٨\١٠\٢٠١٣ ئاشقێکی سروشت. - ئه‌و پیاوه‌ی به بێ ده‌نگ خه‌ریکه ده‌مرێ و که‌س نرخه‌که‌ی نازانێ!! -
ئه‌و له هیچ کۆلێژێکی ئه‌ندازیاریی نه‌یخوێند بوو، که‌چی دیواری رێک و ته‌ڵانی هاوسه‌نگی وای بینا نابوو، مه‌گه‌ر ئه‌ندازیاره‌کانی ”خۆفۆ”ی فیرعه‌ونی میسرییه‌کان له هه‌ڕه‌مه‌کاندا ته‌کنیکی وایان به‌کار هێنابێت. ئه‌و له هیچ کۆلێژێکی کشتوکاڵیی نه‌یخوێندبوو، که‌چی چ نه‌خۆشییەکی دار و دره‌خت هه‌یه ده‌یناسی و چاره‌سه‌ره‌که‌یشی ده‌زانی! به‌هاران له‌گه‌ل پاککردنه‌وه‌ی نێو باخه‌کاندا، ئه‌و دره‌خته‌کانیشی ده‌شوشت! چه‌ندین جار لێم بیستوه که هه‌ر یه‌که له‌و دره‌ختانه‌ی هێنده‌ی ”هه‌ورامان”ی تاقه کوری خۆشی ده‌وێن!
که جه‌نگی مالوێرانکه‌ری عێراق - ئێران ده‌ستی پێ‌کرد رۆژانه تۆپبارانی چه‌می ئاوێسه‌ر ده‌کرا، نه‌ک هه‌ر بۆ باخه‌که‌ی خۆی، به‌ڵکو که ته‌قینه‌وه‌ی تۆپێک، مینێک دره‌ختێکی سه‌رده‌بڕی، ئه‌و هۆن هۆن فرمێسک به چاوه‌کانیدا جۆگه‌له‌ی ده‌به‌ست. ئاخر له کولتووری ئێمه‌دا گریانی پیاو واتای هه‌یه، ئه‌و ئاشقی دار و دره‌خت بوو، به‌و فرمێسکانه‌ی ده‌یویست ئاودێری باخه‌کان بکات! که جه‌نگ و مالوێرانیی ئاواره‌ی شاره‌کانی کوردستانی کردین، ئه‌و به‌دزییە‌وه تا دوو ساڵیش ده‌هاته‌وه بۆ ئاودانی باخه‌که‌ی، جارێکیان که‌وتبووه نێو شه‌تڵێکی مینه‌وه، ده‌یگوت نازانم چۆن ڕزگارم بوو! که “بنجۆ ” سه‌رچاوه‌ی ئاوی باخه‌که‌ی مینڕێژ کرابوو، ئیتر ئه‌ویش به ناچاریی له باخ و نۆباو وازی هێنا. له سلێمانی، له مه‌لکه‌ندی به کلاش چنین ئه‌و سالانه‌ی تێپه‌راند، که به‌عس هه‌واشی لێمان قه‌ده‌غه کردبوو.
ساڵ هات و ساڵ چوو، هه‌ر له ساڵی یه‌که‌مدا خه‌فه‌تی زه‌مانه تاڵی ره‌شی له سه‌ریدا نه‌هێشت و سه‌راپایی مووه‌کانی سپی بوون! که راپه‌رین دەستی پێ‌کرد و ٧\٣ شار راپه‌ڕیی، ئه‌ویش راپه‌ڕیی، کە ٨\٣ (ئه‌منه سووره)که‌ی سلێمانی گیرا، ئه‌ویش له‌وێ بوو. دو رۆژ دوای ئه‌و رووداوه، خۆی گه‌یاندبووه نێو باخه‌که‌ی، دار و به‌ردی ئه‌و ناوه مین بوو. بۆی باسکردم: وه‌ک دوو عاشقی دابڕاو و تامه‌زرۆ، یه‌ک به یه‌کی دره‌خته‌کانی ماچکردووه!! له په‌نا هه‌ر دره‌ختێکی وشکبوو و شکاودا فرمێسکی بۆ هه‌ڵوه‌راندبووه.. ئازارێکی قورس بوو، جه‌نگ ره‌نج و ماندوبونی ٥٠ ساڵی رابردووی به ده‌م باوه دابوو، به‌لام ئه‌و کۆڵی نه‌دا.
به درێژایی بیست ساڵی رابردوو، گه‌رچی پیریی و خه‌فه‌تی زه‌مانه شه‌که‌ت و ماندویان کرد بوو، گه‌رچی هه‌ژاریی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیبوو، به‌لام ئه‌و کۆڵی نه‌دا، جارێکی تر باخه‌که‌ی ئاوه‌دانکرده‌وه. باخێک که له هه‌ورامانی دیوی ئه‌م دیو وێنه‌ی نییە.. گه‌ر رێت که‌وته ئاوێسه‌ر له که‌سێکی شاره‌زای ئه‌و ناوه بپرسه، کامه‌یه باخه‌که‌ی ”ئۆسمانی قاله‌وه‌لی” تا بزانی داستانی ده‌ست و په‌نجه نه‌رمکردن له‌گه‌ڵ سروشت و خولقاندنی جوانیی چ واتایه‌کی هه‌یه...
|