ئاوها پاداشتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌نه‌وه بۆیه له‌دیاله و قه‌ره‌ته‌په به فیکه‌کردنێک به‌م دیو و به‌ره‌و باوه‌خۆنکردنه‌وه ده‌برێن!
کۆچه‌ر
ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی دڵگرانی خه‌ڵكی گوند‌و ناوچه‌كه، كوژرانی مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن دوانزه ساڵ به‌ناوی (هه‌ڵوێست ئیبراهیم)ه كه كوڕه تاقانه‌و برای خوشك بوو كه له‌و كاته‌دا خه‌ریكی یاریكردن بوو. ئه‌و مێردمنداڵه ئه‌مساڵ ده‌بووه خوێندكاری پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌خێزانی مێردمنداڵه‌كه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند «تائێستا یه‌كێك له‌خوشكه‌كانی باری ده‌روونی به‌شێوازێكی زۆر خراپ تێكچووه».
بێکه‌س ئه‌ڵێ:
قه‌دری میلله‌تان به‌جاری شکان نه‌حه‌یاتان ما، نه‌ناوونیشان باری ته‌عنه‌تان واهاته سه‌رشان وه‌فدی کوردستان! میلله‌ت فرۆشان هه‌رزه ( به‌عسیانی) شاری خامۆشان
ده‌بێ چۆن خۆیان له خه‌لیفان و سرێشمه ده‌رباز بکه‌ن. دیاره جه‌نابی هێشتا له كێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تێنه‌گه‌یشتووه ،پێویستی به‌وه هه‌یه بچێته لای پسپۆڕێکی کۆمه‌ڵناس و هه‌ندێ شاره‌زای بکه‌ن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵایه‌تی. دیاره سه‌رۆک ته‌نانه‌ت شاره‌زایی له و په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وپه‌روه‌رده‌ی نیشتمانی قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندنیش نییه بۆیه کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌سووک سه‌یر ده‌کات ، یان له‌لاوه جه‌نابی نابه‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه باسی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌که‌ر ده‌کات، خۆی لێ ڵێل ده‌کات و بۆ نازانێ خۆیانن.؟ خۆیان و سه‌رکرده‌کانیانن، بڕیاری کوشتن ده‌ده‌ن و دوایش تیمساح ئاسا،ئاو له چاویان ده‌هێنن .
ڕیسووایی بگاته ئه‌و ڕاده‌یه منداڵێک بکوژن که ده‌شیا ببوایه‌ته که‌سێکی به‌سوود بۆ کۆمه‌ڵی کورده‌واری، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌رای کوشتنی دوو لاوی تر و بریندارکردنی ژماره‌یه‌کیش .
|