په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٣\٢٠٢٢

ئاماری دە ساڵی داواکردنی مافی پەنابەرێتی و

گرتن و ژیان لەدەستدانی پەنابەران لە تورکیا.
 


تورکیا وەک یەکەم دەروازەیەک کە پەنابەران ڕووی تێدەکەن لەپێناو گەیشنیان بۆ ووڵاتانی ئەوروپا.

لەماوەی سی ساڵی ڕابردووشدا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش بە هۆی ناسەقامگیری باری ئەمنی و سیاسی و ئابوریەوە... بە دەیان هاووڵاتی دەربەدەرو ئاوارەو پەناهەندە بوون کە زۆرینەیان لەڕێگای تورکیاوە ڕێگای پەناهەندەییان گرتۆتەبەر.


لەڕێگایی تورکیاشەوە بەهۆی ڕێگری و مەترسی سنورەکان و شەپۆلەکانی دەریاشەوە بەهەزارەها پەنابەری نەتەوە جیاواز ژیانیان لەدەستداوە کە لەنێوانیاندا بەسەدان پەنابەریان پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقن.

فیدراسیۆن ئاماری دەساڵی گرتن و ژیان لەدەستدان و داواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی بڵاو دەکاتەوە لەبەڕۆشنایی ئاماری سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا.

یەکەم: داواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی (الحماية الدولية) لە رێکخراوی UNHCR لە تورکیا.


لەماوەی کەمتر لە دەساڵی ڕابردوودا واتا لەساڵی ٢٠١٢ وە تا ساڵی ٢٠٢١ ٥٦٨ هەزارو ٤٥٩ پەنابەری نەتەوە جیاواز داوای مافی پەنابەریتی نیودەوڵەتیان (الحماية الدولية) لە ڕێکخراوی UNHCR لەتورکیا کردووە، هەروا لەساڵی ٢٠١٢ و تا ساڵی ٢٠١٩ پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە پلەی یەکەمدابوون لەو ژمارەیە بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەولەتی (الحماية الدولية) لە ڕێکخراوی UNHCR لە تورکیا لەماوەی پێنچ ساڵی رابردووشدا ١٦٨هەزارو ١٧٠ پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق داوای مافی پەنابەریتیان کردووە (الحماية الدولية) لە ڕێکخراوی UNHCR لە تورکیا.


بەڵام بەهۆی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتی وەرگرتنی پەنابەران و پەسەندکردنی کەیسەکانیان لەلایەن ڕێکخراوی UNHCR بۆ سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ئەستەمکردنی ڕیکارەکانی وەرگرتنی پەنابەران و نەمانی متمانە لەلایەن پەنابەرانەوە پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق کەمتر لەساڵانی ڕابردوو داوای مافی پەنابەرێتی نیودەوڵەتیان کردووە بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئێستا پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ٢٠١٩وە لەپلەی دووەمدان بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی (الحماية الدولية ) لە سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیاتا ئێستا.

دووەم: گرتنی پەنابەران لەسنوری دەریایی و ووشکانی تورکیا.

لەماوەی دەساڵی ڕابردوودا یەک ملیۆن و ٦٥٠ هەزارو ٧١٣ پەنابەری نەتەوە جیاواز لە سنورەکانی تورکیا دەستگیرکراون کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ ووڵاتانی ئەوروپا لە تورکیاوە بۆ (یۆنان، بوڵگاریا، ئیتاڵتا، قوبروسی یۆنان) لەوێشەوە بۆ ووڵاتانی تری ئەورووپا، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٩٧ هەزاریان پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق بوون لە ساڵانە لە پلەی دووەم و سێیەمدابوون. لەماوەی کەمتر لەسێ مانگیش واتا لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٢ تا ڕاێکەوتی ١٧/٣/٢٠٢٢ پێنچ سەدوو ٧٦ پەنابەری هەرێمی کوردستان و عیراق لە سنورەکانی تورکیا دەستگیرکراون کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ ووڵاتانی ئەورووپا،

سێیەم: ژیان لەدەستدانی پەنابەران لە سنورەکانی تورکیا.

لەماوەی دەساڵی ڕابردوودا دوو هەزارو ٢٨٤ پەنابەر لەسنورەکانی تورکیا ژیانیان لەدەستداوە کە لەو ژمارەیە ٥٣٢ پەنابەریان لە نێو شارەکان و شوێنی مانەوەی قاچاخچیەکان لەتورکیا بەهۆکاری جیاواز و نادیار ژیانیان لەدەستداوە تەنا لەماوەی کەمتر لە سێ مانگی سەرەتای ئەم ساڵەوە واتا لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٢ وە تا ڕێکەوتی ١٧/٣/٢٠٢٢ لەسنوری تورکیا ١٢٣ پەنابەر ژیانیان لەدەستداوە کە ئەمەش ژمارەیەکی زۆر مەترسیدارە بۆ ئەو ماوە کەمە.


هەرچەندە ئامارێکی دروست دیار لەبەردەست نیە سەبارەت بە ژمارەی ژیان لەدەستدانی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەڵام لەو ژمارەیە سەدان پەنابەریان پەنابەرانی هەرێمی کوردستانن ئنجا عێراق بەهۆی هاوسنوری لەگەڵ تورکیا.


جگە لەوەش سەدان پەنابەری تری هەرێمی کوردستان و عێراق تائیستا چارەنوسیان نادیارە فیدراسیۆن بەردەوام لەهەوڵی دیاریکردنی چارەنوسیاندایە

چوارەم: دەستگیرکردنی قاچاخچی و ئەوکەسانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن.

لەماوەی دەساڵی ڕابردوودا ٤٥ هەزارو ٩٩٧ قاچاخچی و ئەوکەسانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن دەستگیرکراون ساڵانەش لەلایەن حکومەتی تورکیاو دادگای باڵای تورکیا سزای قاچاخچیەکان توندترو قورسترو زیاتر دەکرێن لە ماوەی زیندانیکردن و زیادکردنی سزای دارایی بەسەریاندا.


لەماوەی کەمتر لە سێ مانگی سەرەتایی ئەم ساڵیشەوە واتا لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٢ تا ڕێکەوتی ١٧/٣/٢٠٢٢ یەک هەزارو ٦٣٨ قاچاخچی دەستگیرکراون و ڕەوانەی دادگاکراون بۆ سەپاندنی سزای زیندانی و سزایی دارایش بەسەریاندا.

 


هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک