![]()
|
١٥\١٢\٢٠٢٥ ئاوێنە شەو.
فهرهاد کەریم
لە بوون و نەبووندا، لە
هاتن و ڕۆیشتندا، لە ڕاکردن و مانەوە، دەترسم بڕۆی و ونبم، مانەوە و
ئارامیی ترسە، شەڕ ئیشی بێ ئیشانە، بێ تۆ چ کارەم، شەڕ لەگەڵ تارمایی و
ڕۆیین و ڕووچوون و چەقین، بوونت سێبەر، مانەوەت ئاڵۆز، لە هاوینێکی
سارد و زستانێکی گەرم لە ڕۆژی تاریک و شەوی گەش، ماندوو و تەنیا،
بوێرییە مانەوە، بوون واتا، لەگەڵ خۆم هەڵناکەم، مرۆڤبوون ئاڵۆزترە لە
بوون، لە بەرد ڕەقتر بە دوای ڕاکردنی خۆیەتی و دزینی ژیان، دزینی ژیانی
خۆی و بوونەوەر، خاوەن دەمی بچووکە و پڕ ددان، قەپاڵ لە خۆی و شەڕ
دەفرۆشێ، سەرقاڵە بە هیچ بە بەتاڵیی و بە درێژیی و کورت و پانیی و
بڵندیی و نزمیی خۆی.
|