٢٩\٦\٢٠١٩
ئاماری پەنابەران
و چارەنووسیان.
ئاماری ئەو ھاوڵاتیانەی ھەرێمی کوردستان کە لە
رێگای ژیانی پەنابەریدا گیانیان لەدەستداوە و بێ سەروشوێن بوونە:
بە پێی ئەو ئامارانەی تا ئێستا تۆمارە لە ڕێکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقیدا سەبارەت بەو پەنابەرانەی ھەرێمی کوردستان کە لە
ڕێگای پەرینەوەیان بە تورکیا و یۆناندا بێسەروشۆین بوون وە یان لە
دەریای ئیجەدا خنکاون و تەرمەکانیان دەست کەسوکاریان نەکەوتۆتەوە یان
بە ھۆی نەخۆشی دەروونییەوە خۆکۆژییان کردوە بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
١- ٢٩٦ ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان خنکاون یان بێسەروشوین بوون یان بە
حاڵەتی خۆکوژیی ژیانیان لەدەستداوە.
٢- ١٥٤ کەسیان تەرمەکانیان دیاربووە بەشێکی زۆری بەھاوکاری فیدراسیۆن
تەرمەکانیان گەیشتۆتەوە ئامێزی کەسوکاریان.
٣- ١٣٩ ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان کەزۆربەیان ژن و منداڵن تەرمەکانیان
نادیارە وە ٦ حاڵەتیش پەیوەندییان بە کەسوکاریانەوە پچراوەو
بێسەروشۆێنن لە تورکیا.
٤- دوو پەنابەر بە حالەتی خۆکوژیی کۆتاییان
بە ژیانی خۆیان ھێناوە لە بەریتانیا و لە مانگی ١ وە ٢-٢٠١٩دا
تەرمەکانیان بە ھاوکاریی فیدراسیۆن گەیەنراوەتەوە بە کەسوکاریان.
٥- یەک پەنابەری تر کە رەگەزنامەی فنلاندی بوو لە ڕانیە لە ٢٦-٤-٢٠١٩
کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا بە ھاوکاریی فیدراسیۆن لە سلێمانی بە خاک
سپێرا.
گەڕان و بەدواداچوونەکانی فیدراسیۆن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی
بیسەروشوێنەکان بەردەوامە.. لە ھەواڵی زیاتر ئاگادارتان دەکەینەوە.
ئاماری پەنابەرانی کورد و
ئێراقیی لە ساڵی ٢٠١٨ - ٢٠١٩:
فیدراسیۆن خشتەی ئاماری ئەو پەنابەرە کورد و ئێراقییانەی لە ساڵی ٢٠١٨
بۆ ٢٠١٩دا داوای مافی پەنابەریان کردووە لە وڵاتانی کەنەدا و ئوسترالیا
و وڵاتانی ئەوروپا بڵاودەکاتەوە:
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
٢٠\٦\٢٠١٩
- لەندەن
|