1 ئه‌و نینۆكه تیژانهت ببڕهوهو ناز بهپهنجهكانتهوه مه‌كه من پێكه‌نینم به و په‌نجانه دێ گه‌وه‌ریی خۆیان له‌وه‌دا ده‌بینن شكۆفه‌ی گوڵ بوه‌رێنن.
2 من فرمێسكێك تۆ سه‌دان فرمێسكی رژاویت چاوه‌كانم بۆ خۆشه‌ویستی ده‌وێ نه‌ك بۆ بینینی دێوه‌زمه‌ی شه‌وه ترساوه‌كان.
3 به‌خۆشه‌ویستی له‌دایك بووم و نازانم خۆشه‌ویستی پێناسه بكه‌م لهژیانێكدا ده‌ژین مردن و ژیان جیاناكرێنه‌وه.
4 تۆ ده‌ته‌وێ روباره‌كانی حه‌زم تێكه‌ڵ بهدهریاكان نه‌بێ و لهزهلكاوێكدا بوه‌ستێ ، من پێم ووتی "ئه‌و دره‌خته‌م بالاَ به‌رزه‌م سێبه‌رم كردۆته ژوانی باڵنده‌كان هه‌رگیز ناتوانم ئه‌و ده‌ریا به‌رینه‌ی سه‌ر رێگه‌م جێ بێڵم.
5 پێت وایه من ئه‌و كیژۆڵه هه‌ژاره‌م كه هه‌میشه داوای خوێن رشتنم لێ ده‌كه‌ی ؟ بۆیه ئازاری ئه‌و خوێنه ده‌بێته خه‌ون و به‌یانیان بۆ كۆرپه‌كانی ده‌گێڕمه‌وه.
6 شمشێری رق هه‌ڵمه‌كێشه خۆ دڵم بێ خاوه‌ن نیه تاكوو كێوت بۆكوون بكا.
7 جاران بۆنت بهقژمهوه ده‌كرد بۆنی عه‌تری هه‌ناسه‌ت بوو ئه‌مڕۆ بۆنی ئازار چاوه‌كانم ده‌ریای ئه‌وینت بوون ئێستاش گۆمێكی لیخن.
8 به‌چی ده‌چێ عه‌زیزم كه گۆڵهكان هه‌ڵوه‌رین جارێكی تر بهلقهوه نانرێنهوه كه ئازاره‌كان تۆماركران به‌له‌زه‌تی سه‌دان ماچیش ناسڕێنه‌وه.
9 شه‌و نیه په‌نجه‌ی خۆم نهبرم به‌و پارچه شووشانه كهلهخهونێكی نامردا لهرووخسارمدا شكاندووتن وات لێكردووم حه‌ز له‌مانگه شه‌ویش نه‌كه‌م.
10 عه‌زیزم ساتێك له‌سیمای زه‌رد هه‌ڵگه‌راوم بڕوانه ووشه‌كانی رۆحم زمانیان گرتووه‌و په‌نجه‌كانیشم سه‌هۆڵبه‌ندان خه‌مه‌كانم ئاوێزان بوون وه‌ك چۆله‌كه‌یه‌كی باڵكراوو له‌ژێر ده‌ستی مناڵێكی بزۆزدا به‌ند كراون.
|