ئاسایشى رانیە
سوکایەتى بەئەندامانى "پارتى چارەسەرى" دەکەن.

عهبدوڵا گهرمکی
دواى ئەو کۆبوونەوەى لە ئەستەمبول ئەنجامدرا کە 20 دەوڵەت تیایدا
بەشداریان کرد، سەرانى هەدوو حزبى دەسەڵاتدار بۆ خۆسەلماندن و
پاشگەزبوونەوە لەو گووتانەى کە ماوەیەک پێش ئێستا دەیانکردو لاف و
گەزاڤى کوردایەتیان دەکرد، ئەمڕۆ بە ئاشکرا گووتەى ئەو جەماوەرەیان رەت
کردەوە کە دەیانگووت ئێمە دژى هەر لە شکرکێشیەکین و کوردستانە یەکپارچە
ئامانجمان یەک خەباتە خەونى گەلى کوردیان نایە چاڵەوەو وەکو پیشەى
هەمیشەیان شەڕى کورد بە کوردیان راگەیاندووەو ئەوەتا لە یەک رۆژدا
سەرجەم بارەگاکانى پارتى چارەسەریان داخست و وێنەگرى خۆشیان هێنابوو
هەر لە هەمان دەقیقەدا راستەوخۆ دایان بە میدیاکانى تورکیا ها ئەوەتا
ئێمە بەدڵی ئێوەمان کرد دوابەدواى ئەوەش ئاسایشى رانیە هەڵدەکوتێتە سەر
ماڵى هەڤاڵ خالید کە کادرێکى چالاکى پارتى چارەسەرى دیموکراتى
کوردستانەو سوکایەتى پێدەکان و پێى دەڵێن دەبێت شاربەدەر بکرێت و لەم
دەڤەرە واتە پشدەرو بتوێن نەمێنیت تەنانەت لە سنوورى یەکێتیدا نابێت
بمێنیت بچۆ شوێنێکى تر بۆ خۆت. لە ماوەى 24 سەعاتدا دەبێت تۆزیشت
نەمێنێت.
abdulagermiki@yahoo.com
|