ئاشبه‌تاڵ و ناڕاستگۆیی پۆلێ ژنی به‌ناو ئازادیخواز درێژه‌ی هه‌یه!!؟
قادر نادر
له‌کوردستانی باشور زۆرینه‌ی حزبه‌کان ، به ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی دا ،په‌یره‌و پڕۆگرام و خوێنی شه‌هیدان و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه له‌بن نه‌هاتوه‌کانی خۆیان وگه‌لێک ، به‌راورد ، به کرداره‌کانیان، که‌مترین ڕاستگۆیی و دنیایه‌ک تاوان ده‌بینی . ئه‌م که‌لتور و چه‌واشه‌کاریه ، هه‌ر سیاسیه‌کانی نه‌گرتۆته‌وه ، به‌ڵکو په‌ڕیوه‌ته نێو زۆرینه‌ی ڕۆشنبیرانی کوردیش ، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌ناو ڕؤشنبیرانه‌ی که خۆیان پێ که‌ڵه ڕۆشنبیر و فه‌یله‌سوفه ،له‌بواری وشه‌و نوسین دا . که‌چی له‌بواری پڕاکتیک دا هه‌لپه‌رست و ناڕاستگۆ و بێهه‌لوێست و چه‌واشه‌کارن . ئه‌گه‌ر چی ژنانی کورد به‌شێکن له کۆمه‌ڵگا و ڕۆشنبیری کورد ، به‌لام له‌م چه‌ند وشه‌یه‌ی ناو ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵ ده‌ده‌م ، ره‌خنه‌یه‌ک له‌سه‌ر پۆلێک ئافره‌ت یان ژنی خۆ به ئازادیخواز و یه‌کسانی خواز بگرم ، که چه‌نده ناڕاستگۆن له به‌رامبه‌ر وشه‌کانی وتن و نوسین و باوه‌ره‌کانیان ، که‌لای به‌نده زۆر ئاساییه مرۆڤ بیروڕاکانی له مارکسیسته‌وه به‌ره‌و ئاینی یان له نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه بۆ کۆسمۆپۆلێتی ..یان به پێجه‌وانه‌که‌ی ئاڵوگؤر بکات . به‌لام خۆ هه‌راج کردن بۆ ده‌سه‌لات و دۆلار و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ که‌لتوره دواکوتوه‌کان له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان ، ئه‌وا لوتکه‌ی تاوانه. گه‌ر سه‌ره‌تاکه‌ی به (نه‌سرین به‌رواری) ده‌ست پێ بکه‌ین ، ئه‌و ژنه‌ی دوای ئه‌و هه‌مو ته‌مه‌نه‌ی له نێو کۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریکی برده سه‌ر و وه‌ک ئافره‌تیكی پێشکه‌وتوخواز و یه‌کسانی خوازی ناو ژنانی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی نیشان ده‌دا ، که‌چی له‌بچوکترین هه‌ڵی ژیانی ، هاوسه‌ر بونی خۆی له‌گه‌ل سه‌رۆک کۆماری کۆنی عێراق ( غازی عجیل ) ئه‌نجام دا که‌خاوه‌نی 3 ژنی تر بوو ، وه‌سه‌رجه‌م مافه‌کانی ژنان و مه‌ده‌نیه‌ت بونی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌مریکای ،کرده قوربانی ناو چونه کۆشکێکی کۆماری عێراق . هه‌ردوای ئه‌مه ئافره‌تێکی تری خۆ به پێشه‌نگی ژنان (به‌ناز کوێستان ) به‌هه‌مان ڕێچکه شوی به پیاوێکی خێزاندار کرد. وه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ریش( که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د) که‌خۆی پێ پێشه‌نگی ژنانی کورد و فیمنیست ده‌ناساند ، به‌رنامه‌ی دژه باوی له(کوردسات) پێشکه‌ش ده‌کرد ،که‌چی خودی خۆی دژ به به‌رنامه‌که‌ی خۆی و وه‌ک نه‌ریتێکی دواکه‌وتوانه ده‌نگۆیه‌کی به‌هێز دروست بوو ،که ئه‌میش ڕێچکه‌ی ،نه‌سرین به‌رواری و به‌ناز کوێستانی گرت. له‌ته‌ک ئه‌مانه‌شدا ده‌نگۆ و هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بۆوه که زیاتر له 2 ساڵه خانمه کارمه‌ندی BBC ( نه‌زه‌ند به‌گی خان ) بۆته ڕاوێژکاری تایبه‌تی نێچیرڤان بارزانی ( سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان) ، شایه‌نی باسه ئه‌گه‌ر چی تائیستا 2 جاره ، ئه‌م هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر بڵاو کراوه‌ته‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵام به ناراستی هه‌واڵه‌که بداته‌وه !؟ له‌هه‌موش کاره‌ساتتر مهاباد قه‌ره‌داخیه ، که تائێستاش وا هه‌ست ده‌کات پێشه‌نگی ده‌نگی ژنانه ، وه ئه‌وه‌ی نوسینه‌کانی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ری بخوێنته‌وه هه‌ست ده‌کات ئه‌م ئافره‌ته چه‌نده ناراستگۆ بو له‌به‌رامبه‌ر ده‌یان چیرۆکی (بوکی کوردستان) (1)ئاسا‌و وشه‌و پیته‌کانی سه‌دان بابه‌تی ، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان و ئه‌نفال و مه‌سه‌له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کاندا . ئه‌وه‌ی بۆ من جێگای تێرامینیشه ، ره‌نگ بێت نه‌سرین به‌رواری وکه‌ژال ئه‌حمه‌د و به‌ناز کوێستان دژ به یاسای فره‌ژنی په‌رله‌مانی کوردستان بوه‌ستنه‌وه !!؟ که‌چی مهاباد قه‌ره‌داخی خاوه‌ن ئه‌م کرداره‌ش نیه ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دڵی پارتی ده‌سه‌لات ( زه‌رد) لێ نه‌ڕه‌نجێ ئه‌ڵێت ده‌رکردنی یاسای (فره‌ژنی) له‌په‌ڕله‌مانی کوردستان وه‌ک قه‌ده‌خه‌کردنی لێ هاتووه ( (2. وه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، ژیانێکی دۆزه‌خ ئاسا و کۆیله‌بونی بۆ ژنانی کورد دروست کردوه ، له‌ڕێگای ده‌سه‌ڵات و دۆلار و ژیاندنه‌وه‌ی خێڵ ، وه سه‌دان وهه‌زاران ئافره‌تی کردۆته کۆیله‌و شه‌وانی سوری سه‌دان به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ ، وه هه‌زاران ژنی کورد خۆیان کوشتوه‌و سوتاندوه دژ به داب و نه‌ریتی دواکه‌وتوی کۆمه‌لگا، که‌ده‌سه‌لاتی کوردی هه‌نگاو نه‌ک بۆ گؤڕین ،به‌ڵکو درێژه‌شی پێده‌دات. ، که‌چی له وه‌لامی پرسیارێکی چاوپێکه‌وتنێکیدا که‌له کوردستان نێتدا بلاو کراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت له‌وه‌ته‌ی ئه‌و هاتۆته ناو ده‌سه‌لاتی کوردی هه‌مو که‌س ده‌زانێت مه‌سه‌له‌ی ژنان چه‌نده چؤته پێش (3)؟؟؟ ئه‌مه باس له‌وه‌ش ناکه‌م خۆی و نه‌زه‌نده به‌گی و ده‌یانی وه‌ک خۆیان له‌ده‌سه‌لاتێکن زۆرێک له به‌رپرسانی چوارده‌وروبه‌ری ،گه‌نده‌ڵ و ئه‌نفالچی و فایلدارو به‌هه‌شت ئاساش ژیان بۆ خۆیان و بنه‌ماله‌کانیان دابین کردوه ،دۆزه‌خ ئاساش بۆخه‌لکی ته‌عریب کرا و بنه‌ماله‌ی قوربانیانی کومه‌لکوژی گه‌له‌که‌یان . سه‌رباری ئه‌وه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یان هه‌راج کراوه‌و دۆسیه‌ی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه‌که‌شیان دنیایه‌ک تاوانی به‌رامبه‌ری ئه‌نجام دراوه ، که‌چی به‌قودره‌تی قادر نه‌ده‌نگی ره‌خنه‌یان هه‌یه نه که‌یبۆردی کۆمپیوته‌ره‌کانیشیان وشه‌یه‌کی له‌م باره‌وه پێ ده‌نوسرێت، له‌هه‌موشی خۆشتر خۆیان پێ ژنی ئازاده و کۆیله نیه!!؟ . له‌وه‌ش نیگه‌ران تر ده‌لێن 2 ئافره‌تی پێشکه‌وتوخوازی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ( مهاباد و کنێر ) له پێشه‌نگ و سه‌رکرده‌کانی ڕیفراندۆم بون . به‌ده‌وله‌تی کوردی که‌متر رازی نه‌ده‌بون ، که‌چی له‌بچوکترین هه‌ڵکه‌وتنیان بۆ پۆستی ئه‌نجومه‌نی عێراق خۆیان هه‌لبژارد !!! ماوه‌ته‌وه بلێین ئه‌گه‌ر ئه‌و نمونانه‌ش هه‌ن به‌ڵام ناشکرێت بلێێن سه‌رجه‌م ژنان، خاوه‌ن هه‌مان هه‌لوێستن ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مڕۆ به‌سه‌دان ژنی چالاکی تر خه‌بات بۆ مه‌سه‌له‌ی ئازادی و نه‌ته‌وه‌یی و تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن ، که‌له‌م باره‌وه ته‌نیا له‌ناو ناوه‌ندی چاک زیاتر له 30 ئافره‌تی تێکۆشه‌ر ڕۆژانه کار‌و چالاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن . وه ناشکرێت بلێین دیارده‌ی خۆ هه‌ڕاج کردن بۆ ده‌سه‌ڵات و راستگۆنه‌بون له‌گه‌ل بیروباوه‌ر ، هه‌رژنانی گرتۆته‌وه ، به‌ڵکو ئه‌مڕۆ سوپایه‌ک له حه‌مه‌سه‌عیده‌کان به ئاست خراپتریش ، پێنوس و ویژدان فرۆشن ، ئه‌مه باس له‌و هه‌موو خه‌لکه به‌ناو کۆنه مارکسیسته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران و ده‌یان کادیری کۆنی شوعی ناکه‌ین ، که‌له‌ناو پارتی ویه‌کێتی گیرساونه‌ته‌وه ، چۆن به‌پاره‌ی دزراوی خه‌لکی کوردستان وپله سیاسیه‌کانیان ژنان کۆیله‌و ده‌که‌نه شه‌وانی سوریان. چاوه‌ڕوانیش بن له‌ئاینده‌یه‌کی یه‌کجار نزیک به‌ناو ئافره‌تێکی خۆ به فیمنست زان به به‌کۆمه‌لێک زانیاری گرنگه‌وه بۆتان باس ده‌که‌م که‌چ بازرگانێکه به کێشه‌ی کۆمه‌لکوژی کورد‌و مه‌سه‌له‌ی ژنان وا به خشکه‌یی به‌ره‌و خۆ نزیک بونه‌وه له ده‌سه‌ڵات وکۆکردنه‌وه‌ی پاره هه‌نگاو ده‌نێت. _______________________________________________
1/
چیرۆکێکێتی له‌سه‌ر فرۆشتنی 18 کچی کورد بۆ میسڕ به‌لام ئێستا له
مالپه‌ره‌که‌ی لایداوه
|