٧\١٢\٢٠١٣
نامەیەکی بەپەلە بۆ
نەوشیروان موستەفا و بزووتنەوەی گۆڕان:
ئاشتی کۆمەڵایەتی
لە مەترسیدایە.
پێشرەو حەمید
لە
ھەموو قوناغێکی چەق بەستوی سیاسیی و
ڕۆشنبیری یدا چەند کەسێک لە فۆرمی گروپ دێنە پێشەو ئەو دۆخە لەو چەق
بەستوییە دەپەڕێننەوە بۆ سەرتایەی قوناغێکی باشتر ، لە ماوەی ٤ ساڵی
ڕابرودا تا ڕادەیەکی باش توانیوتانە ئەوە بەرجەستە بکەن و جوڵەیەک
بخەنە نێو دڵی ھەمو ئەوانەیشی بەو دۆخە بێ مانایە خۆشحاڵبون کە پپێشتر
پارتی و یەکێتی دروستیان کردبوو !!
بەرێزان " ئێوە " لەم کاتەدا بیر لەوە دەکەنەوە چۆن بەشداری حکومەت
بکەن ، ھەر لەم کاتەیشدا " ئێمە " بیرلەوە دەکەینەوە چۆن بتوانین گوشار
بخەینە سەر حکومەت و بۆئەوەی ئەو تیرۆرکردنەو ڕەشە کوژیەی ناوچە
جیاجیاکانی کوردستانی گرتووەتەوە ڕای بگرێت و و گوشارێکی بەھێزتر بخەمە
سەر ئەو کەس و لایەنانەی کە بۆمانەوەی خۆیان نائارامی لەدڵی میللەتدا
دروست ئەکەن و درێژە بەو جۆرە گەمانە ئەدەن کە سیاسەتی کلاسیک لە
وڵاتانی دیکتاتۆریەت و دواکەتوودا کاری پَێدەکات؟!
بەرێزان داواکارین ھەرئێستا ڕای بگەیەنن کە بەشداری لەحکومەت ناکەن تا
تاوانبارانی تیرۆرکردنی ھاوڕێمان " کاوە گەرمانی " شەھید ئاشکرا نەکرێن
!! ھەرئێستا ھەوڵەکانتان بۆ پێکھێانی حکومەت ڕابگرن ؟ چونکە بەھۆی
لەژێرپێنانی یاساوە ھێشتا بکوژەکانی " سۆرانی مامە حەمەو زەردەشت
عوسمان و عەبدولستار شەریف " سەربەستانە بەو شەقامانەدا ئەسوڕێنەوە کە
ئێوە بەنیازن لە کابینەی ھەشتەمدا زیاتر فراوانیان بکەن!!
پەیامی ئێوە لەسەرتادا تائێستا وەک ئەوەی بەئێمە گەشتوە خزمەتکردنی
ھاوڵاتیان و بەدیھێنانی داد پەروەری بوە ، ئێستا ئێوە ئەتوانن بە
وەستاندنی ھەوڵەکانتان بۆ پێک ھێنانی حکومەت و دروستکردنی کابینەی نوێ
، خزمەت بە ھاوڵاتیان بکەن و داوای داد پەروی بکەن ، ئێوە ئەتوانن
گوشاری زیاتر دروست بکەن بۆ دۆزینەوە تاوانیاران ؟ چونکە تاوانبارەکان
ئەو کەسانەن کە ئێوە دەیان ناسن و ٢٢ ساڵە یاسایان خستو وەتە
ژێرپێکانیانەوە.
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
________________________________________________
•
بۆ دیتنی سەرجەمی بابەتەکانی دۆسیەی شەهیدی پێنووس (کاوە گەرمیانی)
لێرە کرتە بکە:
http://www.emrro.com/dosyeykawe.htm
|