په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئارگومێنتی من له‌گه‌ڵ خوادا.

نووسینی: ڕیکی گیرڤه‌یز

و.له ئینگلیزییه‌وه:

ئارام حه‌مه‌ساڵح  

 

چۆن له پاش نیوه‌ڕوانێکدا له کریستیانێکی شه‌یدای مه‌سیحه‌وه بووم به که‌سێکی بێ باوه‌ڕ و شه‌یدای خۆشی و دنیا...!!! چۆن له ئایین ڕزگارم بوو...!!

 

مه‌سیحم زیاتر له ناوداره ئه‌ستێره کان و له یاریزانانی فووتبۆڵ و له خوا  خۆشترده‌ویست ، ئه‌و قاره مانی من بوو، هه ر له پێناسه که یه وه خوا هه موو توانایه کی هه یه و بێخه وشه ،  مه سیح مرۆڤ بوو فڕیودرابوو  به ڵام  هه موو تاوانێکی به زاندبوو، ڕه وشت به رزو به پرینسپڵ وئازا بوو، به سۆز بوو دڵپڕ به زه یی بوو هه ر بۆیه ش کردم به قاره مانی خۆم ، بۆ هه موو که سێک دلۆڤان بوو ، هیچ کاتێک په نای بۆ فشارو تۆندوتیژی ودیکتاتۆری نه ده برد، به لایه وه گرنگ نه بوو تۆ كێیت و چیت ، هه ر چۆنێک بویتایه خۆشیئه ویستی ، منیش ده مخوازی کوتومت وه کو ئه و بومایه .

 

ڕۆژێکیان که ته مه نم هه شت ساڵان بوو خه ریکی دروستکردنی دیمه نی  له خاچدانی مه سیح بووم که بریتی بوو له ئه رکی ماڵه وه م بۆ وانه ی ( ئایین -  بایبڵ ) هه روه ها حه زم به  وانه ی  هونه رو سروشتیش ده کرد، حه زمده کرد بزانم چۆن خوا ئه م هه موو گیانله به رانه ی به بێ هیچ که مووکوڕیه ک  دروستکردووه وهه مووشیان جوانن ، به راستی دونیایه کی سه رسوڕهینه ره .  

 

من له شارۆچکه یه کی هه ژاردا په روه رده بووم، پێی ده وترێت (Reading ) که نزیکه ی چل میل به ئاڕاسته ی خۆرئاواله شاری له نده نه وه دووره،باوکم کرێکار بوو دایکیشم ژنی ماڵه وه بوو، هیچ کاتێک به هۆی هه ژارییه وه شه رمه زار نه ده بووم و بگره شانازیشم پێوه ئه کرد، هه موو ئه وانه ی که  ده مناسین له هه مان بارودۆخدا بوون ، هه موو چشتێکی پێویستم هه بوو، خوێندن به خۆڕایی بوو، جلوبه رگه کانم هه رزان به ها بوون له گه ڵ ئه وه شدا هه میشه پاک و ئوتووکراوبوون،دایکیشم هه میشه خه ریکی چێشتلێنان بوو، ئه و ڕۆژه ش که من خه ریکی دروستکردنی وێنه ی مه سیح و خاچه که بووم دایکم سه رقاڵی چێشت لێنان بوو .

 

کاتێک که براکه م گه ڕایه وه بۆ ماڵه وه ، من له سه ر مێزی مۆبه قه که دانیشتبووم ، ئه و (11) ساڵ له من گه وره تربوو، واتا ته مه نی (19) ساڵ بوو، وه کوو هه موو ئه و کوڕانه ی که ده مناسین ئه میش کوڕێکی زیره کو ژیر بوو، به ڵام زۆر بێشه رم و نه گریس بوو، کاردانه وه ی به رامبه ر به هه موو شتێک هه بوو ئه گه ر له سه ریشی تووشی گێچه ڵ ببوایه ، من کوڕێکی باش و له سه رخۆ بووم ، ده چوومه کڵێساوباوه ڕم به خودا هه بوو، ئه مه ش مایه ی به خته وه ری دایکێکه که سه ر به چینێکی هه ژارو خێزانێکی کرێکار بێ و پڕ به پێستی ئه و شوێنه شه  که من تێیدا گه وره بووم، دایکان له ژینگه یه کی ئاوادا چاوه ڕوان ناکه ن که منداڵه کانیان گه وره بوون ببن به دوکتۆر، به ڵکو ته نها ئاواتیان ئه وه یه منداڵه کانیان تووشی گرتن و به ندیخانه نه بن ، واتا کاتێ که منداڵه کانیان باوه ڕیان به خودا ده بێت ئیدی باش ده بن وپه یڕه وی یاساش ده که ن ، ئه مه ش دابو نه ریتێکی به جێ یه .

 

ئه مریکاییه کان نزیکه ی له %75  یان له خواترس و کریستیانن، واتا ڕێژه ی له %75 یش له به ندیه کانیان له گرتووخانه کاندا به هه مان شێوه له خواترس و کریستیانن ،هه روه ها ئه مه ریکاییه کان ڕێژه ی له %10یان باوه ڕیان به خودا نییه (ئاتائیستن)  که واته ڕێژه ی %0.2 له به ندکراوه کان ئاتائیستن .

 

به هه رحاڵ من به حه ماس وئاره زوویه کی  زۆره وه خه ریکی وێنه کیشانی قاره مانه که م بووم کاتێک که (بۆب) ی برا گه وره م پرسیاری لێکردم و گووتی : بۆچی تۆ باوه ڕت به خودا هه یه ؟ لای من پرسیارێکی ساناو ئاسایی بوو، به ڵام دایکم ترس دایگرتوو شپرزه بوو، هاواری کرد بۆب..!!، شێوازی نه ڕڕه که ی دایکم ئه وه ی ده گه یاند که به بۆب بڵێ ( ده مت داخه ) ، نه مزانی بۆ چی ئه وه پرسیارێکی خراپ بوو که بکرێت؟

خۆ ئه گه ر خودا هه بوایه و منیش باوه ڕێکی به هێزم پێی هه بوایه ، ئیدی خه ڵکی هه رچیان گووتبا به لامه وه گرنگ نه ده بوو.

 

له تووڕه بونه که ی دایکم و پرسیاری براکه مه وه بۆم ده رکه وت که خوا بوونی نییه ، هه ڵبه ته براکه م ده یزانی که خوا نییه و دایکیشم به هه مان شێوه زۆر باش ده یزانی که خوا نییه ، ئه مه ش زۆر ئاسان بوو، دواتر که وتمه بیرکردنه وه یه کی قووڵ وپرسیارکردنی زیاتر تا له ماوه ی کاتژمێرێکدا بووم به ئه تائیست و باوه ڕم به خودا نه ما.

 

 به ڵێ.. دنیایه کی بێ خوا ..!! له به ر خۆمه وه ووتم ؛ خۆ ئه گه ر دایکم ده رباره ی خوا درۆی له گه ڵ کردبێتم ئه وا بێگومان ده رباره ی شه یتانیش درۆی له گه ڵ کردووم ..؟ به ڵێ بێگومان ، به ڵام کێ گرنگی به م بابه ته ئه دا ؟ خوا هه بێ یان نا  دیاریه کانم هه ر وه رده گرم. بگره ئه مجاره یان دیاری بیروباوه ڕی نوێشم (تازه به ئه تائیست بوونیشم ) وه رئه گرم ؛ دیاری ڕاستگۆیی ، دیاری زانست ، دیاری سروشت .

 

جوانی ڕاسته قینه ی ئه م گه ردوونه ، گه ردوونێکی به ڕێکه وت دروست بوو نه ك پلان بۆ داڕێژراو، دواتر له تیۆری په ره سه ندن (Theory of Evolution) تێگه یشتم ، ئه و تیۆریه ی که ته نها بلیمه تێکی وه کوو داروین توانی ساغیبکاته وه که یه کێکه له مه زنترین زانستڤانانی ئینگلته را. په ره سه ندن وگه شه ی گژوگیاودارو دره خته کان ، ئاژه ڵان و زینده وه ران ، هه روه ها ئێمه ی مرۆڤیش به هه موو بیرکردنه وه و خۆشه ویستی و مه‌زاجه جیاوازه کانمانه وه .                                                                                     

 

ئیدی چیتر پێویستم به و هۆکارانه نه ما که له پشت بوون و دروست بوونمه وه ن ، به ڵکو ته نها پێویستم به هۆکاری مانه وه و ژیان ما . ئه ندێشه ، ئازادی ، خۆشه ویستی ، مه زاژ ، خۆشی ژیان ، مۆزیک ، سپۆرت، بیره و پیتزا ، ئه وانه هه موو هۆکاری ته واون بۆ ژیان.

 

به ڵام بۆ گوزه راندنی ژیانێکی سه ر به رزانه و شه ره فمه ندانه پێویستت به ڕاستگۆیی هه یه ، شتێکی تر که هه ر ئه و ڕۆژه تێیگه یشتم ئه وه بوو که زۆرجار ڕاستگۆیی ده بێته مایه ی نائاسووده یی و ته نگه ژه یی و دڵه راوکێ ، به ڵام له کۆتاییدا ڕزگاری و شکۆمه ندی به رهه م دێنێ.

 

هیوادارم به م نووسینه هه ستی هیچ که سێکم بریندار نه کردبێ ، ئه گه ر وایه ، وای دابنێ که درۆیه ...!!!

 

 

ئه‌مریکا / کالیفۆرنیا

aramhamesalh@yahoo.com