ئاسته‌نگیه‌کانی
به‌شه‌رعیبوونی ده‌وڵه‌ت.
ئا: رزگار سه‌عید
- به‌شی سێیه‌م و کۆتایی -
ته‌وه‌ری سێیه‌م:
ده‌وڵه‌ت له‌نێوان حه‌ق و توندوتیژیدا .
کاتێک باس له ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ین له نێوان حه‌ق و توندوتیژیدا پێویسته
ده‌ستنیشانی ئه‌و ئیشکالاتیه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ت وه‌ک ئامێرێک و ده‌وڵه‌ت
وه‌ک ده‌زگه‌یه‌کی موئه‌ساساتی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه بکه‌ین ،باس له‌و
که‌سانه بکه‌ین ملکه‌چی یاساکانین . گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌سه‌ر
بنه‌مای ڕێزی پره‌نسیپه ئه‌خلاقیه‌کان دامه‌زرابێت ده‌کرێت بڵێین
موماره‌سه‌کردنی ده‌وڵه‌ت موماره‌سه‌یه‌کی مه‌شروعه‌و ده‌کرێت پێی
بوترێت ده‌وڵه‌تی حه‌ق ،به‌ڵام گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌سه‌ر بنه‌مای
دوور له پره‌نسیپی ئه‌خلاقی و یاسایی دامه‌زرابێت ،واته له‌سه‌ر بنه‌مای
هێز و توندووتیژی پێشێلکردنی ماف و سه‌ربه‌ستیه‌کانی تاک و کۆ دامه‌زرابێت
ناکرێت به ده‌وڵه‌تی حه‌ق ناوزه‌د بکرێت .
مه‌به‌ست له چه‌مکی حه‌ق و توندوتیژی چیه ؟ .
له
قاموسی فه‌لسه‌فیی ئه‌ندری لالانددا حه‌ق به‌و واتایه لێکداوه‌ته‌وه
که { حه‌ق هیچ ئاست و هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی نیه ، به‌ڵکو پرۆژه‌یه‌کی
یاساییه له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو کارێکی ته‌واو و واقیعیدا } هه‌روه‌ها
کانتیش حه‌ق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ { کۆمه‌ڵگه‌لێک مه‌رج ڕێگه به سه‌ربه‌ستی
هه‌موو تاکێک ده‌دات له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ستیه‌کانی که‌سانی تردا یه‌کبگرێته‌وه
} .
به‌ڵام توندوتیژیی ده‌توانرێت پێی بوترێت {
به‌چۆکدادانی تاکی کۆمه‌ڵگه له‌ڕێی هێزه‌وه به‌بێ ئیراده‌ی خۆی ، ئه‌مه‌ش
بۆخۆی موماره‌سه‌کردنی هێزه دژی یاسا‌و حه‌ق } * .
به‌م جۆره ده‌بینین حه‌ق ناکۆکه له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا ؛ وه‌لێ ده‌کرێت
بگه‌ڕێین به‌دووی مه‌شروعیه‌تدا له‌موماره‌سه‌کردنی توندوتیژی له‌ده‌وڵه‌تدا
دژی تاک یان کۆ ؟.
ئایا توندوتیژی پێویسته بۆ ده‌وڵه‌ت تا موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
پێ‌بکات ؟ .
ئایا ئه‌و توندوتیژیه دژی حه‌ق و یاسا نابێته‌وه ؟ .
بۆچاره‌سه‌رکردنی ئه‌م تێروانینه دوو بۆچونی جیاوازی ماکس فایبه‌رو
جاکلین روس به‌نموونه ده‌هێنینه‌وه .
1- هه‌ڵوێستی ماکس فایبه‌ر : ده‌وڵه‌ت به‌ته‌نها مافی هه‌یه له
موماره‌سه‌کردنی توندوتیژی مادیدا .
له‌دیدی ماکس فایبه‌ردا ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژی داده‌مه‌زرێت
. هه‌رکاتێکیش گروپ گروپ په‌یدابوون ئه‌وه ده‌وڵه‌ت هیچ وجودی نامێنێت{
لێره‌دا مه‌به‌ست له ده‌وڵه‌ت ئه‌و ئامێره‌ده‌بێت که نه‌توانێت ده‌سه‌ڵات
به‌سه‌ر ئه‌و گروپه سیاسیانه‌دا بچه‌سپێنێت } بۆیه وونبوون و نه‌بوونی
توندوتیژی سه‌رئه‌نجام دروستبوونی فه‌وزاو تێکشکانی پێکهاته‌ی بونیاتی
کۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌که‌وێته‌وه وهه‌وڵه‌کانیشی شکستخواردوو ده‌بێت له
سڕینه‌وه‌ی ئه‌و فه‌وزایه ، توندوتیژی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی باشه بۆ ده‌وڵه‌ت
، نه‌ک بۆ تاکێک یان کۆمه‌ڵێک یان گروپێک تا‌هه‌ڵسن به کاری توندوتیژی
بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان یان چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتێکی کاتیی .
به‌ڵام ئایا موماره‌سه‌کردنی ئه‌و توندوتیژیه ده‌بێت چۆن بێت کاتێک ده‌وڵه‌ت
بیه‌وێت موماره‌سه‌ی بکات له‌ده‌وڵه‌تی حه‌قدا ؟ .
2-
هه‌ڵوێستی جاکلین روس : ده‌وڵه‌تی حه‌ق که‌رامه‌تی تاک ده‌پارێزێت له‌دژی
هه‌موو جۆره‌کانی ترس و تۆقاندن .
جاکلین روس ده‌وڵه‌تی حه‌ق به‌وه‌داده‌نێت
که موماره‌سه‌ی ژیرانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌کات ، له رێزگرتنی
یاسا‌و پاراستنی که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان . واته تاک له‌ده‌وڵه‌تی حه‌قدا
به‌های به‌رزه و یاساکان له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاکدایه تا دوور بێت له‌چه‌وساندنه‌وه‌و
هه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژیی.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌رنجمان راده‌کێشێت مه‌به‌سته‌که بۆ تاکه نه‌ک ده‌وڵه‌ت
؛ ئه‌وانه‌ی دوایش ته‌نها هۆکارێکن بۆ خزمه‌تکردنی تاک، له مه‌به‌سته
سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌موو یاسادانانێکیشدا پره‌نسیپه‌کانی زاڵ بوون بۆ په‌یڕه‌وکردنی
یاساکان کارێکی پێویسته له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ڕێز و جێبه‌جێکردنی یاسادا
که‌پاشان ده‌بێته هۆکارێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی و جۆرێک له‌که‌مکردنه‌وه‌و
نه‌مانی تیرۆر .
حه‌ق و عه‌داله‌ت :
عه‌داله‌ت به‌مانا گشتیه‌که‌ی خوێندنه‌وه‌و ڕێزگرتنی ماف و
پارێزگاریکردنه له‌تاکی کۆمه‌ڵگه، گوزارشتێکیشه بۆ په‌یڕه‌وکردن و
ملکه‌چکردن له ئاست یاسادا.
عه‌داله‌ت له قاموسی لالانددا به‌واتای یه‌کسانی دێت ، ئه‌م زاراوه‌یه
له‌کاتی گفتوگۆدا به ئینساف { Equité) } یان به شه‌رعیه‌ت { légalité)
} یش به‌کارده‌هێنرێت ،له‌ڕوی فه‌لسه‌فیشه‌وه باوه‌ڕکردنه به‌خۆ و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
هه‌موو ره‌زیلکردنێکه .
به‌م جۆره باس له‌دوو جۆر ئاستی عه‌داله‌ت ده‌که‌ین :
• ئاستێک که ده‌به‌ستێته‌وه به موئه‌سه‌ساته یاسایی و قه‌زاییه‌کان
تا په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان خه‌ڵکی تێدا رێکبخرێت.
• ئاستێک که‌ده‌به‌سترێته‌وه به‌عه‌داله‌ته‌وه وه‌ک ده‌لاله‌تێکی ئه‌خلاقی
.
•
سه‌باره‌ت به چه‌مکی حه‌قیش به‌هه‌مان شێوه
دوو ده‌لاله‌تی سه‌ره‌کی هه‌یه وه‌ک :
• ده‌لاله‌تێک له‌بواری پراکتیک و لۆژیک ؛ به‌واتای یه‌قین و ڕاستی
دێت .
• ده‌لاله‌تێک له‌بواری زانستیدا ؛ به‌واتای به‌هایه‌ک دێت له‌دامه‌زراندنی
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا .
ئه‌وه‌ی دیاره چه‌مکی حه‌ق و عه‌داله‌ت ره‌هه‌ندی زۆرتری له‌خۆگرتووه
؛ به‌زۆرێک له چه‌مکه‌کانی تره‌وه گرێ دراوه چونکه سروشتی ئه‌خلاقی
و یاسایی و سیاسی ده‌گرێته‌وه ، هه‌ر بۆیه کۆمه‌ڵگه‌لێک بۆچون و ته‌وه‌ری
جیاوازتر له‌خۆده‌گرێت و ده‌هێنێته سه‌ر خوانی گفتوگۆ و ئه‌وه‌ش
باسێکی دورو درێژتر له‌خۆده‌گرێت .
_______________________________
تێبینی: بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته
سود وه‌رگیراوه له :
1- الدولە / ژ محمد الشبە .
2- الاحزاب السیاسیە فی العالم الپالپ / د. اسامە الغزالی
3- ویکیبیدیا الموسوعە الحرە .
4- المعجم الشامل لمێگلحات الفلسفە،د.عبد المنعم الحفنی، مکتبە مدبولی،
الگبعە الپالپە،2000
|