په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

ئاینشتاین

باوه‌ڕی به‌ خوا نه‌بوو، ئیسلام نه‌بوو،

خۆزگه جوله‌که‌ش نه‌بوایه ...!!

ئارام حه‌مه‌ساڵح

 

زیاترله نیو سه ده به ر له ئیستا زانای به ناوبانگ و فیزیکناس ئه لبێرت ئاینشتاین بیردۆزی ڕێژه یی Relativity  داڕشت ، به مه ش خزمه تێکی گه وره ی له بواری زانستی فیزیک وماتماتیکدا پێشکه ش به مرۆڤایه تی کرد.

 

ئاینشتاین په نجا ساڵ زێتره کۆچی دوایی کردووه به ڵام جارجاره لێره و له وێ نووسه رێکی جوله که کۆمه ڵێک یاداشت وبیره وه ری ئه م زانا به تواناو کارامه یه ئه ده نه به ر باس و لێکۆڵینه وه هه مووشیان جه خت له سه ر ئه وه ده که نه وه که ئاینشتاین باوه ڕداربووه ، ئه وه تا نووسه ری ئه مه ریکی به ئاین جوله که( والته‌ر ئیسحاکسۆن ) له گۆڤاری Time دا     له نووسینێکداله ژێر ناونیشانی (ئاینشتاین و بیرو باوه ڕی ئایینی )  دا  ده ڵێ ئاینشتاین باوه ڕێکی نه پساوه ی به خوا هه بووه وزۆر پابه ندی  ئاینی جوله که بووه و هه موو دابو نه ریتێکی ئایینی جوله که ی  پێڕه و کردووه ، هه ر له هه مان نوسیندا ده ڵێ له ساڵه کانی کۆتایی  ته مه نیدا لێیان پرسیوه که  ئایا باوه ڕی به زیندوبوونه وه ی دوای مردن هه یه ؟ ئه ویش له وه ڵامدا وتوو یه تی : نه خێر، چونکه ئه م باوه ڕه زۆر له زانسته وه دووره و هیچ تیۆرییه کی زانستی ئه م بیرۆکه یه پشتڕاست ناکاته وه ، ڕه نگه ته نها ئه م وه ڵامه به س بێت بۆ ئه وه ی که مرۆڤ مه به ستی ئاینشتاین بپێکێت ، ئه گه رنا که سێک که باوه ڕی به خوا هه بێت و هه مووگۆڕانکاریه کی سروشتی کۆمه لایه تی به کردارو کرده وه ی خوا بزانێت زۆر به ئاسانیش باوه ڕ به زیندوبونه وه ی دوای مردن ده هێنێت .

 

له ڕاستیدا یادکردنه وه و به رزڕاگرتنی زاناو بلیمه تێکی وه کوو ئاینشتاین سه باره ت به و خزمه ته گه وره یه ی به کۆمه ڵگای مرۆڤایه تی گه یاندوه له جێی خۆیدایه وله وه ش زیاتر ده هێنی به ڵام نووسه رانی جوله که هیچ کارێکیان به زانستو تیۆریه که ی ئاینشتاین نییه  به ڵکو بۆیه به شانوباهویدا هه ڵئه ده ن چونکه جوله که بووه وه کوو بڵێی بنه مای  بیردۆزه که ی له ئاینیی جوله که وه وه رگرتبێت و ئه گه ر جوله که نه بوایه ئه و کاره گرنگه پێ ئه نجام  نه ده در ا ته نها به ڵگه شیان ئه وه یه که ئاینشتاین چه ند جارێک سه ردانی سیناگۆگ Synagogue  ی  کردووه و چه ند وێنه یه کیان له م سۆنگه یه وه بلاوکردۆته وه ، ئاشکرایه  که  که سێک سه ردانی شوێنیکی ئایینی ده کات به مانای ئه وه نایه ت که ئه و که سه باوه ڕی به ئایین یان خوا هه یه به ڵکو ئه وه ئایینه به زۆر خۆی کردووه به که ڵه گای هه موو بۆنه کۆمه لایه تییه کان  جا ئه م  نه خۆشییه ئیسلامیه كانی کوردستانیشی گرتۆته وه  هه ر ئه وه نده ی که سێک بچێته  سه ر  قه برستان یان بچێته مزگه وت بۆ سه ره خۆشی مردوو وا ده زانن که ئه و که سانه هه موو ئیماندارن وسه ر به ئۆردوگای خۆیانن، به بێ ئه وه ی ده رک به وه بکه ن که پێش ئیسلامیش سه ره خۆشی  له که سوکاری مردوو هه بووه و ڕێوڕه سمی تایبه تی خۆی هه بووه ، به هه مان شێوه ش هه ر ئه وه نده ی سۆسه ی که سێکی ئه ورپایی یان ئه مریکایی بکه ن که بووبێت به موسڵمان ئیتر ده یکه ن به  بنێشته خۆشه ی سه رزمانیان وهه زاران جار ئه یده نه وه به چاوماندا ته نانه ت شانازی به شه لاتیه کی وه کو( مایک تایسۆن)ه وه ده که ن که ئه مریکاییه کی ڕه شپێسته و پاڵه وانی شه ڕه بۆکسه وله به ندیخانه دا بوو به موسڵمان ، یان شانازی به ( یوسف ئیسلام ) ه وه ده که ن که مۆزیک ژه نێکی ئینگلیز بووله تاو به نگ کێشی و بێلانه یی بوو به موسڵمان ، یان که سێکی شێتووشه پڕی وه کوو (عه بدوڵا فه ڕه نسی ) که بوو به موسڵمان وته رکی ژیانی ڕازاوه وسیڤیلایزی فه ڕه نسی کردوو ئێستا له له گوندێکی ووڵاتی مۆریتانیایه و ژیانێکی ئاژه ڵانه به سه ر ده با ، هه ر ئه م ده سته یه ش له موسڵمانان په نجا ساڵ زیاتره باوه ڕبه خوا بوونی  ئاینشتاینمان پێئه فرۆشنه وه ، به ڵام خۆشبه ختانه چه ند مانگێک  به ر له ئێستا دوا نامه ی ئاینشتاین له شاری له نده ن له مه زاتێکی کراوه دا به بڕی  400  هه زار دۆلار فرۆشراو بڵاوکرایه وه ، له م نامه نایابه دا ئاینشتاین ڕه‌پو ڕاست  باوه‌ڕبوون  به خوا و  به ئاینی جوله‌که  ڕه‌تده‌کاته‌وه و  به خه یاڵی پڕوپووچ و منداڵانه یان دا ده نێ ، به مه ش کێشه یه کی گه وره ی  له کۆڵ کردینه وه و ده می ئاخێوه رانی جوله که و خواناسانی ئیسلامی  پێکه وه به قفڵێکی گه وره داخست .

 

نامه که ی ئاینشتاین وه ڵام دانه وه ی پرۆفیسۆری جوله که ( ئێریک گاتکایند) ه  که کتێبێکی له مه ڕ ئاینی جوله که وه نووسیبوو.

 

 

ئه مه ش ده قی نامه که ی ئاینشتاینه ، که به ڕێز( كاوه حه سه ن) کردوویه تی به کوردی :

 

زۆر سوپاست ئه که م بۆ ڕه وانه کردنی کتێبه که ت ، له چه ند ڕۆژی رابردوودا به شێکی زۆرم لێی خوێنده وه . ئه وه ی زۆر جێگای سه رنجم بوو که قسه ی له سه ربکه م ئه و ڕاستییانه یه سه باره ت به ژیان و ئه و چوار چێوه ئینسانییه یه که ئێمه پێکه وه گرێ ده دات ، یاخود ئه و خاڵه هاوبه شانه یه که له نێوان ئێمه ی مرۆڤدایه . سه ره تا ووشه ی ( خوا) به بۆچوونی من شتێک نییه بێجگه له ده ربڕین و به هه مهێنراوی لایه نه لاوازه کانی مرۆڤ خۆی . من پێم وایه بایبڵ یا خوود (قورئان) کۆکراوه ی کۆمه ڵه شتێکی باشن ، به ڵام  هێشتا ئه م شته باشانه ش نابنه مایه ی نکوڵی کردن له و ڕاستییه ی که بایبڵ گوزارشته له ئه فسانه کانی سه ره تای ده ستپێکردنی ژیان و زۆر مناڵانه دێته پێش چاو . گرنگ نییه ئێمه چۆن ئه و شته باشانه وه رده گێڕین ، یاخوود چه ند خوێندنه وه مان ده چێته پێش سه باره ت به تێگه یشتنمان له بایبڵ له پڕۆسه ی چوونه پێشه وه ی ژیان ، مناڵانه بوونی ئه فسانه کان ئاڵوگۆڕیان به سه رادا نایه ت . چونکه خوێندنه وه کان به پێی بارودۆخو هه لومه رجه جیاوازه کانه و جیاوازی زۆری هه یه له گه ڵ تێکسته کانی بایبڵدا.

 

بۆ من دینی جووله که وه ک هه ر دینه کانی تر ، که به هه وڵی ئه وانه ی که باوه ڕیان پێیه تی ڕاگیراوه به زیندویی تاکو ئێستا له ناو نه چووه ، سه رباری ئه م راستییه ش ئه ویش وه کو دیارده یه کی مناڵانه وایه . من که خۆشم سه ر به دینی جووله که م و ڕێزێکی زۆرم بۆ هه موو ئه وانه ش هه یه که هاوشێوه ی منن ، دینی جووله که هیچ جیاوازیه کی نییه له گه ڵ دینه کانی تردا ، وه خه ڵکانی جووله که ش هیچ جیاوازیه کی تایبه ت و باشتریان نییه له گه ڵ خه ڵکانی تردا.

 

زۆر نیگه ران ودڵته نگ بووم که باس له سه رکه وتن و پایه دار بوون ده که یت، وه بۆ پاڵپشتی ئه م باسه شت پشت به دوو هۆ ده به ستیت، یه که م هۆ بۆ پایه دار بوونه که ت  باس له پیاوبوون ده که یت ، دووهه میش ( جوله که) بوونت کردووه ته پاڵپشتیه کی سه ره کی له و پایه داربوونه دا . له ڕاستیدا پیاو بوون زۆر مه سه له یه ک نییه ئه گه ر ڕێگه خۆشکه ر نه بێت بۆ به ر هه م هێنانی گرفت و بریندارکردنی ئه وانی تر. به ڵام کاتێک  مه سه له که دێته سه ر جوله که و باوه ڕبوون به یه ک خوا ئه مه شتێکه تایبه ته به خه ڵکی جوله که و مافی خۆیانه ئه گه ر باوه ڕێکی وه هایان هه بێت . ئه گه ر پێت وایه جوله که ده توانێت برینداربوون و ئازاره کانی بکاته ده ستمایه یه ک بۆ ئه وه ی خۆی له خه ڵکانی تر جیا بکاته وه ، ئه م پاساو هێنانه وه یه چیتر به ده ردی خه ڵکی جوله که ناخوات .  ئه و ئازارانه ی که خه ڵکی جوله که بیینیان شتێکی حاشا هه ڵنه گره . ئێمه ئه گه ر په نا بۆ ئه م جۆره هۆکارانه به رین ، له ڕاستیدا خۆمان ده خه ڵه تێنین ، چونکه ئه و هۆ کارانه  نابنه هۆی فراوانبوونه وه ی سنووره مۆراڵییه کان ، به ڵکو پێچه وانه که ی به رهه م ده هێنن.

 

له کۆتاییدا ئاشکرایه من و تۆ جیاوازین له بیرو بۆ چوونه کاندا ، به تایبه ت په نا بردنی تۆ بۆ ئه و هۆ کارانه و هێنانه وه ی به هانه بۆ یان ، جیاوازییه کانمان ڕه نگدانه وه ی ئه و دایه لۆگه ژیرانه یه یه که من و تۆ گرتوومانه ته به‌ر ، به‌ڵام هه ردوکمان باسمان له سه ر چوونه پێشه وه ی ڕه وشی بیرکردنه وه کانی به شه رو کاردانه وه کانێتی له سه ر ده ورو به ری .

 

له‌گه‌ڵ ڕێزی هاوڕێیانه‌م بۆت

دڵسۆزت / ئه‌لبێرت ئاینشتاین / 1954

 

 

په راوێز:

1. بڕوانه گۆڤاری Time ڕۆژی  16/4/2007  Einstein and Faith By:Walter Issacson         

2. سیناگۆگ (Synagogue ) واتا په رستگای جوله که ، هاوتایه به مزگه وتی موسڵمان وکڵێسای کریستیان.

3.Mike Tyson  پاڵه وانی بۆکسێن (مولاکه مه ) بوو، دوای ئه وه ی ئافره تێکی به زۆر لاقه کرد گیراو خرایه به ندیخانه وه ، له به ندیخانه دا موسڵمانه کان لێی نزیکبوونه وه و کردیان به ئیسلام ، دواتریش ناوی خۆی گۆڕی بۆ مالیک تایسۆن .

 

 کالیفۆرنیا / ئه‌مریکا     

  aramhamesalh@yahoo.com