٢٣\٨\٢٠١١
ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی و سه‌روه‌رییه نیشتیمانییه‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی!!!

وێنه‌ی ئه‌و هه‌فت
هاوڵاتییه‌ی که فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی رژێمی دڕنده‌ی تورکیا له
٢١\٨\٢٠١١
له ده‌ڤه‌ری پشتده‌ر شه‌هیدی کردن.
١
- حوسێن مسته‌فا حه‌سه‌ن
٢
- مێر حاجی مام کاک
٣-
زانا حوسێن مسته‌فا
٤
- رێزان حوسێن مسته‌فا
٥-
سۆنیا شه‌ماڵ حه‌سه‌ن
٦
- سۆلین شه‌ماڵ حه‌سه‌ن
٧
- ئۆسکار عوزێر حه‌سه‌ن
حکومه‌تێک نه‌توانێ ژیانی
هاوڵاتیان بپارێزێ..
حکومه‌تێک نه‌توانێ سنووره‌کانی نیشتیمان بپارزێ..
حکومه‌تێک نه‌توانێ گوزه‌رانی کۆمه‌ڵێک ئاواره‌ی شه‌ڕی قه‌ندیل دابین
بکا..
حکومه‌تێک نه‌توانێ فزه بکا به‌رانبه‌ر هێرشی دڕندانه‌ی تورکیا
و
ئێران..
حکومه‌تێک په‌یوه‌ندییه بازرگانیی و قاچاغییه‌کانی سه‌رکرده
خێله‌کییه‌کانی کوردستانی پێ گرنگتر بێ له دۆزی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی
خه‌ڵکی کوردستان..
حکومه‌تێک نه‌توانێ به‌رگریی له ناوچه به‌زۆر دابڕێندراوه‌کانی
باشووری کوردستان بکا..
حکومه‌تێک له پێناو په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان خۆی
بکاته دوژمنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو پارچه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان..
حکومه‌تێک دوو ده‌یه‌یه به ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌روه‌ریی
نیشتیمانیی درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان ده‌کا..
ئه‌و حکومه‌ته نه‌مانی زۆر زۆر چاکتره.
ئیدی پێویسته خه‌ڵکی کوردستان لێی راپه‌ڕێ و ژێره‌وژووری بکا و
حکومه‌تی خۆیان دامه‌زرێنن.
|