٢٠\١٢\٢٠٢١
ئاوات بە سەدام، مەرگ خواستنە!

شوان سدیق
سەدام حوسێن ١٨ ساڵە بەر لە ئەمڕۆ و لە ١٣ی دیسەمبەری ٢٠٠٣'دەستگریکراو
لە ساڵی ٢٠٠٦ لەسێدارە درا.
سەدام گەورە دیکتاتۆری عێراقی و ناوچەکەبوو ئەو ھیتلەرێکی نوێ بوو
لەدژی کورد ئێستە دەبینی ھەر کورد بەباشە باسی دەکەن ئەمە کارەساتێکە
پێویستە ھەڵوەستەی لەسەر بکرێ بۆچی کورد گەیشتۆتە ئەم ئاستە خراپە؟!
باسەرەتا نموونەی ئیتاڵیاتان بۆ بھێنمەوە، لێرە مۆسۆلینیان جێھیشتوە،
نکۆڵیش لە خراپەکاریەکانی ناکەن، کەسەرۆکی پێشووترێان لەناوخۆدا
دیکتاتۆربوو و لەدەرەوەی وڵاتیش جەنگی دژی وڵاتانی دیکە بەرپاکردبوو.
تائێستەیش مێژووی مۆسۆلینی وەک و بەشێک لەژیانی ڕابردووی وڵاتەکە
لەخوێندنگاو زانکۆکانیش مێژووی ٢١ ساڵ دەسەڵاتی دەخوێندرێ بەڵام کەس
بەراوردی مۆسۆلینی بەسیاسی و سیاسەتی ئێستە ناکات، ھەریەکەو ھەوڵدەدا
لەھەڵبژاردن تۆڵە لەوی دیکە بکاتەوە.
بینیتۆ ئەمیلكەیر ئاندریا مۆسۆلینی و سەرۆكی حیزبی نێونەتەوەی فاشیزمی
بوو، مۆسۆلینی لە نێوان ساڵانی ١٩٢٢ تا ١٩٤٣ فەرمانڕەوایی ئیتاڵیای كرد،
لەکن ئیتاڵییەکان، نەمبیستوە کەسێکیان ئاوات بەدەسەڵاتی دیکتاتۆری
بخوازن.
مەرج نیە کەئاواتیش نەخوازن ھەموو کەسێکیان لە خۆشگوزەرانیدابن، ڕەنگە
ھەندێ شتیش ھەبێ لەسەردەمی مۆسۆلینی باش بووبێ بەڵام کەئاوات ناخوازن
ھۆکارەکەی ئەوەیە خەڵک چاوی لە باشترە بەئاراستەی ئێستە بۆ داھاتوو
خەڵکی لەڕابردوودا ناژی، ھەر کۆمەڵگەیە لە ڕابردوودا بژی بەکۆمەڵگەی
دواکەوتوو شکستخواردوو دێتە ھەژمار.
بەڵام ئەمە بۆ ئێمەی کورد بەپێچەوانەیە زۆر کۆمێنتی خەڵکی کورد دەبینی
کە ئاوات بەسەدام دەخوازن یان بەچاکە باسی دەکەن، ئەمە ئەگەر بۆ ھەر
گەلێکی دیکە ڕەوابێ بۆ کورد ناڕەوایەو شتێکی عەیبە مرۆڤی کورد بگاتە
ئەم ئاستە بەچاکە باسی سەدام بکات.
پاشان پەیوەندی کورد و ڕژێمی سەدام ھەر تەنیا پەیوەندی دیکتاتۆری
نەبووە، کورد نەتەوەیەکی جیایە سەدام دیکتاتۆربوو کەسێکی جیاواز و
نەتەوەیەکی جیاوازیش بوو.
واتە کێشەی سەدام لەگەڵ کورد ھەم نەتەوەی و ھەم دەوڵەتداریش بوو بەڵام
کێشەی سەدام لەگەڵ عەرەبی شیعە تەنیا ماف و ئازادیە سیاسی و ئایینیەکان
بوو نەک کێشەی نەتەوەی چونکە ئەوان نەتەوەی عەرەبن!
ئەوە دەزانین کە ئیدارەی کوردی لە ھەرێمی کوردستان شکستی ھێنا، لە
دابینکردنی ژیانێکی باش، شکستی ھێناوە لەپەروەردەو تەندروستی و
ئابووریەکی باش کەدانیشتوانەکەی شانازی بەخۆی و نیشتیمانەکەیانەوە بکەن..
ئەو ھەموو شکستەی دەسەڵاتدارانی کورد نابێ شوێنی گرینگیدان و
ئاواتخواستن بەسەدام بگرێتەوە، گرنگە پڕۆژەی بەدیل بۆ ئەو دەسەڵاتە
کوردیە ھەبێ.
لەنێوخۆدا جێھێشتی ئەو سیستەمە سیاسی و ئابووری و پەروەردەییە ئەرکی
ھەموو تاکێکە ھەوڵدان بۆ گۆڕانکاری ئەرکە پەیوەندی بەژیانی
ھەموولایەکەوە ھەیە.
دەشێ ئێمە ترسمان ھەبێ دیکتاتۆریەت زیندوببێتەوە لە نێومان بەڵام نابێ
چاومان لەسەر دیکتاتۆریەت بێ، نابێ دیکتاتۆریەت وەکو پێناسەیەکی باش
ناوزەند بکرێ!
ئیتاڵیا
ماڵپهڕی
شوان سدیق
|