ئارى ئاغۆك: فه‌رهاد پیرباڵ ئاقڵترین شێتى هه‌ولێره.
سازدانی: زانا گه‌ڵاڵی
به‌مه‌به‌ستى قسه‌كردن و رۆشنایی خستنه سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ى، ئاری ئاغۆک-مان دواندو له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی که ماوه‌یه‌که به‌رهه‌می شیعری نییه، ئاغۆک پێیوتین.
دیاره له‌م سه‌رده‌مى زۆریى و بۆر‌ى نێو دونیاى شیعر به‌رهه‌مى باش و خراپ تێكه‌ڵ به‌یه‌کده‌بن، بۆیه به بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ندێ به‌رهه‌مى كرچ و كاڵ مرۆڤ هه‌ست به كاڵبوونه‌وه‌ى شیعر‌و بێبایه‌خى شیعر ده‌كات! بۆیه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعره‌کانم که‌مته‌رخه‌م بووم،به‌ڵام وه‌ك نوسین به‌رده‌وام بووم،چونكه شیعرحاڵه‌تێكى ده‌روونى شاعیره، بۆیه ناكرێ بۆراسته‌وخۆ كپیبكه‌ى هه‌ربۆیه‌ش به‌پێویستم زانى سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌كانم له‌دوو توێى كتێبێكى (126) لاپه‌رِه‌ییدا به‌چاپ بگه‌یه‌نم.
له درێژه‌ی گفتوگۆکه‌مانداو له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌که‌شی وتی : كتێبه شیعرى (حه‌رفه جوانه‌كانى یاد) به‌رهه‌مى ئه‌مساڵمه‌و وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌ش به‌عاشقانى دونیاى شیعر‌و ئه‌ده‌بم كرد. له‌رێگه‌ى ئه‌م كتێبه‌شه‌وه گه‌رِانه‌وه‌یه‌كم به‌نێو یاده‌وه‌رییه جوان و شیرینه‌كانى دوێنى ته‌مه‌ن كردووه، كه‌كۆمه‌ڵه حه‌رفێك بوونه‌ته یادێكى نه‌مرو هه‌میشه له‌نێو هزرو خه‌یاڵمدا گه‌مه‌ى شیعرى ده‌كه‌ن. له‌رووى ستایله‌وه‌ش به‌فۆرمێكى نوێ و دیدیه‌كى نوێوه حیكایه‌ته‌كانى ناخی خۆم ده‌ربرِیوه، كه‌هه‌موویان له‌چوار چێوه‌ى خه‌مو غوربه‌ت و فیراق و عه‌شقى ئه‌به‌دى خۆیان ده‌دۆزنه‌وه.
دواتر لێمانپرسی به‌رله‌كۆتایی، قه‌سیده‌یكت نووسیوه به‌ناونیشانى (ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ى ته‌واوده‌بێ و ته‌واونابێێ) ئایا ئه‌مه‌یان چ حیكمه‌تێكى فه‌لسه‌فى تێدایه؟ ئه‌و وتی: له‌م قه‌سیده‌یه‌دا من ده‌ڵیێم تاژیان به‌رده‌وام بێ شیعر‌و ته‌غریب وخه‌م و ئه‌ندێشه‌و تاڵیه‌كانى نێو ناخی تاكه‌كانى ئینسان به‌رده‌وامى هه‌یه بۆیه له‌م قه‌سیده‌یه‌دا سه‌ره‌تا به‌كۆمه‌ڵه پرسیارێك ده‌ست پێ ده‌كه‌م ئه‌و پرسیارنه‌ى له‌هه‌ورو باران و خاك و ژیان و ئه‌وو ئه‌وان و له‌هه‌مووان ده‌كه‌م، هه‌موومان پرسیار ده‌كه‌ین به‌ڵام بۆ وه‌ڵامێکی حه‌قیقه‌ت زۆر ماندوو ده‌بین روانگه‌یه‌وه‌ش ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ى (ئارى ئاغۆك) قه‌سیده‌یه‌كه كه‌هه‌ست وسۆزو زمانى شیعرى مابێ ئه‌و قه‌سیده‌یه به‌رده‌وامى ده‌بێت.
ئاری ئاغۆک،له له‌خه‌وننامه‌ى فه‌رهاد پیرباڵ-دا دكتۆر فه‌رهاد به‌عاقڵترین شێتى هه‌ولێره وه‌سف ده‌كات ، سه‌باره‌ت به‌وه وتی: -كاتێ خۆى دكتۆر فه‌رهاد له‌كۆرِێكى جه‌ماوه‌ریدا كۆمه‌ڵه بابه‌تێكى كردبووه خه‌ون و شیكردنه‌وه‌ى بۆده‌كردن. بۆیه‌دواى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌قه شیعرانه، منیش ئه‌م پرسیاره‌م لادروستبوو، كه ئه‌گه‌ر ئێمه خه‌ون به فه‌رهاد پیرباڵ-ه‌وه ببینین ده‌بێ چۆنبێت؟! بۆیه له‌به‌شیێکى ئه‌م شیعره‌دا ده‌ڵێم : ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته شه‌وێک له‌خه‌ودا خه‌ونت به‌فه‌رهاد پیرباڵه‌وه بینى ئه‌وا گوڵ و په‌پووله .. پاكى و جوانیه ئاینده‌ى ژیان و ته‌مه‌نته ئه‌گه‌ر گوڵ په‌پووله‌و پاكى و جوانیشت له‌خه‌ودا بینى ئه‌وا وه‌ك فه‌رهاد پیرباڵ ده‌بیته ئاقڵترین شێتى هه‌ولێر
بۆیه له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌ڵێم فه‌رهاد پیرباڵ وه‌ك خاوه‌ن ئایدۆلۆژیایه‌كى جوان وچاكسازى كۆمه‌لایه‌تى ده‌یه‌وێ ئینسانه‌كان به‌پاكى و جوانى بژین بۆیه من (فه‌رهاد پیرباڵ) به‌عاقڵترین شیێى هه‌ولێر وه‌سف ده‌كه‌م چونكه ئه‌وخه‌م و له‌ژیان و گه‌نج و هه‌ولێر ده‌خوات.
شاعیر له‌سه‌ر په‌یامی شیعر وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیعر په‌یامى ناخی شاعیره بۆ جوان كردن و باشتركردنى عه‌قڵه سسته‌كان، شیعر نامه‌یه‌كى سپییه بۆسپى بوونه‌وه‌ى دڵه‌ره‌شه‌كان! بۆیه ده‌مه‌وێ هه‌میشه له‌رێگه‌ى گه‌مه‌ى شیعره‌وه حیكایه‌ته‌كانى ناخی خۆم پێشكه‌ش به‌خوێنه‌ر بكه‌م. وتیشی :گه‌ر دوێنێى عه‌شق و خۆشه‌ویستیم به‌رامبه‌ر به‌شیعرو ژیان نه‌بووایه، ئه‌مرِۆى ئه‌ده‌بیم دروست نه‌ده‌بوو، هه‌ر به‌و نه‌فه‌سه ئه‌ده‌بیه‌ى ئه‌مرِۆشمه‌وه ده‌مه‌وێ سبه‌ینێى شیعرم به‌ره‌و ستایلى تازه‌ببه‌م، بۆیه له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مرِۆو سبه‌ى- دا خۆشه‌ویستییه‌ك له‌دڵمدا چه‌كه‌ره‌ى كردووه‌و رۆژ له‌دواى رۆژ ئه‌م خۆشه‌ویستییه به‌ره‌و گه‌وره‌یی و جوانى ده‌چێت.
ئه‌و وه‌ک شانۆ کارێک و شاعیرێکیش سه‌باره‌ت به‌و په‌یوه‌ندیی و جیاوازییانه‌ی که له‌نێوان ئه‌و دوو دنیایه‌دا هه‌یه ، وتی: شیعر‌و شانۆ گه‌وره‌ترین جیاوازی و هیچ جیاوازییه‌کیش نییه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له دڵدا ده‌وترێت و ئه‌و نهێنییه‌ی له دڵدا هه‌یه، هه‌مووی ورده ئه‌شق و ورده وشه‌ن له ڕێگه‌ی شیعر‌و زمانه‌وه ده‌رده‌بڕێت. له شانۆشدا هه‌موو خه‌می تاکه‌کانی مرۆڤ له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆوه ده‌رده‌بڕدرێت. بۆیه هه‌رووکیان به‌یه‌ک ئاڕاسته‌دا ده‌ڕۆن.ئه‌ویش ئاڕاسته‌ی گۆڕینی ئه‌قڵییه‌تی مرۆڤه‌کانه‌و نیشاندانی ناوه‌وه‌ی ئینسانه بۆ ده‌وروبه‌ر به‌ڵام له شانۆدا به‌ده‌نگ و هاوار په‌یامه‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نین، به‌ڵام له‌شیعردا زۆر به‌هێمنی ڕه‌نگه له شه‌وێکی دره‌نگدا له به‌یانییه‌کی به‌ره‌به‌یاندا ئه‌وپه‌یامه‌ی خۆم له‌ناخه‌وه ده‌رده‌بڕم، به‌ڵام له‌شانۆدا ده‌کرێت له‌هۆڵیکی پڕ له‌جه‌ماوه‌ر پڕ له‌ده‌نگو پڕ به ئیحساسه‌وه هه‌م وه‌کو ده‌رهێنه‌ر یاوه‌ک ئه‌کته‌ر هاوارێک بکه‌م و بــڵــێــم بــڕوخـێ ئــه‌قـڵـه‌دۆراوه‌کـــان و بــــــــــژی ئـیـنســــــانـــــــی پـــــــــاک.
|