٤\٢\٢٠٢١
ئاماری گرتن و ژیان
لەدەستدانی پەنابەران لە تورکیا
لە ساڵی ٢٠٢٠ و
چەند بابەتێکی
دیکەی پەنابەریی.
فیدراسیۆن ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ گرتن و ژیان
لەدەستدانی پەنابەران لە تورکیا
بڵاودەکاتەوە.
رێژەی ژیان لەدەستدانی پەنابەران لە
٢٣٪ زیادی کردووە.
سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆو ڕاگرتنی ژیانی ڕۆژانە لە تورکیا و تەواوی
جیهان بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وە لەسەرەتایی
ساڵی ٢٠٢٠دا وە بەهۆی توندکردنەوەی سنورەکان پەیرەویکردن لە سیاسەتی
گرتن ودیپۆرتکردنەوەی پەنابەران زۆرترین پەنابەر لەڕێگای سەختی گەیشتن
بەژیانێکی ئارام ژیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا تایبەت بە
پەنابەران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ڕێژەی گرتن و هەوڵدانی رەوی بەکۆمەڵی پەنابەران
لە ٧٣٪ کەمی کردووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئاست ساڵی ٢٠١٩دا کە
بەژمارە بریتیە لە ( ١٢٢،٣٠٢) سەدوو بیست و دووهەزارو سێ سەدوو دوو
پەنابەر لەساڵی ٢٠٢٠دا کە لە نێوانیاندا (٣٨٣٦) پەنابەریان
پەنابەرانی عێراقی بوون
کە ڕێژەکە لەساڵی ٢٠١٩دا بریتی بوو لە ( ٤٥٤،٦٦٢ ) چوارسەدوو پەنجاو
چوار هەزاروو شەش سەدوو شەست و دوو پەنابەر.
سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەرانیش لە دەریاو ووشکانی سنورەکانی
تورکیادا لە ساڵی ٢٠٢٠ لە (٢٣٪) زیادی کردووە کە بەژمارە بریتیە لە
ژیان لەدەستدانی (٢٨٢) دووسەدوو هەشتاو دوو پەنابەر لەساڵی ٢٠٢٠دا کە
لەساڵی ٢٠١٩دا (٢١٥) دووسەدوو پانزە پەنابەر ژیانیان لەدەستدابوو.
سەبارەت بە ناسنامەو ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە تورکیا بەمەبەستی
گەیشتن بە وولاتانی ئەوروپا وە بەتایبەتی پەنابەرانی عیراقی کە لەساڵی
٢٠٢٠دا دەستگیرکرابوون وەپەنابەرانی عێراقی لە پلەبەندی چوارەم دان.
بەپێ هەمان سەرچاوە ناسنامەی پەنابەرەکان بەم شێوەیەیە:
یەکەم: ( ٥٠،١٦١ ) پەنابەرانی ئەفغانی
دووەم: (١٧،٥٦٢ ) پەنابەرانی سووری
سێیەم: ( ١٣،٤٨٧ ) پەنابەرانی پاکستانی
چوارەم: ( ٣٨٣٦ ) پەنابەرانی عێراقی
پێنجەم: ( ٢٠٥٩ ) پەنابەرانی فەڵەستینی
شەشەم: ( ١٠٧٠ ) پەنابەرانی جۆرجیستان
حەوتەم: ( ١٠٤ ) پەنابەرانی میانمار
هەشتەم: (١٢٦ ) پەنابەرانی مۆڵدۆڤیا
لەگەڵ ( ٣٠،٣٣٥ ) سی هەزارو سێ سەدوو سی و پێنچ پەنابەری نەتەوە
جیاوازی تر.
داواکردنی مافی پەنابەرێتی:
لە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٨ دەسەڵاتی وەرگرتن و پەسەندکردنی کەیسی
پەنابەران درایە دەست بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ڕێژەی
داواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی لە تورکیا ساڵ بەساڵ کەمی کردووە.
بەپێی ئاماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا سەبارەت
بەداواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ تەنها (٣١،٣٣٤) سی و یەک هەزارو سێ سەدوو سی و چوار کەس داوای مافی پەنابەرێتیان
کردووە وە لە ساڵی ٢٠١٩دا ( ٥٤،٤١٧ ) پەنجاو چوار هەزارو چوار سەدوو
حەڤدە کەس داوای مافی پەنابەرێتیان کردبوو کە ڕێژەکە لە
٤٤٪ کەمی
کردووە.
ڕێژەی هاوڵاتیانی عێراق و کوردستانیش بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی نێو
دەوڵەتی لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ئاست ساڵی ٢٠١٩دا لە (٦٢٪) کەمیکردووە.
بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٩دا ( ١٥،٥٣٢ )پانزە هەزارو پێنچ سەدوو سی ودوو
هاووڵاتیانی هەرێمی کورستان و عێراق داوای مافی پەنابەرێتیان کردبوو.
لە ساڵی ٢٠٢٠دا ( ٥٨٧٥ ) پێنچ هەزاروو هەشت سەدوو حەفتاو پێنچ کەس لە
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق داوای مافی پەنابەرێتیان کردبوو.
ئاماری دەستگیرکردنی ئەو قاچاغچیانەی بازرگانی بە گیان و ژیانی
پەنابەرانەوە دەکەن.بەم شێوەیەیە:
لەساڵی ٢٠٢٠ تەنها ( ٤٢٨٢ ) چوار هەزارو دووسەدوو هەشتاو دوو قاچاغچی
دەدتگیرکراون، لەساڵی ٢٠١٩دا ( ٨٩٩٦ ) هەشت هەزارو نۆسەدوو نەوەت و نۆ قاچاغچی
دەستگیر کرابوون.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٩\١\٢٠٢١
-------------------------------------------------------------------------------------
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ژیان لەدەستدانی دووسەد پەنابەر دەخاتە
ئەستۆی ئیتاڵیا.
هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی
راگەیاند
ئەوە لیژنەیەی مافی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ
کاروبای پەنابەران کە لە ( ١٨ ) هەژدە شارەزای سەربەخۆ پێك هێنرا
بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی ژیر ئاوکەتنی پەنابەران، دۆێنی رێکەوتی
٢٧/١/٢٠٢١ بریاریدا " ئیتاڵیا شکستی هێناوە لە پاراستن و رزگارکردنی
ئەو پەنابەرانەو وە تاوانی ژیان لەدەستدانی ئەو ( ٢٠٠ ) دووسەد
پەنابەرەی خستە ئیتاڵیا وە هەروەها بریاریشیدا دەبێت ئیتاڵیا قەرەبووی
کەس و کاری قوربانیەکان بکاتەوەو وە بەرپرسانی دەریایی فریاکەوتنی
ئەوکاتە کە دەرنگ چوون بەهانای ئەو پەنابەرانەوە بە توندی سزابدرێن.."
ئەم بریارە دوایی ئەوە دێت "کە لە دوای ڕووداوەکە سێ پەنابەری سووری و
پەنابەرێکی فەلەستینی کە کەس و کاری قوربانیەکان بوون خۆشیان لە
رووداوەکە ڕزگاریان بوە لە لیژنەی مافی مرۆڤ سەر بەڕیکخراوی
نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاورباری پەنابەران سکاڵا لە دژی هێزی
دەریایی فریاکەوتنی ئیتاڵیا تۆمار دەکەن کە لەکاتی خۆی دا نەچوون بە
هانایانەوە.."
شایەنی باسە لە ڕێکەوتی ١٠ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ ( ٤٠٠ ) پەنابەر بە بەلەمێکی
ڕاوەماسی لەکەنارئاوەکانی لیبیاوە بەڕێ دەکەون بەرەو ئەوروپا وە لە
دەریایی سپی ناوەڕاسداو لە دەریایی نیودەولەتی دا لە نزیك سنوری
دەسەڵاتی دەریایی ئیتاڵیا لەلایەن بەلەمێکی نەناسراوەوە هێرشیان
دەکرێتە سەرو لە ئەنجامی تەقەکردن لێیان بەلەمی پەنابەرەکان ڕووبەڕووی
ژێر ئاوکەوتن دەبنەوە وە هەر لەسەرەتایی رووداوەکەدا پەنابەرەکان
پەیوەندی دەکەن بە هێزی دەریایی فریاکەوتنی ئیتاڵیاوە بەڵام هێزی
دەریایی فریاکەوتنی ئیتاڵیا زۆر درەنگ وەڵامیان دەدەنەوەو وەدەچن بە
هانایانەوە لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ( ٢٠٠ ) دووسەد پەنابەر ژیانیان
لەدەست دەدەن کە ( ٦٠ ) کەسیان منداڵ بوون.
کەنارئاوەکانی لیبیا بۆتە دەروازەیەکی سەرەکی بۆپەرینەوەی پەنابەران و
گەیشتن بە ئەوروپا بەپی ئەو ئامارانەی ڕاگەیەنراوە لە سالی ٢٠١٤ وە
زیاتر لە (٢٠،٠٠٠) بیست هەزار پەنابەر لەو سنورەوە لە دەریادا
ژیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------
بەریتانیا مافی پەنابەری نادت بەو کەسانەی بە وڵاتی سێێەمدا تێدەپەڕن.
جەیمی گرییەرسن هەواڵگەری وەزارەتی ناوخۆ بەریتانیا ئاشکرایدەکات کە "کە
لە١ی جەنیوەری ئەم ساڵەوە داواکاری لەلایەن هەرکەسێك کە بە ولاتانێك دا
تێپەربووبێ یا هەر جۆرە پەیوەندیەکی هەبێ لەگەڵ ولاتی سێ یەمدا کە
سەلامەت وئامن بێت، وە تەنانەت ئەوکەسانەی کەلە ولاتانی یەکیەتی
ئەوروپاشەوە دێن، داواکاری پەنابەرێکەی قبووڵ ناکرێت..".
هەروەها دەڵیت" ئەم گۆڕانکاریانە بە سیاسەتەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەمەر
داواکارانی پەنابەری بەبێدەنگی کراوە تا ڕێگری بکات لە داوای پەنابەری
ئەو کەسانەی کەلە ناوچەکانی جەنگەوە دێن یا لەدەست چەوساندنەوە هەڵ دێن...".
شایەنی باسە بەپێی ئەم یاسا نوێ یانە بێت، تەنانەت داواکارانی پەنابەری
ناتوانن لە ئاوەکانی سەربە سەرزەمینی بەریتانیا (المیاە الاقلیمیة) ش
داوای پەنابەری بکەن. هەروەها بەپێی وتەی پارێزەرانی کۆچ وپەنابەری ئەم
یاسا نوێ یە بێ سوود وبێهوودەیە چونکە بە ئەگەری زۆر تەنها ئەبێتە
ڕێگری یەك لەبەردەم داواکانی پەنابەری و دواخستنیان و هێشتنەوەیان لە
دۆخێکی بێ تەکلیفی چونکە بۆئەوەی داواکەیان قبووڵ نەکرێ یا قبووڵ
نەکراو مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ دەبێ ولاتی سێ یەم واتە ئەو ولاتەی کە
داواکارەکە پیاتێپەربووە وەریبگرێ.
ناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------
ئاماری گرتن و ژیان لەدەستدانی پەنابەران لە دەستپێکی ساڵی نوێدا.
ئامادەکردنی هیوا خدر،
لە ماوەی تەنها ( ٢٠ ) بیست ڕۆژ لە مانگی یەکی ساڵی نوێدا ٢٠٢١،
(٤٠٣٦) چوار هەزار و سی و شەش پەنابەر دەستگیرکراون،
(١٣٤١ پەنابەری ئەفغانستان، ٧٦٨ پەنابەری سوری، ٢٦١ پەنابەری
پاکستان ، ١٦١ پەنابەری عێراق و هەرێمی کوردستان، ١٠٥ پەنابەری ئێران، ٦٦ پەنابەری، فەڵەستین ، ٤٠ پەنابەری جۆرجیستان، ٢ پەنابەری مۆڵدۆڤیا، ١ پەنابەری میانمار، ١٢٩١ پەنابەر لەنەتەوەی تر).
سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەران لە ماوەی تەنها بیست ڕۆژی
دەستپێکی ساڵی نوێدا ٢٠٢١.
(٢٤) بیست و چوار پەنابەر کە ژیانیان لەدەستداوە،
هەروەها لە هەمان ماوەدا ( ١٨٩ ) قاچاخچیش دەستگیرکراون.
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی


|