په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٢\٢٠١٤

ئاماری توندوتیژیی سەنتەری نینا لە مانگەکانی (١٠، ١١، ١٢\٢٠١٣).

 


بەشی راوێژکاریی و رێنێوێنیی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە سەنتەری نینا ئاماری ئەو کەیسانەی خستەڕوو کە لە سێ مانگی کۆتایی ٢٠١٣ دا بە شێوازی جۆراوجۆر چ لە سوێد یان وڵاتانی تری ئەوروپا و کوردستان و عێراق، پەیوەندییان بە سەنتەرەکەوە کردووە و ھاوکاری و رێنوێنیی کراون بۆ جارەسەری کێشەکانیان.

ئامارەکانی وڵاتی سوێد:

یەکەم:
لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا(٣٥) کێشە سەردانی و پەیوەندیان پێوە کردووین کە(٤) لەڕەگەزی نێربوون (٤) یان منداڵ بوون.
بەشی ڕێنوینی کۆمەڵایەتی سەنتەر ھەستاوە بەچارەسەرکردن و بەدواداچوون بۆکێشەکانیان بە پەیوەندی کردن بە لایەن و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی وەک (پۆلیس، سۆسیال، کۆمۆن، سەنتەری کار، قوتابخانە، فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران...)، ھەروەھا دابینکردنی ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی و دەروونی وپارێزەر بۆ ئەو کێشانەی کە پێویست بووە ئەو چارەسەر و ھاوکارییە وەربگرن.

دووەم:

ئەو کەیسانەی کە پێویستیان بە داڵدەدان بووە:
ھەر لەو سێ مانگەدا (١٢) کەیس پێویستیان بەدابین کردنی شوێن ھەبووە و لەناو ئەوانەشدا (٥) منداڵی تێدا بووە، ھەربۆیە لەکاتێکی زۆر کورتدا شەڵتەریان بۆدابین کراوە.

سێیەم:

لەماوەی ئەم سێ مانگەدا (١٣)کەیسی کۆنتر کە لە سەنتەر ماونەتەوە و لە نێویاندا (٣) کەیس پێویستی بە مانەوە ھەبوە لە شەڵتەردا. بەرنامەی کاری نوێیان بۆدانراوە، بەڵام بەھۆی ئاڵۆزی وسەختی بارودۆخیانەوە کێشەکانیان ھێشتا لەژێر چاودیری و یەکلاکردنەوەدایە.

چوارەم:

ھێنانەوەی ئەو کچ و ژنانەی کە بەزۆر براونەتەوە بۆ ووڵاتانی خۆیان:
لەچوارچێوەی کارەکانی سەنتەری نینا بۆھاوکاری وڕێنمایی کردن توانراوە لەوسێ مانگەدا (٢) ژن لە عێراق و کوردستانەوە بھێنرێنەوە بۆ وڵاتی سوێد. پاشان ھاوکاری پێویستیان کراوە بۆ جێبەجێکردنی پەیوەندییەکان و دابینکردنی شوێنی داڵدەدان.

ئاماری کەیسی سەنتەر لە کوردستان:

لەڕێگەی نوێنەری سەنتەری نیناوە لە کوردستان یان لەڕێگەی ترەوە، لەسێ مانگی ڕابردوودا (١٢) کەیس ڕوویان کردوەتە سەنتەر، (٣) لەڕەگەزی نێر و (٣) منداڵ. (٢) کەیس پێویستی بەشوێنی داڵدەدان ھەبووە لە کوردستان.


شایانی باسە بۆ ھەندێک لە کەیسەکان و بەدواداچوونیان و دابینکردنی شوێنی داڵدەدان بە ھاوکاریی ڕێکخراوی گەشەپیدانی خەڵک PDO و ڕێکخراوی ئاسودە بەڕێوەچوە.

بە کورتیی:


ئاماری سوێد// (٤٧)، لە نێو ئەمانەدا ٩ منداڵ و ٤ پیاو.
لە کۆی ئەمانەدا ٥ منداڵ و ٧ ژن پێویستیان بە داڵدەدان بوە.
سوێد، کەیسی بەردەوام// (١٣) ژن و منداڵ کە ٣ ژنیان پێویستیان بە دالدەدان ھەبووە.
ھێنانەوەی ژنانێک کە بەبێ خواستی خۆیان دەنێردرێنەوە// ٢ ژن لە کوردستان و عێراقەوە.
ئاماری کەیسی سەنتەر لە کوردستان// (١٢) ٣ منداڵ و ٣ پیاو. ٢ ژن و منداڵێک پێویستیان بە دالدەدان ھەبووە.

 

 

nina.ikkr@hotmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک