنابەر دراوە بەو ووڵاتانەی کە پەنابەر لەهەمان ڕێکخراو وەردەگرن لەو ژمارەیەش ١٤ هەزارو ٧٣٨ کەیسیان کەیسی پەنابەرانی سوری بوون کە ٧هەزار و ٦٤٧ کەیسیان پەسەند کراون و گەیشتوون بە ووڵاتانی سێیەم کە لە پلەی یەکەمدابوون ژمارەکە زیادی کردووە لەئاست ساڵی ٢٠٢٢دا کە بریتی بوو لە ٦ هەزار و ٥٩١ پەنابەر کە بەڕێکراون بۆ ووڵاتانی سێیەم.


سەبارەت بەپەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش لەتورکیا سەر بە بەهەمان ڕێکخراو کە بەپێی ئاماری فەرمی سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ژمارەیان زیاتر لە ١٤٧ هەزار پەنابەرە کە لە پلەی یەکەمی پەنابەرانی نێودەوڵەتیە سەر بەڕێکخراو نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران لە کۆی ٢٦٧هەزار پەنابەر بەڵام لەساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆی ١٤٧ هەزار پەنابەر تەنها کەیسی ٤٠ پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق دراوە بەو ووڵاتانەی پەنابەر لە هەمان ڕێکخراو وەردەگرن. ئوستوڕاڵیا ٨ پەنابەر، پورتوگال ٢ پەنابەر، ئەمەریکا ٣٠ پەنابەر کە ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری لەلایەن پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق دروست کردووە کە بەتەواوی پشتگوێخراون سەرەڕای زۆری ژمارەیان لەهەمان کاتدا بێ کێشەترین پەنابەرن لەتورکیا لە ئاست گشت پەنابەرەکانی تر لەگشت ڕوویەکەوە کە لەهەمان کاتدا سەخترین ژیان بەڕێ دەکەن بەهۆی زۆرمانەوەیان و گۆڕانکاری سیاسەتی کۆچ و کۆچبەران و نالەباری بژێوی ژیان و گرانبوونی ژیان و لێبڕینی بیمەی تەندروستی وە ترسی ڕەتکردنەوەی داواکاری مافی پەنابەرێتیان.

لەهەمان کاتدا هەر لەساڵی ٢٠٢٣دا یەک هەزارو ٤٦٠ پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق لەتورکیاوە لە ڕێگای هەمان ڕێکخراوەوە گەیشتوون بە ووڵاتانی سێیەم بەڵام ئەم ژمارەیە ئی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ کە لەلایەن ئەو ووڵاتانەی ئاماژەی پێدەکەین وەرگیرابوون بەڕێ نەکرابوون لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەڕێکرابوون.
ئەمەریکا یەک هەزار و ١٠ پەنابەر، ئوسترالیا ٣١٢ پەنابەر، پورتوگال ٨٢ پەنابەر، کەنەدا ٣٦ پەنابەر، بەڕیتانیا ٢٠ پەنابەر.


ئاماری جیهانی:

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی کۆچی نێودەووڵەتی IOMئەو پەنابەرانەی بەشێوەیەکی نایاسایی گەیشتوونەتە ووڵاتانی ئەوروپا لەساڵی ٢٠٢٣دا بریتی یە لە ٢٨٦ هەزار و ٢٩٢ پەنابەر کە ٢٥٧ هەزار و ٢٤٢ پەنابەریان لەڕێگای دەریاوە بووە وە ٢٩ هەزار و ٥٠ پەنابەریشیان لەڕێگایی ووشکانیەوە بووە کە ژمارەکە لە ئاست ساڵی ٢٠٢٢دا زۆر زیادی کردووە کە بریتی بوو لە ١٨٩ هەزار و ٦٢٠ پەنابەر.


ئەوپەنابەرانەی لەڕێگایی گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپاو ووڵاتانی تر ژیانیان لەدەستداوە و بێ سەرو شوێن بوون:


ئەوپەنابەرانەی لەڕێگایی گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپاو ووڵاتانی تر ژیانیان لەدەستداوە و بێ سەرو شوێن بوون لەساڵی ٢٠٢٣دا بریتی بووە لە ٣ هەزار و ٧١١ پەنابەر کە ژمارەکە لەئاست ساڵی ٢٠٢٢دا زۆر زیادی کردووە کە بریتی بووە لە ٢ هەزار و ٩٧٠ پەنابەر هەر لەساڵی ٢٠٢٣دا ٢ هەزار و ٦٤٤ پەنابەر لەڕێگایی پەنابەرێتی دا ڕووبەڕووی گیرخواردن و گرفت بونەتەوە.


سەبارەت بە ئاماری پەنابەران لە وڵاتانی ئەوروپا:


لە ٧ مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٣دا ٦٠١ هەزارو ٦٠٠ پەنابەر داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە کە لەو ژمارەیە ٥٥٦ هەزار و ٢٠٠ پەنابەریان یەکەم جاریان بوە کە کۆی ژمارەکە لە ٢٥٪ زیادی کردبوو لەئاست ساڵی ٢٠٢٢دا،
وە لە کۆتایی مانگی حەوتی هەمان ساڵ دۆسیەی ٩٥٥ هەزار و ٢٠٠ پەنابەر بە هەڵپەسێردراوی مابوونەوە کە ژمارەکە لەئاست ساڵی ٢٠٢٢دا بەڕێژەی ٢٥٪ زیادی کردبوو کە بریتی بوو لە ٧٦٤ هەزار و ٤٠٠ دۆسیەی پەنابەران.


ئاماری فەرمی فەرمانگەی فیدڕاڵی کۆچ و پەنابەرانی ئەڵمانیا زۆرترین ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرێتیان لە ئەڵمانیا کردبوو بەم شێوەیە بووە:

یەکەم: سوریا ١٠٢ هەزار و ٩٣٠ پەنابەر
دووەم: تورکیا ٦١ هەزار و ١٨١ پەنابەر
سێیەم: ئەفغانستان ٥١ هەزار و ٢٧٥ پەنابەر
چوارەم: عێراق و هەرێمی کوردستان ١١ هەزار و ١٥٢ پەنابەر
پێنجەم: ئێران ٩ هەزار و ٣٨٤ پەنابەر
ئاماری فەرمی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران:

لەساڵی ٢٠٢٣دا ژمارەی پەنابەران و ئاوارەبوون بەناچاری ١١٤ ملیۆن کەسی تێپەڕاند لەسەراسەری جیهاندا بەهۆی جەنگ و نائارامی و ناسەقامگیری سیاسی و دینیو ئابوریەوە.


لەو ژمارەیە ٦٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسیان ئاوارەی ناوخۆی ووڵاتەکانیان بوون کە لە کۆی ژمارەکە لە ٥٧٪ پێکدەهێنن هەروەها ژمارەی پەنابەرانی سەر بە هەمان ڕێکخراو بەرزبۆتەوە بۆ ٣٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار پەنابەر هەروەها لە کۆی ٧٣ کەس لەجیهاندا یەک کەس بەناچاری ئاوارەو پەنابەر بووە وە لە کۆی ١٠ پەنابەرو ئاوارە ٩ کەسیان لە ووڵاتانی هەژار و ئابووری لاواز دەژین هەروەها لەساڵی ٢٠٢٣دا ٤٠٤ هەزار پەنابەرو گەڕاونەوتەوە ووڵاتەکانیان کە زۆرینەیان گەڕانەوەیان مەترسی داربوە لەسەر ژیانیان. هەروەها ٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار ئاوارەش گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان وە ئاماژەی بەوەشدا کە زیاتر لە ٥ ملیۆن پەنابەر پێویستیان بە مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتیە.

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک