٢٣\٨\٢٠٢٣
ئاوده ژیان.

فه‌رهاد
کەریم
چاخواردنه‌وه و چوونه سه‌ربان به واتای به‌رده‌وامیی نایێ له
گۆڕان و له بازدان
هه‌میشه چاخواردنه‌وه لەگەڵ نه‌وه و ئه‌ژدادت مه‌له‌کردنه له
گۆمی خۆت
له بێئاگایی ژیریی جێتدێڵێ
به‌رده‌وامیی ده‌چێته ناو پێخه‌ف
ئیش له سه‌ر گۆمی ناوه‌وه‌ی خۆتکه
بۆ کۆتر فڕاندن هه‌موو رۆژێ مه‌ڕۆ سه‌ربان
له خه‌وتن وه‌ره‌ده‌رێ
بڕۆ ناو گوتن زمانت په‌روه‌رده‌که بۆ سپێده‌ت
یاریگا و گۆڕستان دوو شوێنی جیان بینین ده‌گۆڕن
بۆ گریان ده‌چمه گۆڕستان بۆ رامان یاریگا،
سپێدە جوانکه ژیان
بۆ گریان ده‌چمه یاریگا بۆ رامان گۆڕستان،
سپێدە جوانکه مردن
له نێوان نه‌وه و ئه‌ژداد و ژیان و مردن چا ده‌خۆمه‌وه و کۆتر ده‌فڕێنم
ده‌ستت پڕه له مردن
ده‌ستت به‌تاڵ له ژیان
له نێوان ژیان و مردن به‌تاڵیی باشتره له پڕبوون
چایه‌کی سارد بخۆوه و سه‌یری به‌تاڵیی خۆتکه ئاوێنه تاریکییت ده‌بینێ
له بوونت ونبوونت شاردۆته‌وه
له ونبوونت بوونت شاردۆته‌وه
به درۆ ئاوێنه نابته ئاو
ئاو ژیانه و مردنی پێ ده‌شۆن و خوێنی پێ ئاوده‌ده‌ن
وێنه‌گره به شکانیش ئازار و ده‌مامک ده‌گرێ، بدوێ گوێگرێکی ئارامه
ئاوێنه
سه‌ربانت چۆڵه ئاوێنه‌ت یاریگا
خۆت فڕێده ئاو ژیانت بشۆ
ئاو تژییه له ورده میهره‌بانیی، رابردوو و ئه‌مڕۆت ده‌شواته‌وه
له ئاوێنه‌ش ئاو مه‌ده خوێن
له‌ودیو شه‌قام قاوه‌یه‌ک بخۆوه و دان بده به کۆتر
له گۆمی خۆت وه‌ره‌ده‌رێ ئاوده ژیان.
رێ مرۆڤ.
به دوای پێیه‌کانی مرۆڤ رۆیشتم، مرۆڤ هه‌رگیز ناتگه‌یێنێته ئارامیی،
رێنیشانده‌ر نییه، خوار ده‌ڕوا و رێ گێیه مرۆڤ
لەگەڵ مرۆڤ رێناکه‌م، ئاوه‌دانییه‌کی تاریکه، نه‌که‌ی به دوای هه‌نگاوه‌کانیدا
بڕۆی، که‌وتن چاوه‌ڕێ، دڵنیام گووه تونێڵه نوته‌که رێ
له ناو که‌وتندا ده‌شکێی، تارمایی سێبه‌ریت شکانی به ئازاره رێ،
رۆیین ترسه، مه‌به به پێ، رێز له هه‌نگاوکانی خۆت بنێ، رۆیشتن له
ناو خۆتدا جوانه، له ده‌ره‌وه‌ی خۆت گوو
خاوه‌نی پێیی خۆتبه، خاوه‌نی هه‌نگاوی خۆتبه، ئاگات له ده‌متبێ ون
نه‌بێ رێ
ئێره پڕبووه له رێ
ئاینه رێ، رێ خوا، گورگه رێ، رێ مرۆڤ، لاره رێ، رێ ژاره، رێ دۆڵار،
لیره رێ
بانگهێشتی ژیان بۆ سه‌ر سفره‌ی مردن، ژیان گێ بخه‌وه خه‌وتنت جوانتره
له مردن
پێویستم به خه‌وتنێکی قووڵه، چاو و هزر داخه‌م، سه‌ده‌یێ بده‌م به
ساڵێ ژیان و نه‌دۆڕێم
ساڵێ ژیان زۆره بیگۆڕه به مانگێ، چوار هه‌فته مانگ
گه‌ر مانگێ ژیان زۆره بیگۆره به هه‌فته‌یێ
هه‌فته‌یێ بگۆڕیه‌وه به رۆژێ، به‌شی گووکردن و خه‌وتن ناکا
به‌شی خوله‌کێ پێکه‌نین، ده‌مژمێرێ هه‌ناسه، هه‌یڤێ روندک
مانگێ برسی، ساڵێ گریان، سه‌ده‌یێ ژان
رۆژێ به‌ش ناکا که‌مه بۆ ژیان
بۆ گوو له ژیان رۆژێ به‌ش ناکا
رۆژێ به‌ش ناکا بۆ ژیان گان
له ناو گۆتندا ده‌ژی، ده‌مری له ناو گۆتندا
له ناو بیستندا ده‌ژی، ده‌مری له ناو بیستندا
له ناو بینین‌دا ده‌ژی، ده‌مری له ناو بینین‌دا
ئاگات له رۆژباشی گۆتن بێ، هه‌موو گوتنێک رۆژباش نییه
ئاگات له بیستنی هه‌نگاو بێ، هه‌موو پێیه‌ک هه‌نگاو نییه له رێ
پێیه‌کانی مرۆڤ رێنادا گوو له رێ
رێ مرۆڤه گیرفان، گیرفانی مرۆڤه رێ
رێیه‌کان پڕبوون له ژاری ره‌نگاوڕه‌نگ
مرۆڤ ده‌دوێ و گوێناگرێ
سه‌ده‌یه‌ک زۆره بۆ گووکردن له ژیان
له ناو پاکییدا بڕۆی خۆشه و بمری جوان
هێمنیی بپارێزه له ناو ئه‌و هه‌موو هه‌راو رێیه
تێل و تیڤیت داخه دووربه له جه‌نگ و بازاڕ گرژیی سروشت پژمینی خوا
ڕێی مرۆڤ
ده‌ڕۆین و نازانین بۆ کۆێ ده‌ڕۆین
بیست و چوار کاتژمێر زۆره ئازاد بژی
ده‌ڕۆین و ناگه‌ڕێینه‌وه خۆت له بیر مه‌که مرۆڤ.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|