په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٨\٢٠١٣

ئاسایشەکانی پارتی پێشوازیی کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیا و

بێ رێزیی بە پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان دەکەن.

 

بەریتانیا - گرتووخانەی کۆڵن برۆک - ١١\٨\٢٠١٣:


ئەردەڵان مستەفا لەگرتوخانەی دەستبەسەری کۆڵن برۆک لە لەندەنەوە بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی راگەیاند: "هەڤالی هاوڕێم پێ گوتم: پاش ئەوەی رۆژی ٨ی مانگ بەزۆرەملی دیپۆرتی هەولیریان کردمەوە، ئاسایشەکانی پارتی بەگەرمیی پیشوازییان کرد لەو ٤ کۆماندۆیەی منیان دیپۆرتی هەولیر کردەوە کەچی لە ٢ی سپێدە تا ٩ی سپێدە منیان راگرت و لیکۆلینەوەو بێ ریزییان بەرامبەرم نواند".


ئەردەلان ئەوەشی گوت: "بە پێی ریکەوتننامەیەکی پێشتری حکومەتی هەرێمی کوردستان وا بڕیارە ئەمرۆ کاتژمیر ٥ی ئیوارە بە کاتی لەندەن دیپۆرتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولیرم بکەنەوە".


هەروەها ئەردەلان گوتی: "خەلکی شاری کەرکوکم ماوەی ٥ ساڵە لە بەریتانیا دەژیم و هیچ کیشەیەکی یاسایم نەبووە".


ئەردەلان سەبارەت بە دیپۆرتکردنەوەکەی گوتی: "هەرچیم هەبووە لە کوردستان لەدەستم داوە. من نازانم حکومەتی هەرێم بۆ وازمان لێناهینن ژیان بکەین".

 

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

 

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک