٧\٥\٢٠١٦
ئاماری
پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ
لە مانگی نیسانی
٢٠١٦ لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژھەڵاتی کوردستان.
ئەم
راپۆرتە دۆخی مافی مرۆڤ لەمانگی ئاپریلی ۲٠۱٦ لە ڕێ کەوتی
جومعە۱۳خاکەلێوە تاشەمە۱۱گوڵان بە ھەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
بە کەڵک وەرگرتن لەراپۆرتی رێخراوە مەدەنیەکانی ئێران و رێخراوەکانی
مافەکان مرۆڤ لە کوردستان کۆ کراوەتەوە.جێگەی ئاماژەیە بەھۆی دۆخی
بەسراوی ھەواڵنێری لە ئێران و ئیزن نەدەان بە رێخراوە مەدەنی ومافەکانی
مرۆڤ ئەم ئامارە تەواونییە لەوانەیر ھەندێک ڕاپۆرت ڕادەستی ئیمە
نەگەیشتبێت ئەمەتەنیا بەشێکە لە پێشێل کاریەکان لە مانگی رابردوو
کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەست بەسەر کردن زیاتر لە چەند سەد کەس لە
شارۆمەندانی کورد، بە پێشێل کاری مافی مەدەنی و ئازادی رادەربڕین،
بەرچاو نەگرتنی مافی ژیان، ئەمنیەتی تاکەکەسی، سووکایەتی بە ھاووڵاتیان
کورد ، ئەشکەنجەی بەندکراوە سیاسیەکان و لەبەر چاونەگرتنی مافە
سەرەتاییەکانی بەندکراوە سیاسیەکان کۆتایی بە مانگی ئاۆریلی ٢٠١٦ ھێنا.
بەپێی مادەی۱۹ جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ ھەر تاکێک مافی ئازادی
رادەربڕینی ھەیە،ھەر وەھا لە بەندی۱مادەی۹ پەیمانی نێونەتەوەیی مافی
مەدەنی وسیاسیدا ھاتووە; ھەمو تاکێک مافی ئازادی وئەمنیەتی تاکاکەسی
ھەیە، ھیچ مرۆڤێک نابێت کەسێک بەھۆی باوەڕەکانیەوە ئازار بدات.
لەبەندی دووھەمی مادەی۱۹دا ئاماژە دەکات : ھەر تاکێک مافی ئازادی
بەیانی ھەیە، دەتوانێت بۆ پەرەپێدانی وتەکان و باوەڕەکانی بە ھەرچەشنێ
ھەوڵ بدات وەک لەچاپ دان، بڵاوکراوەی ھۆنەری، ریکلام، خوێندن و ھەر
چەشنە بەشوێنداچووندا ئاساییە بۆ باوەڕەکانی.
ھەر وەھا لەمادەی۲۲دە ھاتووە ھەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئەوەی ھەیە
ئەمنیەتی لەکۆمەڵگا ببێت ولە رێگای ھەوڵ دان لە پانتای نەتەوەیی
یارمەتی نێو نەتەوەیی بە بەرێخستن کردنی سەرچاوەکانی نێونەتەوی،مافی
بزرنەبوونی ئابووری،کۆمەڵگایی وکلتووری خۆی بو پاراستنی پێگە وکەسایەتی
خۆی بەکار بھێنێت. وبەپێی بەندی ۵ ھیچ کەس مافی ئەوەی نییە تاکێک
ئەشکەنجە ،ئازار،سزا بدات یان بە شیوەگەلی نامرۆڤانە سەرکوت بکات.
بە پێی جارنامە گەردوونیەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، مافی سیاسی و
کۆمەڵایەتی، ھەر تاک و کۆمەڵگایەک مافی ھەیە بۆ مافە سروشتی و پێناسە
کراوەکان تێکۆسان بکات و ھەوڵ بدات کۆمەڵگایی خۆیی بنیاد نێت، ھیچ
ناوەندێک مافی ئەوەی نیە مافی ئەوانی تر پێشێل بکات و نایەکسانی بەرھەم
بھێنێت.
لە ئیستا دا زۆرتر لە ۵٠چالاکی سیاسی و باوەڕیەکان لە ئیران ورۆژھەڵاتی
کوردستان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوەو چاوەڕێی جێ بەجێ بوونی
سزاکەیان دەکەن
لە مانگی رابردوودا راپۆرتیک سەبارەت بە لەسێدارەدانی چوار گیراوی کورد
لە گرتووخانەی ورمێ لە رۆژھەڵاتی کوردستان دراوە.
بە پێی ھەوالە گەیشتووە کان بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گیراوانی
کورد بە ھۆگەلی جۆراو جۆرلەسێدارە دەدرێن وئەم لە سێدارە دانانە بەرای
گشتی ناگەیەت،کۆماری ئیسلامی ئێران رێژەی لەسێدارە دان بڵاو ناکاتەوە
سەر لە بەیانی رۆژی سێ شەمە ۳۱خاکە لێوە لە گرتووخانە دەریا لەشاری
ورمێ سزای سێدارەی ٤ بەندکراوی کورد بە ناوگەلی”مەجید مورادی،ئەحمەد
محی،علی رەزا ساریان و مەنسوور رازیانی”جێ بە جێ کرا.ناوبراوان بە
تاوانی پەیوەندی دار بە مادە ھۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دران
لە رۆژی سێ شەمە بەڕواری۷گوڵان بەندکراوانی کورد”سامان نەسیمی
ومحمدعەبدوڵاھی”بانگھێشتی حسینیەی گرتووخانەی ورمێ کراون ولەلایەن
بەڕێوەبەری گرتووخانەکەوە پێیان وترا:ئێوە لەدۆخی سووردان بۆ جێ
بەجێکردنی سزاکانتان وتەنھا دەتوانن داوای لێبووردن بکەن
قۆڵ پێچ کران.
“قۆڵ پێچ کردن، بانگ ھێشت کردن،دەرکردنی سزا،چێ کردنی فایل”
لەم مانگەدا رێژەی ..... کەس لە رۆژھەڵاتی کوردستان قۆڵ بەست وبانگ
ھێشتی بنکە ئەمنیەکان وسزایان بەسەردا سەپا.
رۆژی هەینی ۱۳خاکە لێوە میعاد ئەحمەدی چالاکی مەدەنی لە شاری سنە لە
ماڵ خۆی لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کرا.و دوای۲٤کاتژمێر
مانەوەلە ناوەندی ئاسایش وزانیاری شاری سنەراگوێزی گرتووخانەی مەرکەزی
ھەمان شارکرا،ھەروەھا ئاسایش بانگھێشتی سوھەیلا محمدی لە چالاکانی
مەدەنی بۆ بنکەی ئاسایش کرا.
لە شەمە ۱٤خاکەلێوە وەفا ئازەربار خۆێندکاری زانکۆ خەڵکی شاری مەھاباد
بە تاوانی ھەوڵ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای٤مانگ زیندانی بەسەردا
سەپا.
یەکشەمە۱۵خاکە لێوە سزای سێ ساڵ زیندان بەسەر برایان ھوشەنگ ومحمد
پیروز زادەگان خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان سەپێندرا،ناوبراوان لە مانگی
رەزبەر دەست بەسەرکرابوون لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ
وە بە تاوانی ھەوڵ دژی ئەمنیەتی ملی سزا دران.
دووشەمە۱٦خاکەلێوە “نەسرەدین دالایی میلان “خەڵکی شاری ماکۆ کە پاییزی
رابردوو لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە گیرابوو بە تاوانی پەیوەندی بەیەکێک
لە حزبە کوردیەکانەوە ٦مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.
پێنج شمە ۱۹خاکە لێوە لەچارەنووسی “پشتیوان نەھرۆیی” گەنجی کوردی شاری
بانە کە سەرماوەزی رابردوو لەلایەن ھێزەئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کرابوو
ھێشتا ھیچ زانیاریەک لەبەر دەست دا نییە.
شەمە۲۱خاکەلێوە “ئەفشین حسێن پەناھی”خەڵکی ناوچەدێولان لەلایەن ھێزە
ئەمنیەکانەوە قۆل بەست و راگوێزی شوێنیکی نادیار کرا.
شەمە۲۱خاکە لێوە بانگھێشت کردنی “سوھەیلا محمدی”بۆدادگاو دادگایی کردنی
بەھۆی بەشداری کە کەمپەینی رزگار کردنی کانی بڵ وکۆکردنەوەی ۵ھەزار
واژۆ بۆکانی بڵ
رۆژی۲٤خاکە لێوە سێ برای بۆکانی بەناوگەلی “ئەفشین،سەعیدوحامد
حەیدەرزادە” لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کران.
شەمە۲۸خاکەلێوە یەکێک لەئەندامانی کانونی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای
سنە بەناو “تاھیر قادرزادە”سزای سێ مانگ ویەک رۆژ زیندانی بۆ بڕایەوە.
چوارشەمە یەکی گوڵان دادگای شۆڕشی شاری نەقەدە سزای لوقمان بالکی کوڕی
علی وئیسلام مستفاپور کوڕی مامەند بە ۱۱ساڵ و٦ساڵ زیندان راگەیاند.
چوار شەمە یەکی گوڵان ئاسایش وزانیاری شاری سنە ،خالد حسینی،غالب حسینی
ومەجید حەمیدی،بانگ ھێشتی بنکەی ئاسایشی سنە لە رۆژھەڵاتی کوردستان کرد
وپێیانی راگەیاند کە لە خۆپیشاندانی یەکی مەی رۆژی جیھانی
کرێکاربەشداری نەکەن.
جومعە ۳گوڵان دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە سزای ٦ساڵ ویەک رۆژ زیندانی
بۆ علی حسن پەناھی مامۆستای خەڵکی ناوچەی دێولانی رۆژھەڵاتی کوردستانی
سەر ڕاست کردەوە
سێشەمە ۷گوڵان ئاسۆرۆستەمی بانگھێشتی لقی۳٦دادگای پێداچوونەوە کرا.
چوار شەمە۸گوڵان ھێزە ئەمنیەکانی سەربەوەزارەتی ئاسایش وزانیاری کۆماری
ئیسلامی ئێران لە شاری نەقەدە ھەوڵی قۆڵبەست کردنی شەھاب ئەحمەدی ئازەر
کوڕی ئەحمەد یان دا،ناوبراو پێشتر چەندین جار دەست بەسەر کرابوو.
پێنج شەمە۹گوڵان ھێزە ئەمنیەکانی ئاسایشی بۆکان کوتایانەسەر ماڵی
ئەفسانە بایزیدی کچی ئەبووبەکر ودوای قۆڵبەست کردنی بۆ شوێنێکی نادیار
گوێزایانەوە
پێنج شەمە۹گوڵان شەھاب ئەحمەدی ئازەر لەماڵەکەی خۆی لەیەکێک لە گەرەکە
کانی شاری نەقەدە قۆڵبەست کرا،جێگەی ئاماژەیە ناوبراو لەلایەن ھێزە
کانی سەربە ئاسایش وزانیاری دەست بەسەر کراوە.
پێنج شەمە ۹گوڵان بێ ئاگایی لە چارەنووسی ۷ ھاوڵاتی بەناوگەلی”سامان
رونما،رەزا عزەت تاج، وەلی شەریفی،سابیر رەسوڵی پور،محمد رویان وفاروق
شەفاھی ویەک ھاوڵاتی تر کە مانگی رەشەمەی رابردوو دەست بەسەر
کرابوون،تائێستا لە چارەنووسیان و شوێنی دەست بەسەر کردنیان ھیچ
زانیاریەک لەبەر دەست دا نییە.
جومعە ۱٠گوڵان سامان قادری ئازەر ھاوڵاتی خەڵکی بۆکان کە لە ۲۳ مانگی
بەفرانبار دەست بەسەر کرابوو ھێشتا لە بەند دایەوە بنەماڵەکەی لە
چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاگان.
جومعە ۱٠گوڵان “عبدالڵە بەرخان”کە پێشترلەلایەن ھێزەئەمنیەکانەوە قۆڵ
پێچ وخرابووە ژووری تاکەکەسی ئاسایشەوە،دادگایی کراو یەک ساڵ سزای
بەسەردا سەپاو راگوێزی گرتووخانەی شاری مەریوان کرا.
گرتووخانە.
لە ئێستادا ۳۸٤بەند کراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران
ورۆژھەڵاتی کوردستان دا ژیان بەسەر دەبەن.
لەم مانگەدا پێشێل کاری مافی بەندکراوان لەوانە ئەشکەنجە ،نەدانی
چارەسەری پزیشکی”محمد سدیق کەبوود وەند،زەینەب جەلالیان،ئەفشین سوھراب
زادە،کەیوان داوودی،علی رەزارەسوڵی، رەمەزان ئەحمەد کەماڵ ئەیوب ئەسەدی
و… ھەندێک لەو بەند کراوانەن کە سەبارەت بە چارەسەری پزیشکی لەلایەن
کاربەدەستانی گرتووخانەکان پشت گوێ خراون. دەرکردنی بڕیاری سزای
تازەو..وەک مانگەکانی پێشوو بەردەوام بوو بەشێوەی خوارەوەیە:
جومعە۱۳خاکەلێوە سزای عوسمان موستەفاپور بەندکراوی کورد بەھۆی گوم بوون
یان لەناو چوونی فایلەکەیەوە لە ۲۵ساڵ بووبە ۳۵ساڵ.ناوبراو بەندکراوی
سیاسی گرتووخانەی ورمێ یە کە ۲۵ساڵە بەبێ مافی پەیوەندی بەھیچ کەسێک
لەدەرەوە لە گرتووخانەدایە.
دووشەمە۲۳خاکەلێوەبەھۆی جیانەکردنەوەی تاوانەکان لەیەک دی لە
گرتووخانەی ورمێ، دووبەند کراوی سیاسی کورد بەناو”موستەفاسەبزی وعلی
یەگانە”بەند کراەی بەندی ۱۳لەم گرتووخانەدا کەوتنە بەر ھێرشی کەرەستە
دەس کردەتیژەکانی چەند بەند کراوێکی تاوانە مەترسیدارەکان وزۆر بە
دژواری بریندار بوون.
یەک شەمە۲۹خاکەلێوە دوو بەند کراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەی شاری
تەورێز بەناو “محمد ئەمین ئاگوشی وئیرەج محمدی”لە دادسەرای تەورێز
پێناسەی تاوانیان بۆ کرا بەتاوانی ساختەی تێک دانی باری ئاسایی
گرتووخانە،ناوبراوان بە ھۆی ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بەدۆخی نالەباری
گرتووخانەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گرتووخانەکە لە لقی۷دادسەرای تەورێز
فایلیان بۆ ھاتە چێ کردن.
یەک شەمە ۲۹خاکەلێوە ڕاگەیاندنی مان گرتن لەخواردنی رەمەزان
ئەحمەدکەماڵ بەھۆی کەم تەرخەمی کاربەدەستانی گرتووخانەی رەجایی شاری
کەرەج سەبارەت بە چاودێری تەندرووستی و پزیشکی بۆ ناوبراو.
لەیەک شەمە۲۹خاکەلێوە ئەفشین سوھراب زادە بەند کراوی سیای کورد لە
گرتووخانەی شاری میناب بەھۆی رێگە پێ نەدان بە چارەسەری پزیشکی لە
نەخۆشخانەیەک لەدەرەوەی گرتووخانە بە دووراندنەوەی لێوەکانی دەستی
دایەمان گرتن لەخواردن بەڵام سەرەڕای ناجێگربوون و مەترسی دار بوونی
تەندروستی ناوبراو لە رۆژانی دوایی دا کەربەدەستانی گرتووخانەکە ھیچ
ئاوڕێکیان لێ نەداوە.
دووشەمە۳٠ خاکە لێوە ڕێگری کرا لەوەی کە چارەسەری پزیشکی بۆ بەند کراوی
سیاسی کورد ئەیوب ئەسەدی لە دەرەوەی گرتووخانە بکرێت،ناوبرا دیسک
کەمەری ھەیە.دادگای شارەکە رێگەی چارەسەری لە دەرەوەی گرتووخانەکەی
بەناوبراو نەدا.
پێنج شەمە ۲گوڵان لێدانی بەند کراوی کورد حسن کەماڵ رەمەزان ،بەندکراەی
سیاسی کورد لە گرتووخانەی ورمێ بەھۆی دەمەقاڵێ لەگەڵ یەکێک لە
مەئموورەکانی گرتووخانەکە لەلایەن زیندان بان و بەڕێوەبەری گرتووخانەکە
درایە بە پەلامار ولێدان و لووت وملی بەدژواری بریندار بوو،دوای
لێدانیکی زۆر دەست وپێی بەستراو کرایە ژووری تاکەکەسی گرتووخانەکەوە
جومعە۳گوڵان ،رێگەپێ نەدان بەچارەسەری پزیشکی،پەیوەندی بەبنەماڵە
وئازادی کاتی بەکەماڵ شەریفی رۆژنامەوان وچالاکی سیاسی دوورکراو لە
گرتووخانەی شاری میناب،ناوبراو لە دۆخێک دا سزاکە تێ دەپەڕێنیت کە بە
تێ پەڕبونی۸ساڵ لە سزاکەی تەنھا یەک جار توانیویەتی دایک وباوک خۆی
ببینێت وئێستا تووشی گرفتی کۆئەندامی جووڵان بوو.
شەمە٤گوڵان رێگری لە چارەسەری پزیشکی وئازادی کاتی دوای۲۲ساڵ زیندان
ھەمبەر بە “محمد نەزەری” بەندکراوی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج کە
بەھۆی ئاڵۆز بوونی فایلەکەی وگەندەڵی برووکراسی ناو گرتووخانەکە
تائێستا لەبارێکی ناتەندرووست پشت گوێ خراوە.
شەمە٤گوڵان گرتووخانەی مەھاباد،بەھۆی نەبوونی کەرەستەی پزیشکی شیاو
نەبوونی ھیچ کارمەندێکی تەندرووستی لە دەرەوەی کاتی دەوام دۆخی بەند
کراوە نەخۆشەکانی گرتووخانەکە زۆر نالەبار راگەیەندراور.
پێنج شەمە۹گوڵان مان گرتنی۵٠٠بەند کراوی گرتووخانەی مەھاباد،بەھۆی
گوشار وئاستەنگی گەلیک کەلە گرتووخانەکەدایە بەتایبەت ھەڵسووکەوەتی
بەڕێوەبەر ودادوەری چاودێری گرتووخانەکە ھەمبەر بە داواکاری
بەندکراوان. ئەم کردەوە بووبەھۆی بەشداری نزیک بە ۵٠٠ کەس لە مان
گرتنەکەدا.
بەندکراوان نیوەڕۆی ۲۸ئاپریل خوراکی گرتووخانەیان وەر نەگرت وبەفەرمی
مان گرتنیان راگەیاند.
جومعە ۱٠گوڵان “ئومێد رەحمانی”بەند کراوی بەشی تاوانە ماڵیەکانی
گرتووخانەی ورمێ بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارو دۆخی ووڵام
نەدانەوەی کاربەدەستانی گرووخانەکە مانگرتنی راگەیان ورۆژی۱۱گوڵان سەری
خۆی لە گەچ گرت.لەدوای ئەم رووداوە ناوبراو لەلایەن کاربەدەستانی
گرتووخانەکە راگوێزی ژووری تاکەکەسی گرتووخانەکە کرا کە دۆخی مەترسی
دار بەراورد دەکرێت.
جومعە ۱٠گوڵان “محمد ئەمین ئاگوشی”گیراوی سیاسی بەھۆی باروودۆخی
نالەباری گرتووخانەی شاری تەورێز دەستی دایە مانگرتن لە خواردن ناوبراو
بەھۆی دۆخی نامرۆڤەنەی گرتووخانەکە خوازیارە دووبارە بگوازرێتەوە بۆ
گرتووخانەی شاری زاھیدان.
کرێکاران و سێنفەکان.
گوزارشی پێشێلکاریەکانی مافی کرێکاران لەم مانگە دا:
بە پێی ئەو ھەواڵانەی گەیتوونەتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەم
مانگە دا نزیکەی ۱٦٤٦ کرێکار لە کارەکانیان بێ بەش و دەر کراون، پێنج
شیرکەتی گرینگی بەرھەم ھێنان داخراون. لەو مانگە دا کرێکارگەلی زۆر بە
ھۆیی ئەوەی کە کرێدەست و موچەکانیان نەدراوەترێیە ، تووشی کێشە بوون بۆ
گوزەرانی ژیانیان.
لەم مانگە دا بە ھۆیی داخرانی رێگای کۆڵبەری لە شارەکانی سەردەشت،
مەریوان، پیرانشار و بانە لە رۆژەڵاتی کوردستان کە لە لایەن کۆماری
ئێسلامی ئێرانەوە رووی دا، نارەزایەتی گەورە ساز بوو و دوکانداران،
کرێکاران و کۆڵبەران نارەزایەتیان دەربڕی و مانگرتنی سەراسەری لێ
کەوتەوە کە تێیدا دوکن و بازارەکان داخران.
داخرنی سنوورەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێ کێەی زۆر
گەورە بۆ خەڵک ساز کت، بەتایبەت ئەو خەڵکانەی بژێوی ژیانیان لە کارکردن
لەو سنوورانە دەسبەر دەکەن. ئەوە لە کاتێک دایە کە دەوترێ نزیک لە ۲۰
ماڵباتی کوردستانی بە کارگەلێ وەک کرێکاری و کۆڵبەری بژێوی ژیانیان لەو
سنوورانە دەسبەر دەکەن. بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار دەبێتە ھۆیی
کۆچکردنی کوردستانیان.
سەرەتایی بەھاری ئەمساڵ ٥۰۰ کرێکاری فەرمی کارخانەی نەساجی برۆجێرد کە
کرێکاری فەرمی و کۆنن، دەرفەتی کاریان بۆ نوێ نەکرایەوە، ھەواڵەکان
دەڵێن، بۆ کەم کردنەوەی خەرجیەکان، ئەو کارخانەیە نیوەی کرێکارەکانی
دەرکردوە.
۳ و ٤ مانگی خاکەلێوە ۱۰۰ نەفەر لە کرێکارانی کارخانەی ئیستەکی سنە لە
کارەکانیان دوور خرانەوە و ئەوان بەم ھۆیە مانگرتنی نارەزایەتیان
ئەنجام داوە.
٨ خاکەلێوە زیاتر لە ۱۰۰ کرێکاری کارخانەی پارسیلۆنی خۆرەم ئاوا بۆ
وەرگرتنی موچەکانیان، گردبوونەوەیان کرد و لە پێش ناوەندی پارێزگای
خۆرەم ئاوا ئەنجام دا، بەڵام ھیچ کەس وەڵامی نەدانەوە.
بەیانی ۱٤ خاکەلێوە بە فەرمانی پارێزگاری کرماشان، شەش کەس لە
کرێکارڵنی فەرمانداری قەسری شیرین کە لە ناوەندی ھاویاری شارەداری
قەسری سیرین کاریان دەکرد، دەرکران.
۱٥ خاکەلێوە، کارخانەی عمران ێنعت لە شارۆچکەی پیشەیی سەرپێل زۆھاو
داخراو و کرێکارەکانی دەرکران. ساحیبی کارخانەکە بەدزی شتە باش و
بەقیمەتەکانی کارخانەی دەرباز کردبوو.
۱٨ خاکەلێوە کۆمەڵێک کە کرێکارانی شەریکەی خەزمەت گوزاری ناوەندی
ئاسەوارە کلتووریەکانی ئیلام بۆ نارەزایەتی دەربڕین بۆ بار و دۆخی
کاریان لە ٨ ساڵی ڕابردوو و ھەرەھا نەدرانی موچەکانیان و پارەی
بیمەکانیان گردبوونەوەیان کرد و داخوازی چارەسەری گرفتەکانیان بوون.
ھەر لەو رۆژەدا کۆمەڵێک لەو کەسانی داخوازی ماڵیان
کردبوو،گردبوونەوەیان کرد، ئەوان داخوازیان کردبوو بۆ خانوو، ماڵەکانی
ناسراو بە خانە مھر، ماوەی سێ ساڵ بوو ناویان نووسی بوو، پارەیڵن دا
بوو بەڵام پارێزگایی ئیلام، خانوەکانی نەدابوونێ.
کرێکارانی شەریکەی پیشەی لە پاوە بە ھۆیی کێشەکانیان، چارەسەر نەکردنی
کێشە کاریەکانیان لە پێش فەرمانداری پاوە کۆبوونەوەیان کرد.
کرێکارانی شەریکەی پەیمانکاری بعپت کە لە گەڵ ناوەندی تێلفونی ئیلام
کار دەکا، بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە کێشەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجام
دا. کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری ناوەندی ئیلام بە ھۆیی نەدرانی
عەیدانەی ۱۳۹٥ و سابقە کار ۱۳۹٤و پارەی بیمە گردبوونەوەیان کرد.
ھەر لەو روژەدا شۆفیرنی شیرکەت واحدی ئیلام بە ھۆیی دیاری نەکرانی
موچەکانیان لە بەردەم ناوەندی شەریکەکەیان لە جادەی ئیلام -کرماشان
گردبوونەوەیان کرد.
۱۹ مانگی گوڵان کرێکارانی شەریکەی ئیستک بە ھۆیی دەرکرانیان مانگرتنیان
کرد.
کارخانەی قالبسازی ئاسنی قوروە ٤۰۰کرێکاری خۆیی دەرکرد.
۱۹ خاکەلێوە، یەحی ئەحمەدنژاد، معاونی مەکتەبی سەرەتایی لە گوندی
گردوانی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆیی ھێنا.
۲۰ خاکەلێوە، بەپرسانی حکومەتی بە ھۆیی شەریان لەسەر بەشیان لە
کارخانەی قەندی زەکەریا، ئەو کارخانەیان داخست، کە بوو بە ھۆیی بێکار
بوونی ۲٥۰کرێکار.کرێکارانی کارخانە قەندی پیرانشار بە ھۆیی نەدرانی
موچە و جێ بەجێ نەکرانی داخوازیەکانیان مانگرتنیان کرد.
کرێکاران و کارمەندانی دەنگ و سیمای ئیلام بە ھۆیی نەدرانی موچەی
زێدەکاریان نارەزایەتیان دەربڕیی.
کرێکارانی شەریکەی غرب دانە بە ھۆیی نەدرانی موچەی سێ مانگیان،
بیمەکانیان و سابیقەی کاریان لە شەقامی ئاویەر نارەزایەتیان دەربڕیی.
کۆەڵێک لە کرێکارانی شەریکەی شاھۆ لە کامیارن بە ھۆیی نەدرانی
موچەکانیان نارەزایەتیان دەربڕیی.
کرێکارانی شەریکەی ئاسۆپلاست بە ھۆیی نەدانی موچە و پاداشەکانیان
نارەزایەتیان دەربڕیی.
کرێکاران و کارمەندانی خزەمەتگوزاری شارەداری ئیلام بە ھۆیی نەدرانی
موچەی ٥ مانگیان نارەزایەتیان دەربڕیی.
کرێکاران وکارمەندانی شەریکەی بەرھەمھێنانی بیسکویتی غەزل لە روانسەر
بە ھۆیی نەدرانی بیمەکانیڵ و پاداشتی ۱۳۹٤ یان نارەزایەتیان دەزبڕیی.
کرکارانی کارخانەی پولاد زاگرۆسی قوروە بە ھۆیی دەرکرانیان
نارەزایەتیان دەربڕیی، نەبوونی بروا و کێشە ساز کردنوو و گوێ نەدانە
یاسایی کارکردن و دەرکرانیان ھۆکاری ئەو نارەزایەتیە بوو.
کرکاران و کارمەندانی شارەداری ناڵۆس لە پیرانشار بە ھۆیی نەدرانی
موچەکانیان ، کارەکانیان بە جێھێشت و گردبوونەوەیان کرد.
کۆڵبەری و مین.
کۆڵبەری کارێکی نافەرمی و نایاسییە کە خەڵک لە رۆژھەڵاتی کوردستان بۆ
دەرھێنانی بژێوی ژیانیان، ناچار دەبن روو بکەنە ئەو کارە. کۆڵبەران
ژیانێکی پڕ دژوار و پڕ نەھامەتی دەبەنە سەر، لەلایەک بارێکی زۆر و بە
بەھایی کەم دەگوێزنەوە، لەلایەکی تر لە لایەن ھێزە ئەمنی و
سەربازیەکانی کۆماری ئێسلامی تەقەیان لێ دەکرێت، بە ھۆیی ئەو کارە
قورسەشەوە ، تووشی دەھا جۆر نەخۆشی دەبن کە دەبێتە ھۆکاری ژیانی کورت
بۆ ئەو چینەی کۆمەڵگا، ئەوە لە کاتێک دایە کە نەکەونە بەردەستڕێژی
گوللەو نەکووژرێن یان بریندار نەکرێن.
لە مانگی ڕابردووش دا وەک مانگانی پێشوو، ھەواڵی کووژران و بڕێندار
بوونی کۆڵبەران ھەبوو.
لە یەکەم رووداو دا بە ھۆیی سێڵاو لە بانە کۆڵبەرێکی ۲۲ ساڵان بە ناوی
خالق غەفاری خنکا و گیانی لە دەست دا.
لە رووداوێکی تر دا و ھەر لە مانگی ئاپریڵ کۆڵبەرێکی سڵماسی بە ناوی
بێھزاد کەماڵی کەوتە بەر دەسرێژی گوللەی ھێزە ئەمنی و سەربازیەکانی
ئێران و کووژرا.
لە رووداوێکی تر لە بانە، ۱٤ ئاپریڵ کۆڵبەرێک دەدرێتە بەر گوللە و
بیندار دەکرێت، کە بڕینەکانیشی زۆر سەختن.
لە ناوچەی دزلی، بە ھۆیی نانەوەی کەمین لە لایەن ھێزەکانی ئێرانەوە ٤
کاسبکار دەکەونە کەمێن و دەڕفێندرێن و تا ئەو کاتە ھیچ زانیاریەک لەسەر
وان نیە.
لەو مانگەی کە دەرباز بوو، حاڵەتی ھەرە دیار و گرینگ، مانگرتنی
کاسبکارانی کورد بوو کە بە ھۆیی بەستنی سنوورەکان رووی دا، لە شارەکانی
مەریوان، بانە، سەردەشت و پیرانشار مانگرتنی چەند رۆژە رووی داو و لە
نەھایەت دا سنوورەکان بۆ کاری کاسبکاران و کۆڵبەران کرانەوە، ھەڵبەت لە
شوێنگەلێ ھێشتا نەکراونەوە.
تەقینەوەی مین لە رۆژھەڵاتی کوردستان ئەمساڵیش قوربانی گرتنی دەست پێ
کردوە، چاندنی مین لە لایەن ئێرانەوە، بیانۆیەک بووە ھەمیشە بۆ پاراستن
و بواری ئەمنی، بەڵام خۆدی ئەو مینانە ئاسایشی خەڵکیان گرتوە و خەڵک
دەکەنە قوربانی.
سەرەتایی ساڵی نوێ، ٥ حاڵەتی تەقینەوەی مین رووی داوە لە قەسری شیرین ،
کە چەندین کەس بڕیندار بوون و خەسارەتی زۆری ماڵی لە ھاوڵاتیان داوە.
لە دێھلۆران بە ھۆیی تەقینەوەی مین، ژنێک بە ناوی حەمیدە راسھن تووشی
مۆج گیران دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
ھەر وەھا بە ھۆیی تەقینەوەی مین لە سنووری نێوان رۆژھەڵات و باشووری
کوردستان، ٥ کەس کە بۆ گەران و خۆی روویان لەو ناوچانە کردوو، بە ھۆیی
تەقینەوەی مین بڕیندار دەبن و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن کە دوویان
منداڵن.
بە پێی زانیاریەکان، لە شەری ٨ ساڵەی ئێران و ئێراق، ۱٤ ملیۆن مین لە
نێوان ئەو دوو وڵاتە چێنراون، کە زۆربەیان دەکەونە رۆژھەڵات و باشووری
کوردستان، کۆماری ێیسلامی ئێران، ھیچ ھەوڵێکی جدی بۆ پاکردنەوە و
ھەڵگرتنەوەی ئەو مینە چێنراوانە نادات.
ژینگە.
لە پێوەندی بە ژینگە و پاک و خاوێنی گوزارشەکانی ئەو مانگە ئەوانەن.
بیشەڵان و قامیشەکانی دەریاچەی زرێواری مەریوان ئاگر دران و لە دەسگایی
رۆت فایەر کەڵک نەگیرا.
ئاوی خواردنوەی ئیسلام ئاوای غەرب بە ویروسی نۆڕاک پیس کرا.
ئاوی شارەکانی ھەرسین، خۆرەمئاوا و ئێسلام ئاوای غەرب رەش و بۆ
خواردنەوە نابێت.
بە ھۆیی خۆڵ بارینەوە زیاتر لە ٥٦ ھەزار ھێکتار لە دارستانەکانی ئێلام
لە ۱۰ لەسەد تا ۱۰۰ لەسەد ویشک بوون.
خۆکوژیی، کوشتن و ھەڵەی پزیشکی.
کچێکی ۱۰ساڵان بە ناوی لەیلا لە دیواندەرە خۆی کوشت.
کرێکارێک لە سەقز کە خێزاندار بوو، خۆی کوشت.
دوو کچی گەنج بە ناوەکانی کاڵێ عەزیزی و لەیلا جەلالی لە سیلوانا خۆیان
کوشت.
۲۱ خاکەلێوە کچێکی ۱۷ ساڵان بەناوی دڵشاد بەدەستی براکەی کوژرا.
دوو کوری ۱٦ و ۱۷ ساڵان بە ناوەکانی عەبدولا جەھان و عەبدولکەریم
ئەمیری لە گوندەکانی سەر بە ورمێ خۆی کوشت.
۲۱ خاکەلێوە یەحیی ئەحمد نژاد مامۆستا لە گوندی گردوان خۆی کوشت.
۳۱ خاکەلێوە خالید.م لە سەقز خۆی کوشت.
۲٤ خاکەلێوە مەریەم.ع لە گوندی یارڵی مەھاباد خۆی سوتاند.
شکوفە فەتح ئاادی ۱۳ ساڵان لە لورستان بە ھۆی ھەڵەی پزیشکەکان گیانی
لەدەست دا.
۲٥ خاکەلێوە خەدیجە مورادی ۲٨ ساڵان لە کانی دیناری مەریوان خۆیی
سوتاند.
منداڵێکی ۱۲ ساڵان لە گوندی چالاب بە ھۆی ھەڵەی پزیشکی گیانی لەدەست
دا.
ھەینی ۱۰ گوڵان گەنجێکی ۲۳ ساڵان لە مەریوان خۆی کوشت.
ھەر لەو رۆژە و لە کرماشان ژنێک خۆی کوشت.
لە کۆتایی دا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوادەکات لەگەلی کوردستان،
لە رۆژھەڵاتی کوردستان بۆ بەدی ھێنانی مافەکانیان تێ بکۆشن و ھەوڵ بدەن
زوڵم و ناعەدالەتیەکانی کۆماریئیسلامی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد بە
گوێی جیھانیان بگەیێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
|