ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک
له شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن
-
ئه‌ی باوکه‌ڕۆ!
کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ی من سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی فیلمکاره‌کان نیه -
یاخود ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فیستیڤاله‌که. کاتێکیش ناویان ده‌به‌م
له نوسراوه‌که‌م، به‌هۆی شیته‌ڵ کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیانه‌وه
ڕوویان لێده‌نێم - وه جیاوازی ناکه‌م له‌نێوان فیلمکاری هاوڕێ و نه‌ناس
- به‌ڵکو له بۆچونێکی زمانی فیلمکار‌یه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌که‌م ده‌خه‌مه
به‌رده‌م خوێنه‌ر. ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی لێیان ده‌دوێم - له‌لایه‌ن
ده‌رهێنه‌رانی ناوداری وه‌کو (کۆپوڵه - یان - یه‌ڵماز گۆنای) ه‌وه
دروست بکرانایا، باسه‌که‌ی من هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌بوو که‌لێره
نوسراوه‌ته‌وه. فیلمکاره‌کان زۆربه‌یان هاوڕێن ،به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و
ڕێز‌و یه‌کترناسینه‌وه ، تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه من چاوپۆشی له هه‌ڵه‌کانیان
بکه‌م و به‌کوێرانه ده‌ستخۆشیان لێبکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خۆم خۆشه‌ویست بکه‌م
لایان و مامه‌حه‌مه‌یان بۆ بکه‌م و زیاتر پاڵپشتیان بم له دووباره‌کردنه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌کانیان، چونکه هه‌ڵه‌کان له‌ناو ئه‌م به‌رهه‌مانه ئه‌وه‌نده
گه‌وره‌ن، ئه‌گه‌ر من و چه‌ند که‌سانێکی تری فیلمکاری شاره‌زا ئه‌م
لاوازی و که‌م وکوڕیه‌ی به‌ر هه‌مه‌کان نه‌خه‌ینه روو، ئه‌وا هه‌رگیز
پێشناکه‌وین و فێرنابین ، به‌ڵام هه‌رچه‌نده لێدوانه‌که‌ی من دوورنیه
بیبێته هۆی دڵگرانی به‌هۆی شکانه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کان، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا زیاتر باسه‌که‌م و ره‌خنه‌کانم به سودبه‌خش ده‌زانم چونکه
ته‌نها مه‌به‌ست لێره ئه‌وه‌یه که له دوا رۆژا له به‌رهه‌مه‌کانی
داهاتودا ئه‌م فیلمکارانه هه‌ڵه پڕمه‌ترسیه‌کانیان دووباره و سێ
باره نه‌که‌نه‌وه.
به‌هۆی زیاتر له سی و پێنج ساڵی ژیانم له‌ناو هونه‌ری نواندن و
فیلمکاری چی بۆ ته‌له‌ڤیزیۆن و سینه‌ما و شانۆ، هه‌روه‌ها به‌هۆی شاره‌زایی
یه‌کی قوڵ و فراوان ده‌رباره‌ی سینه‌مای جیهانی و خۆپه‌روه‌رده کردنم
به‌زمانی سینه‌مای کلاسیک و سه‌رده‌می و خوێندنی بواره‌کانی فیلمکاری
له دانیشگای له‌نده‌ن، ماوه به‌خۆم ده‌ده‌م که‌وا سه‌رنج و ڕه‌خنه‌کانم
له‌وسه‌را دروستکه‌ربن نه‌ک ڕوخێنه‌ر، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا
ڕاستگۆبن به‌بێ هیچ جیاوازی کردن له نێوان فیلمکاره کان.
پێ شه‌کی پێویسته پێناسه‌ی فیلم بکه‌ین- لێره مه‌به‌ستم فیلمی ئه‌ڤانگارد
و پۆست مۆدێرن یاخو فیلمی دۆکومێنته‌ری نییه - به‌ڵکو باس له فیلمی
سینه‌مایی چیرۆکی - داستانی ده‌که‌م که پێی ده‌وترێت فیکشن - ئه‌مه‌ش
له دوو شێواز پێک دێت له ژێر ناونیشانی: فیلمی بازاڕی که ئه‌و
فیلمانه‌ن له لایه‌ن ستودیۆ به‌هێزه‌کانه‌وه به به‌رهه‌م دێن وه‌کو
هۆڵیود - و له سینه‌ماکانی جیهان نیشان ده‌درێن - ئه‌وه‌ی تریان به
ناوی فیلمی ماڵی هونه‌ری. لێره کاتمان نییه به ووردی باس له‌م دوو
شێوازه بکه‌ین و له جیاوازییه‌کانیان - به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ بێت - هه‌ردوو
شێواز هاوبه‌شن له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆک - هه‌رچه‌ند لێره زیاتر باس له
ماڵی هونه‌ری ده‌که‌م چونکه زۆربه‌ی فیلمکاره کورده‌کان ئه‌م شێوه
فیلمکاریه‌یان گرتوه‌ته خۆ - که ژیانی فیلمه‌کانیان له یه‌ک دوو
فیستیڤاڵ به‌و لاوه زۆر کورته و ته‌واو ده‌مرێت - جگه له یه‌ک
دوانێکیان ڕه‌نگه له یه‌ک دوو قورنه سینه‌ما نیشان درێن له ژێر
ناوی فیلمی ماڵی هونه‌ری. گرینگ هه‌ردوو شێواز وه‌کو فیلمی فیکشن - ده‌ناسرێن
- جا بۆیه پێناسی فیلمی فیکشن زۆر پێویسته: فیلمی فیکشن مانای گێرانه‌وه‌ی
چیرۆک به ووێنه - چی چیرۆکی داستانی بێت - یان له ڕوداوی ڕاستییه‌وه
ورگیرابێت - یان له فانتاسیای نوسه‌رێکه‌وه - له ڕۆمانێکه‌وه. گرینگ
ئه‌و چیرۆکه به ووێنه - به زیره‌کی بکرێت به فیلم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ده‌رهێنه‌رێک شاره‌زایی زۆر باش نه‌بێت له مانای ووشه‌ی ده‌رهێنان
فیلم - ئه‌وه ناتوانێ چیرۆک به سه‌رکه‌وتویی وه‌رگیرێ بۆ ووێنه و
فیلمی سه‌رکه‌وتوی لێ دروست بکات، واته فیلمه‌که‌ی سه‌قه‌ت ده‌رده‌چێت.
زۆر گرینگه که فیلمکار چیرۆکێ هه‌ڵبژێرێ
بۆ ئه‌وه‌ی بیکات به فیلم پێشه‌کی دڵنیا بێت که ناوه‌ڕۆکی ئه چیرۆکه
وه پاڵه‌وانه‌کانی هه‌موو ئه‌و برگه و مه‌رجانه‌یان تێدایه که ده‌بنه
هۆی دروست بوونی فیلمێکی سه‌رکوتوو - به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه کارمه‌ندانی
کورد - زۆربه‌یان چیرۆک ناکه‌ن به ووێنه - فیلمی سه‌رکه‌وتو به‌ده‌ست
نا‌هێنن چونکه ڕاسته‌وخۆ باس له سیاسه‌ت ده‌که‌ن - و باسی ئه‌و کاره‌ساتانه
ده‌که‌ن که به‌سه‌ر کوردا هاتووه - نه‌ک وه‌کو فیکشن - به‌ڵکو به
شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رلێ شێواوی که ده‌بێته هۆی بێزارکردنی بینه‌ر-
زۆربه‌ی بینه‌ری کورد ئاگاداری و زانیاری باش هه‌یه له سه‌ر ئه‌م
ڕوداوانه - وه‌کو ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه - وه بینه‌ر هیلاک بووه به
ده‌ستیانه‌وه - که به‌م شێوه زۆر سه‌قه‌ته به واتای فیلم دووباره
و سێباره ده‌بنه‌وه. ئێمه‌ی کورد به‌گشتی بینه‌ری فیلمان که‌مه - بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌مه‌ش له‌ناو نه‌به‌ین - پێوسیته به‌زوترین کات
فیلمکاره‌کانمان دوورکه‌ونه‌وه له‌م کاره سه‌رلێ شێواوی و بێکه‌ڵکانه
و رووکه‌نه فیلمی پڕ له داستان و فه‌نتاسیا و پڕ له پاڵه‌وانی به‌هێز
- ژۆنرای جیاواز که ده‌بنه هۆی سه‌رنج ڕاکێشان و کۆکردنه‌وه و زیاد
کردنی بینه‌ر- وه به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕێ و شوێنی فیلم له ناو کۆمه‌ڵگا -
چونکه کۆمه‌ڵگای بێ فیلم کۆمه‌ڵگایه‌کی که‌م ڕه‌نگ و مردوه. بێگو‌مان
ئێمه شادین که فیلمان زۆر بێت - فیستیڤالی فیلمان زۆر بێت - به‌ڵام
هه‌رگیز شاد نین که خاوه‌ن بابه‌تی زۆر توره‌هات و سه‌قه‌ت بین له
ژێر ناونیشان فیلم. منیش خه‌می گه‌وره‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر زوو به
زوو ئاوه‌ر له‌م کاره سه‌قه‌تانه نه‌ده‌ینه‌وه - ڕه‌نگه سینه‌مای
کوردی - که زۆر باسی له سه‌ر ده کرێت - وه به بۆچونی من هێشتا له
دایک نه‌بووه - ره‌نگه زۆر به سه‌قه‌تی له دایک بێت و به‌ره‌و هه‌ڵدێر
بڕوات وه چه‌نده‌ها ساڵی دوور و درێژی بوێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌م
شێوازه سه‌رلێ شێواوه ڕزگار بکه‌ین- جا با چی زیاتر له‌مه هێز و
کات به فیڕۆ نه‌ده‌ین وه ئه‌م شێوه کارانه ڕاگرین - نه‌ک سبه‌ی ئه‌م
کارانه‌ی که زۆربه‌یان چاو ڵێکه‌ری فیلمی فارس و تورکی و عه‌ره‌بییه
- چاولێکه‌ریه‌کی زۆر به سه‌قه‌تی - ببێ به سینه‌مای کوردی. گێڕانه‌وه‌ی
چیڕۆک به فیلم - ده‌بێت پڕ به مانای خۆی چی له ڕوداوی ڕاستیه‌وه وه‌رگیرێت
- چی له دونیای خه‌یاڵ و فانتاسیا - سه‌ره‌نج ڕاکێشه‌ر و باوه‌ڕ
پێکراوبێت - نه‌ک ته‌نها له ناو کورد به‌ڵکو له ناو بینه‌ری جیهانی -
به‌ڵام به‌وه ده‌چێت که فیلمکارانی کورد - به‌تایبه‌ت زۆربه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌کان
تاکو ئێستا به‌ڕاستی له مانای فیلمی سینه‌ما و فیکشن نه‌گه‌یشتون - هه‌ر
بۆیه‌ش بۆ نموونه - زۆربه‌ی ئه‌کته‌ره‌کانیان زۆر لاواز و سه‌قه‌ت
ڕۆڵه‌کان ده‌بینن و هیچ هه‌ست و خواستێک لای بینه‌ر دروست ناکه‌ن - به
پێچه‌وانه‌وه - هه‌ر دوای ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له ته‌ماشاکردنی "
فیلمه که" بینه‌ر دڵگران ده‌بێت له‌و کاره‌کته‌ر و ئه‌کته‌رانه -
سڵیان لێ ده‌کاته‌وه - به‌ڕاستی جێی شه‌رمه‌زارین.
بێگو‌مان ده‌رهێنه‌ری سه‌قه‌ت ئه‌کته‌ری سه‌قه‌ت
دروست ده‌کات.
یه‌که‌م خاڵی سه‌ره‌تا و سه‌ره‌کی بۆ ده‌ست پێ کردن به دروست کردن
فیلم سینه‌مایی- ئه‌وه‌یه که بزانین جیاوازی چییه له نێوان گێڕانه‌وه‌ی
چیرۆک به زمانی سکرین پله‌ی وه گێڕانه‌وه‌ی چیرۆک به زمانی کۆڵان و
سۆز و ژێرده‌ستی و خۆبه که‌م زانین و به‌قوربانت بم من کوردم -
کیمیاویم لێ دراوه - ماڵم سوتاوه - ئه‌نفال کراوم - ئه‌مه زمانی سینه‌ما
نییه. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی فیلمکارانی کورد خۆیا‌ن "مه‌ته‌ڵی" کاره‌که‌یان
ده‌نوسنه‌وه - ناوی لێده‌نێم مه‌ته‌ڵ نه‌ک (سکرین پله‌ی) چونکه زۆر
دوورن له دونیای فیکشن و فیلم کاریه‌وه - هه‌ندێ جار ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رهێنه‌ره
چاوێکی سینه‌مای باشیشی هه‌بێت، مه‌ته‌ڵه‌که‌ی له‌ناو ئه‌و گێژاوه سه‌رلێ
شێواوییه ئه‌وه‌نده به سه‌قه‌تی نوسیوه‌ته‌وه - له‌و سه‌را (فیلمه‌که‌ی)
کاره‌که‌ی سه‌قه‌ت ده‌ر ده‌چێت. بۆیه سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردن بۆ
فیلمکاری کورد و ده‌رهێنه‌ره‌کانی ئه‌وه‌یه که فێربن سکریپت مانای چی
یه و چۆن ده‌توانن (سکرین پله‌ی) سه‌رکه‌وتوو بنوسنه‌وه - تاکو که
سکریپت کرا به ووێنه - فیلمی سه‌رکه‌وتوی لێ دروست بیت و نه‌ک ته‌نها
له یه‌ک دوو فیستیڤاڵ نیشان درێت - به‌ڵکو برواته بازاری جیهان. جا
دوای ئه‌م پێشه‌کی یه ده‌رباره‌ی فیلمی سینه‌ما - بابێینه‌وه سه‌ر
باسی ئه‌و فلیمانه‌ی که من له فێستیڤاڵه‌که بینم و باسی فێستیڤاڵه‌که:-
فیلمه کورته‌کان:
ئه‌م شێوه فیلمکاریه سودمه‌ندی بێ هاوتایه بۆ ئه‌وه‌ی فیلمکار، به‌تایبه‌ت
ده‌رهێنه‌ر، خۆی بسه‌لمێنێ که له‌زمان و ڕێزمانی فیلمکاری تێگه‌یشتوه
- و - له دواڕۆژدا ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می فیلمی سینه‌مایی، ( فیچه‌ر فیلم)
بکه‌وێته ژێرده‌ستی ، ئه‌وه ده‌توانی سه‌رکه‌وتوانه ئه‌و فیلمه به
ئه‌نجام بێنێ. واتا ده‌توانین بڵێین، کورته فیلم، (شۆرت فیلم) یه‌که‌م
هه‌نگاوه بۆ به ئه‌نجام دانی فیلمی سینه‌مایی، جا ئه‌گه‌ر فیلمکار له‌م
یه‌که‌م هه‌نگاوه سه‌رکه‌وتو بێت، ڕه‌نگه، دوارۆژی فیلمکاریی ڕۆشن
بێت ، به‌ڵام ئه‌مه یاسایه ک نییه و گه‌رانتیشی به دواوه نییه به‌مانای
ئه‌وه‌ی که کورته فیلمه‌که‌ت زۆر باش بوو، ئه‌وا فیلمه سینه‌ماییکه‌ت
سه‌رکه‌وتو ده‌بێت، نه‌خێر، به‌ڵام بێگو‌مان زۆر باشتره ئه‌گه‌ر
فیلمکار له سه‌ره‌تا خۆی له کورته فیلم تاقی بکاته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی
ڕوو له فیلمی سینه‌مایی بنێت، به‌تایبه‌ت کاتێک ئه‌وفیلمکاره په‌روه‌رده
و شاره‌زایییه‌کی باشی نه‌بێت له کولتوری سینه‌مادا. مه‌رجه‌کانی به
به‌رهه‌م هێنانی کورته فیلمی سه‌رکه‌وتوو بۆ ده‌رهێنه‌ر ئه‌وه‌نده
جیاوازیان نیه له‌گه‌ڵ زمانی فیلمی درێژ، بۆیه زۆر پێویسته ده‌رهێنه‌ر
بتوانێت به‌ماوه‌یه‌کی که‌م و کورت هه‌موو ئه‌و بڕگانه بخاته روو که
ده‌بنه هۆی دروست بوونی ئه‌و فیلمه. له‌م بڕگانه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی:
گۆڕانی ئه‌کته‌ر بۆ کاره‌کته‌ر، به‌کار هێنانی کامێرا، ڕۆ شنای و
سکریپت. به‌ڵام بۆ کورته فیلم یان فیلمی درێژ، که‌سێک که ده‌یه‌وێ به‌خۆی
بڵێت فیلمکار، یه‌که‌م هه‌نگاو و سه‌ره‌تاترین هه‌نگاو که بناغه‌ی سه‌ره
کیه بۆ فیلمکاری، ئه‌وه‌یه که فیلمکار بزانێ، تێبگات ، فیلم کاری
مانای چی یه؟ من لێره دا به ڕسته‌یه‌ک وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه
فیلمکاری- وه‌ر گێرانی چیرۆک له ووشه‌وه بۆ
وێنه‌ی جوڵاو.
ئه‌گه‌ر باش سه‌رنجی ئه‌م ڕسته‌یه بده‌ین ده‌بینین چیرۆک ڕوحی فیلمه،
به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی چیرۆک به ته‌نها به‌س نییه ، داڕشتنی ئه‌م چیرۆکه
به‌زمانی سینه‌مایی، شاره‌زا، ده‌بێته هۆی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م فیلمه.
چیرۆک داڕشتن بۆ سینه‌ما (سکرین پله‌ی) ئه‌وه‌ی له‌ناو کوردا به هه‌ڵه
پێی ده‌وترێ سیناریۆ، گرینگ‌ترین لایه‌نی فیلمکاریه، و لاوازترین لایه‌نه
له ناو سه‌رتاسه‌ری فیلمه کوردیه‌کان، ئه‌مه‌ش به هۆی سه‌رلێ شێواوی
فیلمکاره‌وه‌یه، فیلمکاری کورد به گشتی واده‌زانێ بۆله‌تینی سیاسی ده‌نوسێته‌وه،
وا ده‌زانێ باس بکات له شه‌ل و کوێر و سه‌قه‌ت و ماڵوێرانی جه‌نگ، له
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، ئیتر ئه‌مه دبێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی
بینه‌ر ڕابکێشێت. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر ترسناکه، ئه‌توانم بڵێم نه‌خۆشیه‌که،
سه‌ره‌تانێکه، له‌ناو فیلمکاری کورد سه‌ری هه‌ڵداوه، بوه‌ته هۆی سه‌رلێشێواندن
و زمانی سینه‌مای ته‌واو له‌ناو بردوه پێش ئه‌وه‌ی ماوه بدات ئه‌و
زمانه له دایک ببێت. به‌م شێوه‌یه‌ش زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و چل و
پێنج کورته فیلمه‌ی له ڤیستیڤاڵ ئه‌م ساڵ نیشان دران ، شیوه‌ن و
باوکه‌ڕۆ، به‌فر و سه‌رما، برسێتی و هه‌ژاری، هه‌ڵبجه و کیمیاوی، ئه‌نفال
و سه‌دام بوون. جگه ته‌نها له پێنج کورته فیلم که وه‌ک بابه‌ت و
ڕێزمانی سینه‌ما خۆیا‌ن له ئه‌وانی تر جیا ده‌کردوه. زۆربه‌ی ئه‌م چل
کورته فیلمه ی تر سه‌رلێ شێواوێکی بێ هاوتایان به‌خۆوه ده‌بینی له
تێکه‌ڵکێشی سیاسه‌ت، فیلمی دۆکومێنته‌ری و فیلمی داستانی به شێوه‌یه‌کی
ئه‌وه‌نده سه‌قه‌ت که بۆ ئاشی هه‌لیسه‌ش خۆش نه‌بوون. چیرۆکه‌کان، ئه‌گه‌ر
هه‌ندێکیان وه‌کو بابه‌تیش گرنگ بونایه، به‌هیچ جۆرێک وه‌کو چیرۆکی
فیلم دانه‌ڕشترابوون. یاخود داڕشتنه‌کانیان واته (سکریپت) ئه‌وه‌نده
هه‌ژار و لاواز بوون که به‌ڕاستی جێی شه‌رمه‌زاری بوون. خۆزگه زۆربه‌ی
ئه‌و فیلمه کورتانه له‌وه‌ش کورت تر بوونایه. خۆزگه‌یه‌کی گه‌وره‌تریش
که‌وا ئه‌وکه‌سانه‌ی ئاره‌زوی به‌رهه‌م هێنانی کورته فیلم ده‌که‌ن -
هه‌ندێک زیاتر شاره‌زایییان په‌یدابکردایه له‌فیلمکاری، پێش ئه‌وه‌ی
په‌لامارده‌ن و به‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک بابه‌تێک بخه‌نه سه‌رکامێرا و
ناوی لێ بنێن فیلم. ئه‌و کورته فیلمانه‌ی که شایه‌نیان به ته‌ماشاکردن
بوون - چی له‌ڕوی ته‌کنیکی، چی له‌ڕوی ناوه‌ڕۆک - به‌ڕاستی سینه‌ما
بوون: نۆش- حوسێن تاباک. خه‌ونبین- تۆنی گریسۆنی. ئه‌وانی تر - هیشام
زه‌مان. دوور نییه یه‌ک دوانی تری کورته فیلمه‌کان شایه‌نیان بێت له
هه‌ندێ ڕوانگه‌وه باس کرێن - به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌راستی بابه‌تێک
ناوی فیلمی لێ بنێن ئه‌وا له پاڵ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه - زۆر به زه‌حمه‌تی
ده‌زانم دانه‌یه‌کی تر هه‌ڵبژێرم له‌ناو ئه‌و چل و سێ فیلمه کورته‌ی
تر که نیشان دران.
فیلمه دۆکومێنته‌ره‌کان: هه‌ر چه‌ند ئه‌م شێوه فیلمکاریه پێی ده‌وترێ
دۆکومێنته‌ری واته تۆمارکردنی ڕوداوی ڕاستی- یان به‌سه‌رداچونه‌وه‌ی
ڕودای ڕاستی- نابێت له یادمان بچێت - که وه‌کو فیلمی داستانی - فیلمی
دۆکومێنتریش - دروست کراون - واته ئه‌گه‌ر بابه‌ت یان ناوه‌ڕۆک چیرۆکی
ده‌ست کرده‌ش نه‌به‌ن - چونکه ئه‌و ناوه‌ڕۆکه وه ڕده‌گێڕین بۆ ووێنه،
پێویسته ڕێزی زمان و ڕێزمانی فیلمکاری تایبه‌ت مه‌ندی دۆکومێنته‌ری
به خۆیانه‌وه ببینن - ئه‌گه‌ر نا ئه‌مانیش جارێکی تر- به‌هۆی ئه‌وه‌ی
باس له کاره‌ساتی هه‌ڵبجه - یاخو ئه‌نفال ده‌که‌ن - ئیتر به‌سه -
هه‌ر کامیرا بگره ده‌ست و فیلم که‌و ناوی بنێ دۆکومێنته‌ری - ئه‌م
شێوه کاره - له‌و سه‌ردا - هه‌روه‌کو کورته‌کان سه‌رلێ شێواو و کاری
سه‌قه‌ت ده‌رده‌چن - واته ئه‌گه‌ر فیلمی دۆکۆمێنته‌ریش به‌ئه‌نجام بێت
- نابێت هه‌رگیز له‌یادمان بچێت - زمانه‌وانی فیلمکاری به‌هه‌مو بڕگه‌کانییه‌وه
زۆر پێویستن و ده‌بێت شاره‌زایی ته‌واومان تێدا هه‌بێت. بۆیه‌ش - ده‌ڵێم
دۆکومێنته‌ریش دروست کراوه - چونکه فیلمکاری زیره‌ک - بابه‌ته‌که‌ی
بلیمه‌تانه دادرێژێت و ده‌توانیت به‌زمانی کامێرای سه‌رکه‌وتو به‌رهه‌مه‌که‌ی
زۆر به باڵا‌و پڕ بایه‌خ به بینه‌ر بگه‌یه‌نیت - به‌ڵام کاتێک لاوێکی
کورد زۆر به حه‌ماس و عه‌شقه‌وه - په‌لاماری کامیرا ده‌دات و "فیلمی
دۆکومێنته‌ری" پر له شیوه‌ن و باوکه‌ڕۆ و گریان و ئه نفال ده‌کات - به‌بێ
ئه‌وه‌ی هه‌ستی بۆ زمانی کامیرا و فیلمکاری هه‌بێت - ئه‌وا ئه‌نجامه‌که‌ی
زۆر ریسواییه و ئه‌و بابه‌ته گرنگانه‌ش وه‌کو هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال،
به گاڵته‌جاڕی له فیلمه‌که‌یا دێته باس. به‌گشتی دۆکومێنته‌ره‌کان
زۆر لاوازیان به‌خۆوه ده‌بینی له ڤیستیڤاڵه‌که - هه‌رچه‌نده هه‌ندێکیان
زیاتر هه‌وڵی دابوو سه‌رکه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێ له‌ڕوانگه‌ی فیلمکاری
- ئه‌و کارانه‌ی که به‌لایه‌ن منه‌وه سه‌رکه‌وتو بوون - یاخو زۆر
نزیک بوونه‌وه له سه‌رکه‌وتن: دۆکو مێنته‌ری گه‌ران له شه‌ره‌ف - مه‌ری
ئان. کوردی ئازادیخواز - ئازاد که‌رکوکی. مشتێک خۆڵه‌مێش - نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د.
فیلمه درێژه‌کان: ئه‌و فیلمانه‌ی که گوایه
فیلمی سینه‌ماین!!!!!
له‌سه‌ره‌تادا که چاوم به به‌رنامه و پرۆگرامی ڤیستیڤاڵه‌که که‌وت
- یه‌کسه‌ر شادومانی بێهاوتای خۆم ده‌ربڕی به‌بینینی ئه‌م هه‌موو به‌رهه‌مانه
- واتا ئه‌وه‌نده دڵخۆش بووم- بڕیارم دا واز له کاروباری خێزان و
ژیان بێنم و له هه‌ر ده رۆژی ڤیستیڤاڵه‌که تام و چێژی فیلمی کوردی بم
- ئه‌ی نه‌ی خۆی تاڵه.
هه‌ر له دوابه‌دوای بینینی یه‌که‌م و دووه‌م فیلمی درێژ - ده‌مم تاڵی
لێ نیشت - سینگم به‌ر قورسایی که‌وت - مێشکم ئالۆز بوو به‌رچاوم تاریک
- ئه‌گه‌ر بڵێم ڕوخاو - ئه‌گه‌ر بڵێم سه‌قه‌ت - ئه‌گه‌ر بڵێم ووێرانی و
سه‌ر لێ شێوواوی - هێشتا باوه‌ڕناکه‌م بتوانم باسی خراپه‌یی و سه‌رگومی
ئه‌م فیلمانه بکه‌م - به‌ڵام پێش هه‌مو شتێک- لێره‌دا- نامه‌وێ ناویان
لێ بنێم فیلم به‌ڵکو پێیان ده‌ڵێم بابه‌ت - چونکه به‌تاوانی ده‌زانم -
نه‌ک به‌هه‌ڵه به‌ڵکو به تاوان - که ئه‌و بابه‌تانه پێیان بوترێ
فیلم - له‌مانه‌ش ده‌سته‌یه‌ک هه‌ڵده‌بژێرم بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌که‌م له‌سه‌ریان
بکه‌م، له‌پاش روخان - هینه‌ر سه‌لیم. به‌هه‌شت شوێنی تییرۆرستان نیه
- که‌یڤان مه‌جیدی. هه‌رمان - حسێن حه‌سه‌ن. وڵاتی داستان - ره‌حیم زه‌بیحی.
بۆنی سێ‌و - ڕه‌ڤین ئه‌ساف. ئه‌ستێره‌کان له رۆژدا بێ ره‌نگن - شیرین
جیهانی. ئه‌م بابه‌تانه بێ هاوتا سه‌رگه‌ردان و سه‌قه‌تن - هه‌ر به
ئه‌نجام دانیان جێگه‌ی زۆر شه‌مه‌ره‌زارییه. ڕاسته هه‌ر گیز ناگه‌نه
سینه‌مای جیهان و له‌بازارا نیشان نادرێن - واته نابێت ترسمان له‌وه
بێت که لای خه‌ڵکی پێشکه‌وتوو و ئه‌وروپی رسوامان بکه‌ن - به‌ڵام
نیشاندانی ئه‌م بابه‌ته روخاوانه - زیان به‌خشه و زۆر کاریگه‌ره له‌سه‌ر
فیلمکاری لاوی کورد - نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نابینێ که ئه‌م به‌رهه‌مانه
بێ هاوتا وێرانن و هه‌رچی سینه‌ما بێت و ڕێزمان سینه‌ما و فیلمکاری هه‌بێت
له ناویان نییه - به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌نگه فیلمکارانی تری کورد
بڵێن ئێمه‌ش پێویسته له‌م جۆره بابه‌تانه به‌به‌رهه‌م بێنین -
چونکه ئه‌م بابه‌تانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه
بو جه‌یان پێ ده‌درێت.
بۆ چی ئه‌م بابه تانه شایه‌نیان نییه ناوی
فیلمیان لێبنێین و بۆ چی سه‌قه‌تن؟
هۆیه کان گه‌لێ زۆرن - من ده‌توانم په‌رتوکی لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر
بکه‌م و چه‌نده‌ها سیمینار و کارخانه‌ی فیلم له سه‌ریان دروستکه‌م بۆ
ئه‌وه‌ی هیچ که‌سێکی تری کورد ئه‌م هه‌ڵانه دووباره نه‌کاته‌وه -
زۆر زۆر به‌داخه‌وه - چونکه ئه‌م بابه‌تانه- له هه‌ڵبژاردنی ئه‌کته‌ر
و کاره کته‌ر زۆر لاوازن - بابه‌ته‌کان جارێکی تر شیوه‌ن و باوکه‌ڕۆ و
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال - به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خه‌راپ و بێ مانا خراونه‌ته‌ڕوو
- ئه‌وه‌ی چیرۆک داڕشتنه – سکریپت - هه‌ر ته‌واو ووێرانه - زمان
کامێڕا و ڕێزمانی سینه‌ما – ڕۆشنایی - پێچانه‌وه (ئیدیت) - بێسه‌ر و به‌ره
- به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌ر هه‌مووی زیاتر دڵته‌زێنه له‌م کارانه - که
کۆمه‌ڵگای کورد وه‌کو کۆمه‌ڵێکی زۆر نه‌خۆش و سه‌رلێ شێواو و دواکه وت‌و
نیشان ده‌دا.
هه‌ندێکیان ئه‌وه‌نده دوور ڕۆیشتون که‌وا کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالیان
کردوه‌ته په‌رده‌ی ته‌له‌ڤزیۆنێک - له ژورێکدا بۆ ئه‌وه‌ی فیلمی
خلاعی – (onroP) له‌به‌رده‌میا دروست بکه‌ن. من دژی ئه‌وه نیم که‌وا
کور و کچ له ناو فیلم‌دا خۆیا‌ن ڕوت بکه‌نه‌وه - به‌مه‌رجێ کاره‌کته‌ر
و نه‌فسیه‌تی کاره‌کته‌ره‌کان پێویستیان پێ بێت. به مه‌رجێ ئه‌و خۆ ڕوت
کردنه‌وه‌یه چیرۆک پێش بخات و ئۆڕاگا‌نیکی بێت له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کان -
نه‌ک به‌کارهێنانی له‌شی ئافره‌تێک که هیچ ئازایه‌تیه‌کی تێدانیه (جگه
له‌وه‌ی ڕه‌نگه پێویست کات هه‌زار دۆلاری بده‌یتێ) بۆ ئه‌وه‌ی له‌شی
به کاربێنی (ئێکسپلۆته‌یشن) له پێناوی هیچ مه‌به‌ستێکی چیرۆکه‌که‌یا
نه‌بێت به‌ڵکو ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی که نیشانی ده‌ی که من ئافره‌تم پێ
رووت ده‌کرێته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌ر برین و قوڵ برین و مرۆڤ
ته‌قا‌ندنه‌وه. که‌وا هه‌موو ئه کاره درندانه‌ن که سه‌دام و دارده‌سته‌که‌ی
دڵنیان پێخۆش ده‌بوون- به‌ڵام جگه له‌وان هیچ لایه‌ن و هیچ که‌سێکی
شارستانی نه سود ده‌بینێ له بینینی ئه‌و فیلمه بێکه‌لکانه وه نه
خۆشی لی وه‌رده‌گرێ - به‌ڵام دیاره فیلمکاری کورد نه‌فسیه‌تی ئه‌وه‌ده
نه‌خۆشه که په‌نا ده‌باته به‌ر ووێنه و ئه‌رشیفی سه‌دام بۆ ئه‌وه‌ی
فیلمی پێ دروست بکات - له‌کاتێکدا ئه‌و فیلمانه له‌جیهانی پێشکه‌وتو و
شارستانی دا هه‌ر قه‌ده‌غه کراون. به‌ڵام به داخه‌وه بینه‌ری کورد
هه‌ر حیسابی ئاژه‌ڵ و وولاغی بۆ ده‌کڕێت کاتێک ئه‌م بابه‌ته نه‌خۆشانه
ئه‌خرێته ڕوویان. به‌ڵام فیستیڤاڵی فیلم کوردی له‌نده‌ن ده‌بوایه بای
ئه‌وه ڕێزی بۆ بینه‌ران بوایه و ئه‌م بابه‌ته نه‌خۆشه‌ی نیشان نه‌دایه.
به‌گشتی بابه‌ته‌کان زیاتر ده‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر نه‌شاره‌زایی فیلمکاری
کورد و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان بۆ کورته فیلمیش باش نه‌بوون چونکه
زمان و ڕێزمانی سینه‌ما‌یان له ڕاده به‌ده‌ر خراب بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
فیلمی سرکه له‌گه‌ڵ با - شارام ئه‌لیدی - وه‌کو کورته فیلم بوایه -
گومانی تیانییه سه‌رکه‌وتنی زۆر به باڵاتر ده‌بوو چونکه کاری سینه‌مای
پێوه دیاره و ڕێزمانی ده‌رهێنه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌ک به خۆیوه ده‌بینێ
- هه‌رچه‌ند به داخه‌وه زۆر خۆی دووباره ده‌کاته‌وه و له کۆتایی
دا ته‌واو ووێرانی ده‌کات کاتێ که ماڵ باڵدار ده‌روخێ و ئه‌ویش جارێکی
تر دست ده‌کاته شیوه‌ن و باوکه‌ڕۆ.
بینه‌ری فیستیڤاڵ:
به گشتی ئه‌م ساڵ بینه‌ری فیستیڤاڵ کز بوو - له زۆربه‌ی نیشاندانی
فیلمه‌کان بینه‌ر له هه‌موو ڕۆژه‌که‌دا - واته سه‌رتاسه‌ری
نیشانداننی زیاتر له ده فیلم کورت - دۆکومێنته‌ری و فیلمی درێژ له
ڕۆژێکدا - ڕه‌نگه ئه‌وپه‌ڕی هه‌شتا تاکو سه‌د که‌س ئاماده‌بو - یان
- زۆرجار له کاتی فیلمه کورته‌کان و دۆکومێەته‌ریه‌کان به ته‌نها
خۆم له‌وێ دانییشتبوم یاخود سێ سێ چوار که‌س تر له‌هۆله‌که‌یا بوو -
پرسیار لیره دا ئه‌وه‌یه - ئایه کورد له له‌نده‌ن که‌مه - یاخو حه‌زناکات
بڕواته سینه‌ما - نه‌خێر. وه‌ڵام ئه‌وه‌یه که ساڵ به ساڵ به‌رهه‌مه‌کان
لاوازترن و بینه‌ر زۆر بێزار ده‌که‌ن - ئه‌م ساڵ هه‌ر بینه‌ر بوو له
فیلم ده‌هاته ده‌ره‌وه و گله‌یی خۆی ده‌کرد که ئه‌مانه که‌ی فیلمن-
مرۆڤی وا هه‌بوو له داخا ناوی فیلمه‌کانی ده گۆری بۆ نموونه ناوی
بۆنی سێ‌و - بوو به بۆنی گۆره‌وی - ئه‌وه‌یتر ده‌یگوت من پێویستم به‌وه‌یه
که بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک سه‌ردانی پزیشکی نه‌فسی - ساێکڵۆلۆجسیت بکه‌م
- دوای ئه‌م فیستیڤاڵه. واته به‌گشتی به‌رهه‌مه‌کان و فیستیڤاڵه‌که
تاڵییه‌کی زۆر ناخۆشیان به‌جێهێشت بۆ ئه‌و که‌مه بینه‌ره که هه‌بوون.
جا بۆ ساڵی دا هاتوو - ڕه‌نگه ته‌نها فیلمکاره‌کان و دادوه‌ره‌کان و
ده‌سته ی به‌ڕێوبردنی فیستیڤاڵاکه ئاماده‌ی فیلمه‌کان بن. به‌ڵام
زیانی ئه‌م کاره سه‌قه‌تانه مه‌ترسیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه بۆ دواڕۆژی
سینه‌ما و فیلمی کوردی - ده‌بێت ئه‌م تاقیکردنه‌وه چاوپۆشی لێ نه‌کرێت.
ئامۆژگاریشم ئه‌وه‌یه - که ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌کو بینه‌ر ده‌ست خۆشی
ده‌که‌ن - مامه‌حه‌میی ده‌که‌ن و لای فیلمکاری سه‌قه‌ت خۆیا‌ن خۆشه‌ویست
ده‌که‌ن - ئه‌وانه وه‌کو فیلمکاره‌که تاوان بارن له زه‌ره‌ردان له
سینه‌مای کوردی.
په‌یامنێر و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان:
بێگو‌مان کاتێ هه‌واڵ ده‌گاته کوردستان که فڵانه فیلم له ڤیستیڤاڵ
به‌ژداری کردوه - ئه‌م ده‌ستخۆشی و مامه‌حه‌میی کردنه له لایه‌ن په‌یامنێر
و ته‌له‌ڤیزۆنه‌کانه‌وه، وا ده‌که‌ن که له ووڵات و له ده‌ره‌وه
زۆربه‌ی خه‌ڵکی کورد وا‌بزانی ئه‌م فیلمانه زۆرباش و سه‌رکه‌وتون - هه‌ندێ
جار سه‌ر له فیلمکاره‌که خۆی ده‌شێوێنن - چونکه ئه‌و خۆی ده‌زانی
فیلمه‌که‌ی سه‌قه‌ته - به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌شان و باڵی هه‌ڵده‌ده‌ن -
ئه‌ویش بیری ده‌گۆڕێ و ده‌ڵێت - به‌ڵێ فیلمه‌که‌م باشه و له دواڕۆژدا
- هه‌ڵه‌که‌ی دوباره ده‌کاته‌وه - هه‌روه‌کو بینه‌ری مامه‌حه‌یی- په‌یامنێره
کان – زۆربه‌یان هیچ شاره‌زاییا‌ن له فیلمکاری و ڕه‌خنه کاری سینه‌ما
و په‌یامنێری نیه - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌قه‌ت ته‌واوکه‌ری سه‌قه‌ت ده‌کات
- ئیتر من بۆ نه‌لێم ئه‌ی باوکه‌ڕۆ!
بێ گومان - مه‌به‌ستم ڕۆژنامه و گۆڤار و ڕادیۆش ده‌گرێته‌وه له به‌رنامه
ی هونه‌ری له سه‌ر فیلمکاری. هه‌رچه‌نده له به‌رنامه‌کان به ده‌گمه
ن باس له ڕێزمانی فیلمه‌که ده‌که‌ن - ته‌نها وه‌کو هه‌واڵ بڵاوی ده‌که‌نه‌وه
- به‌ڵام شێوه‌ی گه‌یاندنی هه‌واڵه‌که‌ش هه‌ر سه‌قه‌ته.
ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵ:
ئه‌مانه به‌رپرسیارن له هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌کان - وه‌کو ئاشی هه‌لیسه
- به‌ڵام زۆر هه‌لیسه‌یه‌کی بێتام هه‌رچی هاتۆته به‌رده‌ستیان خستویا‌نه‌ته
ناو فیستیڤاڵه‌که‌وه - به قسه‌ی خۆیا‌ن ده‌ڵێن هه‌ڵبژارده‌یا‌ن کردوه
و زۆرشیان ڕه‌ت کردۆته‌وه - به‌ڵام ئه‌وان ده‌بوایه له به‌ر‌ی سه‌د
و بیست و حه‌وت به‌رهه‌م ته‌نها بیست و حه‌وتیان هه‌ڵبژاردایه و ئه‌وه‌یتر
هه‌مووی فرێدرایه - چونکه هیچ باشیه‌کیان پێوه نیه تاکو شایه‌نی
بێت که‌وا کاتی پێوه به سه‌ر به‌رین و زیانێ زۆریشیان گیانده مێشکی
ئه‌و بینه‌ره‌ی که هه‌بوون - به‌ڵام زۆربه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه به‌رانی
فیستیڤاڵه‌که فیلمکار نین و هیچ بوارێکی ئه‌کادیمی و کارمه‌ندی له
فیلم نازانن - وه ئه‌وه شیان تێدا نیه که‌وا ئامۆژگاری و تێبینی له
خه‌ڵکانی شاره زا و خاوه‌ن ئه‌زمون وه‌رگرن - ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه
بروات - قور به سه‌ر فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن.
سپۆنسه‌ر- به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری:
پێویسته که‌وا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌م هه‌ڵه گه‌وره‌وه یه وانه‌یه‌کی
زۆر باش فێربێت - و چی تر بوجه و پاره‌یه‌ک خه‌رج ناکات بۆ که‌سانێک
که‌وا فێلمکار نین - یاخو بۆ بابه‌تێک له م شێو‌انه - که له‌وسه‌را
ته‌نها ده‌بێته هۆی ڕسوابوونی کۆمه‌ڵگای کورد، نابێت وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری و که‌سێکی تر - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای کورد - ئه‌وه ی
له‌بیر بچێت که ئه‌و پاره و بوجه‌یه موڵکی خه‌لکی کورده - خه‌رج
کردنیان به هۆی خزمایه‌تی و هاوڕێ یه‌تی بۆ که‌سانێکی نه‌شاڕه‌زا له
فیلم - ئه‌مه تاوانێکی گه‌وره‌یه و پێویسته سزای گه‌وره‌شی به
دواوه بێت. بۆیه من ده‌یکه‌مه پێشنیار که‌وا ده‌سته‌یه‌ک به‌ناوی
لیژنه ی لێکۆڵینه‌وه دروست کرێت له چه‌ند مرۆڤێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ی
لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن له سه‌رچۆنێتی خه‌رج کردنی ئه‌و بوجانه‌ی که وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری دابینی ده‌کات - به‌تایبه‌ت بۆ فیلمی درێژ - چونکه من دڵنیام
ئه‌و لیژنه‌یه - دوای لێکۆڵینه‌وه بۆی ده‌ر ئه که‌وێت - که هیچ له‌و
فیلمانه زیاتر له په نجا هه‌زار دۆلاریان تیا خه‌رج نا‌کرێت - هه‌رچه‌ند
په نجا هازار دۆلار هێشتا زۆر تاوانه که تیایان خه‌رج بکرێت. به‌ڕاستی
پێویسته حوکومه‌تی هه‌رێم ئه م پێشنیاره وه‌رگرێت و ئه‌و لیژنه‌یه
دروست کرێ و ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه بگرێت - هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی
بزانین- کێ و له سه‌رچی باوه‌ڕ و بریارێک ئه‌م بوجانه خه‌رج کران بۆ
ئه‌م به‌رهه‌مه سه‌قه‌تانه - خۆ کوردستانیش نه‌بوو به ووڵاتی مافیا،
باگاداریش بن چونکه وه‌زیری ڕۆشنبیری پێشوو - فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی له
نامه‌که‌یدا بۆ فیستیڤاڵی له‌نده‌ن داڵێت: "ئێمه هیوادارین ئه‌م به‌رهه‌مانه
په‌نجه‌ره‌یه‌ک بکه‌نه‌وه بۆ جیهان له ناسینی کورد." منیش ده‌ڵێم
ئۆخه‌ی - هه‌زار ئۆخه‌ی که ئه‌م کارانه هه‌رگیز ناگه‌نه جیهان وه
په‌نجه‌ره‌که به داخراوی ده‌مینێ - و زۆر باشتریش، چونکه ئه‌م
کارانه بگه‌نه جیهان - کورد ته واو ڕسوا ده‌که‌ن. ئه‌م به‌رهه‌مه سه‌قه‌تانه
زۆر زیان به خشن - بۆ نموونه ڕۆژ به ڕۆژ بینه‌ر دوور ده‌که‌وێته‌وه
له فیلم، به تایبه‌ت بینه‌ری فیستیڤاڵه‌که‌ی له‌نده‌ن - بینه‌ر دوور
ده‌خاته‌وه له خۆ شه‌ویستی بۆ فیلم- ئه‌م کار ه سه‌قه‌تانه ده‌بنه
هۆی ئه‌وی لاوه تازه‌کان به‌رهه‌می سه‌قه‌تی تر دروست بکه‌ن چونکه
چاو له‌م سه‌قه‌تانه ده‌که‌ن وه‌کو نموونه به‌کاریان ده‌هێنن، ئه‌م
کار ه سه‌قه‌تانه پاره و پولێ زۆریان لێ خه‌رج ده‌کرێت - که ئه‌وه‌ش
موڵکی ئه‌و فیلمه‌یه - کوردیش ئه‌وه‌نده دۆڵه‌مه‌ند نییه به سه‌دان
هه‌زار دۆلار فرێ داته ناو خاسه‌وه - زۆربه‌ی ئه‌م کاره سه‌قه‌تانه
وابیری لێ کراوه‌ته‌وه بگاته بینه‌ری بیانی - بینه‌ری جیهانی
پێشکوتوو بۆ په‌یداکردنی خۆشه‌ویستی و دۆستایه‌تی بۆ میلله‌تی کورد
- به‌ڵام بینه‌ری بیانی و جیهانی ئه‌وه‌نده دوا که‌وتوو و بێهۆش و زۆر
کات نییه که سه‌ر خۆی بێنێته ژان و ته‌ماشای ئه‌م به‌رهه‌مه سه‌قه‌تانه
بکات، واته له دوای پێشاندانیان له فیستیڤاڵه سه‌قه‌ته‌که‌مان - ته‌مه‌ن
کورت و کفنی ته‌نه‌که‌ی زبڵ ده‌بن.
سینه‌مای کوردی باکور:
به گشتی به‌رهه‌م فیلمه‌کان - چی وه‌کو کورت - دۆکومێنته‌ری و فیلمی
درێژ- زۆربه‌ی زۆری کاره‌کانی کوردانی باکور له تورکیا دروست کرا بون
- سه‌رکوتنی زۆر باشیان به ده ست هێنابوو - چی له شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی
بابه‌ت و چی له داڕشتنی زمانی سینه‌مایی- هه‌ر نه‌بێت ئه‌کته‌ر ڕۆڵی
خۆی ده‌بینی- کامێڕه ده‌چو ه ناخی چیرۆک - دایه‌لۆگ و داڕشتن ڕاستگۆیی
و پێشکه‌وتنیان پێوه دیار بوو - هه‌روه‌ها ئه‌وی وه‌ک پێویست باسی له
سه‌رکرێت فیلمی درێژی زریان - ده‌رهانانی قاسم ئۆز - هیوا دارم
فیلمکاره کورده‌کان - ئه‌گه‌ر حه‌زیان له فیلمکارییه و پێیان نا‌کرێت
چوار فیلمی بیانی ته‌ماشا بکه‌ن - بتوانن سینه‌مای قاسم ئۆز ببینن و هه‌نده‌ی
کاری باش فێربن.
فیلمی به خێر بێن- Welcome:
له ده‌ر‌هێنانی ڤیلبپ لۆرێ - فه‌ره نسییه. زۆر نازدارانه چیرۆکی
بیلال به ووینه داڕشتوه - و به سه‌رکوتوترین زمانی سینه‌ما به ئه‌نجامی
هێناوه - به جۆرێک که وه‌کو بینه‌ر یه‌کسه‌ر ده‌ڕۆێته ناو چیرۆکه‌که‌وه
- عاشق ده‌بیت به پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی یه‌وه - وه هه‌روه‌ها - کاتێ
زۆربه‌ی زۆری فیلمه‌کاره کورده سه‌قه‌ته‌کان - ئه‌کته‌ر و کاره کته‌ری
کورد - کۆمه‌ڵگای کوردیان کوردوه به مرۆڤی شیوه‌ن و باوکه‌ڕۆ و بێده‌سه‌ڵات
و داماو و سواڵکه‌ر - که به‌ڕاستی خه‌ڵک بێ‌زیان لێ ده‌کاته‌وه -
فیلیپ لۆرێ ی فه‌ره نسی ئه‌و لاوه کورده‌ی -
بیلال - کرده‌وه به پاڵه‌وانێک که مرۆڤ له‌م سه‌ر و ئه‌و سه‌ری
دونیا ئه‌شقی ده‌بێت و له‌ڕوی ئه‌وه‌وه - ئه‌شقی میلله‌تی کوردی به‌جه‌رگ
و ئازا و کۆڵنه‌ده‌ر ده‌بێت.
فیلم چییه:
مرۆڤێک ساده له داستانێکی سه‌رسوڕمێنه‌ر خۆی ده‌بینته‌وه - ئه‌و
مرۆڤه ئامانجێکی هه‌یه بگات پێی- کۆسپ و ته‌گره دێنه ڕێگای - ئایه
ئه‌و مرۆڤه وه‌کو پاڵه‌وانێکی لێ دێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجی خۆی-
یاخوود وه‌کو سه‌رلێشێواو و داماو سه‌قه‌ت ده‌بێت؟
ئامۆژ گاری:
فیلمکارانی کورد - تکایه چیتر خه‌ڵکی کورد به شه‌ل و کوێر و داماو و
سه‌قه‌ت مه‌بینن - چونکه ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه- پاڵه‌وانمان تیا
هه‌ڵکه‌وێت - کۆڵنه‌ده‌ر - بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه
له ئاستی خه‌لکانی جیهان کۆلنه‌ده‌ربین و بڵیین - سینه‌ماکه مان-
فیلمه‌کانیشمان وه‌کو خۆمان کۆڵنه‌ده‌ر و پاڵه‌وانن.
له‌نده‌ن
2009 - 12
- 15
21talk@karzan.com
|