په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٩\٢٠٢٢

ئاواتەخوازبووین پاڵپشتیی چین بۆ شەڕی رووسیا هەڵە بووایە!

 

 

لیدەری رۆژنامەی ئافتن پۆستنی نەرویجی

وەرگێڕانی: هاوڕێ نەهرۆ  

رابەری چین Xi jinping لەم هەفتەیە بۆ یەکەم جار لەوەتەی پەتای کورونا بڵاوبوەوە لە ساڵی ٢٠١٩ رویشت بۆ دەرەوەی وڵات، روژی پێنج شەممە لە سەمەرقەندی ئوزبەکستان نیشتەوە وەک یەکی لە کۆنترین شارەکانی ناوەڕاستی ئاسیا کە مێژووی دەگەرێتەوە بۆ ٢٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا بە هێڵێکی دانەبڕاو، شارەکە یەکێکە لە گرنگترین ناوەندەکانی بازرگانی و پێشەیی و فەرهەنگی. بەڵام سەمەرقەند لەرابوردوودا دووچاری چەندین پەلامار بۆتەوە. شارەکە لە میانەی میژوو لە لایەن ئەلکساندەرەوە هەتک کراوە وەک گەورەترین سەنتراڵی ئاسیا کە لە تورک و عەرەب و فارس و مەنگول و رووسی پێک هاتووە، ئێستاش چپەیەک میژوویی بەسەر شارەکەوە تراویلکە دەکا کاتێ سەرۆکی چین سەردانی دەکا، وەک شاریکی واتابەخش لە هاوکاریی هەریمایەتی لەباتی کێبەرکێ.


سەروکی چین لەوێیە تا چاوی بکەوی بە گروپی شانغهای وەک رێکخراوێک کە دەیەوی هاوکاری بخوڵقێنێ لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە، سەرەتا پێنج ئەندامی ئەم گروپە لەساڵی ١٩٩٦ پێک هاتن کە ئەوانیش چین و رووسیاو کازاخستان و کیرغیستان و تاچیکستان بوون، لەساڵی ٢٠٠١ ئوزبەکستان بوو بە ئەندام لەم گروپە.


لەم چاوپێکەوتنە دا سەروکی چین دەیەوێ هەروا چاوی بە سەروکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین بکەوێ، ئەمە یەکەم جارە لەوەتەی رووسیا پەلاماری ئۆکراینی داوە، سەروکەکانی ئەم دوو وڵاتە روو بە روو چاویان بە یەک بکەوێ.


کرملین پێش ئەم چاوپێکەوتنە لەگەڵ سەروکی چین قورساییەکی زۆری خستبووەوە سەر ئەوەی پوتین چاوی بەسەروکی چین دەکەوێ.


میدیاکانی چین لە لایەکی دیکەوە زۆر سەرقاڵی تایبەتی نەبوون بۆ پلاندانان بۆ ئەم چاوپێکەوتنە، وێنەکانی هەوڵی ئەم هەفتەیە زیاتر سەرقاڵی پەیوەندی دووانەی نێوان چین و ئوزبەکستان و تورکەمەنستان بوون.


ئەمەش نامۆ نیە کە میدیاکانی چین زۆر بایەخ نادەن بەچاوپێکەوتنی نیوان سەروکی چین و پوتین.


Lizhanshu وەک سێ یەمین گرنگترین پیاوی چین لە کۆتایی ئەم هەفتەیە چاوی کەوت بە سیاسەتمەدارانی رووس لە مۆسکۆ، لەوێ ئەوەی دەربڕی کەچین پاڵپشتی بەهێزی شەری رووسیا دەکا لە ئوکراین.


چین بەتەواوەتی لە رووسیا گەیشتووە وپشتگیرییەکی هەماهەنگ بە رووسیای پێشکەش کردووە لە بواری جۆراوجۆردا.


کەمی پێشتر گوتی (ئاسایی و سروشتی و چاکە کە رووسیا بکشێتەوە تاوەکو بەرژەوەندیی ئەتۆمیی خۆی بپارێزێ.).


ئەمەش ناکۆکە لە گەڵ بەیانی فەرمی چینی تاکو ئیستا، وڵاتەکەی ئاماژە بە هەلویستی نیوتراڵی کردووە لەم شەڕەدا، بەلایەنی کەمەوە ترسان لە سزای ئابوری رۆژئاوا.


پاڵپشتی روون بۆ رووسیا ئەگەری ئەنجام گەرایی تێکچوونی پەیوەندی نیوان چین و وڵاتانی رۆژئاوا لێ بکەوێتەوە .


تا ئێستا چین ىڕێکی زۆری گازو نەوت لە رووسیا دەکڕێ.


میدیاکانی چین هاوسۆزی خۆیان نەشاردۆتەوە بۆ رووسیا، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە چین پشگیری هەماهەنگ بۆ رووسیا لەم شەڕە دابین بکا، بەهەر حاڵ ئەمەش هێڵێکی گۆرانکاری نوێ و تازەیە.


چین بە ئاسانی دەتوانی پاڵپشتی زیاتر بۆ رووسیا دابین بکا ئەگەر رووسیا بیەوێ، چین تا ئێستا پاڵپشتی مەتریاڵی رووسیای کردووە لە وێنەی وەبەرهینانی بیانی و قەرز یان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ چەکی پێداوە.


ئەمە هۆیەکە بۆ هیوا و بڕوابوون کە لێدوانی بەهێزی Li zhanshu هەڵە بووایە!
______________________________________________
سەرچاوە:
https://www.aftenposten.no/meninger/leder/i/y6REyK/aftenposten-mener-kinas-stoette-til-russlands-krig-var-forhaapentlig-en-glipp

 

ماڵپەڕی هاوڕێ نەهرۆ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک