١٦\٨\٢٠١٣
ئامنستی بەدواچوون بۆ داخستنی
سنوور و
کۆمەڵکوژیی کوردانی رۆژاوا دەکا.
دوێنی ئەندامێکی کەمپینەکەمان، پەیوەندی بە رێکخراوی جیهانی (ئامنستی
ئەنتەرناسیۆنال) کرد سەبارەت بەو تاوانانەی ماوەیەکە بەرامبەر
کوردەکانی رۆژاوا، لە چەندین قۆل و لایەنەوە دەکرێ، بەتایبەتی
کۆمەڵکوژییان بەدەستی هیزەکانی
(بەرەی نەسرە و
سنوورداخستن لەلایەن پارتی
دیموکراتی کوردستان)ەوە. پەیوەندیەکە لەگەل هەریەک لەبەرێزان (سەعید
بومەدوعە ،سەرپەرشتیاری بەشی عیراق و نیل سامۆند لەتیمی ئامنستی
لەولاتی سوریا کەتیمیکە بەبەرفراوانی لەسەر روداوەکانی ناو سوریا
کاردەکەن.
لەپەیوەندیەکەدا پێێان راگەیەنرا کە چۆن هەردوو تاوان
کۆمەڵکوژیی و
سنوورداخستن سزادانی بەکۆمەل و خەلکی سڤیلە و بەرنامە و خەباتی ئامنستیش
دژ بەهەردو و تاوانە بۆیە داواکارین کەبەپەلە هەلوێست وەربگرن چونکە
ناکرێ میللەتێک بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە وەک تاوانی جینۆساید و
کۆمەڵکوژیی هەلەبجە و ئەنفال بکرێ و لەلایەکی تر برسی بکرین.
ئەوان سوپاسی ئیمەیان کرد و رایانگەیاند
کە هەندێ هەوال و زانیاریان لەم بارانەوە بەدەست گەیشتوە بەلام
پیویستیان بەبەلگە و زانیاری زیاترە بۆیە داوایان لیکردین کەزانیاری و
بەلگەکانیان بۆ بنیرین تا ئەوان بەدواچونی جدی تری بۆ
بکەن.
هاوکات ژمارەی تەلەفۆنی تایبەتی و مەیلیان پێداین وەهی ئیمەیان وەرگرت
کەپەیمانیان دا بەدواچونی زیاتر ی بۆ بکەن و پەیوەندیشیمان ئەمجارە
ئەوان پێ بکەن . کەلیرەدا مەیلەکەیان بلاو دەکەینەو ەبەهیواین هەموو
لایەک فشار و بەلگەیان بۆ بنێرێ
چونکە چەندە بەلگە و فاکتیان لەبەردەست بێ زیاتر و زوتر هەلویست
وەردەگرن ، بەبەدەستهینانی نامەیەکی ئامنستیش دەبتە فاکتەکی بەهیز لە
باوەربونیان بەتاوا ن و
سنوورداخستن لەلایەن پارتی و بەرەی نەسرەوە.
کەمپینی هەلگرتنی ئابلۆقەی لەسەر کوردانی رۆژاوا
١٤\٨\٢٠١٣
- نەرویج
Syria.team@amnesty.org
|