٤\١٠\٢٠١٣
ئاوازی من!

بورهان جۆڵا
هێندەی
نەورەسەکانی
کەنار دەریای تەنیایی
بە دوای دەنکە مرواریی
سینە و بەرۆکت
وێڵ بووم.
هێندەی قومرییەکانی
سەر درەختەکانی شار
ئاوازی دوورییم چڕی
تا لە تەنیایی
ون بووم.
هێندەی ناری غەزەلخوان
چاوەڕێی ترازانی
سوخمەی گوڵناری تۆ بووم
کەچی لە مەزەی لێو و
لە سەیری باخی ترێ و
بەی بووم.
پایزی
٢٠١٣
ماڵپەڕی
بوڕهان
جۆڵا
|