ئاسۆیەکی
ئەفسوونیی
پیشانگای هونه‌ریی
دارا ئارام.
نۆڤه‌مبه‌ر
22 -4 دسه‌مبه‌ری 2009
(رۆژی کردنه‌وه له نۆڤه‌مبه‌ر 22 ، کات
1 - 4 پاشنیوه‌رۆ)
CEDAR RIDGE GALLERY
225 CONFEDERATION DR. TORONTO، CANADA
Tel: (416) 396-4026
تێکڕای ئەم کاره هونه‌رییه نوێیانه‌م، ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی ڕۆژانەی
خۆمن، کاتێک لە باڵەکۆنی ستۆدێۆکەمەوە چاوم به‌ره‌و سروشتی تۆرۆنتۆ
دەفڕێت؛ کۆمه‌ڵێک شت کارم تێده‌که‌ن، وه‌ک سێبه‌ره ئه‌فسووناوییه‌کان و
یه‌کگرتنی هێڵه‌کان له‌گه‌ڵ ره‌نگه تێره‌کانی ئاسمان و زه‌وی، که پێکه‌وه
هارمۆنیایه‌ک دروست ده‌که‌ن، کارکردی سروشتییان له‌سه‌ر که‌ڤاڵه‌کانم
ده‌بێت. ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و بونیاده (ئمجه) ئاوییانه‌وه ڕووده‌دات،
کاتێک تیشکه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه خۆڵه مێشییه‌کاندا په‌رشوبڵاوده‌بنه‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه، هه‌ستی فه‌نتازیا و ڕۆحی خه‌یاڵم ده‌جووڵێنێت و به‌رجه‌سته‌ی
ده‌کات.
له‌م کارانه‌یشدا بیرۆکه‌کانی پێشوو دووباره ده‌بنه‌وه. جارێکی دیکه
فۆرمه ئه‌بستراکته‌کان و ئافره‌ته‌کان به‌دیده‌کرێن. به‌م کاره‌یش،
فیگه‌ره ئافره‌ته‌کان جارێکی دی له ژیانی تاراوگه دامده‌بڕن و به‌سروشتی
کوردستانه‌وه ده‌مبه‌ستنه‌وه. له‌م کاره نوێیانه‌دا زیاتر ویستوومه
که‌ڤاڵه‌کان شێوه‌یه‌کی ساده به‌خۆیانه‌وه ببینن. ئه‌ویش به ده‌ستنیشانکردنی
سێ چینی ئاسۆیی، که له‌م سروشته‌دا تێکه‌ڵ به‌یه‌ک بوون. ته‌مه خه‌یاڵییه‌کان
و وێنه‌کان هۆشداریی به‌م سروشته‌و به ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌به‌خشن.
ئه‌م وێنه ئاوییانه، ئه‌م گه‌واڵه ته‌مه ته‌ڵخه ئه‌فسووناوییانه
ده‌بنه خۆراکی رۆح و خه‌یاڵ، که به هۆیانه‌وه به‌شوێن واتادا ده‌گه‌ڕێم
و ده‌مگه‌یێنێته فۆرمه نادیار و ته‌ڵخه‌کانی سروشت، که لێره‌وه هه‌بوونمان
به دیاره‌ده ڕۆحییه‌کانی ئه‌م بوونه‌وه پابه‌ند ده‌کات و به
بینینی دیمه‌نه ئه‌فسووناوییه‌کانی ئه‌م سروشته‌وه گرێمان ده‌دات، که
له‌وێدا یادگاره زیندووه‌کان قه‌ده‌ری به‌سه‌رچوون، وه‌لێ ده‌کرێ ئه‌م
وێنانه له‌و کاروانه‌دا هاوکاریمان بکه‌ن.
|