٢٨\٣\٢٠١٣
ئاشبەتاڵێکی دیکەی
ناسیونالیزمی کورد.

عوسمان رەحمانی
عەبدوڵا ئوجەلان ئەخرەکەی
ئاشبەتاڵی ڕاگەێاند.
کورد چەند موشکلەیەکی سەرەکی هەیە کە نایهەوێ تێبگات. ئەم موشکلانەش
تێنەگەشتنە لە هۆکاری ژێر دەستی و بەدبەختیەکانی، نەناسینی دۆست و
دوژمنی خۆی و بەکار نەهێنانی عەقڵ و ئاوەزە بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارە
کارسازەکان. بۆ نمونە میلەتی کورد ١٤٠٠ سالە نایهەوێ لە ئیسلام تێبگات
و بەردەوام ڕێز لە ئیسلامی بکوژ و داگیرکەری خۆی دەگرێت. هەمو ساڵێک لە
ڕۆژی نەوروزدا شایی دەگێڕێت و ئاڵای کوردی بەرز دەکاتەوە، بەڵام هەر
لەم ڕۆژە و لە هەمان کاتدا وەک هەمو ڕۆژەکانی دیکە ١٧ جار سوجدە بۆ
عەرەبستانی داگیرکەری کوردستان دەبا.
کورد لە باتی عەقڵ تەعەسوبی قەوم پەرەستیی درۆینە و کەس پەرەستی و
ژمارە بەکار دێنێت. پێی واێە ئەگەر وتی ئەوەندە ملیون هاتن بۆ ڕێپێوان،
ئیتر گەشتوەتە لوتکە. ئەمە لە حاڵێک داێە کە ژمارەی زۆر ناتوانێ پێوەری
راستی و توانایی و حەقانیەت بێت. ئیسلام یەک ملیاردە بە ٧ ملیون جولەکە
ناوێرێت. ئیسلام یەک ملیاردە شیخێکی کۆنەپەرەست و نەفامی سعودیە وەک
گاو گوێلک هەڵیان دەسوڕێنێت و هەم بە یەکتر و هەم لەگەل دینەکانی دیکە
بە کوشتیان دەدا. بە ژمارەی زۆر و بۆر هیچ گرفتێک چارەسەر ناکرێت. بە
عەقڵ و ئاوەز و شعوری ئاکتیڤ خۆشبەختی و رزگاری دەستەبەر دەبێت. ئەمڕۆ
فتۆشۆپیش هاتوە بە هانای کوردەوە بۆ زۆر نیشاندانی ژمارەی زۆر بۆری خۆی
و بە جارێک ١٠٠ ملیون لە یەک کۆبونەوەدا نیشان دەدا.
هەر ئەمڕۆ لە شاری ئامێد بە بۆنەی نەوروز و پەێامی تەسلیم بونی
ئوجەلانەوە، بە دەێان هەزار کورد کۆ بوەتەوە و ئەم ئاشبەتاڵەش هەر بە
سەرکەوتن ناو دەبا و چەپڵە لێ دەدا. نەختێک عەقڵ کاری یەک ملیون بێ
عەقڵ دەکا. هەر ئەمانەی ئامێد جومعانەش مزگەوتەکانی تورکیە و کوردستان
پڕ دەکەن بۆ پەرەستنی عەرەبی ئیسلامیی داگیرکەر کە ١٤٠٠ ساڵە
کوردستانیان داگیر کردوە و لە باری فکری و عەقڵیەوە دایڕزاندوە.
ئەم ژمارە زۆر و زەبەلاحە بە قسەی یەک کەس کە ناوی مەلاێە یان ڕێبەری
نەتەوەییە، دەهەژێن و خوێن دەڕێژن، دیسان و لە هەمان کاتدا هەر بەقسەی
پێجەوانەی ئەو کەسە واز دێنن و تەسلیم دەبن. مەلا یان ڕێبەر چۆنی پێ
خۆش بێت، وەک شوان چۆن ڕانەمەڕی بێ عەقل و ئاوز کونترۆڵ دەکا و هەڵیان
دەسوڕێنێت، ئاوا کونترۆڵیان دەکا، بە پێی بەرژەوەندی بنەماڵەیی و حیزبی
و تاکە کەسی هەڵیان وەک ئامرازی سیاسی و چەک بەکاریان دێنن.
مەلا موستەفای بارزان لە پێناو خۆیدا ئاشبەتاڵی بە گەورەترین ڕاپەڕینی
کورد کرد، پاشان کوڕەکانی مەلا موستەفا کەوتنە کوشتاری کوردی هەر چوار
پارچەکە بە پاڵپشتی داگیرکەران و بە هەزاران کوردیان کوشت، کە چی
دیسانەکە کورد کردونی بە سەرۆکی خۆی و شانازی پیوە دەکا.
جەلال تالەبانی لەگەڵ هەمو داگیرکەرانی کورد دا دوست بو لەگەڵ کورد
نەبێ، لە بازاڕی مەکارەی ناسیونالیزم و شۆنیسمی جیهانی دا کورد و
خەباتەکی هەڕاج کردوە، بەڵام کورد هەر دەیپەرەستێ و ماڵ و گیان و عەقڵی
خۆی داوەتە دەستی.
قازی موحەمەد ئاغایەکی چەوسێنەری مهابد و دەوروبەری بو کە بەر لەوەی
کورد بێت، موسوڵمانێک موخلێسی سعودیە و عەرەبی داگیرکەری سعودیە بو کە
وەک کۆیلە خەڵکی ئەو ناوچەیە دەچەوساندەوە، بەڵام لەگەڵ شای ئێران
ڕێکەوت کە بیکەن بە ئیمام جومعەی مهاباد و واز لە حکومەتەکەی بێنێت کە
پێک هێنا بو هەمو دەرەبەگی چاوچنۆک و ستەمکار بون، هەم خۆی دابەکوشت و
هەم خەباتی کوردی فەشەل پێ هێنا کە چی هەر دەیپەرەستن.
قاسملو لەگەڵ خومەینی ڕیکەوت و بەڵێنی بە خومەینی دا کە هەمو حیزبە
کوردیەکان لەوانە کۆمەڵە نابود بکات تا حوکمی زاتی بدەنێ، لەو شەرەدا
کە وتی (لەبەیک ئیمام خومەینی پەێامی تۆمان پێ گەشت ئامادەین بە هەمو
هێزمانەوە لە پێناو کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕیبەری حەزرەتی ئیمام
خومەینی فیداکاری بکەین) بە هەزاران کورد کوژران و سەقەت و ئاوارە بون،
وە خۆشی لە سەر مێزی کورد فرۆشتن دا بە کوشت کە چی هەر دەیپەرەستن.
ئێستاش ئوجەلان لە زینداندا کە دیلە و هیچی بەدەست خۆی نیە، ڕێبەری
کوردی تورکیە دەکا و ئەم کوردە ناتوانێ تێ بگا کە ئوجەلان بارمتەێە و
ئەویش لە بەر گیانی خۆی فتوای تەسلیم بون دەدا، ئەم تەسلیم بون و ئاش
بەتاڵەێان ناو ناوەتە ئاشتی و دێموکراسی، کە لە راستیدا ئاشبەتاڵێکی
دیکەێە بە خەباتی خوێناوی خەڵکی کوردستان.
میلەتێک کە نەزانێ هۆکارەکانی ژیردەستی و دواکەوتویی و هەژاریەکەی چیە،
میلەتێک لە باتی عەقڵ و شعوری سیاسی تەعەسوبی قەومی و کەس پەرەستی
بەکار بێنێت، ئیتر ئامرازێکە بۆ سات و سەودا، بۆ مامەلە و ئیمتیاز
وەرگرتن، بۆ کوشتن و کوشتار، بۆ تەنانەت خۆ کوژی و یەکتر کوشتن. لە پاش
هەر شکست و ئاشبەتاڵێکیش وەک قومار چیەکە هەر خۆی پێ سەرکەوتوە و بە
سەرکەوتنی لە قەڵەم دەدا سەرکەوتن.
بەم شیوەیە ئاش هەمان ئاش و ئاشەوان هەمان ئاشەوان، لە بازنەێەکی
داخراوی وتووێژ و شەڕ، وتوێژ و شەردا دەیسوڕێننەوە. کورد دەبێ تێبگات
کە سەرانی بورژوا ئایینی و نەتەوەیی بە پێی ناوەرۆکی چیناێەتیان کە
هەلپەرستی و بەشدار بونە لە دەسەڵاتدا و بە دەست هێنانی سەروەت سامانە،
ناتوانن و ناێانەوێت کورد رزگار و ئازاد و خۆشبەخت بێت. یەک دونیا
بەڵگەی مێژوییمان لە بەر دەستە.
osman_r@hotmail.no
|