٢٠\٥\٢٠٢٠
ئاتەئیزم و
بزووتنەوەی دژە ئاینیی.
- دیمانە لەگەڵ
موحسین ئیبراهیمی -
سازدانی: سیامەک بەهاری
وەرگێڕانی: کاوە عومەر
- بەشی
سێیەم -
سیامەک بەهاری:
لەبەشی پێشوی ئەم دیمانەیەدا سەبارەت بە پێکھاتنی ئاتەئیسم لە ڕۆژئاوا
وسەردەمی ڕۆشنگەری گفتوگۆمان کرد.لێرەدا سەرنج دەخەینە سەر ئاتەیسمی
مارکس وڕەخنەکانی لە ئاین کە نزیکەی نیوسەدە پاش شۆڕشی فەرەنسیە. ئەگەر
ڕێگە بدەیت لە جیاکردنەوەی ڕەخنەی مارکس لە ئاین لەگەڵ ڕۆشنگەرەکاندا
دەستپیبکەین.
موحسین ئیبراهیمی:
مارکس بێزاری قوڵی خۆیلە خودا لەتەمەنی ٢٣ساڵیداو لە تێزی دوکتۆراکەی
خۆیدا لەبارەی جیاوازی لەنێوان فەلسەفەی سروشتی دیموکراسی و ئیپیگۆریدا
ڕاگەیاندوە.لە پێشەکی کورتی ئەم نامەیەدا بەستایشەوە ناوی دیمار
دەھێنێت کە لەئەفسانە یۆنانیەکاندا ئاگری لەبارەگای زئۆسەی خودای
خوداکان دزیوەو بە مرۆڤی بەخشیوە.دڵخۆشە بەو دروشمەی پرۆمیسۆس کە
وتبوی:"منلە وگازندەی خوداکان بیزام"وە ئەوی وەک بەرجەستەترین خوداناس
وگیانبەختکردوی ڕۆژمێری فەلسەفی"ناودەھێنێت.مارکس ئەم نەفرەتەی لە "خوداکان"دواتر
لە زەویدا،لەمەیدانی خەباتی چینایەتیدا،لەو جێگایەدا بەشوێن گازندەی
خوداکان دەگەڕێت کە دەچێتە بەرژەوەندی گازندەی ئاغا وسوڵتان ودەسەڵات و
خاوەن سەرمایەکان و دەیکەنە ئەرک و ئەنجام.شەڕی فکری و ڕەخنەگرانەی
مارکس لەگەڵ خوداکان لە ڕەخنە ڕادیکاڵەکانی لە ئاین،سەرچاوە مێژویی و
چینایەتیەکەی،ھۆکارەکانی بەرھەمھێنان ودوباوە بەرھەمھێنانەوەی،وە
سەرئەنجام لەبارودۆخی ڕزگاری یەکجاری ئینسان لە ئاین دەرئەکەوێت. مارکس
وەک بیرمەندێکی بزوتنەوەی چینایەتی کرێکاران لە دژی بارودۆخی کۆیلایەتی
خۆی و کۆمەڵگە،دەچێتە دژایەتی دواین شێوازی دەسەڵاتی چینێک لە دژی
چینەکانی تر.ھەر ئەم،ڕەخنەی مارکس لە ئاین وئاتەئیسم ئەوی جیاکردوەلە
ئاتەئیسمی ماتریالیستی پێش خۆی،ئاتەئیسم سەدەی ھەژدە.
لە ئاستێکی شرۆڤەییبنەڕەتی تردا ئاتەئیسمی سەدەی ھەژدەیەم یاخی بونی
فکری و فەلسەفی نوێنەرانی فکری چینی بۆرژوازیە لە دژی بیروبۆچون
وئەخلاقیاتی گونجاو لەگەڵ پەیوەندیە کۆنەکانی فیئودالیزمدا.ھەر
بەوشێوەی کەلە مانیڤێستتدا ڕونکراوەتەوەلەگەڵ لەناوچونی دونیایی کۆندا
ئاینە کۆنەکانیش لەناوچون وە بەسەر مەسیحیەتدا سەرکەوتن و دواتر لە
سەدەی ھەژدەدا شەڕی بیروباوەڕی پێشکەوتوخوازانە لەگەڵ باوەڕی مەسیحیەت
ھاوکات لە ناو خەباتی مەرگباری بۆرژوازی شۆڕشگێڕ لەگەڵ کۆمەڵگەی
فیئودالیدا دەچوە پێش.لە سەدەی ھەژدەھەمدا باوەڕی پەیوەندیدار بە
ئازادی ئەندێشە وئاین،ڕەنگدانەوەی دەسەڵاتی ئازادی و ململانێکان بوو
لەمەیدانی باوەڕەکاندا لە کاتێکدا ئاتەئیسمی مارکس دەرخستنی خەباتی
ھەمەلایەنەی چینی کرێکار بوو کەنەک تەنھا لە دژی ھەموو پاشماوە و
بنکەوتوە فکری وکلتوری و ئاکاریە بەسەرچوەکان بەڵکو لەدژی بۆرژوازی پێی
نایە مەیدان.
ھەر ئەم پایە کۆمەڵایەتی-چینایەتیە جیاوازە کۆمەڵە فاکتەرێکی ھێنایە
ناو ئاتەئیسمی کۆمۆنیستی مارکس لە سەدەی نۆزدەدا کە نەیدەتوانی لە
ئاتەئیسمی بۆرژوازی سەدەی ھەژدەدا پەیداببێت.بۆ نمونە،ھەرچەند مارکس
وئەنجلس ودواتریش لینین ڕێزێکی زۆریان دادەنا بۆ دەورونەخشی ڕۆشنگەری
سەدەی ھەژدەھەم لەدژی ئاین کە بەھێزەوە پێشنیاری وەرگێڕان و
وبڵاوکردنەوەی فراوانی نوسراوەکانی ئەوانیان لەناو چینی کرێکاردا
دەکرد،بەڵام بۆ ڕزگاری تەواو لە ئاین ھەرگیز پێیان وانەبوو کە ئەوانە
بەس بن لە ڕوانگەی ئەوانەوە بۆڕزگاری یەکجاری لە ئاین ئەبێت ئەو
بارودۆخە لەناوبەریت کەپێوستی بە ئاینە.
مارکس لە لە سەردەم و بارودۆخێکدا ڕەخنە لە ئاین دەگرێت کە چینی کرێکار
ھەموو بۆرژوازی لە ئەورپادا خستبوە مەترسیەوەو"ئازادی بیرکردنەوە"و
بەرگری لە"ئازادی ویژدان"ئیتر ترسناک بوو بۆ بۆرژوازی."بڕیار بوو
ئازادی وێژدان" ڕێگا بۆ تێکشکاندنی ڕێگریە ھزریەکانی بەردەم
سەرمایەداری بکاتەوە لە دژی کۆمەڵگەی فیئودالیبڕیاربوو ئاتەئیسمی
ڕۆشنگەرەکانی بۆرژوازی دەست وباڵی خودا ونوێنەرەکانی سەرزەویشی ببڕن لە
دەستێوەردانیان لە کاروباری سەرمایەی لەکاتی گەشەکردندا.لەو جێگەیەدا
کە چینی کرێکار بوبو بەھەڕەشەی سیاسی،پەیوەندی نیوان بۆرژوازی ئەوروپا
ونوێنەرە فکریەکانی بونە ھاوتیرە لەگەڵ ماتریالیسم وئاتەئیسمیشدا.
بەوتەی ئەنگلس بۆرژوازی فەرەنسەو ئەڵمانیا ڕێگایەکی تریان لەبەردەمدا
نەبوو جگەلەوەی "بێ ھەراوھوریا ئازادی بیرکردنەوە ئازادبکات،ھەر وەکو
ئەوەی کە لاوێک جگەرەیەکی لەسەر لێوی داناوەو دەچێتە سەر تەختەبانی
ناوکەشتی ولەگەڵ یەکەم ڕۆجوندا بۆناو دەریا کۆنترۆڵی لەدەست ئەدات،
بەبێدەنگی جگەرەکەی بەداگرساوی فڕێدەداتە سەرزەوی."بزوتنەوەی چینی
کرێکار ئەو تۆفانەبوو کە بۆرژوازی لوتبەرزی ئەوروپای توشی سەرەگێژەکرد
و ناچارکرد بووبە دەربڕینی پەشیمان بونەوە لەو گاڵتەکردنەی
بەخودا.ئەنگلس بەوشێوەیە وێنەی بارودۆخی ئاتەئیست وڕۆشنگەرەکان لەو
قوناغەدا دەکێشێت."تەنانەت لەو جێگایانەش کە چارەیەکیان نەبوو خۆشیان
ئەو کارەیان دەکرد.بۆرژوازی فەرەنسا ڕۆژانی ھەینی گۆشتیان نەدەخوارد وە
بۆرژوازی ئەڵمانی ڕێوڕەسمەکانی یەکشەمانی پرۆتستانەکاندا لەسەر
کورسیەتایبەتەکانیان دادەنیشتن.ئەوانە نێوانیان لەگەڵ ماتریالیسمدا
تێکچوە".
دەتوانی بڵێیت لەھەر لە سەردەمی مارکسیشدا خەبات لە دژی ئاین کەوتبویە
سەرشانی ئاتەئیسمی کۆمۆنیستی چینی کرێکار.شتێک کەلە سەردەمی لێنینیشدا
بەڕادەیەکی بەرجەستەتر ئەبویەوە ئەڵبتە ئەمڕۆ بەتەواوەتی لە ئەستۆی
کۆمۆنیزمدایە.ئەگەر مارکس وئەنگلس ئەمڕۆ زیندو بونایە بەچاوی خۆیان
ئەیان بینی کە چۆن ئاین بەدەست بۆرژوازی ونوێنەرە فکریەکانیەوە چۆن
بوتە خوێناویترین وتیکدەرترین و وێرانکەر وەسیلەی سیاسی لەبەرامبەر
مرۆڤایەتی و چینی کڕێکاردا و زەربەی زۆری گەورە دەدات لەخەباتی
بزوتنەوە پیشکەوتوخوازەکان و ڕەوەندی خەباتی چینی کرێکار.بوەتە
جانەوەرێک کە جگە لە بزوتنەوەی چینی کرێکاری بەتوندی ڕێکخراو ھێچ
بزوتنەوەیەک دەرەقەتی نایەت.
بەپێچەوانەی ڕۆشنگەرانی سەدەی ھەژدەیەم،مارکس کاتێک باسی پایەکانی ئاین
و بەتایبەتی بارودۆخی بەرھەمھێنانەوەی دەکات لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا
سەبارەت بە نەزانی ئینسان لە بەرامبەر سروشت و ترسان لیی،دەوری
تەڵەکەبازە پیشەییەکان لە دارشتنی ئاین زیاتر دەڕوات.ئیتر
بەرھەمھێنانەوە و بەردەوامی ئاین لە زھنیەتی کۆمەڵایەتی جەماوەری
خەڵکدا لەبنەڕەتدا کۆمەڵایەتی وسیاسی و چینایەتیە.پەیوەست بە
بارودۆخێکە کە ئینسان لە خۆیی و تواناکانی نامۆدەکات و لەژێر دەسەڵاتی
ھێزە بێگانە بەھێزەکاندا ئەسیرن.ئاین بینینێکی بەتەواوەتی سەرەوخوارە
لە دونیاو کۆمەڵگە،لە پەیوەندیەکانی بەرھەمھێنان و کۆمەڵایەتی
وسیاسیە.یان دەتوانێن بڵێین کە ئاین ئاوەژیی دەرونی دونیایەکە کە ھەموو
شتێک تێیدا سەرەوخوارە.ئاین ھەموو شتێک لەسەر سەر ڕادەگرێت ھەوەک چۆن
لە دونیای واقیعیشدا ھەموو شتێکی سەرەو خوارە. وە لەگەڵ ئەم بینینەدایە
کە تێڕوانینی مارکس بۆ ڕێگای ڕزگاری لە ئاینیش بە شێوەی ڕیشەیی جیاوازە
لەگەڵ ڕێگا چارەی ماتریالیستە ڕۆسنگەرەکانی سەدەی ھەژدەیەمدا.بۆ ڕزگار
بون لە ئاین تەنھا وشیارکردنەوە لە دژی خورافەت و لەناویاندا خورافەتی
خودا بەسنیە.ئەبێت زەمینە کۆمەڵایەتی و ئابوری و چینایەتی ئاین لەناو
بەریت.ئەبێت دونیا لەسەر شوێنی خۆی دانێت.
سیامەک بەهاری:
فاکتەرە ئەسڵی وبناغەییەکانی ڕەخنەی مارکس لە ریشەکانی ئاین و
زەمینەکانی بەرھەمھێنانەوەی کامانەن؟
موحسین ئیبراهیمی:
ڕەخنەو ھەڵویستی مارکس بەرامبەر ئاین لەئاستێکی شیکاری جیاوازدا
لەبابەتە بەناوبانگەکانی سەردەمی لاوێتی وەکو" پیشەکی ڕەخنە لەمافی
ھێگڵ"،"سەبارەت بە مەسەلەی یەھود""،'دەستنوسە
ئابوری-فەلسەفیەکان"،"خێزانی پیرۆز" و "ئایدۆلۆژی
ئەڵمانی"ڕەنگیانداتەوە.لە ئاسارە پەیوەنیدارەکانی بەڕەخنە لە ئابوری
سیاسی وەکو گرۆندرێسە و کاپیتاڵیش دەتوانیت پەیبەریت بەو ڕیشە
ئابوریانە بۆ بەرھەمھێنانەوەی خۆشباوەڕی ئاینی لە شێوازو چوارچێوەی
نوێدا بەردەوامی ژیانی ئاین دەڕخسێنێت.
مارکس لە لاپەڕەی یەکەمی مەمان"پیشەکیەک لەسەر گرخنە لە فەلسەفەی
ھێگڵ"دا سەبارەت ڕیشەی پێکھاتنی ئاین و پەیوەندی بەرامبەر یەکی ئینسان
وئاین ڕایدەگەیەنێت کە" ئینسان ئاین دروست دەکات،ئاین ئینسان دروست
ناکات"."لێرەدا ئەگەرچی ئینسان سەربەخۆ لە پێگەی لە بەرھەمھێنان و
ئابوری،ئینسان سەربەخۆ لە پێگەی چینایەتیەکەی جێگای مەبەستە بەڵام ھەر
لێرەداو لەو ئاستە گشتیەشدا پرسیار ئەوەیە کە کام ئینسان و بۆچی ئینسان
ئاین دروست دەکات.؟ئاین بەشێکی جیانەکراوە نیە لە ویژدان و ھەست و
وشیاری ئینسان لە ھەموو شوێنەکان وھەموو کاتەکاندا.ئاین لایەنیکی
ئەزەلی وئەبەدی نیە لە ژیانی ئینساندا.ئاین،خۆ وشیاری وبەئاگاتنەوەی
ئینسانە لەخۆی کە یان ھێشتا خۆی ناناسێوە وەیان خۆی ونکردوەتەوە".
" ئینسان ئاین دروست دەکات،ئاین ئینسان دروست ناکات".ھەرچەندە ئەمە وەک
حوکمێکی دابڕاو دێتە بەرچاو بەڵام مارکس ھەر لەو ئاستە دابڕاوەی
باسەکەش بێڕاوەستان لە تێگەشتنی گشتی ئینسان زیاتر دەڕوات وسەرنجی
دەڕوات بۆ ئینسان لە دونیای واقیعیدا،ئینسان لە پەیوەندیە
کۆمەڵایەتیەکاندا،ئینسان لە سیاسەت و دەوڵەتدا."ئینسان"،جیھانی
ئینسان،دەوڵەت وکۆمەڵگەیە.ئەم دەوڵەت وئەم کۆمەڵگەیە ئاینیان دورست
کردوە،ئاینێک کە ئاگایی سەرەوبنە لە دونیا،بۆچی ئەودونیایانە
ھەڵەوگەڕاون.چۆن وبەچ مانایەک دەوڵەت وکۆمەڵگە جیھانیکی
ھەڵەوگەڕاوەن؟دواتر لە ڕەخنەی مارکس لە ئابوری
سیاسی،ئەم،"ونکردنکردنەوە"کەلە ڕواڵەتدا دەستەواژەیەکی گشتی ودابڕاوە
لە لێکدانەوەکەی وردا بۆ پێگەی چینی کرێکار لە نیزامی سەرمایەداریدا
باس دەکرێت.
لە"دەستنوسە ئابوری وفەلسەفیە"کاندا لەباسی
کاری نامۆدا کاتێک قسە لەبارەی پەیوەندی کرێکارو بەرھەمی کارەکەی دەکات
یەکسەر بەراوردی دەکات بە پەیواندی نێوان ئینسان و خودا.ئەم بەراودکردن
دوو ڕوی ھەیە.ھەردوکی-کاڵا و خودا-ئینسان خۆی دروستی کردون بەڵام
ئینسان لەھەردوکیاندا ئینسان لەژێر کۆنترۆڵی دروستکراوەکانی خۆی
کاڵاو-خودا-دایە. کرێکار وەکو شتێکی نامۆ پەیوەندی ھەیە لەگەڵ بەرھەمی
کارەکەیدا.شتێک کە بەھەر ئەندازەیەک فراوانترو بەھێزتر دەبێت ھەر
بەوئەندازەیەش کرێکار لاوازترو خاڵی تر دەبێتەوە.لە قەڵەمڕەی ئاینیشدا
ھەرھەمان شت ڕودەدات.بەر ھەر ڕادەیەک خودا بەھێزتر ئینسان
لاوازتر؛بەھەر ڕادەیەک خودا پڕ تر ئینسان خاڵی تر؛ھەرچەندێک خودا
داناتر،ئینسان نەزانترە و سەرئەنجام وەک مارکس دەڵێت"ئینسان ھەرچەند
زیاتر کاتی خۆی بۆ خودا تەرخان بکات کەمتر بایەخ بەخۆی ئەدات".
لە کاپیتاڵدا،مارکس بەم شێوەیە ئینسانی کرێکار لە پەیوەندیە
کاڵاییەکانی سەرمایەداریدا بەراورد دەکات لەگەڵ پەیوەندیە ئایندا.لە
پەیوەندیەکانی کاڵادا پەیوەندی نرخی نێوان کاڵاکان واتە بەرھەمی
کار"شتێک نیە جگەلە پەیوەندیەکی دیاریکراوی نێوان ئینسانەکان".لەسەر
ئەو بڕوایەی کە کاڵاکان" بەرجەستەکەرەوەی کاری ئینسانەکانن ئەتوانن
وەکو نرخەکان لەگەڵ یەک ئاڵوگۆڕیان پێ بکرێن.بەڵام لە ڕوانگەی
ئینسانەکانەوە پەیوەندی کاڵاکان "شێوازی خەیاڵی و گومانی پەیوەندی
نێوان شتومەک لەخۆی دەگرێت".لە قەڵەمڕەوی ئایندا چ ڕوئەدات؟خوداکان کە
خۆیان دەستکراوی زەینی ئینسانن بە شێوەی"ڕوخساری جانەوەرێکی
خۆبەڕێوەبەر "دەرئەکەوێت.ڕوخسارێکی باوەڕ بەخۆ،سەربەخۆ و پشت بەخۆ
بەستو"کە ھەم لە نێوان خۆی وھەم لەنێوان خۆی و جۆری ئینساندا پەیوەندی
دروست دەکات.
لەژێر سایەی پەیوەندیەکانی سەرمایەداریدا،زۆرینەی ھەرەزۆری کۆمەڵگە
بەردەوام ژیان لە مەترسی ونائارامی لە داھاتو و بژیویان
بەسەردەبەن.چاوگێڕانێکی کورت بە کارنامەی ھەر ئەڕۆی دونیایی
سەرمایەداریدا بەڕاستی مەترسیدارە.مەودای نائەمنی ئابوری و ترس لە
تارمایی بێ کاری وبێ سەرپانایی وبرسێتی ومردن بەھۆی بێ دەرمانی وبێ
خۆراکی و تێکدانی خێرای ژینگە وشەڕو تیرۆر زۆرینەی زۆر کۆمەڵگەی لە
مەترسی بەردەوامدا ڕاگرتوە.ترسان لەوەی کە چینی دەسەڵاتدار سود لە
بەکارھێنانی نمونەی زەوی کێڵراو بۆ بڵاوکردنەوەی مەیلی زیان بەخش بۆ
مرۆڤایەتی وەکو ناسیۆنالیسم و ئەلبەتە وەشاندنی تۆوی ئاین وچینینەوەی.
ئاین کە خۆی بەرھەمی ئەم دونیا پیچەوانەیە دەوری چیە؟چ کارێک ئەنجام
ئەدات؟لەبنەڕەتدا کاری پاساو دانی ئەو سەرەوخواریەیەو وشیاوکردنی
بەرگەگرتنیەتی.مارکس دەڵێت"لۆژیکی باوە" مۆڵەتی
ئەخلاقی'یەکەیەتی"ئارامکردنەوە و پاساودانیەتی.
ئـەم دەستەواژەی مارکس زۆر بەناوبانگە"ئـاین تلیاکی گەلانە"بەڵام
ئـەبێت ئـەو خەڵکە پێویستان بە تلیاک بێت ھەتا ئـاین دەوری تلیاکیان بۆ
بگێڕێت،ئـەو خەڵکەئـەبێت لەدەستی شتێک ھەڵبێت وە پەنا بۆ تلیاک
ببات.ئـەبێت بە دەردێک ئـازار بچەژێت ھەتا پەنا بۆ ئـارام بونەوەی ببات
نۆ تلیاک .مارکس لە دەربڕینەکانی پێش ئـەو ڕستەیەدا بە چەند ڕستەیەکی
زۆر بەھێز ئـاماژە بەو"پێویستیە"دەکات".... ئـاین ئـاھی بونەوەرێکی
ستەم لێکراوە،ھەستی جیھانی بێ ھەستە،و گیانی ھەلومەرجێکی بێ گیانە."
ئـاین تلیاکی گەلانە، ھەر ئـەمڕۆ ژمارەیەکی
زۆر کەناڵی ئـاسمانی چ لە جیھانی ئـیسلام لێدراودا و چ لە ڕۆژئـاوادا
خەریکی فرۆشتنی تلیاکی ئـاینن بەشێوەیەکی ڕێکخراو.تەنانەت لە دونایی
بەناو سیکۆلاردا بەتایبەت لە ئـەمریکا ئـەوانجەلیە
خەڵەتێنەرەکان"بونەوەرە ستەم دیدەکان"بەپشت بەستن و پەنابردن بۆ خوداو
مەسیح و معجیزەو خورافات ئـارام دەکەنەوە ھەتا ھەم لە تاڵانیەکانی ئـەم
دونیا بێ ئـاگایان بکەن و ە خەبات و تێکۆشانیان لەم دونیایەدا لە
بەرنامەیاندا نەھێڵن. وە ئـەڵبەت ماوەتە ئـەوەی چەند دراوێکی
داھاتەکەشیان بکەنە باخەڵئـان.
ھەر لیرەدا ئەوەش ڕونبکەمەوە کە کۆمەڵەگە لەبەرامبەر ھێرشی ئایندا
ھەرگیز پاسیف نەبوە وە لە دونیای ھاوچەرخدا بە شێوەیەکی باشترە
نیە.لەیەنێکی گرنگی ھەوڵی ئینسان بۆ گەیشتن بەئازادی وخۆشگوزەرانی و
کەرامەتی ئینسانی وەستانەوەی کاریگەرە لەبەرامبەر ھێرشی ئایندا.لەم
ساڵانەی دوایدا کاریگەریە بەھێزەکانیمان بینی لە ھەموو جیھاندا.
سیامەک بەهاری:
بنەماکەنی ڕەخنەی مارکس سەبارەت بەڕزگاری لە ئاین چین؟ڕەخنەی
ھزری؟ڕەخنەی کۆمەڵایەتی؟ھەر دوکی؟ پێداگریەکانی کامرکس کامانەن؟
موحسین ئیبراهیمی:
ئەگەر چی مارکس وەستانەوە لە خوداکان وخورافاتی ئاینی و ھەروەھا ئاینی
رێکخراو بە گرنگ دازانیت وە بەم مانایە ھەم بەرگری لە ھێرشی ھزری
ڕۆشنگەرەکانی سەدەی ھەژدە بۆ سەر ئاینی ڕێکخراوو،مەسیحیەت وخودا و ھەم
ھەنگاوەکانی کۆمۆنەی پاریس لە دەست کۆتاکردنی کڵێسا بەڵام ھیشتا بۆ
گەیشتن بە ئازادی تەواو لە ئاین بە کافی نازانێت.وەڵامی مارکس بەم
پرسیارە بشت بەستوە بە ڕوانینی ماتریالیستی وچینایەتیەکەی نەک تەنھا
سەبارەت بە ڕیشەی ئاین بەڵکو بەتایبەت ئەو بارودۆخە واقیعی مادیەی کە
ئاینی لە شێوازی جوارەوجۆردا بەرھەم دێنێتەوەو بەری ئەداتە گیان و ڕۆح
ئەیسەپینێت بەسەر کۆمەڵگەدا.
مارکس لە " پێشەکی ڕەخنە لە فەلسەفەی مافی ھێگڵ دا"ئـەڵێت؛خەبات لەگەڵ
ئـاین خەباتی تاڕاستەو خۆیە لەگەڵ جیھانێکدا کە ئـاین بۆن وبەرامە
مەعنەویەکەیەتی."بەڵام بۆ بەتەواوەتی سڕینەوەی ئـەم"بۆن و
بەرامە"مەعنەویە لە زەینی ئـینساندا مارکس پێشنیاری خەناتی ڕاستەوخۆ
لەدژی ئـەو جیھانەخۆیدا دەکات. لە ڕواندەئـ مارکسەوە ئـەگەر
ئـینسانەکان "خۆش نەتی واقیعیان"ھەبێت" خۆش بەختی خەیاڵی"لە زەینی
ئـینساندا جێگایەکی نابێت؛ئـەگەر"بارودۆخێک کە پێویستی بە خۆشباوەڕی
ھەیە "لەناو ببرێت "خۆشباوەڕیش"بەبارودۆخەکە لەنێو دەچێت.وەلەکۆتایدا
ئـەگەر"دونیای پڕ ئـازار بگۆڕدرێت ئـاین کە" خەمانەی پیرۆز"یەکەیەتی و
بڕیارە ئـەو ئـازارە بکاتە شتێکی قابیلی بەرگەگرتن. لەناو بچێت .ئـەبینین
چۆن لە ڕوانگەی مارکسیشەوە خەبات لە دژی ئـاین کە ڕۆشنبیرانی سەدەی
ھەژدەھەم زۆر بەھێز بەرەو پێشیان دەبرد پێویستە وە ھەم خەباتی ڕاستەو
خۆ لەگەڵ زەمینە مادیەکانی بەردەوامی ئـایندا ناتوانیت وەک
ئـاتەئـیستێک خەبات لە دژی ئـاین و خورافات بەریتە پێشەوە و پێت وابێت
ئـیتر کاری ئـاین تەواو بوە وە لەلایەکی تریشەوە ناتوانیت بە خەبات
لەگەڵ خورافاتدا بەھەند وەرنەگریت و دەست لەسەر دەست داتێت و چاوەڕوانی
ڕزگار بون بیت لە کۆمەڵگەی چینایەتی بکەیت بەم پاساوەی کە ڕزگاری لە
ئـاین بەسراوەتەوە بەڕزگاری زەمینەکانی دوبارە بەرھەم ھێنانەوەی ئـاین.
مارکس بەم شێوەیە درێژە بە باسەکەی ئەدات "...رەخنەگرتن لە
ئاین،تەوەھوم لە ئینساندا دەسریتەوە ئەشێ ئەو وەک ئینسانی پاک بوەوە لە
تەوەھوم لەگەڵ وشیاریە بۆ گەواوەکەیدا بیربکاتەوە،مامەڵەبکات،وە
ڕاستیەکانی لە شوێنی خۆی دانیت؛ھەتا بەڵکو وەکو خۆری ڕاستەقینە بەدەوری
خۆیدا بسوڕێتەوە."لێرەدا ئێمەش لەگەڵ پێگەی گرنگی تەبلیغ و لە قاودان
لەدژی ئاین و ڕاماڵینی ئاین لە ڕەخنەی مارکسدا بەرەوڕوین.بەڵام ئەم ئەم
دەستەواژانە لە وەک دەرئەکەوێت ئەو مانایە ئەدەن کە گۆڕانکاری لە
فکرەکاندا،گۆڕانکاری لە دەرونی ئینسان،گۆڕانکاری لە تێڕوانینی ئینسان
لابردنی تەوەھوم لە ئینساندا لە ڕێگای ئاینەوەدەتوانێت گۆڕانکاری لە
ڕاستیەکاندا دیاری بکات وە ئەوەی کە سڕینەوەی ئاین لە ڕێگەی خەباتی
ھزریەوە دەتوانرێت پێگەی ناوەندیتی ئینسان مسۆگەر بکات وە مرۆڤایەتی
بکاتە خاوەنی کەرامەت و ئازادی و ئیرادە.بەڵام مارکس دەمودەست ئەوەش
زیاد دەکات کە"ئاین تەنھا خۆرێکی خەیاڵێیە کە ئینسان ھەتا ئەو کاتەی
بەدەوری خۆیدا نەسوڕێتەوە،بەدەوری ئەودا ئەسوڕێتەوە"ئەوجا پرسیارەکە
ئەوەیە کە چی بکرێت بۆ ئەوەی ئینسان خۆی ببێتە تەوەرەی خۆی.ئینسان
بەدەوری بیرکردنەوەو وەھمێک کە دروست کراوی خۆیەتی دورنەخاتەوە.دیل و
شکستخواردوی ئەم وەھمە نەبێت.ڕۆشنگەریە لە دژی ئاینە کە ئینسان پێش
دەخات بۆ ئاستیکی ئاوەھا یان بارودۆخیکیتر پێویستە بۆ ئەوەی کە ئینسان
بۆ ئاستێکی ئاوەھا گەشە پێبدات؟ چۆن بارودۆخ و چۆن گۆڕانکاری و کام
مەیدانانە پێویستن؟
باسەکەی مارکس ئەوەیە کە ئینسان ئەبێت لە بارودۆخێکدا بێت پێویستی بە "خۆرێکی
خەیاڵی" نەبێت.مارکس لە کتێبێکدا "سەبارەت کێشەی جولەکە"لەدوو ئاستتدا
بەشوێن وەڵام ئەو پرسیارەدا دەڕوات.ھەم ڕوبەڕو بونەوە لەگەڵ
ئاین،سنوردارکردنی ئاین و پاشەکشە پێکردن ولەکۆتاییدا ئازادکردنی
دەوڵەت لە ئاین ویان جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت(ھەمان سیکۆلاریزەکردنی
پەیوەندیە سیاسیەکانی کۆمەڵگە)جێگا مەبەستیەتی وە ھەم ئەوەی کە ئەو
ئاستە لە ئازادی لە ئاین ھێشتا ناتوانێت جێگای "خۆری خەیاڵیی"خودا بدات
بە خۆری ئینسان خۆی.ئەبێت ھەلومەرجی واقیعی ئینسان بگۆڕیت بۆ ئەوەی کە
بتوانێت دەسەڵات وئازادی وئیرادەی ژیانی خۆی ڕێکبخان.
لە یاداشتێکدا لەژێر ناوی خاوەندارێتی تایبەت وکۆمۆنیزم"(دەستنوسەکان...)قسە
لەوە دەکات کە نامۆبونی ئاینی" لە قەڵەمڕەوی ئاگایی وژیانی دەرونی
ئینسانیدا ڕوئەدات لەکاتێکدا کە نامۆبونی ئابوری مەیدانی
ڕاستەقینەیە"بەو ئاکامە دەگات کە" دەرچون لە نامۆبون ھەردوو لایەنەکە
دەگرێتەبەر".بەڵام قوڵی باسەکەی مارکس ئەمەیە کە دەڵێت ئاین لە پەنای
خێزان ،دەوڵەت،یاسا،ئاکار،زانست و ھونەر پەیڕەویلەیاسا گشتی و ئابوری
دەکات.ئەوانە ھەموو شێوازو چوارچێوەی دەرونی،کلتوری و سیاسی نامۆبونی
ئینسانن لە خۆی.ئەمانە ھەمویان بە خاوەندارێتی تایبەتەوە گرێدراون کە
خۆی نیشانەی مادی و بەرچاوی ژیانی ئینسانی نامۆ بوە.مارکس بەو نەتیجەیە
دەگات کە بۆ ڕزگاری لە ھەموو ئەم شێوازەی لە خۆ نامۆبون لە ناویاندا
ئاین ئەبێت لە بنچینەی ئەم لەخۆنامۆبونە ڕزگار بیت.ئەبێت لە خاوەن
دارێتی تایبەت واتە"واتە ھێنانە دەرەوەی ژیانی ئینسان لەژێر
خاوەندارێتیدا"ڕزگار بێت.دەرچون لە خاوەندارێتی تایبەت مەرج وزەمینەی
مادی"دەرچەنە لەھەر جۆرە لەخۆنامۆبونێک".مەرج وزەمینەی"گەڕانەوەی
ئینسان لە ئاین،خێزان،دەوڵەت وھیتر بۆ بونی ئینسانی واتە بۆ بونی
کۆمەڵایەتی خۆی"یەتی.ئاشکرایە کە لەسەرمایەداریدا ئەم"گەڕانەوەی
ئینسانە بۆ بونی ئینسانیەکەی"لە ڕێگەی دەرچون لە
پەیوەندیەبنیاتنراوەکان لەسەر بنەمای کاری بەکرێ ،دەرچون لە
خاوەندارێتی بەھای زیادە لەلایەن خاوەننانی وەسائیلەکانی بەرھەمھێنان و
لە یەک وتەدا ھەڵوەشانەوەی کاری بەکرێ مەیسەرە.
مارکس لەدرێژەی ئەو خاڵانەی باسکران،بە چەند ڕستەیەکی کورت لەسەبارەت
بە جیاکردنەوە پەیوەندی ئاتەئیسم و کۆمۆنیسم قسەدەکات کە شوێنی خۆیەتی
کە بەگرنگ وەریانگرین:"کۆمۆنیزمھەر لەسەرەتای کارەوە(ڕۆبەرت ئون)لەگەڵ
ئاتەئیسمدا دەست پێدەکات بەڵام لەسەرەتاوە بەھیچ شێوەیەک کۆمۆنیسم نیە
و لە ڕاستیدا ھێشتا بەگشتی دابراوە."دواین ڕستەکانی ئەم پەڕەگرافە و
لەھەمان باسدا جیاوازی ئاتەئیسم و کۆمۆنیسم لەگەڵ گەڕانەوی بۆ"ئینسان
دۆستی" ڕون دەکرێتەوە:...ئینسان دۆستی ئاتەئیسم لە سەرەتاوە ئینسان
دۆستی فەلسەفی و دابراوە لە کاتیکدا ئینسان دۆستی کۆمۆنیسم ھەم
واقیعیەوە ھەم ڕاستەوخۆ پشت بەستوە بەکردوە".
مارکس وەک بیرمەندو رابەری کۆمۆنیسم،تیئۆری داڕێژەری بزوتنەوەی واقیععی
چینی کرێکار بۆ گۆڕینی واقێعی بارودۆخ،دەڕات بۆ شەڕی ئەو ھێێزانەی
پارێزەری بارودۆخی ئێستان.لەناویاندا خورافات وئاین و کڵێسا.پێشتر لە
تێزەکانی فیئورباخدا وتویەتی کە فەیسلەسوفەکانی جیھان تەفسیری دونیایان
کردوە لەکاتێکدا کیشەکە لەسەر گۆڕینیەتی.ھەر ئەم تێزە پایەییە لە
ھەڵوێست لەبەرامبەر ئایندا خۆی نیشان ئەدات.ماکس ئاتیستی قەڵمڕەوی
فەلسەفە نیە. تەنھا بێ خودایەک نیە.بۆ مارکس خودا ڕوخسارو بەرجەستەیی و
ڕەنگدانەوەی نامۆبونی واقیعی ئینسانە لە قەڵەمڕەوی دونیای واقیعی و
دەرونیە کە خۆی ڕەنگدانەوەی لە خۆنامۆبونی ئینسانە لەمەیدانی
ئابوری،سیاسی، و بە شێوەی گشتی لە ژیانی مادی و واقیعیە.بناغەی
ئاتەئیسمی مارکس ئینسان دۆستیە.خۆشبەختی ئینسانە.ڕێزی ئینسانە.لە
ناوبردنی نامۆبونی ئینسان لە دونیایی دەرونیشدایە.بەڵام کاتێک لە
خۆنامۆبونی دەرونی ئینسان بەرھەمی لەخۆنامۆبونیەتی لە قەڵەمڕەوی
ئابوریدایە ئەو کاتە ئەم ڕەوتی گێڕانەوەی ھەڵبژاردن وئیرادە و ئازادی
بۆ ئینسانیش لە قەڵەمڕەوی مادی وئابوری تێدەپەڕێت ئەگەرچی وشیاری لە
مەیدانی دەرونیش لایەنێکە لە خابات بۆ ڕزگاری لە نامۆبون لە ئابوری
وسیاسەتدایە.
بیست و سێ ساڵ پاش دەست نوسەکاندا لە بەرزاییەکدا لە جەڵدی یەکەمی
کاپیتاڵدا جارێکی ترجەخت لەسەر ھەمان خاڵ دەکاتەوە.."کاردانەوەی ئاینی
جیھانی واقیع لە زەینی ئینسانەکان تەنھا کاتێک دەتوانێت لە ناو بچێت کە
پەیوەندی عەمەلی ژیانی ڕۆژانەی(نێوا ئیناسن و ئینسان ،ئینسان و
سروشت)بەشێوەکی ڕون و لۆژێکی لەسەریاندا دەرکەوێت."ئاین ڕوپۆشێکە کە
دراوە بە سەر ڕاستی پەوەندیە سەرەوخوارەکانی نێوان
ئینسانەکاندا.ڕوپۆشێک کە ڕوخساری ڕاستەقینەی نەک تەنھا دەشارێتەوە
بەڵکو پاساوی ئەدات.ئەبێت ئەم ڕوپۆشە بخەینە لاوە وە ئەو ڕوخسارە
واقیعیە نیشان بدەیت.ئەم ڕوداوە ڕوناداتئەم"ڕوپۆشە لە ڕوی پروسەی ژیانی
کۆمەڵایەتی ،بەمانای،ڕەوتی بەرھەمھێنانە مادیەکەی ،داناتەپێت مەگەر
کاتێک کە بەرھەم ھێنان بەدەست کۆمەڵی ئینسانە ئازادەکان ئەنجام بدرێت
وە لە ژێر کۆنترۆڵی ئازادانەو بەرنامە ڕێژی ئەواندا بێت".
ھەموو باسەکەی مارکس ئەوەیە کە ئینسان لە دونیای واقیعی و ئابوریدا بێ
ئیرادەیە وئاین لە خۆنامۆبونی ئینسان و بێ ئیرادەیی لە ژیانی دەرونیدا
کە خۆی ڕەنگدانەوەی لە خۆنامۆبون و بێ ئیرادەی ئینسانە لە ژیانی واقیعی
و ئابوریدا.ناتوانیت لەم نامۆبونە لە جیھانیعەقڵی و دەرونی ڕزگاری بیت
مەگەرلەگەڵ ڕزگاربون لە دونیای ڕاستەقینە و ئابوریدا.تەنھا لە ڕێگەی
ڕزگاربون لەم دونیا نامۆیە واقیعیە"ھەمووئازادی"کە لە ڕوانگەی مارکسەوە"
بریتیە لە گێڕانەوەی جیھانی ئینسان و پەیوەندی ئینسان بە ئینسان
خۆیەوە"یە وەدی دێت و ھاوڕێ لەگەڵ ئەو ئینسانەدا لە زنجیری تەوەھموماتی
ئاینی ڕزگاری دەبێت.لە دەستی سومبوڵی بێ ئیرادەی واتە خودا ڕزگاری
دەبێت.لە دیلی مخلوقی خۆی ڕزگار دەبێت .ھەر بەو ئەندازە کە ئینسان
ئیرادەی دونیای خۆی بەدەستەوە دەگرێت و ئیرادە لە خودا
دەسەنێتەوە.بەڵام پەیوەندێکی دوو لایەنەی نیوان خەبات لەگەڵ خوداو
بارودۆخێک کە خودای بەدیھێناوە ھەیە.خەبات لەگەڵ خورافەتی خودا
لایەنێکی گرنگە لەخەبات بۆ لەناوبردنی بارودۆخێکە کە خودای
خولقاندوە.لەگەڵ ئەوەشدا ڕزگاری تەواو لە تەوەھمی خودا پێویستی بە
ڕزگاری تەواوە لە بارودۆخێک کە پێویستی بە وەھمی خودایە.
ئەبینین کە ئاتەئیسمی مارکس لایەنێک وڕوخسارێکە لە بزوتنەوەیەک
وجەنگێکی ھەمەلایەنەی ھزری،سیاسی وچینایەتی لەگەڵ ئەو پەیوەندیانەی کە
ئاین ژێرخانی ھزری وئایدۆلۆژی و بنەما جیانەکراوەکەیەتی.
سیامەک بەهاری:
لە دواین پرسیاری ئەم بەشەدا ئەمەوێت قسە لەبارەی بۆچونی
مارکس سەبارەت بە جیایی ئاین لە دەوڵەت وکۆمەڵگەی سیکۆلاروە
بکەین.بۆچونی مارکس چیە سەبارەت بە سنوردار کردن ئاین لە چوار چێوەی
ھەر ئەم نیزامەی کە پێوستی بە ئاینە؟
موحسین ئیبراهیمی:
ئەزانین کە مارکس بەتنھا کێشەی ڕەخنەی فکری لەدونیای ئێستادا نیە.مارکس
شرۆڤەکارێکی بێلایەنی جیھان نیە.بیرمەندی بزوتنەوەیەکە کە دەیەوێت
دونیا بە شێوەیەکی وشیارانەو چالاکانە بگۆڕێت و ژێرەو ژوری بکات .ئەیەوێت
چینی کرێکار کە بەرجەستەیی نامۆبونی ئینسانە لەتواناییەکانی خۆی لە
کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا بکاتە خاوەنی ئیختیار لە ژیانی خۆی و لەو
ڕێگەیەشەوە ھەموو ئەندامانی کۆمەڵگە بکاتە ھاوڵاتیانی خاوەن ھەڵبژاردن
وژیانیان بگۆڕێت.ئەیەوێت ئازادی وئیختیار بۆ ئینسانیەت بگەڕێنێتەوە .لێرەدا
بوار نیە کە بەدریژی سەبارەت بە دەوری ئاین واقیعی ئاین لەسەردەمی
مارکسدا قسەبکەین.بەڵام ھەر بەوشێوەی کەلە لەوەڵامی پرسیارەکانی پێشودا
وتم لەسەر دەمی ژیانی مارکسدا ئیتر ھەواڵێک نیە لەو ڕۆشنگەرایانەی کە
خەباتیان بۆ بەرگری لە "ئازادی ویژدان" دەکرد لە سەدەی ھەژدەیەمدا.
ئەوان"ڕۆژانی ھەینی گۆشتیان نەدەخوارد وە لە مەراسیمی یەکشەمەکاندا
لەسەر شوێنە تایبەتیەکانیان دادەنیشتن"وە بەگشتی "نێوانیان لەگەڵ
ماتریالیزمدا تێکچوە".خەبات لەدژی خودا و خورافەتی ئاین کەوتوەتە
ئەستۆی چینی کرێکارو کۆمۆنیسم.مارکسی سەدەی نۆزدە،سەدەیەک کە چینی
کرێکار لە ڕوی سیاسیەوە لە پێگەیەکدایە کە مارکس بەیاننامە
خەباتکارانەکەی لە مانیڤێستی کۆمۆنیستدا ڕاگەیاندوە،ھەم ئەشیەوێت ژەھری
ئاین لە ھەموو گۆشەکانی ژیانی ئینساندا بسڕێتەوەو ئەوەش زانراوە کە
گەیشتن بەم ئامانجە لە چوارچێوەی ڕژێمێکدا کە بیناکەی لەسەر
لەخۆنامۆکردنی کرێکارو بەشوێنیدا ھەموو ئینسانیەت ڕاوەستاوە مەیسەر
نابێت.بەم مانایە مارکس لەھەمان چوارچێوەی نیزامی ئێستادا ھەوڵی
پاشەکشە پێکردنی ئاین و کۆتایی ھێنان بەدەستی خوێناوی لە ژیانی
ئینساندادەدات.
لە کتێبی"شەڕی ناوخۆی فەرەنسادا"،مارکس لە ئاماژەیەکی کورتدا وەک
پشتیوانی لە ھەنگاوەکانی کۆمۆنەی پاریس لە دژی ئاینی ڕێکخراو ئەم
خاڵانە بەرجەستە دەکات.کۆمۆنە پاش ھەڵوەشاندنەوەی سوپاو پۆلیس وەک دوو
دامەزراوەی سەرکوتگەری فیزیکی، دەڕوات بەشوێن وەسیلەی مەعنەوی سەرکوت
واتەکلێساو قەشەکان. بە فەرمانی کۆمۆن جیایی کەنیسە لەدەوڵەت بەکردەیی
کرا.دەستبەسەر موڵکەکانی کڵێساداگیرا وقەشەکان ڕەوانەی جیھانی ئارامی
تایبەتی خۆیان دەکران ھەتا بە خێرو سەدەقەی باوەڕداران بژین.دەستی
کەنیسە لە دستێوەردان لە کاری پەروەردە کۆتا ئەکرێت،وە ،وە ھەموو
دامەزراوە پەروەردەیەکان بەخۆڕایی دەخرێنە خزمەت ھەموو ھاوڵاتیانەوە.
لە دیدی مارکسەوە،ھەنگاوی لەم شێوەیە لە ڕاستای سیکۆلاریزەکردنی
کۆمەڵگەو کردنە دەرەوەی ئاین لە فەرمانڕەوایی دەوڵەت ودامەزراوە
گشتیەکان لە چوارچێوەی نیزامی ئێستادا ھەرچەندە گرنگو شیاوی
ئەنجامدانەبەڵام بەس نیە.ئاین دەتوانرێت وەک کاری تایبەتی ئینسان
ڕاگەیەنرێت بەڵام ئەم کەسانە ھێشتا لە کۆیلایەتی ودیلی ھزری ودەرونیدا
دەمێننەوە."دەوڵەت دەتوانێت خۆی لە سنورداریەک ئازاد بکات،بێ ئەوەی کە
بەڕاستی ئینسانەکانی لەو سنورداریە ئازادکرد بێت".دەوڵەت دەتوانێت لە
سنورداریەکانی ئاین ڕزگار ببێت.لە وتەیەکدا"ئازادی دەوڵەت لە
ئاین،ئازادی ڕاستەقینەی ئینسان نیە لەئاین".لە بارودۆخێکی وادا ئینسان
ڕزگاری نابێت لە ئاین بەڵکو ئازادی-بەدەربرێنێکی وردتر ئازادی ئاین وبێ
ئاینی-بەدەست ئەھێنێت.
ئەوسا ئەگەر سنوردارکردنی ئاین،دورخستنەوەی و کردنی بە کاری تایبەتی
بێت ھێشتا ئازادی ڕاستەقینەی ئینسان خۆی نیە لەئاین،بەچ شێوەیەک
دەتوانێت بەیەکجاری ڕزگاری بێت لە ئاین؟ ئایا نابێت لە ھەمان قەڵەمڕەوی
تایبەتیدا بە شوێن ئایندا بڕۆیت و لەو قەڵمڕەوەشدا ژەھرەکەی پاککەیتەوە؟
لایەنێکی تری کۆمەڵگەی سیکۆلار ئەوەیە کە گرنگە لە ھەمان کۆمەڵگەدا
درێژە بدەیت بە خەباتی ھزری وڕەخنەگرانە لە دژی ئاین شێلگیرانە.بەدیدی
مارکس نەک تەنھا ئەبێت ئەدەبیاتی ئاتەئیستی ڕۆشنگەرانی سەدەی ھەژدەیەم
بەفراوانی بڵاوبکرێتەوە بەڵکو ئەو تەئکید لەسەر گرنگی خەباتی وشیارانەی
حزبی کۆمۆنیست لە دژی ئاین دەکاتەوە.لە ڕەخنە لەبەرنامەی گۆتادا لە
بەشی "ئازادی ویژداندا" بەرزاییەکی کورت ھەیە کە بەیانی ھەڵوێستی
ڕاستەوخۆی حزبە بەرامبەر بەئاین نیشان ئەدات:
ئەگەر لەو سەردەمەدەمەی خەباتی کلتوری بوینایە
Kulturkampf (ئاماژەیە بۆ ھەنگاوەکانی بیسمارک لە دژی ئەو حزبە
کاتۆلیکانەی کە پاریزەری خاوەن زەویەکانی باشوری ڕۆژئاوای ئەلمانیا بون)
خەریکی ئەوە بوین کە جارێکی تر دروشمەکانی لیبرالیسم بھێنینەوە
یاد،لەبنەڕەتدا شتیک بەو ناوەرۆکەوە دروست دەبوو:ھەرکەس ئەبێت بتوانێت
بەبێ دەستێوەردانی پۆلیس پێویستییە ئاینیەکانی بە ئەنجام بگەیەنێت
بەڵام لەم بارەیەوە،حزبی کرێکاران ئەبێت لانی کەم،تێگەشتنی بۆ ئەم خاڵە
وەبیر بھێنایەتەوە کە کۆتایی ڕاستەقینەی واتای بۆرژوازی"ئازادی ویژدان"
شتێک نیەجگەلە ڕوقایمی لەبەرامبەر ھەموو جۆرو بەشەکانی ئازادی ویژدانی
ئاینی وە ئەم حزبە بە بەشی خۆی ھەوڵ ئەدات ھەتا ویژدان لە تارمایی ئاین
ڕزگار بکات.
پێویستە لێرەدا خاڵێکی تریش ڕونکەینەوە کە بۆ مارکسی ئازادیخواز
تەنانەت لە قەڵەمڕەوی ڕزگاری لە کۆنترین زنجیری گەردنی مرۆڤایەتی واتە
ئاینیش شوێنێک نیە بۆ سەرکوتی فیزیکی.
تەئیدکردنی ھەنگاوەکانی کۆمۆن و پیداکردی لەسەر ھەڵسوڕانی ئاتەئیستی
حزب(ئاشکرایە کە قسەی لەسەر حزبێکە کە ڕەنگدانەوەی بزوتنەوەی
ڕاستەقینەیە بۆ ڕزگاری لە کاری بەکرێ،واتە کۆمۆنیزمە)ھیچ پەوەنیەکی بە
گۆڕینی ئاتەئیسمەوە نیە بەئایدۆلۆژی دەوڵەت.دەوڵەت ئەرکێتی کە ھۆش
وڕۆحی ھەموو کۆمەڵگە بەتایبەت منداڵان لە کۆمەڵگەدا لە ھێرشی ئاین
بپارێزێت؛دەوڵەت ئەرکێتی پێداویستیەکانی کۆمەڵگە بۆ بڵاوکردنەوەی زانست
وڕزگاری کۆمەڵگە لە خورافات لە ئەستۆ بگرێت؛دەوڵەت بەرپرسە لەوەی
تەنانەت لەگەڵ ھێزی سەرکوتدا بچێت بەدوای ھەر ڕێکخراوێکی ئاینی کە
بەکردوە ھێرش ودەستدرێژی دەکەنە سەر ژیان وگیانی خەڵکی بەڵام دەوڵەت
نابێت و ناتوانێت بە سەرکوت بڕواتە سۆراغی ئاین وەک باوەڕ.
ئەنجلس لە ساڵی ١٨٧٤ کە ھێشتا مارکسیش لە ژیاندا بوو لە ڕەخنە لە
کۆمۆنارە بلانکیستەکاندا کە بەڕواڵە"لەپەیوەند بەنکوڵی کردن لە بونی
خوداوە توندڕەوتر لەوانیتر مامەڵە دەکەن"ئەڵێن بلانکیستەکان لەم
بارودۆخەدا ئەیانەوێت کە خوداوەند وەکو ١٧٩٣،بەھۆی حوکم وبڕیارێکەوە
لەناوبەرن:"لە کۆمۆندا جێگایەک نیە بۆ قەشەکان وئەبێت ھەر جۆرە
کۆبونەوەکی ئاینی وھەرجۆرە ڕێکخستنێکی ئاینی قەدەغە بکرێت."ئەنجلس ئەمە
وەک" فەرمانی مفتی"تێدەگات وە ناڕازیانە دەڵێت کە"تەنھا خزمەتێک
دەتوانرێ لە بەرامبەر خودا ئەنجام بدرێت،ئەوەیە خوانەناسی وەکو
مەسەلەیەکی باوەڕی بکەێتە ئیجباری".ئەنجلس لە"دژی دۆھرێنگ"یشدا زۆر
لێبڕاوانە ئەو بۆ چونەی دۆریگ کە لە کۆمەڵگەی سۆسیالیستیدا ئاین قەدەغە
بکرێت ڕەد دەکاتەوە.
لە کۆتایی ئەم دیمانەیەدا بەکورتی ئەوە زیاد بکەم کە ھەموو ئەم باسانە
بەبێت تەئکیدکردنەوە لە خاڵێکی گرنگ نوقسانە.دەوری تلیاکی ئاینتەنھا
یەکێک لە کارکردەکانی ئاینە.بەڵام ئاین کاریگەری تریشی ھەیە.دەتوانێت
دەست بخاتە سەر دواکەوتوترین بەشەکانی کۆمەڵگەو وھانیان بدات تا دەست
بەرن بۆ کاروکردەوەی سەر سوڕھێنەرو ترسناک.لەو جێگەیەدا ئەم ئەفیونەی
ئاین کارساز نیە و جەماوەری ستەمدیدە لە شوێنی ئاھی ئاین لە دژی خودی
ستەم سەرکەشی دەکەن شمشێری ئاین دەگۆڕدرێت.ھەموو ئەو گروپە ئاینیانەی
کە ھەتا ددانیان چەکدارن وخۆرھەڵاتی ناوەڕاستیان غەرقی ئاگرو خوێن
کردوە بەکردوە ئەیانەوێت ھەر ئەو کارە ئەنجام ئەدەن کە ئەفیونی ئاین
دەرەقەتی نەدەھاتوە.تێکشکاندنی ھەوڵ و ناڕەزایەتی وجوڵانەوەی جەماوەری
خەڵکێک کە بڕیاریانداوە لە جیاتی چاوەڕوانی ھەنگوین وشیر لەو دونیا
ژیانیان لەم دونیا باشتر بکەن.دەوری ئیسلام لە دونیای ھاوچەرخ وگەشەی
ئاتەئیسمی دژی ئیسلامی لە دونیای ئیسلام لێدراودا خۆی بابەتێکی درێژە
کە ئەبێت لە دەرفەتێکی تردا دەستی بۆ بەرین.
________________________________________________
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/ateizimubizutinewe2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/ateizimubizutinewe1.htm
١٨\٥\٢٠٢٠
kawa552000@yahoo.com
|