٢٣\١٠\٢٠١١
ئاوهزە گۆجەکان و
ئاڵای کوردستان.

سەلام عەبدوڵا
دختۆر کامەران مەنتک دەنووسێ: (ئەوەی ئێستا لە کوردستان دەگوزەرێ ،
ئەوە رون دەکاتەوە ، کە ئهقڵ و بیرکردنەوە
، نەک تەنیا لای خەڵکە سادە و ئاساییەکە ،
بەڵای خوێندەوارو رۆشنبیرانیش ئامادەیی نییە ، بە
داخەوە هەرچەندە لاف بە رۆشنبیریی و
خوێندەواری لێدەدرێ ، بەڵام تا دێت ئاسانتر دەکەونە داوی پلانەکانی
دەسەڵاتێکی بێهەڵوێست و تا ئەژنۆ تێئاڵاو لە خیانەتی نیشتمانی و ،
گەرمتر دەکەونە پێ مەلە ... ئەوەتا لە خۆپیشاندانەکان بۆ بەرزکردنەوەی
ئاڵا وەک هەڵوێستێک بەرامبەر ئەو سیناریۆیە دروست کراوەی خانەقین ئەمە
بە زەقی دەبینرێ ..)
ئێمە لە دەرگای ماڵە هەژارێکەوە بۆ ماڵە هەژارێکی تر دەدەین و
بەبەردەوام داخوازییەکانیان لەسەر شەقام، لە سایت، فێسبوک و یوتوب
بەرزدەکەینەوە. ئەوەی ئێمە دەیبینین، دختۆرەکەمان نایبینێ یان باشتر
بڵێم نایەوێ بیبینێ. کامەران و هاوڕاکانی لەبەر ناشارەزاییان لە زمان و
رەفتاری دیکتاتۆریانەی حکومەتی ناوەند لە سەعدیە، جەلەولا، نەفتخانە و
مەنزەریە، خانەقین و مەندەلی بە ئاسانی بەسەریاندا تێدەپەڕێ. ئەوە
لافلێدانی رۆشنبیری و شارەزاییان ئاشکرادەکات و وەک کەسانی
(گۆج*)
لە تێگەیشتنی واقیع دەردەخات.
ئەم جۆرە بەڕێزانە نابینن چۆن ئێمە هەموو پرسێک بە پرسی خۆمان دەزانین
و بە ئاشکرا بەرەنگاری خۆمان کردووە کە وەک خۆیان خزمەت ناکەین بە
ئەجندای ئۆپۆزیتسیونی لیبراڵ یان ئەجندای باڵی هەڵۆ کۆنزەرفاتیفەکانی
ناو پنتاگۆن کە لەدەوری مایکل رۆبن دەسوڕێنەوە!
ئایا هەوڵی رۆشنبیران لە ژیانی رۆژانە بۆ بەرزکردنی ئاڵای کوردستان
لەبەرامبەر سیاسەتی تەعریبکردنی ناوچەکەو پەراوێزخستنی چ پەیوەندییەکی
هەیە بە چەواشەکردنی خەڵک؟ ئاخر ئەو بەڕێزانە خۆیان لە راستییە
پەتییەکان دەدزنەوە و ئێمە(هەموو هەوڵەکانمان بە سەدان بەڵگە بە نووسین
و وێنە و ڤیدیو)دەربڕی ماف و خواستە چینایەتییەکانن. ئەمە یەکەم جارە
بە هۆی بارودۆخی ناوچەکە بە قەناعەتەوەو وەک ئەرک و مافێکی رەوا ئاڵای
کوردستانمان کرد بە بابەت و بە راشکاوی بەرگری لێدەکەین و درێژەیشی
پێدەدەین. هەوڵە مەدەنی، ئاوهزمهند و
هێمنەکانمان زۆر کەس و لایەنی نیگەران و نائارام کردووەو دەلالەتێکی
لەرادەبەر و گرنگییەکی لەبەرچاوی هەیە بۆ ناوچەیەکی پەراوێزخراو و
هەموو کوردستان.
تێڕوانینی مەنتک و ئەوانی تر لەبارەی ئەم پرسە، کەمپینی
(ئاوهز**)ە
گۆجە دوور لە زانستەکانە بۆ تێنگەیشتنی واقیعی و کورتهێنانیان بۆ
گۆڕینی و، بەشێکە لە هەوڵی ئەو رەوتە لیبڕاڵەیە کە بەهۆی خۆپیشاندانە
جیهانییەکان، بەشێوەیەکی لەبەرچاو شکستی هێنا و رسوا و عەبرەت بوون.
چەندە ئێمە خەریکی پرسە چینایەتییەکانین، بەهەمان ئەندازە خەریکی
دژایەتیکردنی سیاسەتی شۆفێنیستی ناوەندین و هەوڵدەدەین لەم رێگایە کورت
نەهێنین. فشاری ئەرکەکان زۆر قورسە، پێویستیمان بە هاریکاریە، بەڵام
مەنتیک و هاوڕاکانی لەبری ئەوەی لە هەندێ پرسی گشتی دەستمان بۆ
درێژبکەن، لێرەو لەوێ بە رەخنەی نابەجێ، بارمان قورستر دەکەن.
بەرگریکردن بۆ بەرزکردنی ئاڵای کوردستان، بەرگریە لە گەلێکی گەمارودراو،
رێگریە لە سیاسەتی تەعریبکردنی ناوچەکەمان و لە تاوانی حکومەتی دڕندەی
ئیسلامی تورکیا و هاوپەیمانە زلهێزەکەی. با بەڕێز مەنتیک بە ئۆباما
بڵێن(گەلی کوردستان مافی ئەوەی هەیە کە بە ئاشتی و هێمنی و سەربەرزی
بژێ)!. ئێمە لە 15/10/2011پەیامی دژایەتی دەسەڵاتی سەرمایە و
لیبرالیزمی نوێ و کۆمپانیا و بانقەکانی بەرزراگرت، بەڵام کاتێ فەرمانی
شوفێنیستی مالکیمان دەستکەوت، بە شانازییەوە ئاڵای کوردستانیشمان
بەرزڕاگرت(دەست لە ئەرکە دیموکراتییەکان هەڵبگرین؟!). حزبەکان پاش2رۆژ
لەسەر هەوڵی ئێمە دەستیان بە کۆبوونەوە کردو خۆپیشاندانیان رێکخست و
دەستیشیان خۆشبێت، بەڵام دەبێ کۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانی داخوازییە
کۆمەڵایەتییەکانیش رێکبخەن و ئەنجامیان بدەن!
__________________________
*
گۆج:
ئیفلیج، (فالج).
**
ئاوهز:
ئهقڵ، (عقل).
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|