٢٥\۴\٢٠١٠
ئامێره‌کانی گوڕاح
و چه‌قینه‌کانی دڵنیایی.

ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
شوێن: پارچه‌یه‌ک له
کوردستانی مه‌زن.
ده‌سه‌ڵات: حکومه‌تی خۆجێیی.
به‌رهه‌ڵستکار: ده‌سه‌ڵات و
ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌ڵستکار!
هیچ بوونه‌وه‌رێک هه‌ل و بۆنه‌یه‌کی
له‌ده‌ست نه‌چووه بۆ به‌رپرسیارکردنی ئه‌وی دی له ئاست ئه‌و نادادیی
و کێشه‌و ئاریشه زۆر و زه‌وه‌ندانه‌ی ماف و ئازادییه سروشتییه‌کانیان
له هاوڵاتی و خه‌ڵکی به کۆی چین و توێژه‌کانه‌وه سنووردار کردووه
و، شه‌ڕیش هه‌ر شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندییه ئایدیۆلۆژییه حیزبی و
تایبه‌تییه‌کانه، که هه‌ندێک جار بارودۆخه سروشتیه‌کانی به‌ره‌و
نزیکبوونه‌وه له پێکدادان و هه‌ڵمه‌تی کوتان نزیک ده‌کاته‌وه،
جیهانی رۆژنامه و رۆژنامه‌گه‌رﯾﯾ(میدیا)ـش، تیایدا: تا دێ ده‌کرێته
ده‌می ئه‌و دووده‌مه‌ی که هه‌ر لایه‌ک بۆ به‌لاداخستنی ململانێکان و
شکاندنی ئه‌ویتر، زۆرجارانیش بۆ ونکردنی راستییه‌کان و داپۆشینی
لاوازییه‌کان هه‌لهه‌له و هه‌ڵڵا و لێکدانه‌وه‌ی له ده‌مه‌وه
ده‌رژێ، ئه‌مه‌یش رۆژنامه‌نووسانی زیاتر له هه‌ر چین و توێژ و ده‌سته
و پیشه‌وه‌رێکی تری ئه‌م ده‌ڤه‌ره خستۆته به‌رده‌م یارییه‌کی پڕ
له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌به و ده‌مارگیرانه و چاره‌نووسی
بریندارکار و نادیار و خولیاکوژ، رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤیش:
به‌رده‌وام وه‌ها راستینه‌یه‌ک دووپاتده‌که‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن
پێشێلکاری دژ به مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی کاری رۆژنامه‌نووسی
به‌رده‌وام له هه‌ڵکشاندایه و ئه‌م باره‌شدا وه‌ک"زه‌نگی ترسناک دژ
به مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین" باس ده‌که‌ن. سه‌رچاوه‌کانی
هه‌واڵیش رایده‌گه‌یه‌نن، ئینیستیتیویه‌ک بۆ مافه‌کانی مرۆڤ (KIHR)
له سێهه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا بۆ ساڵی 2009 ئاماژه به‌وه
داوه" پێشێلکاریه‌کانی دژ به ماف و ئازادی رۆژنامه‌نووسان له‌و
هه‌رێمه به‌رده‌وام له زیادبووندایه"، رونیانکردۆته‌وه
له"(1/1/2009)وه بۆ (31/12/2009) زیاتر له 67که‌یسیان له سێ
پارێزگاکه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌وه پێگه‌یشتووه، له‌وانه: یه‌ک هه‌وڵی
تیرۆرکردن، سوتاندنی سێ بڵاوکراوه، 10 دیارده‌ی ده‌ستگیرکردن، 12
دیارده‌ی لێدان و سوکایه‌تپێکردن، 14 دیارده‌ی راپێچکردن به‌ره‌و
دادگه، 4 دیارده‌ی لێکپژان، 8 دیارده‌ی بێبه‌شکردن، 2 دیارده‌ی
فڕاندن، 7 دیارده‌ی ده‌ستگیرکردن و به‌ندکردنی رۆژنامه‌نوسان، 1
دیارده‌ی هه‌ڕه‌شه‌لێکردن و سوکایه‌تیپێکردن". له‌هه‌مانکاتدا
راوێژکارێکی سه‌رۆکی حکومه‌تیش رایگه‌یاندووه" یاسای کاری
رۆژنامه‌نوسی وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن سه‌ندیکای
رۆژنامه‌نووسانه‌وه داڕێژراوه و، له‌سه‌ر زاری سه‌رۆکی
حکومه‌تیشه‌وه گوتراوه" ئه‌م یاسایه کاتی هه‌موارکردنه‌وه‌ی
هاتووه"، چونکه ساغبۆته‌وه هه‌ندێک له برگه و به‌نده‌کانی له
به‌رژه‌وه‌ندی رۆژنامه‌نووسان و ئازادی راده‌ربڕیندا نین،
به‌رپرسه‌کانی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانیش وه‌ها که‌موکورتییه‌کیان له
لێدوانه‌کانیاندا نه‌شاردۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا ناکرێ ئه‌م
قوربانیانه ته‌نێ هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌ی
سه‌ندیکادا ببینین، چونکه پێشێلکاریی و سنووردارکردنی ماف و
ئازادییه‌کان هێشتا له وه‌ها که‌موکورتییه‌کی یاسایی پێهه‌ڵڵاترن،
هۆکاره‌که‌یش دیسانه‌وه ته‌نێ هه‌ر ئه‌وه نییه هێشتا به‌رپرسی یاسا
نه‌ناس و کاربه‌ده‌ستی دژه یاسا له‌م هه‌رێمه‌دا زۆربن به قه‌د
ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانی به‌دڵنیاییه‌وه باوه‌ڕیان به‌چه‌قینه‌وه گرتووه
و، هه‌ر کرانه‌وه‌یه‌ک جا له هه‌ر بوار و ده‌رفه‌تێکدا بێت نامۆ و
پێوه هه‌ڵزنانیشی بێهوده ده‌بینن، به‌و واتایه‌ی نه ئه‌م
کرانه‌وه‌یه‌یان پێوه‌رده‌گیرێ و نه تازه‌یش به‌بێیهه‌ڵده‌که‌ن.
ئاخر خۆ له‌وه‌ته‌ی حیزبه‌کانیشیان هه‌ن، تایبه‌تیش له دوای راپه‌رینی
ئاداری(1991)ـیانه‌وه‌و، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌ت
و دامه‌زراوه‌کانی تریان، ئه‌وه‌نده‌ی کاریان بۆ رازاندنه‌وه‌ی دیوی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و دامه‌زراوانه کردووه، هێنده نه‌ک هه‌ر کاریان له‌سه‌ر
راستکردنه‌وه‌ی که‌سێتیی تاک تاکی مرۆڤه‌کان و هۆشیارکردنه‌وه‌ی به
پرۆگرام و شارستانیانه نه‌کردووه، بگره دیوی ناوه‌وه‌ی خودی دامه‌زراوه‌کانیشیان
هێنده‌ی به گوڕاحی خۆیان وه‌رێیانخستوون ئه‌وه‌نده به یاسا نا، ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ره‌تایشه‌وه ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌بێ ئه‌زموونییه و زۆرجارانیش
له به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتن سه‌رچاوه‌ی پێگیرابێت و، له‌و باوه‌ڕه‌دا
بووبن به‌و رێگه‌یه ده‌توانرێ پێش له داڕووخانی زیاتر بگیرێت، هیچ
واتایه‌کی نییه دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه له حوکمرانێتی خۆجێیی و ئه‌م
هه‌موو هه‌ڵکشه و داکشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و پێکدادانه
نێوخۆییانه، هێشتان به‌رده‌وامی بد‌رێته دیوی ده‌ره‌وه‌ی کۆشک و
ته‌لار و رازاندنه‌وه‌ی تابلۆکان و، دیوی ناوه‌وه‌یش هه‌ر یه‌ک دیزاین
و، یه‌ک خزمه‌تگوزاریی و، یه‌ک هۆڵی پێشوازیی و، دوو ئاوده‌ست بۆ مانه‌وه‌ی
جیاوازییه‌کان، ئه‌گه‌ر نا خۆ ناکرێ پانتایی و ده‌روازه سنووریه‌کانی
وڵات جا به هه‌ر بڕوبیانوێک بێ، بۆ ئه‌م و ئه‌وێکی داگیرکا‌ر، واڵا و
له‌سه‌ر پشت بنوێنێ و، ڕێ به کرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ناوخۆی دڵی گه‌یه‌نه‌رێکی
رۆژنامه‌وانیش بگری، خۆ ناکرێ تۆ خاوه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌کی یاسادانه‌ری
وه‌ک په‌رله‌مان بیت و، ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆرشیش بریار و
راسپارده ده‌ر بکات، ناکرێ تۆ حکومه‌تت هه‌بێ، کورت و که‌میی، زۆریی
و بۆریی، وه‌رگرتن و ده‌رکردن، ماف و مووچه و جوولانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کان
(پێشمه‌رگه) حکومه‌ت جووله‌ی پێ نه‌کات، ناکرێ تۆ دادگه‌ت هه‌بێ و،
به‌پێی بڕگه و بابه‌تی پرۆگرام و په‌یڕه‌وی حیزب، ئه‌و پرۆگرام و په‌یڕه‌وه
حیزبیانه‌ی که ده‌یه‌ها ساڵه به‌پێی برگه و بابه‌تی نێوه‌رۆکی خۆیان،
گوزارشتی یاسایی خۆیان له‌ده‌ست داوه، حوکم به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا بکه‌ی،
هه‌روه‌ک چۆن ناشکرێ بۆ رووخاندن و له‌به‌ینبردنی ئه‌زموون و ئه‌م ده‌سکه‌وتانه،
ئه‌وه‌ی که تا ئێره جوان و ناشرین که به‌ده‌ست هاتووه، کوێرانه و
له‌پێناو هه‌ندێک ده‌ستکه‌وتی ئایدیۆلۆژیی و تایبه‌ت به ناوی
به‌رهه‌ڵستکار یا خۆشفرۆشکردنی میدیا، راست و چه‌پ و بێ په‌روا په‌لاماری
بده‌ی.
ئاخر خۆ تورکێک نابینی وه‌ها په‌لاماری حکومه‌ته‌که‌ی خۆی دابێت و بدات،
فارسێک نابینیه‌وه له‌به‌ر هه‌ر هۆکار و له‌پێناو هه‌ر ده‌سکه‌وتێکی
تایبه‌تی، بێ و، سازش له‌سه‌ر دۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی کردبێ و
بکات، عه‌ره‌ب تا ئێستایش به‌گشتیانه‌وه له به‌رامبه‌ر مرۆڤی ره‌گه‌زیتر
نه‌ک هه‌ر هی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، خۆیان سه‌رده‌سته و خه‌ڵک پله دوو ده‌بینن،
سه‌رانی هیچ ده‌سه‌لات و ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تێکی هه‌ڵگری ئایدیۆژی چه‌پگه‌رایشت
نه‌بینیووه و نابینی وه‌ک هاونیشتیمانیه‌کانی خۆی، ده‌ستی سڵاو بۆ
مرۆڤ و گه‌لانێکی تری ره‌گه‌ز جودا له خۆی به‌رز بکاته‌وه، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر هه‌ڵگر و شوێنگر و شوێنکه‌وته‌ی هه‌مان وه‌ها ئایدیۆلۆژیه‌تێکیش
بن، زانا و دانا و کاربه‌ده‌ستانی هیچ وڵات و ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تێکی
ئیسلامییشت نه‌بینیووه و نابینی نه‌ک هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین
له‌پێناو خوادا بۆ جیهانی ئیسلامی کردی، ئه‌وان بۆ خودا و رزگاری و
پاراستنی برا مسوڵمانه‌کانیان بیکه‌ن، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له هه‌ر
که‌س و ده‌سه‌ڵاتێک زیاتر له به‌شینه‌وه‌ی خاکی ئه‌م هه‌رێمه
سوودمه‌ند بوون و هه‌وڵی چه‌ند قۆڵییان بۆ له‌ناوبردنی دۆزه‌که‌ی پڕ مه‌ترسیدار
و ئاماده تر بوون، لای هه‌مووانیش ئاشکرایه ئا هه‌ر ئێستا تاران به‌رامبه‌ر
کێشه‌که‌یان چ پلانێک داده‌رێژرێ، شاراوه‌یش نییه له ئانکه‌را چ گه‌مه‌یه‌ک
به چاره‌ی سیاسییانه‌وه ده‌کرێ، وه‌ک نوێژی نیوه‌رۆیش دیاره به‌غدا
ئه‌گه‌ر بۆی بلوێ ناو یا دۆسیه‌که‌یان له قوتووی هیچ عه‌تارێکدا
ناهێڵێت، که وابوو بایه‌خی ئه‌م هێز و حیزبانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆیان، له‌مسه‌ر
بۆ هه‌تا ئه‌و سه‌ریان بگری، هێشتا له هه‌ر کات بۆ خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه
پێویست تره و، هێز له یه‌کخستنی گوتار و به‌هێزکردنی یه‌کێتی گیانی
نه‌ته‌وه‌ویستی و نیشتیمانپارێزییان دایه، نه‌ک له گوڕاح و خواستی ته‌سکبینانه،
نه‌ک له فرێدان و ده‌رهاویشته‌ی که‌له‌پووری سڕینه‌وه‌ی یه‌کتری له‌سه‌ر
نه‌خشه و نه‌خشی سیاسی، به‌ڕێوه‌به‌ریی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری...هتد
نه‌ک سنووردارکردنی ئازادی هه‌ڵسووڕان و گه‌یاندنی میدیا و میدیاکاری،
هیچ نه‌بێ کاتێک که به بۆنه و بێ بۆنه له راگه‌یاندن و لێدوانی
به‌رپرسانی پایه‌بڵندی وڵاته‌وه شانازیی به نموونه‌ی ئه‌و که‌شه
دیموکراسیه به به‌راورد له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌وروبه‌ری خۆیان و نزیک له
خۆیان ده‌کرێ، ده‌بێ بزانرێ که له‌ناو سیستیمی دیموکراسیدا،
رۆژنامه‌گه‌ریی چالاکییه‌ک نییه که‌وتبێته ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی
ئازادی و ماف، به‌ڵکو چالاکییه‌کی سنووردارکراوه به توانای ره‌وایه‌تی
وه‌رگرتن له پرینسیپه‌کانی ئه‌و دیموکراسیه‌ته‌ی که هه‌یه و و هه‌ڵسوڕانێکه
له‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌وه‌ری چاودێری ده‌سه‌ڵاتی باڵا و به‌شداریپێکردنی
هاوڵاتی له ئازادی بیروڕا و ره‌خنه‌ییدا، دیاره ده‌رئه‌نجامه‌که‌یشی
دیاره که دواجار کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاگامه‌ند و هاوڵاتی و تاکێکی هۆشیار
و به‌شداری لێده‌که‌وێته‌وه. منێکیش پێموایه له‌بری به مه‌ترسی
بینینی ئازادی هه‌ڵسوڕانی ره‌ها بۆ تاک تاکه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه و
میدیاکارانی، که هیواخوازم ئه‌مساڵ ساڵی هه‌ڵسورانی ئازادییه ره‌هاکانی
میدیا و میدیاکارانیان بێ، حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی تری په‌یوه‌ست
به بواره ژیانی و ژیارییه‌کان، گونجاو و شیاو و ته‌ندروستتره رۆڵی
هه‌ره گرنگ له پێشخستنی ئه‌زموون و به‌شداریپێکردنی ئه‌واندا بگێڕن
و، فراوان و دوورتر ئاینده بینبن.
erselan_m@yahoo.co.uk
|